وەڵامێك لە ئیدارەى مەڵبەندى رێكخستنی نەینەوا ، بۆكەسێكی بەناو كادیری نە كادیر
Saturday, 12/02/2011, 12:00
ئیدارەى مەڵبەندى رێكخستنی نەینەوا
وەڵامما بۆ ئەو كەسەى كە بە ناوی (كادیریكى مەڵبەند)لەسەر مەڵبەندى نەینەواى نوسیوە ، باسی هەندێك بابەت دەكات كە زۆر دوورن لە ڕاستیەوە ، چەند خاڵێكی باس كردووە ئێمەش وە كوئیدارەى مەڵبەندى نەینەوا لە م خاڵانەى خوارەوەدا وەڵامی ئەم كەسە بە ناو كادیرە دەدەینەوە .
1-دەربارەى موچەى پێشمەرگە ، نەك (40-60)كەس یان 20 باسەوانی جێگرى مەڵبەند بەڵكو با ناوى یەك كەسمان بۆبڵێن كە موچەى خوراوە ، بابێتە لای لێپرسراوى مەڵبەند لە مافی خۆی بپرسێ ، یان ئەو كەسە با بچێتە مەكتەبی رێكخستن یان وەزارەتی پێشمەرگە ، وە سكاڵامان لەسەر تۆماربكات ، وە ئێمە رێ پێشاندەریشی دەبین .
2-دەربارەى ئازوقەى مەڵبەند ، ئێمە پرسیاردەكەین ؟!ئایا پاسەوانانی بارەگاكانمان لەناو جەرگەى ناوچەگەرمەكاندا چۆن پاسەوانی بارەگاكانمانیان كردووە ، ئەى بە چی دەژین ؟!!!!!!!
3-دەربارەى نەسریەى مەڵبەندەكەمان ، لە كۆِبونەوەكاندا ڕاپۆرتی دارایی دەخوێندرێتەوە ، لیژنەى دیوانی چاودێری دارایی هەیە كە بەردەوام چاودێر بووە لەسەر چۆنیەتى خەرچكردنی بەردەستی مەڵبەندەكەمان ، راپۆرتی وەرزیشیان هەبووە بۆ سەرۆی خویان .
4-دەربارەى كارەبای موەلیدەو نیشتمانی ، بو ئاگادارى زیاترى ئەو كەسە ناكادیرە ، مەڵبەندى نەینەوا موەلیدەى نەماوە وە بە نوسراوى فەرمی گەڕێندراوەتەوە ئیدارەى گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ، وە دووەم موەلیدەشمان بەخشیوە بە گوندى سێكانی بۆ ڕوناككردنەوەى ماڵەكان . وە بو كارەبای بارەگای خۆشمان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی كارەباى رۆژهەڵاتی موێل رێكەوتوین بە بەخشینی كارەبایێك كە تەنها بەشی بە كار خستنی ئامێرەكانمان دەكات .
5-دەربارەى نەسریەى بەشی رێكخستنی مەڵبەنەكەمان ، نەسریەی بەشی رێكخستنمان نیە ، بەڵكو ئابونەى مانگانە هەیە كە لە كۆبونەوەى رێكخستنی ئۆرگانەكانمان كۆدەكرێتەوە ،كە بڕی تەنها یەك ملیون دینارە ، دەگەرێتەوە خەزێنە و لە وێشەوە بۆ كاروباری خەڵك خەرچ دەكرێت .
6-دەربارەى چونیەتی خەرچ كردنی موچەى خانەنشینی ، لیژنەیێكی تایبەت هەیە كە رێى پێدراوە و پەسندكراوە لە لایەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمى كوردستانە وە دێت بۆ دابەشكردنی موچەى خانەنشینی ، وە ڕۆلی ئێمە تەنها هاوكاری كردنی ئەم لیژنەیەیە ، تەنها ئاسانكاریان بۆ دەكرێت لەلایەن ئێمەوە ، وە بۆ وەرگرتنی موچەكانیشیان هەر كەسێك خۆی دەبێت ئامادەبێت لە كاتی وەرگرتنی موچەدا ، هەموكەسێكی خاوەن موچەش ناسنامەى تایبەتی خۆی وە زنجیرەى تایبەت بە خۆی هەیە بۆ وەرگرتنی موچەكەى ، وە ئێمە داوا لەو كەسە ناكادیرە بەناو كادیرە دەكەین ، با ناوى یەك كەسی خانەنشین ما ن بۆ بنێرێ بو سەر ئیمێلەكانمان لە مەڵبەندى نەینەوا یان لەسەر ئیمێلی لیپرسراوى مەلبەند ، یانیش با كەسی ماف خوراو بچێت سكاڵامان لەسەر تۆمار بكات لە وەزارەتی پەیوەندیدار ،
لە كۆتایدا ئێمە وەكو ئیدارەى مەڵبەند دوپات دەكەینەوە ، لێپرسراوى مەڵبەند درێغی نەكردووە لە دژایەتی كردنی گەندەڵەكان لە ریزەكانماندا وە دەستی لێ نەپاراستووە ، دوژمنێكی سەرسەخت بووە بۆیان ، هاوكارێكی گەورەى ئێمە بووەلە دژایەتی كردنی گەندەڵەكان ، بێگومان دەركردنی خەڵكی لەم جورەش ئەم كارانەى لێ دەوەشێتەوە ، ئەگەر ئەم كەسە كادیر بوایە بۆ لە ڕابردوودا لە كۆبۆنەوكاندا ڕاپۆرت و قسەى خۆی نەبووە؟! ، بۆ ئەمڕۆ لە شوێنێكدا شت بڵاو دەكاتەوە كە ڕێگایەك نیە بۆ گێڕاندنەوەى مافی خەڵك و چارەسەرى كێشەكانیان ؟! ، هەموشمان دەزانین لە كام ڕێگاوە دەكرێت خەڵك داوای ماف و سكاڵای خۆی بكات و بنوسێت ، بۆ زیاتر چەواشە نەبونی خوێنەران ڕادەگەێنین كە ئەم كەسە دوورو نزیك كادیری مەڵبەندى نەینەوا نیە ، بەڵكو دزو گەندەل و دەركراوە ، وە لە ریزی كادیرانی ئێمە ناخوێندرێتەوە ، وە دووپاتیش دەكەینەوە مەڵبەندی نەینەوا چون لە ڕابردوودا دەستی نەپاراستووە لە دزو و گەندەلكاران ئێستاش هەر بەردەوام دەبین ، چاوەریش دەكرێت هەروەكۆ چۆن چاوەڕوان دەكرا ئەم جۆرە كەسانە بەم شێوەیە رەفتار بكەن .
ئیدارەى مەڵبەندى رێكخستنی نەینەوا
12/2/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست