له گردبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر (عومه‌ر چاوشین) ته‌نیا 500 دینارى پێ بوو
Sunday, 24/11/2013, 12:00
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان ناوى (694) كه‌سى وه‌ك داهێنه‌ر له سه‌ندوقى داهێنان بڵاوكرده‌وه، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ، گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى له‌به‌رده‌م ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌موویان پێیانوایه دیاریكردنى ئه‌و ناوانه له‌سه‌ر بنه‌ماى (واسیته و واسیتهكار)ـى و خزم و خزمانێ ده‌ستنیشانكراون.
كه ئه‌مه‌ش گوناهێكى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسان و ڕ‌ۆشنبیرانى ئه‌و شاره كراوه، یه‌كێك له دیارترین هونه‌رمه‌ندیش كه مانگرتنى خۆى راگه‌یاندووه هونه‌رمه‌ند (عومه‌ر چاوشین)ـه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه كه دواى 53 ساڵ له خزمه‌تى بوارى هونه‌ریم ڕێز له‌و رابردووه‌ى من ناگیرێت و بێبه‌ش ده‌كرێم له‌و سهدهقهیهى وه‌زاره‌ت. ده‌مه‌وێ له جه‌نابى وه‌زیر بپرسم ئایا ئه‌گه‌ر كۆمه‌كى داهێنان بۆ من نه‌بێ، ئه‌ى بۆ كێیه؟.
(چاوشین) له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا گوتى: شه‌رم نییه بۆ حكومه‌تێك كه دواى ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌م له بوارى هونه‌ردا به‌وپه‌ڕى سه‌ختییه‌وه ژیان بگوزه‌رێنم و ته‌نیا 500 دینارم له گیرفاندابێت و پاره‌ى نانى ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌م نه‌بێت، له به‌رامبه‌ریشدا 700 كه‌س له‌سه‌ر من بكرێن به داهێنه‌ر كه ڕۆژێك له ڕۆژان له هى شوێنێك ناویان نییه و نه هونه‌رمه‌ندن و نه ئه‌دیب و ڕۆشنبیر.
جێگه‌ى باسه، وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان له كاتى گردبوونه‌وه‌كه‌دا رایكردوو، هیچ به‌رپرسێكیش ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى داواكانیان بداته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست