رونكردنه‌وه‌كی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی: هیچكام له‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كان نه‌یانتوانی وه‌ڵامی كۆنكرێتی به‌داواك
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاونیشتمانیانی كوردستان:
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2/3/2011 كاتژمێر 5 پاشنیوه‌ڕۆ دوا واده بوو بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێمه وه‌ك نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی ڕایده‌گه‌یه‌نین:
1. سه‌رباری ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ربڕینی چه‌ند سه‌رنجێك، هیچ یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیه‌كان نه‌یانتوانی له واده‌ی دیاریكراودا وه‌ڵامی كۆنكرێتی به داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كان بده‌نه‌وه. ئه‌مه ته‌نها بێڕێزی نیه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری خرۆشاوی كوردستان و خوێنی ڕژاوی لاوانی كورد به ده‌ست چه‌كداره‌كانی حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه به ناكارایی هه‌ریه‌ك له‌و سه‌رۆكایه‌تیانه له مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سیاسی و هه‌لومه‌رجی كتوپڕ.
2. ئێمه ده‌سته‌ڵات ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌و جه‌ماوه‌ریش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین .
3. جه‌ماوه‌ری خرۆشاوی كوردستان چۆن توانی قۆزاخه‌ی بێده‌نگی جه‌ماوه‌ریی به‌رامبه‌ر به ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و قۆرخكردنی ده‌سته‌ڵات و ئه‌م فۆرمه حیزبیه له سیاسه‌تكردن بشكێنێت، به هه‌مان شێوه ده‌توانێت فۆرمی جیاواز و تاكتیكی جۆراوجۆر به‌كاربهێنێت بۆ به‌رده‌وام بوون له داكۆكیكردن له داواكاریه ڕه‌واكانی.
خۆپیشاندان به‌رده‌وامه
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
2/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست