كاك نوشیروان فریامان كەوە بێ ئەخلاقى دەمانكوژێت !!؟
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
لە سەردەمى بەعسەوە خەڵكى كوردستان بە گشتى چاوەرێى هەلاتنى خۆرى ئازادى بوون , چاوەرێى ئەو رۆژە بوون كە ئاڵاى كوردستان لەسەر بەرزترین تەلارى شارەكانى كوردستانا بشەكێتەوە ,,تینوى ئازادى و خۆ رزگار بوون لە پیسى و درەندەیى و بێ ئەخلاقى و بێ شەرەفى بەعسیەكان هەزارەها گەنج ولاوى ئەم كوردستانا بۆ شەرەفى كورد بۆ پاراستنى شەرەفى خوشك و دایكانى كورد خوێنى خۆیان بەخشى و سەریان كردە قوربانى بەلام حەیف و هەزارەها حەیف و مەخابن لە بێ ئەخلاقى بەعس رزگارمان بوو كەچى ئێستا كوردەكانى خۆمان شەرەفى كچى كورد بە با دەبەن , چى فندقى 4 و 3 ئەستێرەیى هەیە پریان كردوە لە سوزانى مسرى ولوبنانى و بەغدایى و روسى .
ئەوەى ئەمرۆ لە نێوكۆمەڵگاى كوردى و دەسەڵاتى كوردى بە دى دەكرێ بێجگە لە دزى و گەندەڵى و بێ سەرو بەرى دەسەلات دیاردەیەكى زۆر بۆگەن خەریكە كۆمەلگاكەمان تەفرو تونا دەكات ئەویش (بێ ئەخلاقى)یە .
لەو رۆژەوەى گوێم لەوە بوە كە قائیمقامى هەولێر وتویەتى خەڵك بێزار بوە لە سیاسەت (مەلها) دەكەینەوە خەریكە بە گژ دارو دیوارا دەچم ئەوە ئێمە نا بەڵام كچەكانمان , خوشكە بچوكەكانمان , داهاتوى ئەو نەوەیە چى دەبێت ؟؟ بەلام هیوادارم پێشى هەموو كەس كاكى قائیمقامى هەولێر خۆى یەكەم كەس خوشك ودایك و خێزان وكچى بنێرێت بۆ ئەو مەلهایە .
هەلكەوت زاهیر ئەو حەزیایە كە كەوتۆتە گیانى كچانى كوردو بە هۆى هونەرو گۆرانیەوە وا وردە وردە كچە گۆرانى بێژ راهێنانیان لەسەر ئەكەن و لە بەرنامەى ت ف و گۆرانى و سەمامەوە بۆ ئەو مەلهانەى كە قائیمقام باسى دەكات .
نمایش كردنى جل و بەرگ ئەمیش رێگایەكى ترى سەرەتاى رێگا خۆشكردنى بێ ئەخلاقیە لە كوردستان بۆ نمونە لە رۆژى 28\4 لە هەولێر نمایشى جل و بەرگ كرا بۆ شاجوانى توركى ومیسرى ,, ئەوەى سەرەنجى دابێت كەس لە كچان و ژنانى كۆمەلگاى ئێمە بە ژنى لێپرسراوانیشەوە ئەو جل و بەرگانە بە خۆرایى بیاندەنە لەبەرى ناكەن ئەى خێرە نمایشى ئەو جل و بەرگە حەمامیانە كە تەنها نیو مەتر بوون .
ئایا كۆمەلگاى ئێمە ئەوەندە پێشكەتوەو لە هەموو خەمێك هاتوەتەدەرێ تەنها كێشەى نمایشى جل و بەرگمان هەیە؟؟؟؟؟؟
هاوار بۆ فریادرەسێ ,كێیە ئەو كەسەى رزگارمان ئەكات ؟؟ بێگومان لە كاك نوشیروان پاكترمان نیە بێت و شەرەفى كچ و ژنى كورد بگێرێتەوە .
كاك نوشیروان فریامانكەوە یەكێتى و پارتى بۆیە لە دژت وەستاون كە تۆ لە هەموو لایەكەوە پاك وچاك و رابردوو پاك و تا سەر ئێسقان تێكۆشەرو دڵسۆزى گەلەكەمانى لێرەو هانا بۆ تۆ دەبەم بێجگە لە هەدەفەكانى تۆ نەمانى گەندەلى و دزى و چاك سازى و گۆڕانە ئا لێرەوە هاوارت بۆ دەبەم و دەلێم با سەربرین و دامێن برینى مەسئولە بێ ئەخلاقەكان و ئەوانەى رێى خۆشكەرن بۆ بێ ئەخلاقى خالێكى ترى گۆرانكاریەكانت بێت .
بەلێ یەكێتى كێ بوەتە زمانحاڵى ئەمرۆى : مەلا كەمتیار , بەرزان سمێل ., ئازاد جندیانى , ئەرسەلان بایز هەرچى شەروال پیس و مامۆستاو ئەندازیارى بێ ئەخلاقى و دكتۆراى هەلخەلتاندنى كچان وژنانى كوردن .
پارتى : فازل میرانى كە ئەمرۆ وتە بێژى مەكتەبى سیاسى گەورەترین شەروا پیس كە گۆرانى بێژ نیە لە ژێر دەستى ئەو دامێن پیسە رزگارى بووبێت .
هاوارە خەلكینە ,, كۆمەلانى خەلكى كوردستان گەلەكەمان بە درێژایى مێژوو بە پاكترین خەلك و میللەت ناسراون لە روى دامێن و شەروال پیسیەوە .
بەلام ئەمرۆ كەس نیە رزگارمان بكات لە ڤایرۆسى بێ ئەخلاقى تەنها كاك نوشیروان مستەفا نەبێت بۆیە هەركێ دەیەوێ شەرەفى كچ و ژنى نەفەوتێت هەركێ دەیەوێت گەلەكەمان كەرامەتى خۆى وەرگرێتەوە تەنها كاك نوشیروان ئەتوانێت وامان بۆ بكات چونكە ئەگەر مام جەلال و كاك مسعود لایان لەو بابەتە بكردایاوە ئەمرۆ ئەو شەروال پیسانە زمناحالى یەكێتى و پارتى نەدەبوون ,,, ئەو دوو سەركردەیە لە غەیرى گیرفان پر كردن زیاتر ئاگایان لە شەرەفى كچان و ژنان نەماوە بۆیە بە هەموومان لە پێناوى شەرەفێكى بەرزو پاك و داهاتویەكى رووناك بۆ نەوەكانمان دەنگ نەدەین بە یەكێتى و پارتى و كاك نوشیروان بكەین بە رابەرى گۆران و چاك سازى كۆمەلگاكەمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست