نامەیەكی كراوە بۆ مەسۆل مەڵبەندی خانەقین

Thursday, 19/11/2009, 12:00


كاتژمێر 9ی شەوی 19/20 چەند چەكدارێكی بە بریاری بەریزتان دوجار تەقەیان لە بارەگای گۆڕان كرد. دیارە كردنەوەی بارەگای گۆڕان لە خانەقین ئەوەندە ترساندوتی بۆیە زور بە ترسنۆكانە هەر لە دوورەوە چەند چڵكاوخۆرێكی كونەجاشت ناردبوو كە تەقە بكەن لە بارەگای گوران . دیارە ئیستاش بە عەقڵیەتی هەشتاكان بیر دەكەیتەوە بۆیە بە مەنتەقی هێز ئەتەوێ لە گەڵ نەیارەكانتدا تەعامل بكەیت . بۆیە ئەوە باش بزانە كە ئێوە شێرە بەفرینەن ئیتر زەمەنی ترساندن و تۆقاندن بە سەر چووە وە جەماوەری خانەقین ئەو هێزە زەبەلاحەی بەعس نەیتۆقاندن ئیستا بە ڕێویەكی گەڕی وەكو تۆ دەترسن. گۆڕان هیزی لە بن نەهاتووی گەل لە پشتیەوەیەو ئێوەش چەتەو دزو دۆڕاوەكان نتان لە تەكە . ئەگەر بتەوێ باسی رابردوو بكەیت ئەوە ئێمە هەر لە پێشەوەی تۆ بووین. كاتێك ئێمە لە سەنگەری بەرگری دژ بە داگیر كەران دەجەنگاین ,تۆ لە گەڵ هاوكارانت بە دوای داوین پیسیدا عەوداڵ بویت , بەردەوامی ئێوە لە سەر كارە چەپەڵ و پیسەكانتان وای كرد یەكێتی توشی ئەو دارزانە بێت, بۆیە زەمەنی ئێوە بە سەر چوو جەماوەرشی لە راستیەكان تێگەیشتوون , ئەو راستیانەش كە جەماوەر بە دوایدا دەگەران ئێستا لە لای گورانە نەك لە بارەگاكەی تۆ كە كردووتە بە عەفەج, بۆیە ئاگادارت دەكەینەوە كە واز لەخراپە كاری بهینیت چونكە ئەو كارانە لەوانەیە سەرت بخوات "وقد اعدر من اندر"..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە