یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان لەنێوان تێكۆشەران و فایلدارەكان
Friday, 27/07/2012, 12:00
----
پاشکۆی نامه ته‌واونه‌کراوه‌که‌ی کادیرانی ی.ن.ک له هه‌ولێر (یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان لەنێوان تێكۆشەران و فایلدارەكان)
من نه کادیری (ی.ن.ک)م ، نه رۆژێکیش پێویستیم به‌م حیزبه بووه، که‌چی زۆریشم بۆ کردووه، دیاره من و هه‌زارانی وه‌ک من وامانده‌زانی که (ی.ن.ک) جیاوازه له حیزبه‌کانی تری گۆڕه‌پانی کوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و ئیسلامیه‌کان. نمونه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌هێنایه‌وه که سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی هه‌موویان خه‌ڵکانی تێکۆشه‌ر و قاڵبووی ناو سیاسه‌تن و له‌ناو هه‌ناوی پڕ ژان و خوێن و خه‌بات هه‌ڵقوڵاون. له ڕاستیدا ئه‌م بۆچونه‌شمان تا مۆرکردنی پرۆتۆکۆله نهێنیه‌که‌ی هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی تا ئاستێکی باش له راست ده‌چوو، به‌ڵام پاش ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه شومه (ی.ن.ک) بووه ده‌سکه‌لای پارتی، ئه‌وه‌نده سووک و ڕیسوا بوو که من بۆخۆم نه‌متوانی چیتر له‌سه‌ری هه‌ڵده‌م و له کۆڕوکۆبونه‌وه‌ی ناو خه‌ڵک قسه‌یه‌کی خێری بۆ بکه‌م، بۆیه ئێستا نه به چاک نه به خراپ باسی ناکه‌م. ده‌زانن بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌م ته‌ناقوزاته‌ی خواره‌وه:
1. منێک هه‌زاران پاساوم بۆ هه‌ڵه‌کانی ده‌هێنایه‌وه ، ئێستێک چۆن زه‌می بکه‌م.
2. منێک هه‌زاران هه‌ڵه‌ی رۆژانه له کار‌و ئاکاری کادیره به‌سته‌زمانه‌کانی ده‌بینم که زۆربه‌یان درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن، بۆ خۆم بخه‌مه ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌خوازراوه؟
3. حیزبێک خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید بێت و بێت ته‌سلیمی بنه‌ماڵه بێت نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو ته‌قلیدیان بکاته‌وه!! ئه‌ی ئه‌وه نیه کوڕی مام جه‌لال و کوڕی کۆسره‌ت و برای فڵان و ئامۆزای فڵتان و کچی پوری ئه‌م و کوڕی خاڵی ئه‌و هه‌موو بوونه میراتگر.
4. حیزبێک خاوه‌نی خه‌ڵکانێکی وه‌ک (بورهانی سه‌عید سۆفی) و (نەهرۆى سعیدسۆفى) و(حاجى مەسیفى) و(جلال ئیلنجاغى)و دەیان تێكۆشەرى تربێت.لەجیاتى بایەخ بەم تێكۆشەرانە بدات بایەخ بەكەسانى فایلداربدات.
5. حیزبێک خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی توشی کێشه بکات و پاشان پشتی تێ بکات!! ئه‌وه‌نده بێ وه‌فا بێت که دژایه‌تیشیان بکات. نمونه‌م زۆره.
6. حیزبێک دوو ئه‌ندامی (م.س) ی ته‌بای نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لای هه‌ر ئه‌ندامێکی م.س باسی هه‌ر ئه‌ندامێکی تر بکه‌ی خۆشه‌ویست ده‌بی.
مادام باسی کادیره‌کانی هه‌ولێر ده‌کرێ هه‌قه ئاماژه‌یه‌کی راسته‌وخۆش بۆ ده‌وری خراپی کۆسره‌ت بکرێت له‌م ته‌نگژه‌یه!! جونکه داینه‌مۆی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ی ی.ن.ک له هه‌ولێر تێی که‌وتوه ئه‌م زه‌لامه‌یه.. خوای ته‌که‌توله ... ئه‌گه‌ر رۆژانه کێشه بۆ یه‌کێک له هه‌ڤاڵه‌کانی دروست نه‌کات وابزانم ناتوانی بخه‌وێ. ئێوه که رۆژانێک زۆر لێی نزیک بوون قه‌ت سه‌یری ئه‌و که‌سانه‌تان نه‌کردووه که ده‌وریان ته‌نیوه؟ کامیان جگه له ماستاو کردن شتێکی پێیه؟
زۆریش راست ده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ ی.ن.ک له هه‌ولێر که‌وتیته ده‌ست فایلداران ... جاران ئاسۆ ئه‌ڵمانی که فایلداره‌و هه‌ر خه‌ریکی رازیکردنی حه‌زه‌کانی خۆی و کۆسره‌ت بوو، زۆڵانه ئێوه‌ی وه‌ده‌ر نا به هاوکاری کوڕه‌کانی کۆسره‌ت.. ئێستاش سه‌عدی پیره که راسته فایلداره و به‌دره‌وشته به‌ڵام له فه‌له‌کی ئێوه نیه بۆیه رقتان لێیه‌تی ..
چاک ده‌زانم که ئێوه ناتوانن ئه‌م راستیانه بنوسن چونکه هه‌تا ئێستاش له فه‌له‌کی کۆسره‌تن ، بۆیه من خۆبه‌خشانه بۆم ته‌واو کردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست