نامه‌ی پرۆتستۆکردنی گلدانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین
Sunday, 05/06/2011, 12:00
ئێمه‌وه‌ک به‌شێکی زیندو کارای ڕه‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران، به توندی ئیدانه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د میره‌له لایه‌ن دادوه‌ره حیزبییه‌که‌ی هه‌و‌لیره‌وه ده‌که‌ین . ئه‌حمه‌د میره که له‌لایه‌ن پارتی دیمۆکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بازانی و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی ئیداره‌ی هه‌ولێره‌وه چه‌ند داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 5-6-2011 به پێی خۆی له سلێمانییه‌وه چۆته هه‌ولێر و له به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ئاماده‌بووه. دادوه‌ره حیزبییه‌که له ببری ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای کاری رۆژنامه‌وانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات ، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که میره ئه‌ندامی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان نییه، به‌و یاسایه دادگایی ناکات. ئێمه له مێژه نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره‌مان له‌سه‌ر کۆی سیستمی سیاسی حوکمڕانی ده‌سه‌لات له کوردستانی باشوور داناوه‌و، ده‌شزانین که دادگایانه بێ لایه‌ن نین وله‌لایه‌ن حیزبه‌وه به‌ڕیوه ده‌برێن. بۆیه گلدانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د میره‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین و مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامه‌نوسێکی بوێر توشی شۆکی نه‌کردین. بۆیه‌جارێکی تر ئیدانه‌ی ده‌ستوه‌ردانه خه‌ته‌رناکه‌کانی حیزب ده‌که‌ین له کۆی سیستمی حوکمڕانی کوردستاندا، داواش ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جی ئه‌حمه‌د میره ئازاد بکرێت.
جێی نیگه‌رانیمانه له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی ئیداره‌ی زه‌رد له‌پای زیاتر له‌دیارنه‌مانی 5 ملیار دۆلاری شیرینی کۆنتراکته‌کانی نه‌وت ڕاپێچی دادگا بکرێت. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌حمه‌د میره دادگایی ده‌کرێت. دیسان له بری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانره‌وا، له پای بردنی بودجه‌ی وڵات دادگایی بکرێن ،که‌چی له‌سه‌ر داوای ئه‌وان ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌رێن به دادگا و لێیان ئه‌درێت و ده‌رفێندرێن.
جارێکی تر به‌توندی پرۆتستۆی گلدانه‌وه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌که‌ین و داوای بڕینی ده‌ستی حیزب له ناو هه‌مو کایه‌کانی ژیان و سیستمی حوکمڕانی کوردستاندا ده‌که‌ین.
ئازادیی بۆ ئه‌حمه‌د میره
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی به‌ناوی یاساوه، سه‌روه‌ری یاسا ده‌شکێنن
ژوری کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسێۆن له‌سه‌رتۆری ئینته‌رنیت پاڵتاڵک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست