کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و چه‌ندین ڕێكخراو و ڕاگه‌یاندن له‌ پێشێلكاری و توندوتیژیه‌كان�

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ له‌ 18- 20 /4-2011 له‌ ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا و بروكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێو ده‌چێت ، سه‌ره‌ڕای باسكردنی ڕوداوه‌كانی هه‌رێمی كوردوستان و ئه‌و پێشێلكاریه‌كاریانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كانه‌وه‌ ڕویاندا هه‌مان كات له‌ دیداری ڕاسته‌وخۆ له‌په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بارودۆخی هه‌رێم و توندوتیژیه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابوردوی هه‌رێمی كوردوستان باس كران وه‌ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردوستان (پارێزه‌ر فلاح مرادخان ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كان ) داوای له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایانه‌ كرد كه‌ نامه‌و په‌یامی به‌ په‌له‌ ئاراسته‌ی هه‌ردو سه‌رۆكی عێراق و هه‌رێم كوردوستان بكه‌ن كه‌ئیدانه‌كردنێكی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستگیركردن و ته‌قه‌كردن له‌ هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی تێدا بێت وه‌ پشتگیری مافی خۆپیشاندان و ئازادی ڕاده‌ربڕین بكه‌ن له‌ هه‌رێمدا .
شایه‌نی باسه‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كریستیان دیموكراتی فه‌رمانڕه‌وا و پارتی دیموكراته‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن گوتیان به‌زوترین كات داوا له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ئه‌كه‌ن كه‌ هۆشداری بدات به‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ نابێت توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار بێت و دیارده‌ی چه‌كداری و سه‌ركوتكردنی ئازادی ڕاده‌ربِرین كۆتایی پێ بهێنرێت و گوێ له‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران بگیرێت .، هه‌مان كات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندا له‌ گفتوگۆدان بۆ ئاراسته‌كردنی په‌یامێكی هاوشێوه‌ بۆ هه‌ردو سه‌رۆكایه‌تی ناوبراو .
ئه‌م چالاكیانه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مستردام و هه‌ردو ڕێكخراوی IKV , Hivos ڕێكخراوه‌و نوێنه‌رانی وڵاتانی " تونس ، مسر ، یه‌مه‌ن ، به‌حره‌ین ، سوریا ، مه‌غرب ، هه‌رێمی كوردوستان " تێیدا ئاماده‌ بون وه‌ بارودۆخی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌و داواكاری خۆپیشانده‌ران و داهاتوی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی تێدا تاوتوێ كرا .
 ، ئه‌مستردام 20-4-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە