کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشنیارى پرۆژەیەكى گرنگ بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا

Sunday, 27/09/2009, 12:00


لاى بەڕێزتان ئاشكرایە هەردووبنەماڵە چۆن كپ كردنەوەى دەنگ و شاردنەوەى سیماى كوردایەتى یان كردۆتە ئامانج بەمەبەستى شەرعیەت دان بە خۆیان و بەمەبەستى هەمووشتێك لەپێناوى مانەوەى خۆیان ودروست كردنى بازاڕێكى ئارام و بێ كێشە بۆ بازرگانى كردنیان بەهەموو بوونەوەرەكانى سەر ئەم خاكە :-

1. هەرلەزووەوە بەبەرنامەو پەیتا پەیتا عەرەبێكى زۆریان هێنایە سەر خاكى پاكى كوردستان تا لەداهاتوودا ببنە عەرەبە ڕەسەنەكان وببنە شەریكە بەشى كورد و ئەوەى كە بە تەعریب وتەبعیس نەكراو تەواو نەكرا ئەوا ئەمان بەبێ تەقە و بەقەبارەیەكى گەورە جێ بەجێ ى دەكەن.

2. شۆڕش و كوردایەتى و قوربانى دان وبەربەرەكانێ ى ناڕەوایى یان كردۆتە شتێكى زۆر ترسناك و بەخەتەرى سەر ئەمنى قەومى ى بنەماڵەكانیانى ئەزانن بۆیە بەهەمووجۆرێ لێ ى ئەدەن ولە بایەخ وبەهاى كەم ئەكەنەوە ولێ ى بێ منەتن ووایان كردوە كە دڵسۆزان دەستى خۆیان داخ بكەن .

3. نۆزدەساڵە كوردستان ئازادە كەسیان بیریان لە ڕیشەكێش كردن ونان بڕینى بەعسى یە خائینەكان نەكردەوە و بگرە زۆر بەسۆزەوە خستیاننە ژێر باڵى ڕەحمەتى خۆیانەوەو پلەو پۆستیان پێ داون وزۆربەى موستەشارو ئامرسریەوڕەفیق حیزبى ووەكیل ئەمنەكان تا ئیستاش زۆر سودمەندن وكەس لەگوڵ كاڵترى پێ نەوتوون.كەچى لیستى گۆڕان كەبەشێكى زۆركاریگەرو زۆر لەخۆیان دڵسۆزترو ووشیارترو بەئەمەكترین وئازاترین وباشترین خەڵك دەنگیان بۆ داوە بەمەبەستى خۆشگوزەرانى بۆ هەمووكوردو ڕزگاربوون لە زوڵم وناعەدالەتى. ونواندنى شەفافیەت ونەهێشتنى كاو پرۆژەى ژێر بەژێرو فێڵ وساختەكارى وگەندەڵى وقەراردانى بێ بەرنامەو بێ پرس وڕاوەرگرتنى خەڵك ودرووست كردنەوەى متمانەوخۆشەویستى لەنێوان تاكەكانداو خزمەت كردنى كوردوكوردستان وەكوپێویست دروست بووە.ئەم دووبنەماڵەیەو ئەڵقەلەگوێ وهەلپەرستەكانى دەورو بەریان وپاشەڵ پیسى یەكانیان زۆر دڕندانە ودوور لەهەموو بەهایەكى مرۆڤایەتى بەرنامەى سەیرونابەجێ و نواندنى ئەوپەڕى دڵ ڕەقى وكارى نامەردانە بەرامبەر بە لایەنگران وئەندامانى لیستى گۆڕان بەڵگەى حاشا هەڵ نەگرن كەهیچ مەودایەك نەماوە لەنێوان خەڵكى عاقڵ و ئەواندا وپێكەوە ژیان لەگەڵیاندا مەحاڵە.

4. ئێوە قبوڵتانە لە یەك پەرلەماندا لەسەر یەك كورسى ئەندامەكانتان لەگەڵیان كۆ ببنەوەوبەیاسا بوونەتە ئۆپۆزسیۆن ..بەڵام ئەوان نانى لایەنگرانتان ببڕن وسووكایەتى یان پێ بكەن وخۆتان وئەندام پەرلەمانەكانیشتان بە كەلەپچەكراوى و دەم بەستراوى و بەدڵ شكاوى بێنە دەرەوە بێ ئەوەى هیچ كایگەرى یەكتان هەبێ لەسەریان ؟ بەكوردى یەكەى خۆمان هیچ حسابێكتان بۆ ناكەن و خەڵكیش بەمە زۆر نیگەرانە لێتان.

5. سەروەت وسامانى ئەم گەلە نەك هەر بۆ خۆیانەو ئەندامانى گۆڕانی لێ بێ بەش كراوە بەڵكو خستوویانەتە خزمەتى براعەرەبە پەنا بەرەكانى خاروو و ناوەڕاستى عیراقى عەرەبى وبگرە براعەرەبە فەلەستینى یەكانیشیانەوە بۆ ئەوەى بنەبڕ نەبن ولەناو نەچن .و بەوەشەوە نەوەستاون بەڵكو ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسانیشیان و هەموو ئەوانەش كەڕۆژێ لەڕۆژان تفێكى لەبوونى كورد كردبێ ئەمان پاداشتى دەكەن وئەمان هەمیشە لایەنى سوڵح وڕێكخستنەوەى ماڵى عەرەب وتوركمانن و كارێكى وایان بەكوردیش كردوە كە با بەدەوارى شڕى نەكردوە .

6. ئێمەى خەڵكى شارى سلێمانى نەلەسەلامەتى خۆمان نەلە هى مناڵەكانمان دڵنیا نین چونكە هەمووكووچەوكۆڵان وسووچێكى بازاڕەكان بوون بەعرەب وتەنانەت دراوسێ ىماڵەكانیشمان زۆر عەرەبى تێ كەوتوە زۆربەشیان ئەوانەن كۆنە بەعسین ولە خوارووەوە هاتوون ویان بەمەبەستى نیشتەجێ بوون ومانەوە وداگیركردن هاتوون .دڵنیاین ڕۆژێ دادێ مناڵ دەفڕێنن ودەست درێژى بۆ سەرگەورەكانیش دەكەن وبەفەرمانى كاربەدەستان نابێ كەس لەگوڵ كاڵتریان پێ بڵێ كەزەمانى سەدامیش شتى وامان قبووڵ نەكردووە........ئەم بنەماڵانە ڕێگەنەماوە نەیگرنەبەر لەدژى گۆڕان

بۆیە پێشنیاردەكەین كەسلێمانى شارى هەڵمەتى قوربانى وشارى داكۆكیكار لەكوردستان وكوردایەتى بكەن بەقەڵایەك بۆهێشتنەوەى كوردایەتى و بەپێ ى یاسا ى فیدراڵى پارێزگاكان ئەم شارە دەربهێنە لە زوڵم وستەم وبیكەن بەمینبەرى عەدالەت و بەپێ ى یاسا بودجەى بۆ وەرگرن وبیكەنەشارى یاساو عەدالەت ومافى مرۆڤ تاهەموودنیا چاوتان لێ بكەن وسوود لەم ئەزموونە وەربگرن و لێرەشەوە سوودو ڕووناكى ببەخشنە شارەكانى ترى كوردستان.

بەهیواى سەركەوتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە