رونكردنه‌وەیەک لە لایەن نما و چیا نەوشیروان مستەفاوە
Tuesday, 29/08/2017, 14:35
کوردستانپۆست ئەم روونکردنەوەی هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا () وەکو بەڵگە بڵاودەکاتەوە، کە بە زمانی خۆیان ددان بەوەدا دەنێن، کە گرتی زەرگەتە موڵکی باوکیانە ، نەک موڵکی گشتیی، یاخوود بزووتنەوەی گۆڕان، بەكو لە باوکیانەوە بۆ ئەوان جێماوە، ئەم روونکردنەوەیە وەکو بەڵگە و بۆ پاشەڕۆژ خستە ئەرشیفی نەوشیروان مستەفاوە، تا بۆ کاتی خۆی بپارێزرێت.
---------------------------
ئه‌مڕۆ ٢٩/٨/٢٠١٧ هه‌واڵێكی ناڕاست له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوبۆته‌وه، گوایه له مانگی ڕابردودا مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئێمه تاپۆكراوه و هه‌ندێ كه‌سیش به‌بێ زانینی باكگراوندی یاسایی و ئیداری بابه‌ته‌كه به نائاگاییه‌وه ته‌رویجیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته كردوه.
ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین :
یه‌کەم: گردی زه‌رگه‌ته له‌ڕوی خاوه‌ندارێتیه‌وه له ساڵی ٢٠٠٦ەوە له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه تاپۆكراوه، كه به‌ناوی خوالیخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه بوه، واته پێش (٣) ساڵ له دروست بونی لیستی گۆڕان. کەواتە ئەو قسەیەی کە دەوترێت گوایە مەکۆی سەرەکی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە خراوەتە سەر کۆمپانیای وشە رێک پێچەوانەی واقع و راستیەکانە.
دووەم: له‌روی یاساییه‌وه كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه، بۆیه كاتێك دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات، پێویسته خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ وارسه شه‌رعی و یاساییه‌كانی، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانیدا.
سێهه‌م: گردی زه‌رگه‌ته کە موڵكی كۆمپانیای وشه‌یە، هەروەک چۆن لە هەشت ساڵی رابردودا لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازاندا بوەو بۆ خزمه‌تی گشتی به‌كارهاتوه، له‌داهاتوشدا به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
چوارەم: وروژاندنی ئەم بابەتانە چ لە کاتی چلەی خوالێخۆشبوو و چ لە ئێستادا کە گۆڕان سەرقاڵی ململانێیەکی سیاسی سەختە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، بە پلانێکی داڕیژراوی ئەزانین بۆ چەواشەکاری و بەلارێدابردنی خەبات و ئاراستەی کاری گۆڕانخوازان.
پێنجەم: ئێمە وەک کوڕانی نەوشیروان مستەفا، نەک بەتەنها گردی زەرگەتە، بەڵکو گیان و ژیانی خۆشمان دەکەینە قوربانی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو رێبازەی باوکمان بۆی بەجێ هێشتوین.
نما نەوشیروان مستەفا چیا نەوشیروان مستەفا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست