دید و بۆچوونه‌كانی نەوشیروان له‌سه‌ر سه‌د ساڵی رابردوو ده‌خاته‌ڕوو
Wednesday, 01/11/2000, 2:26
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی بڵاوی كرده‌وه‌به پێداچوونه‌وه به ئه‌رشیفی كوردستانی نوێ-دا، له چه‌ندین قۆناغدا نووسین‌و به‌رهه‌می سیاسی، رۆژنامهوانیو فه‌رهه‌نگیی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووكاك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بینین، كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رۆژنامه‌كه‌وه تا وازهێنانی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێته خۆی، ئه‌م بهرههمو نووسینانه بریتین له:
- نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه.
- ده‌قی وتاری چه‌ند بۆنه‌یه‌كی سیاسی.
- چاوپێكه‌وتن‌و هه‌ڤپه‌یڤین.
ئه‌م دیداره‌ی خواره‌وه فراوانترین دیداری كوردستانی نوێ-یه له‌سه‌ر سه‌د ساڵی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه به‌بۆنه‌ی كۆتایی سه‌ده‌و ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نوێوه له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان سازكراوه، سه‌ره‌تای كانونی یەکەمی ساڵی 1999، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ له باره‌گای رۆژنامه‌كه میوانداریی به‌ڕێزیانی كرد‌و له چه‌ندین ته‌وه‌ردا له‌سه‌ر چییه‌تی كوردایه‌تی، قۆناغه‌كانی شۆڕشی كورد‌و شۆڕشی نوێ‌و ئایندهی مه‌سه‌له‌ی كورد پرسیاریان كرد‌و كاك نه‌وشیروان-یش بۆ ئه‌و كاته وای وه‌ڵامدایه‌وه، كه لێره‌دا ده‌قه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
کوردستانی نوێ
ستران عه‌بدوڵڵا: به‌ناوی براده‌رانی كوردستانی نوێ به‌خێرهاتنی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ین، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كوردستانی نوێ چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی سازدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌كه‌سایه‌تی‌و ناوداری كورد ئه‌و چاوپێكهوتنانهش له‌لایه‌ن زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی نوێ-ه‌وه ئه‌نجام دراون.
چه‌ند رۆژێكمان ماوه ئه‌م سه‌ده‌یه به‌جێ بهێڵین، ئه‌م سه‌ده‌یه بزێوترین سه‌ده‌بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد، چ لهجوڵانهوهی رۆشنبیری، چ لهجوڵانهوهی سیاسی و چه‌كداری، چ ئه‌وه‌ی جه‌نابت ناوت نابوو سه‌رده‌می قهڵهمو موراجه‌عات تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌وا بزووتنه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه، روو لهسهدهیهكی نوێ ده‌كا، ئێمه پێمان خۆش بوو به‌و پرسیارانه‌ی كه براده‌ران ده‌یكه‌ن تهقیمێكیئهم بزووتنه‌وه‌یه‌مان بۆ بكه‌یت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م بانگهێشته پێم خۆشه كه هه‌مووتان ئاماده‌ن، من له‌لای خۆمه‌وه ئاماده‌م بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێك كه هه‌تان بێت به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له‌وانه‌یه هه‌ندێ پرسیار هه‌بن من لێی نه‌زانم، ئه‌وه‌ی لێی بزانم من هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ڕاشكاوی وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌زاره‌ی كه جێ‌مان دێڵێ له‌نیوه‌ی ئه‌و هه‌زاره‌یه‌دا كوردستان دابه‌ش كرا، به‌ڵام زۆری ویست تا بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی لهبزووتنهوهیهكدا ده‌ربكه‌وێت، ساڵی 1880 یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه بزووتنه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری بوو هاتهكایهوهو ئه‌ركه‌كانی پێ جێبه‌جێ نه‌كراو ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌سه‌ده‌ی (20) سپارد، پێمان خۆشه جه‌نابت مادام لێكۆڵیارو شاره‌زایت له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر شۆڕشی عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری فه‌سڵێكی باشی كتێبێكی خۆت (کورد‌و عەجەم) بۆ ته‌رخان كردووه، حه‌زمان كرد له‌وێوه تهقیمێكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیمان بۆ بكه‌یت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: دیاره پێش شۆڕشه‌كه‌ی عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری جوڵانه‌وه‌ی كورد هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌توانین جوڵانه‌وه‌كه‌ی عوبه‌یدوڵڵای شه‌مزینی دابنێین به‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد به‌شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری، واتا به‌شێوه‌یه‌كی وا كه هه‌مه‌لایه‌نه بێت‌و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه‌و تێكۆشانی خۆی ته‌رخان بكات بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد‌و هه‌وڵ بدات له‌ئاستی ناو ده‌وڵه‌تیشدا دۆست‌و پشتیوانی بۆ جوڵانه‌وه‌ی كورد په‌یدا بكات، جوڵانه‌وه‌كه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵا كاتی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی وا له‌ئێراندا سه‌ركوت كراوه كه تا ده‌یان ساڵیش گه‌لی كورد له‌ئێراندا نه‌یتوانیوه ههڵسێـتهوه، چونكه له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا نزیكه‌ی هه‌زار دێی كورد وێران بووه...
خۆشتان ئه‌توانن ته‌سه‌وری ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر (1000) دێ وێران بووبێت ئاخۆ چه‌ند (1000) خێزان كوژراون‌و لهناوچوونو ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره بوون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بینین بۆشاییه‌ك ده‌كه‌وێته ناو جوڵانه‌وه‌ی كورده‌وه، به‌تایبه‌تی ناو جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورده‌وه هه‌تاوه‌كو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بوو له‌كوردستاندا بێجگه له هه‌ندێ یاخیبوونی خێڵه‌كی كه له‌م لاو له‌ولا بوون... بۆ نموونه وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی ههمهوهندهكانو شتی له‌و بابه‌تانه، دیاره ئه‌مانه له‌پێناوی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌دژی ستهمو چه‌وسانه‌وه، به‌ڵام ناتوانین ناوی بنێین‌و بڵێین ئه‌مه جوڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی بووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م چه‌رخه‌ی ئێمه ئیتر جارێكی تر دیسانه‌وه جوڵانه‌وه‌ی كورد ده‌ستی كردۆته‌وه بهپهرهسهندنو گه‌شه‌كردن، به‌تایبه‌تی له‌ناو جالیه‌ی كورددا له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه كه له‌وێ زیاتر لایه‌نی رۆشنبیری هه‌بووه وه‌ك لایه‌نی سیاسی بێت، واتا زۆرتر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كه گۆڤار‌و رۆژنامه دهركهنو به‌زمانی كوردی بخوێنن‌و هه‌ندێ كۆمه‌ڵ‌و رێكخراو دابمه‌زرێنن بۆ دیفاع له‌مافه‌كانی كورد به‌تایبه‌تی له‌دوای شۆڕشی عوسمانی(مەشروتەو ساڵی ١٩٠٨) كه سوڵتان عه‌بدولحه‌میدیان ناچار كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور بسه‌لمێنێ، وڵاتێكی ده‌ستوری دابمهزرێنێو هه‌ڵبژاردن ببێ له‌سه‌رتاسه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆری نهخایهن، تاقمی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی ئه‌و ده‌ستكه‌وته كه‌مه‌ی كه كورد له‌و سه‌رده‌مه به‌ده‌ستی هێنابوو لێیان سه‌ندنه‌وه، له‌و كاته‌دا شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی به‌سه‌ردا هات، كه شه‌ڕی جیهانی به‌سه‌را هات كوردستان بووه یه‌كێ له‌مه‌یدانه گه‌رمه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ئه‌گه‌رچی كورد خۆی نه‌ده‌ستی هه‌بوو له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌دا نهدهستكهوتی هه‌بوو له‌شه‌ڕه‌كه، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی بوو به‌مه‌یدانی ئه‌و شه‌ڕه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شارو ئاواییه‌كانی كوردستان وێران بوو، ئابووری كوردستان وێران بوو، ژێرخانی كوردستان وێران بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی كه كه‌وتبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌وه، پیاوه‌كانیان هه‌موو برابوون بۆ كار‌و وڵاخه‌كانیان هه‌موو لێسهندبوون. ئه‌مه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی قات‌و قڕی بڵاوببێته‌وه، نه‌خۆشی بڵاوبێته‌وه له‌شارێكی وه‌ك سلێمانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆمان ده‌گێڕنه‌وه له‌چوار كه‌س یه‌ك كه‌سی به‌زیندوێتی ماوه‌ته‌وه، واتا سێ كه‌سی مردووه، جا ئه‌توانن خۆتان قه‌واره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتووه بهێننه پێش چاوی خۆتان له‌كاتی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، چالاكه‌كانی كورد هه‌وڵیان داوه كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان هاوكارییان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌وانیش مافه‌كانی كورد بسه‌لمێنن.
له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی هاوپه‌یمانه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دا‌و به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدابوو، لهمادهیهكیدا بهڵێنیدا به‌هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌تورك نهبوونو له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ده‌ژیان، له‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕ هه‌موو ئه‌وانه مافی چاره‌نووسیان بدرێتێ، به‌ئازادی چاره‌نووس‌و پاشه‌ڕۆژی خۆیان دیاری بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌شه‌ڕه‌كه ته‌واوبوو، ئه‌مریكا له‌مه‌سه‌له سیاسییه‌كان كشایه‌وه بۆ سەر سیاسه‌تی گۆشه‌گیری، ده‌وڵه‌ته‌كانی تری وه‌كو ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا كه‌مابوونه‌وه كۆنفرانسی پاریس‌یان به‌ست، میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش كرد، له‌و دابه‌شكردنه‌دا كورد یه‌كێك بوو له‌و گه‌لانه‌ی زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وت، وڵاته‌كه‌ی دابه‌شكرا، نه‌یتوانی شتێكی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی چه‌ند هه‌وڵدانێكی گرنگ بووه بۆ ئه‌وه‌ی كورد سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌سلێمانی به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمود، له‌كوردستانی ئێران به‌سه‌ركردایه‌تی سمكۆ، له‌توركیا به‌سه‌ركردایه‌تی به‌درخانییه‌كان‌و شهمزینییهكانو گه‌لێك له‌ڕۆشنبیرانی كورد، ئه‌مانه هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد دروست بكهنو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆستایه‌تی ئینگلیز به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌نجام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود له‌سلێمانی روخێنرا، سمكۆ شكێنراو له 1930 به‌فێڵ رایانكێشایه ناو داوێكهوهو كوشتیان، له‌توركیاش شۆڕشه‌كانی كورد سهركوتكرانو سه‌ركرده‌كانی كورد له‌وێ ئه‌وه‌ی گیرا ئیعدام كرا‌و هه‌ندێكیشیان ده‌ربه‌ده‌ری شام‌و سوریا‌و ئه‌و شوێنانه بوون، جوڵانه‌وه‌كه به‌و شكڵه مایه‌وه ... ئێمه له‌م قه‌ڕنه ئه‌توانین بڵێین سێ جار كورد توانیویه‌تی حكومه‌ت دابمه‌زرێنێ، یه‌كێكیان حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموده كه له‌بیسته‌كان له‌سلێمانی دامه‌زراوه، یه‌كێكیان حكومه‌ته‌كه‌ی قازی محه‌مه‌ده كه له‌ناوه‌ڕاستی چله‌كان له‌مهاباد دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ی تریان كه له‌ساڵی 1991 له‌كوردستانی عیراق دامه‌زراوه كه له‌هه‌موویان ته‌مه‌نی درێژتره، كه هه‌لومه‌رجی ناو دهوڵهتانو هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه له‌چاو حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مهحمودو حكومه‌ته‌كه‌ی قازی محه‌مه‌ددا له‌هه‌موویان زیاتر له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا قه‌واره‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنین... بۆ خۆشبه‌ختی له‌كاتێكدا كه ئێمه خه‌ریكین له‌م قه‌ڕنه ده‌چینه ده‌ره‌وه، ئه‌بینین له‌كوردستانی عیراقدا كورد به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی خۆی ئازاد كردووه‌و حكومه‌تی خۆی تێدا دامه‌زراندووه، له‌توركیا ئه‌گه‌ر له‌وه‌وپێش به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نه‌بوون ناوی كورد بهێنن، وای لێهاتووه ئێستا خۆیان باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن رێگای چوونه ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا بهدیاربهكردا تێپه‌ڕ ئهكاتو باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه‌ماف بدرێت به‌كورد، له‌وه‌وه كه جاران كوردیان به‌توركی شاخاوی‌و بهدواكهوتوو و به‌جێماو ده‌زانی هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێستا مه‌جبور بوون دان به‌مافه‌كانی كوردا بنێن، له‌ئێراندا له‌چه‌ند دانیشگایهك به‌شی زمانی كوردی كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ند ساڵێكه رێگه‌یان داوه به‌چه‌ند گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌زمانی كوردی بڵاوبێته‌وه، ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا جۆرێك لهكرانهوهیه به‌نسبه‌ت ئێرانه‌وه له‌بواری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كاندا... من به‌خۆشییه‌وه ده‌ڵێم راسته ئێمه له‌م قه‌ڕنه‌دا میلله‌ته‌كه‌مان زۆر زۆر فیداكاری كردووه، زه‌ره‌ری زۆرمان لێكه‌وتووه، سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س به‌ڵكو ئه‌توانم بڵێم چه‌ند ملیۆنێكمان لێ كوژراوه، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه وڵاته‌كه‌مان وێران بووه‌و بووه بهكهلاوهو ژێرخانی كۆمه‌ڵه‌كانمان هه‌ڵوه‌شاوه، به‌ڵام بۆ خۆش به‌ختی من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌سه‌ده‌ی داهاتوودا گه‌ش بینم، پێم وایه كه میلله‌ته‌كه‌مان بهئاواتهكانی خۆی دهگاتو گه‌له‌كه‌ی ئێمه‌ش ده‌چێته ریزی گه‌لانی رزگار‌و ئازاده‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا: له‌م ماوه‌یه‌دا دوو قۆناغی جیاواز هه‌یه، قۆناغێكیان كه شۆڕشه‌كانی كورد كاریان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كرد، به‌تایبه‌تی هه‌تا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، با بڵێین ئه‌گه‌ر بهعهریزهش بووبێت ئه‌م مه‌بده‌ئی سه‌ربه‌خۆییە لای بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هه‌ر مابوو، به‌ڵام له‌قۆناغێكدا كه قۆناغی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه، ئه‌گه‌رچی ده‌ستكه‌وتێكی وه‌كو ده‌ستكه‌وتی حكومه‌تی مهاباد به‌دی هات، به‌ڵام ته‌ماشا ئه‌كه‌ی جۆرێك له‌پاشه‌كشه هه‌یه له‌دروشمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه بۆ ئه‌و مافانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه...
ئه‌م پاشه‌كشه‌یه جه‌نابت بهواقیعیهتی بزووتنه‌وه‌ی كوردی ده‌بینی، یان به‌پاشه‌كشه یان به‌ئاڵۆزی هه‌لومه‌رجه‌كان له‌بزووتنه‌وه‌ی كورددا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: خۆی له‌ڕاستیدا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌پێی په‌یمانی سایكس- پیكۆ ئه‌م ناوچه‌یه دابه‌ش كرا، وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش دابه‌ش كرا به‌سه‌ر عهرهبو تورك‌و فارس‌دا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا دامه‌زران، له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا جێگیربوون، واته سنووره‌كانیان چه‌سپان، ئه‌و سه‌رده‌مه كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد، به‌ڵام ئیتر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه بوون بهسنوورێكی وا كه كورد‌و سیاسییه‌كانی كورد پێیان وابوو تازه ناتوانن ئه‌و سنوورانه بگۆڕن، له‌به‌رئه‌وه ستراتیجی خۆیان له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد گۆڕی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، من پێم وایه له‌ڕاستیدا ئه‌وه پاشه‌كشه بوو، چونكه ئه‌گه‌ر كوردی عیراق داوای سه‌ربه‌خۆیشی بكردایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ئه‌كوژرا كه داوای حوكمی زاتی كردووه.
كاوه محه‌مه‌د: ئێستا مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه زۆر جێی باسه، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی شێوازی خه‌باته، له‌خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بۆ خه‌باتی دیموكراسی ئاشتیخوازانه، شۆڕشه‌كانی كورد هه‌ر له‌شۆڕشی عوبه‌یدوڵڵای نه‌هرییه‌وه كه سه‌ره‌تای گه‌ڵاڵه‌بوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردییه، شێوازی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی گرتۆته‌به‌ر له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، به‌ڕای تۆ كه بۆ ساڵانێكی زۆر رۆڵی سه‌ركردایه‌تیتان هه‌بووه له‌شۆڕشی نوێ‌دا، پێتان وایه ئێستا كورد له‌گه‌ڵ چوونه ناو هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا تاچه‌ند ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه نێو دهوڵهتیو ئیقلیمییه‌كان بگونجێنێ‌و شێوازی خه‌باتی دیموكراسی‌و ئاشتیانه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی بگرێته به‌ر؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێم وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر شتێك ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زهمانو زه‌مینه‌ی خۆی، واته ناكرێ ئێمه به‌پێوانه‌كانی ئه‌م ساڵی 1999 یه بزووتنه‌وه چه‌كداریه‌كه‌ی سمكۆی ساڵی بیسته‌كان ههڵبسهنگێنینو بیخه‌ینه ئه‌م ته‌رازوه‌وه، هه‌ر شته‌و ده‌بێ بیگه‌ڕێنیته‌وه بۆ زهمانو زه‌مینه‌ی خۆی، من پێم وایه خه‌باتی چه‌كدار راسته بووه به‌هۆی ئه‌وه كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر كورد كوژراوه‌و زه‌ره‌ری ئابووری لێكه‌وتووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێم وایه خه‌باتی چه‌كداریش ئه‌مڕۆ ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستانی عیراق كه‌ئازاد بووه له‌ئه‌نجامی خه‌باتی چه‌كدارانه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا تورك خه‌ریكه مل ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد یان هیچ نه‌بێ هه‌ندێ له‌مافه‌كانی كورد بسه‌لمێنێ ،سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌باته چهكداریهیه كه PKK ده‌ستی پێكرد، له‌كاتێكدا كهدهوڵهتێك ئاماده نه‌بێ به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ی خه‌باتی سیاسی بدات چ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر؟!
یان ئه‌بێ ته‌سلیم بێت یان ئه‌بێ په‌نا بۆ چه‌ك به‌رێت، بێگومان ره‌نگه شێوازی شه‌ڕی چه‌كدار جیاوازی هه‌بێ له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه ئێرله‌ندییه‌كان لهئێرلهندهی باكوور كردوویانه ئێمه نه‌مانتوانیوه له‌عیراق‌و كوردستاندا بیكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه ئه‌وه بكه‌ین زۆر كاریگه‌رتر ئه‌بوو له‌وه‌ی كه ئێمه كردوومانه، هه‌ر وڵاتێك هه‌لومه‌رجی ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری خۆی هه‌یه به‌جۆرێك لهشهرایهتی ناوخۆ‌و شه‌رایه‌تی ئیقلیمی‌و شه‌رایه‌تی ده‌ولی ده‌وره دراوه، له‌وه‌دا ئه‌توانی تۆ دیاری ئه‌وه بكه‌یت كه ئایا رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدار سه‌ركه‌وتووه یان سه‌ركه‌وتوو نییه، بۆ نموونه له‌ئێرله‌ندا خه‌باتی چه‌كدار بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی به‌ریتانی مه‌جبور بوو و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كرد كه‌خۆی پێی ئه‌وتن تیرۆریست، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وانه به‌شدارییان كرد لهههڵبژاردنداو ئێستا لهوهزارهتهكهشدا به‌شدارن، واته هه‌موو ئه‌وانه كه له‌په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی ئێرله‌نده‌ی باكووردا به‌شدارن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به(شین فین)ن، به‌شی هه‌ره زۆریان له‌و كه‌سانه‌ن كه‌كاتی خۆی به‌تاوانی كوشتن‌و ته‌قانه‌وه‌ی مین گیراون‌و زیندانی كراون، واته ده‌وڵه‌ت به‌تیرۆریست ته‌ماشای كردوون، به‌ڵام له‌كۆتاییدا سه‌لماندی كه‌ئه‌مانه تیرۆریست نین، ئه‌مانه جه‌ماعه‌تێكی سیاسین ئامانجێكی سیاسیان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵیدان، چونكه ئه‌وان توانیبویان تاكتیكێكی سه‌ركه‌وتووانه بۆ ئیشه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه، دابه‌ش ببوون به‌سه‌ر باڵێكی سیاسی‌و باڵێكی چه‌كداردا، له‌ئه‌نجامدا به‌ئامانج گه‌یشتوون، له‌كاتێكدا جه‌ماعه‌تی بادهماینهۆف له‌ئه‌ڵمانیا چونكه ته‌نها رێگای ئیرهابیان گرتبووهبهرو خه‌باتی سیاسیان خستبووه لاوه، نه‌یانتوانی له‌كاره‌كانیان سه‌ربكه‌ون ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش له‌سه‌رده‌مێكدا كێشه‌و گیروگرفتی زۆر زۆریان بۆ ئه‌ڵمانیا دروست كردبوو، به‌ڵام عاقیبهتهكهی لهناوچوونو بڕانه‌وه، ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا، ئه‌وه‌ی گیرا گیرا، باقیه‌كه‌ی تریشیان خۆیان كۆبوونه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه خۆیان حه‌ل كرد، چونكه تاكتیكه‌كانیان كه هه‌ڵیان بژاردبوو ته‌كتیكێكی هه‌ڵه‌بوو.
جامن مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ده‌ی داهاتوودا ئومێدم وایه گه‌له‌كه‌مان پێویستی به‌وه نه‌بێ جارێكی تر په‌نا به‌رێته‌وه به‌ر چه‌ك، ئومێدم وایه بتوانێ به‌ڕێگای سیاسی‌و به‌ڕێگای گفتوگۆ‌و به‌ڕێگای دایالۆك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته مهركهزییهكاندا مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ، هیوام وایه جارێكی كه نه له‌كوردستان كورد بكوژرێ، نهعهسكهری ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌رانه بكوژرێ، به‌ڵكو به‌ڕێگای ئاشتی‌و سیاسی مافه‌كانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین. به‌ڵام ئه‌وه نه‌به‌ستراوه ته‌نیا به‌كورده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌ر لاسار بێت‌و ئینكاری مافه‌كانی كورد بكات، كورد چی بكات؟
ستران عه‌بدوڵڵا: جه‌نابت چۆن شۆڕشی چه‌كداری هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌شۆڕشه جیاجیاكان له‌م سه‌ده‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر له‌بابه‌ته ئه‌خلاقیه‌كان به‌واتای ئه‌خلاقی خۆت به‌شداریت كردووه یان خه‌ڵكێكی زۆر له‌و پێناوه شه‌هیدبوون به‌و تێڕوانینانه‌ی كه بڵێین ئه‌مه رێگای رزگاری كوردستانه، خۆت چۆن لایه‌نه سه‌لبیه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری دیاری دهكهیو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لای جه‌نابت چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان خه‌باتی چه‌كداری لایه‌نی سه‌لبیشی هه‌یه، واتا ههرلایهنی ئیجابی نییه، لایه‌نه سەلبیهكهی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ئه‌كوژرێ، وڵات وێران ئه‌بێت، ناوچه‌یه‌كی فراوان ئه‌كه‌وێته ژێر گهمارۆوهو بێبه‌ش ئه‌بێت له‌خه‌سته‌خانه، بێبه‌ش ئه‌بێت له‌خوێندن، بێبه‌ش ئه‌بێ له‌خزمه‌تگوزاری تر، بێبه‌ش ئه‌بێ له‌ڕێگاوبان، بێبه‌ش ئه‌بێ له‌گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری، له‌هه‌مان كاتدا جاری وا هه‌یه هه‌ندێك له‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ڕیزی خه‌باتی چه‌كداردا به‌شداری ئه‌كه‌ن، ئه‌بن به چه‌ته بۆ گیانی میلله‌ت، ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن، مافی مرۆڤ پێشێل ئه‌كه‌ن، شتی وا ئه‌كه‌ن دووره لهبڕواو ئامانجه‌كانیانه‌وه، ئه‌مه لایه‌نه سەلبیهكانیهتی، یاخود مومكینه یه‌كێ له‌گرنگترین لایه‌نه سەلبیهكانی ئه‌وه‌یه كه به‌هانه ئه‌دا به‌دوژمن كه گه‌له‌كه قڕبكات، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه كه چه‌كی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ په‌یدابووه‌و هاتۆته كایه‌وه، به‌ڵام من ناتوانم بڵێم له‌دانیشتنێكی ئاوا كورتدا خه‌باتی چه‌كداری كورد له‌ماوه‌ی یه‌ك قهڕندا هه‌ڵبسه‌نگێنم، چونكه ههلو مه‌رجه‌كه جیاوازه، ئه‌وه‌ی زه‌مانی شێخ مه‌حمود، من پێم وایه ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود له1927دا بیتوانیایه درێژه‌ی به‌خه‌بات بدایه‌و له‌دوای ساڵی 1932 بیتوانیایه درێژه به‌خه‌بات بدات، ره‌نگ بوو ده‌وڵه‌تی عیراق مه‌جبور بوایه هه‌ندێك له‌مافه‌كانی كورد بسه‌لمێنێ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌و زه‌مانه شێخ مه‌حمود نه‌یتوانیوه درێژه‌ی پێبدات.
ستران عه‌بدوڵڵا: ئێستا نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌تایبه‌تی، پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری تێدایه‌و ته‌سك كراوه‌ته‌وه، كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و زۆر ناوچه‌ی تر كه له‌كوردستان دابڕاوه به‌عه‌مه‌لی، تهعریبو ته‌رحیلی زۆری تێدا كراوه، بۆ ئایندهی كێشه‌ی كورد له‌سه‌ده‌ی ئاینده پێشبینی ئێوه چۆنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌ڕوحی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و به‌ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌و ناوچانه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من لام وایه كوردی عیراق به‌هیچ جۆرێ ده‌ست له‌و ناوچانه هه‌ڵناگرێ، ئه‌وه به‌شێكی زۆر گرنگی كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌یه، كوردستانی عیراق به‌بێ كه‌ركوك له‌ڕاستیدا نرخێكی ئابووری ئه‌وتۆی نییه. جگه له‌وه‌ش وه‌كو خۆت باست كرد ئه‌وانه به‌شێكن له‌وڵاتی ئێمه، ئێستا داگیركه‌ر هاتووه داگیری كردووه، باوه‌ڕ ناكه‌م تاسه‌ر وا بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی دیموكراتی له‌عیراقدا بێته‌كایه‌وه پێم وایه ئه‌و ناوچانه ئه‌گێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانی خۆیان، یاخود من خۆم له‌بیرمه له‌كاتی راپه‌ڕین ساڵی 1991 عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه هه‌موو خۆیان رایان كرد‌و رۆشتن، ئه‌وه‌نیه بڵێیت ئه‌وانه تازه جێگیربوون، من پێم وایه رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌و به‌شانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه ته‌عریب كراوه‌و داگیركراوه ئه‌كه‌وێته‌وه ده‌ست خۆمان.
ئازاد سدیق: كاك نه‌وشیروان ئه‌م سه‌ده‌یه وه‌كو زۆرجار ده‌وترێ سه‌ده‌ی رزگاربوونی میلله‌ته‌كان بوو چ له‌نیوه‌ی یه‌كه‌میدا، به‌ڵام له‌چاره‌كی كۆتاییدا به‌تایبه‌تی له‌هه‌شتاكان به‌دواوه هه‌رچه‌نده لای ئێمه هێشتا مابووی، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا دۆخێكی هێنایه پێشه‌وه كه ئیتر شۆڕشی چه‌كداری شه‌ڕی پارتیزانی دۆخێكی چووه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تفه‌نگێك به‌رامبه‌ر موشه‌كێكی كیشوه‌ربڕ چی پێ ئه‌كرێ، كوردیش نه‌یتوانی له‌م سه‌ده‌یه‌دا هیچ بكات، ده‌وڵه‌تێك بۆخۆی دروست بكات، جگه‌له‌وه‌ی كه له‌م پارچه‌یه‌دا به‌ده‌ست هێنراوه، ئه‌چینه سه‌ده‌یه‌كی تازه‌وه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا جۆرێكیتر ئه‌بێت، سیاسه‌تی ده‌ولیش پێم وایه جۆرێكی تر ده‌بێت، پێت وایه كورد ده‌توانێ به‌هه‌مان ستراتیژ‌و شێوازی خه‌باته‌وه، درێژه بهههوڵو كۆششه‌كانی خۆی بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی، یان ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌كه‌یدا كه‌شێكی دیموكرات نه‌خوڵقا بۆئه‌وه‌ی ئه‌میش به‌شێوازی سه‌رده‌م داوای مافه‌كانی خۆی بكات، پێت وایه كورد ئه‌و چانسه‌ی هه‌بێ به‌خه‌باتی چه‌كداری جارێكی‌تر شتێك به‌شتێك بكاته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: خه‌باتی چه‌كداری به‌شێوه كلاسیكیه‌كه‌ی كه ئێمه له‌وڵاتی خۆمان له‌كوردستانی عیراقدا كردوومانه‌و ماوه‌یه‌ك كورده‌كانی ئێران كردوویانه‌و ماوه‌یه‌ك PKK له‌كوردستانی توركیا ده‌یكات، من پێم وایه ئه‌وه جۆرێكه له‌خه‌باتی بێ پاشه‌ڕۆژ. واتا له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌و خه‌باته كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام شانبه‌شانی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی ته‌كتیكه‌كانی شه‌ڕی پارتیزانیش پێش ده‌كه‌وێ. بۆ نموونه له‌به‌ریتانیا (IRA) خه‌باتی چه‌كداری ده‌كات، ئه‌وان نه‌ئه‌چوون له‌شاخه‌كان دانیشن كه‌مین دابنێن بۆ عهسكهرو بۆ پۆلیس، ئه‌هات له‌ناو جه‌رگه‌ی له‌نده‌ن دهكلاندی دهتهقانهوه كه بایی (100) ملیۆن پاوه‌ن زه‌ره‌ری له‌حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌دا. قومبه‌له‌یه‌كی ده‌خسته ناو ئهندهرگراوندهوهو ته‌له‌فۆنی بۆ ئهكردنو ئه‌یووت قومبهلهیهكمان له‌وێ داناوه‌و فڵان ده‌قیقه ئه‌ته‌قێته‌وه، ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون.. به‌مه دوو سه‌عات هه‌موو شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر ئه‌رزی له‌نده‌ن دوائهكهوت كه چه‌ند ملیۆن كه‌س ئیشه‌كانی دوا ئهكهوتو زه‌ره‌ری چه‌نده‌ها ملیۆنی له‌پرۆژه‌كان ئه‌دا.. واتا مه‌رج نییه تۆ دیسان به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌ڕی زه‌مانی كۆن خه‌بات بكه‌یت، من وه‌كو باسم كرد ئومێدم وایه كه له‌سه‌ده‌ی داهاتوودا پێویستیمان به‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیمان به‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك بوو، پێویسته ئێمه‌ش سوود له‌ته‌كنه‌لۆجیای تازه وهربگرینو به‌شێوه‌ی تازه شه‌ڕبكه‌ین.. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه بۆمان بكرایه وه‌ختی خۆی له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌ناوزه‌نگ شه‌ڕبكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا، ئه‌گه‌ر بۆمان بكرایه له(شارع ره‌شید) بمانكردایه له‌به‌غدا، كورده‌كانی توركیا له‌باتی ئه‌وه‌ی كه‌بچن لهشهمزینانو هه‌كاری بیكه‌ن، بڕۆشتنایه لهئهستهنبوڵو ئه‌نقه‌ره بیانكردایه، ئه‌وه كاریگه‌ری زۆرتری ده‌بوو.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د: ئێمه دوو نموونه‌ی رۆشنمان هه‌یه له‌م سه‌ده‌یه‌دا، ساڵی 1918-1924 ئه‌مه ده‌توانم به‌ڕای خۆم به‌بناغه‌ی بزاڤێكی مه‌عریفی كوردی دابنێم بۆ كوردستانی توركیا، بابڵێین به‌تایبه‌تی ئه‌و بزاوته‌ی لاوان‌و ئه‌و بزاوته روناكبیرییهی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌بوو دوای ئه‌وه ئیتر حوكمی جمهوری هات، له‌سه‌رده‌می ئێره سه‌رده‌می مه‌له‌كی سه‌رده‌مێكه سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ بزاوتی رووناكبیری‌و بزاوتی ئهدهبیو تابزاوتی سیاسیش، دوای ئه‌وه حوكمی كۆماری هات، بێگومان دوای ئه‌وه حوكمی داپڵۆسین بوو، راسته له‌عیراق ئیتر له‌ده‌ستوردا ئیقرار كرا كه دوو نه‌ته‌وه له‌م وڵاته ئه‌ژین، به‌ڵام ئه‌وه زه‌مه‌نێكی زۆر كورت بوو، ئیتر زه‌مه‌نی داپڵۆسین ده‌ستی پێكرد، ئایا ئه‌و زروفه‌ی كه هه‌ڵكه‌وتبوو، ئه‌مه بارودۆخێكی ناوخۆیییه یان ده‌ولی بوو بۆ كورد، ئه‌مه پرسیارێك دوو، من به‌ڕای خۆم تا ئێستا له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردیدا نه‌مدیوه‌و نهشمخوێندۆتهوه، ئایا ئه‌مه ده‌رخستنی ماهیه‌تی سیسته‌می جمهوریه‌ت نه‌بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كه باست كرد، 1918 بۆ 1924، له‌ڕاستیدا كورد خۆی له‌ناو خۆیدا جوڵانه‌وه‌ی تێدابوو، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌ش كه وه‌ختی خۆی ئینگلیزه‌كان له‌كوردستانی عیراقدا لهكوردیان كردبوو تاڕاده‌یه‌كیش له‌توركیا له‌كورده‌كانی ئه‌وێیان كردووه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌بتوانن چاكتر هه‌ڵسوڕێن، واتا خۆی شته‌كه هه‌بوو.
بۆ نموونه ئینگلیز نه‌هاتووه نووسه‌رو شاعیر بۆ ئێمه بهێنێ، رۆژنامه‌نووس بۆ ئێمه بهێنێ، نووسه‌رو شاعیر‌و رۆنامهنووسهكه له‌ناوخۆماندا هه‌بووه، له‌وه‌وپێش بواریان نه‌داوه به‌ئازادی بنووسێ‌و شت بڵاو بكاته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه كه ئازادی بۆ هه‌ڵكه‌وتووه، هاته مه‌یدانه‌وه‌و ئه‌وه‌ی دامه‌زراند كه خۆت پێیی ئه‌ڵێی بناغه‌ی مه‌عریفی كوردیان دامه‌زراند.
ئه‌وه‌ی زه‌مانی پاشایه‌تی له‌ڕاستیدا له‌بۆنه‌یه‌كی تریشدا وتوومه من نازانم بۆچی كورد وه‌ختی خۆی هه‌موو دژی رژێمی پاشایه‌تی بووین، له‌كاتێكدا كه وه‌ختێ 14ی ته‌موز بوو له‌عیراقدا سه‌رۆكی وه‌زیران كورد بوو، وه‌زیری ناوخۆ كورد بوو، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا كورد بوو، نیوه‌ی موتهسهریفهكان زیاتر كورد بوون. جگه له‌وه له‌ڕووی روناكبیرییهوه ئێمه له‌سلێمانی رۆژنامه‌ی (ژین)مان هه‌بوو، له‌هه‌ولێر (هه‌تاو)مان هه‌بوو، له‌كه‌ركوك (شه‌فه‌ق)مان هه‌بوو، له‌به‌غدا (هیوا)و (پێشكه‌وتن)مان هه‌بوو، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییدا به‌زمانی كوردی ده‌مانخوێند، هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌بوو بڕوا له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا عه‌ریزه به‌كوردی بنووسێ، لهمهحكهمهكاندا مرافه‌عه به‌زمانی كوردی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی رازی نه‌بووین.. به‌هۆی زه‌مانی پاشایه‌تی كورد چوار ئه‌فسه‌ری لێئیعدام كرا، كه وه‌ختێكیش 14ی ته‌موز بوو له‌هه‌موو زیندانه سیاسیه‌كانی كه له‌ناوچه‌ی سلێمانی هاتنه‌وه چواركه‌س زیندانی سیاسی بوون به‌ره‌ڵایان كردن‌و هاتنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه هه‌موومان دژی ئه‌و سیسته‌مه بووین كه سیسته‌مه‌كه گۆڕاو شۆڕشی 14ی ته‌موز بوو، هه‌موو كورد پشتیوانیان لێ‌كرد، كه‌چی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاوا به‌سه‌رماندا شكایه‌وه‌و عاقیبهتهكهی به‌ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بهكوشتنو له‌ناوچوونی میلله‌ته‌كه‌مان هاته پێشه‌وه.. من بێگومان ئه‌وه ناگێڕمه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ماهیه‌تی رژێمی جمهوری كه خوێنڕێژ‌و دڕنده‌یه، ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حزبی به‌عس كه له‌بنچینه‌دا وه‌ك حزبێكی فاشیستی دروست بووه كه بهكوشتنو بڕین حوكمی وڵاته‌كه دهكاتو باوه‌ڕی به‌عه‌قڵی خه‌ڵك نییه.. پێی وایه ئه‌م خوا خوڵقاندوویه‌تی بۆئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی خه‌ڵك بێت، بۆئه‌وه‌ی حاكمی خه‌ڵك بێ، بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر خه‌ڵك بێت، من پێم وایه ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی ئه‌و سیسته‌مه‌و ئەگهڕێتهوه بۆ ئه‌و حزبه؟
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌مه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه؟
له‌سوریاش بۆ نموونه هاوار ده‌رئه‌چوو تا پێش ئه‌وه‌ی ئیستعماری فه‌ره‌نسی بكشێته‌وه كۆمه‌ڵێ چالاكی رۆشنبیری كوردی هه‌بوو، له‌توركیا پێش ئه‌وه‌ی جمهوری دابمه‌زرێ ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌ومی توركی نه‌وعێك له‌چالاكی كوردی هه‌بوو، كه‌چی هه‌ست ده‌كه‌ی زۆرجار كورد به‌شداری كردووه له‌و چالاكیه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه هی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان بوون، زۆرجار باسی ئه‌و كوردانه ئه‌كه‌ین كه له‌سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی لوبنان ده‌وریان بینیوه، یان له‌سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی سوریا یان له‌سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی عیراقدا، له‌سه‌رخستنی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی توركیا ده‌وریان بینیوه، به‌شداری كردنی كورد له‌و بزووتنه‌وه نیشتمانییانه‌ی كه‌هی خۆی نییه بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نازانم من ناوی بنێم چی، به‌ڵام پێم وایه به‌شێكی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌زانین، واتا باش نه‌ناسینی سروشتی ئه‌و جوڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا هه‌بووه.. چونكه ئه‌گه‌ر بۆ نموونه شێخ مەحمود چووه په‌یوه‌ندی كردووه به‌مسته‌فا كه‌مال-ه‌وه به‌ئومێدی ئه‌وه بووه ئه‌و یارمه‌تی بدات، سمكۆ هه‌مان شت په‌یوه‌ندی كردووه به كه‌مالییه‌كانه‌وه به‌هیوا بووه یارمه‌تی بده‌ن، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مانه سروشتی ئه‌و جوڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییانه‌یان نه‌ناسیوه.. ئه‌گه‌ر بیانناسیایه بێگومان هه‌ڵوێستیان به‌و جۆره نه‌ئه‌بوو كه بووه، من پێم وایه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌باسم كرد، بۆ نه‌ناسینی سروشتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و جوڵانه‌وانه.
سالار یاسین: ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی كورد بكه‌ین له سه‌د ساڵی رابردوودا ئه‌وه به‌دی ده‌كه‌ین كه ئه‌رشیفێك شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌كمان هه‌یه، له‌شێخ محمودی نه‌مره‌وه تاوه‌كو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان یه‌ك پرۆسه دووباره ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ویش پرۆسه‌ی شكسته، مه‌به‌ستم له‌پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه هۆكاری ئه‌وه‌چیه؟ بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه یاخود په‌یوه‌ندی به‌خودی كورده‌وه هه‌یه كه‌وا كورد نه‌یتوانیوه له‌په‌ناو پێچی دنیای پڕ له‌سیاسه‌تدا بتوانێ مانۆڕێكی سه‌ركه‌وتوانه بكات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مووی شكست نه‌بووه، ئه‌وه‌تا ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستامانو ئه‌و بارودۆخه شكست نییه، من له‌تۆ ده‌پرسم ئایا ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستامان شكسته؟! به‌ڵام لایه‌نێكی تری پرسیاره‌كه به‌بۆچوونی من شكستی شۆڕشه‌كانی كورد به‌شێكی زۆری بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تان ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌زه‌مانی حكومه‌تی شێخ مەحمودهوه كهئینگلیزهكان حكومه‌ته‌كه‌یان رووخاند تا كۆماری مهاباد هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز بوو كه بوونه‌ته به‌ربه‌ستی به‌رده‌م هاتنه‌دی ئامانجه‌كانی كورد، دیاره هۆكاری تریش هه‌بوون، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وانه بكه‌ین.
ماكۆك شێخ محه‌مه‌د: له‌سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك ده‌بینرێ كورد كه‌متر فریای خه‌باتی دبلۆماسی كه‌وتووه، ئایا ئه‌مه بۆ فاكته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خۆی له‌ئاستی لێوهشاوهییدا نه‌بووه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێویسته ئه‌مه‌شیان له‌كاتی خۆیدا ببینین، چونكه ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر نه‌بووه له‌فاكته‌ره دهولییهكان. جاران ئێمه ده‌مانویست په‌یوه‌ندی ببه‌ستین كاربه‌ده‌ستی وڵاتان ببینین، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئێمه ببینن‌و چاویان پێمان بكه‌وێت.
ماكۆك شێخ محه‌مه‌د: بۆچی ده‌وڵه‌تان جاران ئه‌وه هه‌ڵوێستیان بوو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌شتێكه‌وه هه‌بوو كه پێی ده‌ڵێن دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، له‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری‌و سیاسیه جۆراوجۆره‌كانیان ده‌رگایان بۆ وڵاتانی دژی ئێمه ده‌كرده‌وه‌و ده‌رگاشیان له‌سه‌ر ئێمه پێوه ده‌دا. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و فاكته‌ره نێودهوڵهتییهكانو خواستی كورد تا راده‌یه‌كی باش تێكیان كردۆته‌وه.
شێركۆ مه‌نگوڕی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ئه‌م مێژووه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییه‌ی كورد‌و خه‌باتی شۆڕشگێڕی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و خۆخۆری هه‌ر له‌كۆماری مهاباده‌وه ببینین هه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخ مەحمودهوه بێین تا شۆڕشی ئه‌یلول، ئه‌بینین شه‌ڕی ناوخۆ‌و خۆخۆری یه‌كێك بووه له‌و خاڵانه‌ی كه بۆته مایه‌ی شكست له‌شۆڕشه‌كانی كوردی. باشه هۆی ئه‌م خۆخۆرییه له‌سه‌رده‌می كۆماری مهاباد ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین له‌نێوان جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئه‌وكاته‌ی كه دروست بوو له‌نێوانیاندا، ئایا مه‌به‌سته‌كه له‌وه هاتووه كه دیدێكی تر هه‌یه بۆ كێشه‌ی كورد بۆیه خۆخۆری دروست بووه، یان مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌نفوزی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سه خۆی یان پابه‌ندی زیاتری ئه‌و كه‌سه بووه بۆ كێشه‌كه، بۆیه ئه‌و حاڵه‌تانه دروست بووه، نازانم تۆ چۆن ئه‌و خۆخۆرییه لێك ئه‌ده‌یته‌وه، هۆی دروست بوونی چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه پرسیارێكی فهلسهفیو پرسیارێكی سۆسیۆلۆجیه، له‌هه‌مان كاتدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام من پێم وایه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ دواكه‌وتوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی لای كورد دروست نه‌بووه كه بزانێ قازانجی نه‌ته‌وه‌یی چیه؟ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چیه؟ تا ئێستا دڵسۆزی بۆ بنه‌ماڵه‌و دڵسۆزی بۆ خێڵ‌و دڵسۆزی بۆ شار‌و دڵسۆزی بۆ لادێ به‌هێزتره هه‌تا دڵسۆزی بۆ گهلو نه‌ته‌وه، من پێم وایه ئه‌وه هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و مهسهلهیهیهو كورد به‌داخه‌وه سروشتێكی زۆر خراپی هه‌یه، له‌به‌رده‌می دوژمن‌دا خۆی زۆر به‌لاوازو زۆرجار به‌ئاسانی سه‌ر بۆ دوژمن‌و بێگانه دائه‌نه‌وێنێ، كه‌چی ئاماده نییه له‌ناوخۆدا سه‌ر بۆ یه‌كتری دانه‌وێنێ، كه پێم وایه ئه‌ویش دیسانه‌وه بۆ كزی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئینسان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت دڵسۆزی بۆ گهلو نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌خاته سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه، له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا كه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تێدایه ئینسان له‌وانه‌یه به‌دخوو بێت، به‌رتیل خۆربێت، له‌وانه‌یه دز بێت، به‌ڵام به‌ته‌نگ وڵاته‌كه‌یه‌تی، كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌دێته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، پارێزگاریی له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دهكاو ناچێ شتی خراپ بكات. ناچێ ئه‌وانه بڵاوبكاته‌وه كه زه‌ره‌ر له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی بدا‌و زه‌ره‌ر له‌نیشتمانه‌كه‌ی بدات‌و زه‌ره‌ر له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بدات.. له‌و وڵاتانه‌دا خه‌ڵك پارك به‌هی خۆی ئه‌زانێت، شه‌قام به‌هی خۆی ئه‌زانێت، دارودره‌خت به‌هی خۆی ئه‌زانێ، ئاژه‌ڵی كێوی به‌هی خۆی ئه‌زانێ، كارگه‌و رێگاوبانو ئوتومبێلو .. هتد، هی وا هه‌یه له‌و شتانه هی خه‌ڵكیشه، به‌ڵام ئه‌و به‌سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ئه‌زانێ، له‌وڵاتی ئێمه به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه دروست نه‌بووه.
لاوه‌ند نه‌وزاد: مادام قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دووبه‌ره‌كییه، هه‌ندێ جار مرۆڤ ده‌پرسێ تۆ بڵێی ئه‌وه هۆكارێكی پشتاوپشت نه‌بێ؟! هه‌ق وایه چه‌ند زانا‌و پسپۆڕێكی بایۆلۆجی بێن له‌سه‌ر جیناتو كرۆمۆسۆماتی كورد له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، تۆده‌ڵێی چی..؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێم وایه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجی مه‌سه‌له‌كه بكرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی تێدا نه‌بووه، شاری گه‌وره‌ی تێدانه‌بووه، له‌كوردستاندا هه‌زار كانی‌و ئاو هه‌یه، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورد لهعهشایرو له‌دێ نشین پێكهاتووه، ئه‌م حاڵه‌ته وایكردووه كه شتی بچووك بچووك له‌ناو كورددا دروست بێ. بۆ نموونه كۆمه‌ڵێك رۆیشتوون له‌ده‌وری كانیه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه‌و دێیهكیان دروست كردووه، ئه‌م یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه حكومه‌تێك نه‌بووه كه بیپارێزێ، پۆلیس نه‌بووه، عه‌سكه‌ر نه‌بووه، له‌ناوخۆیدا خۆی مه‌جبور بووه دیفاع له‌خۆی بكات‌و ئیشه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت، جۆرێك له‌ئیداره‌ی زاتی له‌ناو دێیه‌كه‌دا دروست بووه، هه‌تا بۆ ژن‌و ژنخواستن پێویستی به‌وه نه‌بووه كه بچێ بۆ دێكه‌ی تر، له‌ناوخۆیدا ژن‌و ژنخوازی كردووه. ده‌توانم بڵێم ئابوورییه‌كه‌ی ئابورییه‌كی زۆر دواكه‌وتوو بووه‌و ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌پێی بژی‌و موحتاجی ئه‌وه نه‌بووه كه شوێنێكی تر، ناوه‌ندێكی تر هه‌بێ كه ئه‌م بڕوات‌و مراجهعهتی بكات. بێین به‌م لاتره‌وه بۆ سه‌ر عه‌شیره‌ت، له‌ناو عه‌شیره‌تدا، عه‌شیره‌ت كاتی خۆی جۆرێك بووه له‌نیمچه حكومه‌تێك، سه‌رۆكی عهشیرهتو دام‌و ده‌زگاكه‌ی حوكمڕانی ناوچه‌كه‌ی خۆیان كردووه، ته‌نانه‌ت كه‌پیاو كوژراوه له‌ناو خۆیاندا كێشه‌كه‌یان نه‌بردووه بۆ لای حكومه‌ت، هه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌ریان كردووه‌و بڕاندویانهتهوه، له‌ناو خۆیاندا ژن‌و ژنخوازییان كردووه، ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه، بازرگانییان كردووه، كاسبیان كردووه، سنعه‌تكار له‌ناو خۆیاندا بووه، ئه‌مه بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه شاری گه‌وره‌ی تێدا دروست نه‌بێ، كهشاری گه‌وره‌ی تێدا دروست نه‌بوو، ئینسان به‌رده‌وام پێویستی به‌ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی دێكه‌ی پارێزگاری لێبكات، یاخود عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بیپارێزێ، ناوه‌ندێك نیه تۆ بڕۆیت بۆ لای‌و دیفاعت لێبكاتو له‌سه‌رت بكاته‌وه، چونكه ئێمه ده‌وڵه‌تی خۆمانمان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م یه‌كه بچووكانه هه‌ندێجار كه ئه‌وه‌یان ده‌سه‌ڵاتی زیادی كرد ئه‌وی تر ئه‌خوات، له‌و نێوانه‌دا ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌رز په‌یدا ئهبێو ئه‌چن به‌گژ یه‌كتردا، له‌سه‌ر مه‌ڕ ئه‌چن به‌گژ یه‌كتریدا، داب‌و نه‌ریته‌كان به‌دواكه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه، خۆخۆیی بۆ دێكه‌ی خۆی‌و قهبیلهكهی خۆی هه‌میشه زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر ویستی بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و گه‌له‌كه‌ی، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئینسان لێكی بداته‌وه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، واتا شتێك نییه پشتاوپشت بێت.
لاوه‌ند نه‌وزاد: به‌ڵام بۆچی شتێك نه‌بووه كه كورد كۆبكاته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌تی فكره‌ی ماركسی كۆی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئیماراتی عه‌ره‌بی ئایین كۆی كرده‌وه، به‌ڵام بۆ شتێك نه‌بووه كورد كۆبكاته‌وه، ئه‌وه بۆخۆی گرفتێكه، بۆ نموونه ئێستا ئێمه له‌ئیمارات پێشكه‌وتوترین پێش ئه‌وه‌ی ببین به ده‌وڵه‌ت، ئێستا ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ر یه‌ك حاكمێكی خۆی هه‌یه, لێپرسراوێكی عه‌شائیری به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بۆچی ئێستای ئێمه وه‌كو ئه‌وسای ئه‌وان نییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێسته‌ش ئێمه له‌وان پێشكه‌وتووترین، به‌ڵام ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن.
لاوه‌ند نه‌وزاد: باشه.. بۆ ئه‌وان ئه‌وسا خۆ نه‌وتیشیان نه‌بوو، به‌رله‌وه‌ی نه‌وتیش بدۆزنه‌وه یه‌كگرتوو بوون، ئه‌و خۆخۆرییه نه‌بووه، له‌مه‌ككه پێغه‌مبه‌ر هه‌موویانی كۆكرده‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش هه‌بوایه له ناو كورددا‌و نه‌یتوانیایه كورد كۆبكاته‌وه، ئه‌و خۆخۆرییه زۆر سه‌یره له‌ناو كورددا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئاخر ناڵێم لێكدانه‌وه‌كه‌ی له‌لای من به‌و شێوه‌یه‌یه، ئیتر نازانم تۆ قه‌ناعه‌تی پێئه‌كه‌یت یان نایكه‌یت؟ ئه‌توانی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بدۆزیته‌وه، بێگومان ئێمه ئه‌گه‌ر ئاینێك هه‌بوایه جیاواز بوایه به‌خۆمان، ئه‌یتوانی كۆمان بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تی-مان هه‌بوایه به‌خۆمان، ئه‌یتوانی كۆمان بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر دهوڵهتێكیشمان هه‌بوایه ئه‌یتوانی كۆمان بكاته‌وه، به‌ڵام هیچیمان نییه، نه‌ئاینی تایبه‌تی، نه‌مه‌زهه‌ب، نهدهوڵهتی خۆمانمان هه‌یه.
لاوه‌ند نه‌وزاد: واته ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان دروست كرد ئه‌و خۆخۆرییه نامێنێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر نامێنێ، چونكه ئه‌وسا كه دادگا ئه‌بێ، هه‌رچی ئه‌وی تر بخوات ئهیگرنو له‌سێداره‌ی ئه‌ده‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێین سلێمانی 200 ساڵ لهمهوپێش شارێكی گه‌وره بوایه، بازاڕێكی گه‌وره‌ی تێدا بوایه، ئابورییه‌كی تۆزێك بوژاوه‌ی هه‌بوایه، میرێك لهمیرهكانی بابان بیتوانیایه (500)یان (1000) عه‌سكه‌ری رێكوپێكی هه‌بێ، ئه‌چوو ورده ورده به‌سه‌ر شارباژێڕ‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی قهرهداغو كه‌ركوكدا ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌پاند. ناوچه‌كانی هه‌موو ئهگرتو ئه‌یهێنایه ژێرده‌ستی خۆیه‌وه، ئه‌وساكه دادگا ئه‌بوو، تاكو ئێستا به‌داخه‌وه له‌وڵاتی ئێمه‌دا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دروست نه‌بووه، له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا برا حه‌قی به‌سه‌ر براوه نیه، هه‌ركه‌سه خۆی به‌رپرسیاره له‌خۆی، یه‌ك شت ئه‌یبه‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵییه بۆ ده‌وڵه‌ت، دڵسۆزیه بۆ ده‌وڵه‌ت، ئه‌گینا تۆ براكه‌ت خوانه‌خواسته دزی ئه‌كات تۆ به‌رپرسیارنیت لێی، به‌ڵام له‌كورده‌واریدا برایه‌كت خراپه بكات له‌سه‌ر تۆ حسابه برایه‌كت پیاو بكوژێ ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێ دێن تۆ ئهكوژنهوه، ئه‌وه نیشانه‌ی دواكه‌وتنه، ده‌لیلی ئه‌وه‌یه كه هێشتا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیمان نییه.
مه‌جید ساڵح: كاك نه‌وشیروان هۆیه‌كی تری سه‌ره‌كی ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستی یه‌ك له‌دوای یه‌كی شۆڕشه‌كانی كورد، من نمونه‌یه‌كت بۆ باس ده‌كه‌م، كاتی خۆی ئێمه رێكخستن بووین له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا كابرایه‌ك پێی ده‌وتین كه به‌رده‌وام مه‌بن له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه چونكه له‌دواییدا ههرشكست ئه‌هێنێ، ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بووین‌و ئه‌و براده‌ره دواتر خراپ تێك شكا، دوای راپه‌ڕین ئه‌و براده‌ره هاته‌وه ناو یهكێتیو ئێستا پۆستێكی هه‌یه، من هۆكاری سه‌ره‌كی به‌و شكستانه ده‌زانم كه‌وامان لێده‌كات بیر له‌خیانه‌ت بكه‌ینه‌وه..
نه‌وشیروان مسته‌فا: راست ئه‌كه‌یت وایه، ئینسان كه ئومێدی بهجوڵانهوهیهك نه‌بوو هه‌موو شتێك ده‌كات.
محه‌مه‌د كه‌ریم: با ئێمه وا ره‌ش بین نه‌بین، مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆ كه هه‌ر كورد كردویه‌تی كاتی خۆی له‌ئه‌مریكا (300000)كه‌س له‌شه‌ڕی ناوخۆدا كوژراوه، له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا شه‌ڕی ناوخۆ بووه هه‌ركورد نه‌یكردووه، به‌ڵام به‌قه‌ناعه‌تی من نه‌گبه‌تی كورد له‌وه‌دایه كه ئه‌و شه‌ڕانه نه‌گه‌یشتوه به‌ئاكام.
شه‌ڕه‌كان زیاتر شه‌ڕی تاقه‌ت پڕوكێن بوون كه ده‌ستمان داوه‌ته شه‌ڕ گه‌ر بگه‌شتایه‌ته ئه‌نجام من وای بۆده‌چم وه‌زعمان ئاوا نه‌ئه‌بوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه‌ش وایه، به‌ڵام بارودۆخی ئیقلیمی به‌هیچ جۆرێك رێگه به‌وه نادات كه لایه‌ك زاڵ بێت به‌سه‌ر كوردستانی عیراقدا.
فاتیح سه‌لام: له‌ساڵی 1946 كه كۆماری مهاباد دروست بوو عه‌قڵیه‌تی كورد له‌وكاته‌دا پێشكه‌وتوو نه‌بوو وه‌ك له‌ئێستا، له‌وكاته‌دا ئه‌وان كۆماریان دروست كردووه، ئێستا فیدرالی دراوه به‌كورد..
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان نه‌خێر.. له‌هه‌موو كۆماری مهاباددا چوار ده‌رچووی كۆلیژی تێدا نه‌بووه، ئێمه ئێستا له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا (5000) ئه‌ندازیارمان هه‌یه.3
ستران عه‌بدوڵڵا: له‌بابه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، هه‌ست ده‌كه‌ین جۆرێك له‌پچڕان هه‌یه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی ئابووری، له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی شاره‌كان، له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی روناكبیری، ته‌نها ئه‌و ماوه كه‌مانه نه‌بێت كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌شاره‌كان بووه، جه‌نابت ئه‌مه بۆچی ئه‌گێڕیته‌وه، لێكدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌مه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌چیدا پێشكه‌وتن نه‌بووه؟
ستران عه‌بدوڵڵا: جۆرێك له‌پچڕان هه‌یه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردهواری له‌ناو جوڵه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردییدا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: خۆ حزبه‌كان هه‌موویان له‌كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا: به‌ڵام هه‌موو بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیشیان كردووه.
نه‌وشیروان مسته‌فا: نا.. من پێم وایه حزبه‌كان هه‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیشیان نه‌كردووه، هه‌ر حزبێك له‌و حزبانه بگری‌و سه‌یری به‌رنامه‌كه‌ی بكه‌یت، به‌شێكی ته‌رخان كردووه بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێكی بۆ كاروباری ئابووری، به‌شێكی بۆ كاروباری گه‌شه‌كردنی ئابووری، به‌شێكی بۆ كاروباری رۆشنبیری، بۆ نموونه لەدوای راپه‌ڕینه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌بوو، دوو زانكۆیتر كراونه‌ته‌وه، یه‌كێ له‌سلێمانی یه‌كێ له‌دهۆك‌و به‌ده‌یان په‌یمانگا كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه خۆی جۆرێكه لهههماههنگیو پێشكه‌وتن نه‌ك دابڕانێك به‌ڵكو به‌شێكی ئه‌وه بهبزواندنی حزبه‌كان بووه.
ستران عه‌بدوڵڵا: به‌ڵام ئه‌وه دوای راپه‌ڕین بووه زیاتر، بۆ نموونه زۆربه‌ی ئه‌و حزبانه له‌به‌رنامه‌كانی خۆیان ئه‌و شتانه‌یان باس كردووه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی خه‌باتی چه‌كدار رێگه‌ی نه‌داوه به‌وه‌ی كه پیاده‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی خۆیان بكه‌ن ئه‌گه‌رچی راستگۆش بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌و ئامانجانه‌دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا: وایه.. خۆی به‌رنامه به‌شه‌وو رۆژێك جێبه‌جێ ناكرێ، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حزبێك كه دای ئه‌نێت پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه، بتوانێ ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه تۆ به‌لاته‌وه گرنگه بیخه‌یته ناو كۆمهڵگاو بیخه‌یته ناو سیاسهتو بیخه‌یته ناو ئابووری، ماوه‌یه‌كی ده‌وێ، ناتوانی به‌شه‌وو رۆژێك، به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری ساڵی 1999 بكهیتو به‌راوردی بكه‌یت له‌گه‌ڵ ساڵی 1998، ره‌نگه ئێوه له‌ته‌مه‌نی خۆتاندا هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه زۆر هه‌ستی پێده‌كه‌ین چه‌ند گهشهكردنو گۆڕان بوه له‌بواری كورده‌وارییدا، له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی خه‌ڵك لهدێهاتهكاندا، له‌شاره‌كاندا، له‌قوتابخانه‌كاندا، له‌زانكۆكاندا.
ستران عه‌بدوڵڵا: رۆڵی رۆرشنبیری كورد له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌خه‌باتی رزگاریخوازی كورددا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: رۆشنبیری كورد له‌پێشدا ئه‌بێ پێناسه‌ی بكه‌ین، چونكه هه‌رچی جۆرێك له‌خوێنده‌واری هه‌بێت خۆی به‌ڕۆشنبیر ئه‌زانێت، هه‌رچی دوو شیعری دانابێت خۆی به‌ڕۆشنبیر ئه‌زانێت، هه‌رچی دوو وتاری بێكه‌ڵكی نووسیبێت خۆی به‌ڕۆشنبیر ئه‌زانێت، هه‌رچی دوو قسه بزانێت خۆی به‌ڕۆشنبیر ئه‌زانێت، له‌پێشدا ئه‌بێ ورد بكرێته‌وه رۆشنبیر كێیه؟ ئه‌مه یه‌كێكیان، دووه‌میش من پێم وایه رۆشنبیره‌كانیش له‌شۆڕشی كورددا به‌شدارییان كردووه، نه‌ك به‌شداریان كردووه پێم وایه لهبیستو پێنج تا سی ساڵی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی جوڵانه‌وه‌ی كورد به‌ده‌ست رۆشنبیرانه‌وه بووه.. بۆ نموونه پیاوێكی وه‌ك مام جه‌لال كابرایه‌كی یاسا ناسهو پێنج شه‌ش زمان ئه‌زانێت، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شی هه‌ره زۆریان ده‌رچووی كۆلێژنو هه‌ندێكیان بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه.. له‌زه‌مانی شاخیشدا هه‌ر وابووه، زۆربه‌ی كادره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌و زۆری كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش له‌وانه بوون كه ده‌رچووی كۆلێژبوونو هه‌موو پیاوی رۆشنبیر بوون، ئه‌وه‌ی كه من باسی ئه‌كه‌م له‌ناو یه‌كێتیدا، هه‌ندێ له‌حزبه‌كانی تریش ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌ماشا بكه‌یت، یان لقه‌كانی ئه‌ویش دیسان به‌شێكی زۆری رۆشنبیر‌و خوێنه‌واری گرتۆته‌خۆ، واته رۆشنبیر دابڕاو نه‌بووه لهجوڵانهوهكه. سه‌باره‌ت بهحزبایهتییهوه، سه‌باره‌ت به‌ژیانی گشتیشه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و حزبانه‌دا بوون، له‌دوای هه‌ره‌سه‌وه رۆشنبیر ده‌وری زۆر گرنگیان هه‌بوو لهژیانهوهی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ڵكدا، لهمقاوهمهت كردن‌دا، لهڕیسواكردنی رژێمی عیراقدا، لهڕیسواكردنی چه‌وساندنه‌وه، ئه‌و كۆڕانه‌ی كه به‌ستویانه، ئه‌و شیعرانه‌ی كهوهختی خۆی دایانناوه، ئه‌و چیرۆكانه‌ی نووسیویانه، ئه‌و وتارانه‌ی بڵاویان كردۆته‌وه‌و هه‌ندێكیان تووشی كێشه‌بوون، هه‌ندێكیان كوژران، من پێم وایه ده‌وری رۆشنبیری كورد لهجوڵانهوهی كورددا ده‌ورێكی زۆر پڕ سهروهرییو جێگای شانازییه.
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌ی بۆچی توخمه‌كانی دواكه‌وتن له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كورددا وه‌كو باسمان كرد مه‌سه‌له‌ی خیانهتو شتی له‌و بابه‌ته هه‌رماوه، له‌كاتێكدا رۆشنبیری كورد ده‌وری هه‌یه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كورددا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان نییه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان هه‌بوایه، ئینسانی خائین زۆر زۆر كه‌م ئه‌بوو له‌كوردستاندا.. بۆ نموونه له‌به‌ریتانیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی جێگیر‌و به‌هێز هه‌بووه وشه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا پێی ئه‌وترێ (موتهعاوین) له‌زمانی فه‌ره‌نسییه‌وه وه‌ریانگرتووه، چونكه له‌زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی (موتهعاوین)-ی تێدانییه، چونكه له‌مێژووی ئینگلیزدا ئه‌وه‌نده خائینی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتوه تا ناوی بۆ بدۆزنه‌وه، بۆیه له‌فه‌ره‌نسییه‌وه وه‌ریان گرتووه.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د: بۆ په‌ڕینه‌وه له‌م سه‌ده‌یه بۆ سهدهیهكیتر، تا چه‌ند باوه‌ڕت به‌توندوتیژی هه‌یه، توندوتیژی مه‌رج نیه هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی چه‌كداری به‌كاربهێنرێ، توندوتیژی سیاسیش هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی روویهكیتر به‌كۆمه‌ڵگای كوردهواری بده‌ین، ئێمه چۆن خۆمان ته‌یار بكه‌ین‌و بۆئه‌وه‌ی بچینه سه‌ده‌یه‌كی تره‌وه چی بكه‌ین باشه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من گرنگترین شت به‌لامه‌وه ئه‌وه‌یه كه بتوانین هه‌وڵی گۆڕینی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵ بده‌ین له‌مه‌سه‌له‌ی توندوتیژیو تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا، له‌باتی ئه‌وه ئێمه گه‌ر بتوانین گیانی لێبوردن له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا بڵاوبكه‌ینه‌وه، بێگومان ئه‌وه جۆرێكه لهشارستانێتی، له‌باتی به‌كارهێنانی توندوتیژی، له‌باتی تۆڵه‌كردنه‌وه، له‌باتی ئازاردانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین گیانی لێبوردن له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا بڵاوبكه‌ینه‌وه، پێم وایه ئه‌وه یه‌كێك ئه‌بێ له‌و شتانه كه یارمه‌تییه‌كی زۆرمان ده‌دات بتوانین كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دابمه‌زرێنین، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌شه‌وو رۆژێك ناكرێ، ئه‌بێ په‌روه‌رده‌و گۆشكردنی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵدا بێت.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د: چونكه له‌و بواره‌دا ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یه په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی ساغ بێت، به‌ڵام لایه‌نێكی تری كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه، كه‌ده‌ڵێت ده‌بێ وا بكهیتو كۆمه‌ڵگای كوردیش پێویستی به‌ئێمه هه‌یه وه‌كو بزووتنه‌وه‌كه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڕای من كێشه‌ی نێوان یهكێتیو پارتی به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێ، هۆكه‌شی ناگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه بڵێین یه‌كێتی به‌شه‌ڕ ده‌ره‌قه‌تی پارتی نایه‌ت، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شه‌ڕ یه‌كێتی ده‌ره‌قه‌تی پارتی بێت پارتی وه‌كو حزبێك كه جه‌ماوه‌رێكی فراوانی هه‌یه هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها رێگه له‌به‌رده‌می یهكێتیو پارتی رێگه‌ی لهیهكترگهیشتنه، ره‌نگه پارتی حاڵی حازر ئاماده نه‌بێت بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتنێكی له‌و بابه‌تانه، ئه‌بێ یه‌كێتی خه‌بات بكات، هه‌وڵ بدات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه.
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌ر له‌بابه‌تی دۆخی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه جۆرێك له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌ندێ كه‌س ناوی ئه‌نێن به‌رنامه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه، هه‌ندێ كه‌س ناوی ئه‌نێن رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردی، هه‌ندێ كه‌س پێی ئه‌ڵێن گه‌شه‌پێدان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به‌و به‌رنامه‌یه كراوه، جه‌نابت تا ئێستا كه ئه‌مساڵ وا كۆتایی پێدێت چۆن ته‌قیمی ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌كه‌یت له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حزب، له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، له‌ناو خودی كۆمه‌ڵیشدا جۆرێك له‌جوڵانه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ی، هه‌ڵسه‌نگاندنت چۆنه بۆ ئه‌و بابه‌ته؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌وه‌وپێش سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێی وابوو كه له‌گه‌ڵ پارتی بگاته رێككه‌وتن بۆئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان پێكه‌وه بكه‌ن، ئه‌م چاوه‌ڕوانیه له‌ڕاستیدا زه‌ره‌رێكی زۆری له‌یه‌كێتیدا، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و چاوه‌ڕوانی كردنه كارێكی باش نییه، واته چاك كردن‌و چاكسازیی له‌هه‌موو دۆخ‌و زه‌مانێكدا پێویسته‌و كارێكی باشه، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1999-ه‌وه مام جه‌لال به‌رنامه‌یه‌كی ریفۆرمی دانا بۆ چاك كردنی هه‌موو ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا هه‌یه، له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا هه‌یه، له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هه‌ڵبژاردن كراوه به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری پێ بكرێت، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان، بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگاكان‌و ئه‌مه به‌شێكه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌یكه‌ین له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌تفه‌نگ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌نمونه‌ی باشتر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئێمه باشتر بێت، هه‌لومه‌رجی ژیان له‌م ناوچه‌یه‌دا ئاسودهترو ئاساییترو ئه‌مین تر بێت، دۆخی زانكۆ‌و خوێندنگاكان چاكتربێت، دام‌و ده‌زگای ئیداری ئێمه باشتر‌و رێك‌وپێك تر ئیشوكاره‌كانی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌مه جۆرێكه له‌شه‌ڕی نموونه، خه‌ڵك تێبگه‌ێنین كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بێت نمونه‌ی ئاوا باش دائه‌هێنێت، كاروباری خه‌ڵك ئاوا به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌بات، من پێم وایه ده‌سپێكێكی زۆر باش ده‌ستی پێكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌سستی ده‌ڕوات.
ستران عه‌بدوڵڵا: هۆی ئه‌و سستییه چییه به‌ڕای جه‌نابت، هه‌ندێك ده‌ڵێن خۆی ده‌بێ سست بێ چونكه ریفۆرمه نه‌ك شۆڕش، هه‌ندێك ده‌ڵێن نه‌خێر لهڕیفۆرمیش خاوتر ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا: دیاره من لایه‌نگری ئه‌وه نیم له‌شێوه‌ی كۆدێتای عه‌سكه‌ری بكرێت‌و كه‌موكوڕی كه‌ڵه‌كه‌بووی هه‌شت نۆ ساڵیش به‌هه‌شت نۆ رۆژ چاره‌سه‌ر ناكرێ، له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌تی ئێمه به‌ته‌مای گه‌شه‌پێدانین، به‌ته‌مای روخاندنی شت نین، نامانه‌وێ هیچ دام‌و ده‌زگایه‌كمان بڕوخێ، به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێ دام‌و دهزگاكانمان ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی تێدابێ، چاكی بكه‌ین‌و زیاتر بیگهشێنینهوه، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌خاوی ئه‌كرێت، به‌هێواشی بیكه‌ین نه‌ك به‌خاوی، واتا به‌هێواشی له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێمه لههێواش هێواش تره، به‌ڵام شتی گرنگ كراوه، ئێستا خۆتان ئه‌زانن بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه ئه‌وه هه‌مووی خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاونانه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ كاروباری حكومه‌ت رێك ده‌خاته‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا: پرسیار زۆره له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كان، خه‌ڵك ئه‌ڵێ ئایا ئه‌مه حكومه‌تێكی ناوچه‌یی بچوكه یان په‌رله‌مانێكی بچوكتره؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هیچیان نییه، به‌ڵكو شاره‌وانییه.
شیرین.ك: بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بازنه‌ییه، خه‌ڵك ترسی ئه‌وه‌ی زۆره له‌و ناوچانه‌ی كه ئیسلامیه‌كان تیایدا باڵاده‌ستن، كه‌چه‌ند نوێنه‌رێكمان بۆ په‌یدا ببن، ئیسلامیبن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من به‌ش به‌حاڵی خۆم ناترسم كه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ده‌نگی بهئیسلامیهكاندا پیرۆزباییان لێده‌كه‌م، ئاره‌زووی خۆیانه، دیموكراسیه‌ت وایه، من رێزی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌گرم..
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د: سلێمانی نموونه‌یه‌كی زۆر باشه كه گۆڕان زوو وه‌رده‌گرێ، به‌ڕای من ئه‌مه شتێكی زۆر چاكه، ئایا ئێمه له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان چۆن بتوانین نموونه‌یه‌كی كوردی له‌ناو سلێمانیدا دروست بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌ده‌وروبه‌ر بڵێین ئه‌مه نموونه‌كه‌ی ئێمه‌یه كه ده‌توانین دروستی بكه‌ین؟
ننهوشیروان مسته‌فا: به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه‌ی كه‌كاتی خۆی په‌رله‌مانی كوردستان دایناوه بۆ شاره‌وانی زۆر كه‌موكوڕی تێدایه، واته هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی نه‌گرتۆته خۆی، ئێستا هه‌ندێك له‌یاسا ناسه‌كان كه ئه‌یخوێننه‌وه زۆر كێشه‌ی بهچارهنهكراوی تێدا ده‌دۆزنه‌وه، پێم وایه ماوه‌یه‌كیتر یاسا ناسه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن یاسای شاره‌وانی توركیا‌و یاسای شاره‌وانی ئێران كه دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێی ئێمهنو له‌هه‌ردوو وڵاته‌كه شاره‌وانی گرنگییه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه، بێنن‌و به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی تایبه‌تی وڵاتی خۆمانداو هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه تێكه‌ڵاویان بكهنو بیكه‌ن به‌شتێكی باش، ئه‌م شاره‌وانییانه ده‌زگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز ئه‌بێت، چونكه پشت ئه‌ستوره بهدهنگدانو رای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. بۆ نموونه شاره‌وانی له‌شاری سلێمانی له‌سه‌ربنچینه‌ی خزمه‌تگوزاری كراوه به(10) به‌شه‌وه، ئه‌م (10) به‌شه هه‌ریه‌كه‌ی دوو نوێنه‌ر هه‌ڵ ئه‌بژێرێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی، له‌دواییدا ئه‌م (21) كه‌سه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی پێك ئههێننو هه‌ركه‌سه له‌گه‌ڕه‌كی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی خۆی راده‌په‌ڕێنێت.
واته ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه هه‌ڵ ئهبژێردرێن ئه‌بێ دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بن. له‌به‌ر ئه‌وه ئیتر ئه‌زانێت كهمو كوڕی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆی چییه، خه‌ڵك ئه‌چێ ئه‌گه‌ر داوایه‌ك یان كهمو كوڕییه‌كی هه‌بێت، یه‌خه‌ی ئه‌و ئه‌گرێت، ئه‌ویش ئه‌چێ له‌ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیدا باسی ئهكاتو ئه‌وه هه‌ر له‌سلێمانیدا نابێت، به‌ڵكو خۆتان شێواز‌و خشتهكهتان له‌ڕۆژنامه‌دا بڵاوكردۆته‌وه، هه‌موو شاره‌وانی قه‌زاو ناحیه‌كان پله‌یان بۆ دانراوه، به‌پێی پله ژماره‌كانیان دیاری كراوه. ئه‌و ژمارانه هه‌ڵئه‌بژێردرێن. حكومه‌ت پارێزگاری ئازادی ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئهكاتو بێلایه‌ن ئه‌بێت له‌كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا. به‌ڵام یه‌كێتی وه‌كو حزبێك ئه‌چێته مه‌یدانی ململانێوه.. من ئومێدم وایه یه‌كێتی خه‌ڵكی وا ده‌ست نیشان بكات كه له‌كه‌سایه‌تیه به‌ڕێزه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ بن، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی باش بهێنن تاكو ئه‌نجومه‌نێكی خاوه‌ن قورسایی‌و به‌هێز بێته ئاراوه.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د: من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌موو قورسایی خۆمان بخه‌ینه ناو چه‌قی سلێمانی بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای نموونه باشه‌كه‌ی خۆمان لێره‌وه ده‌ست پێ بكات.
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه له‌هه‌موو ناوچه‌كان هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نها له‌سلێمانیدا قه‌تیس ناكرێ، له‌هه‌موو شوێنه‌كانیتریش ده‌كرێ، به‌ڵام من پێم وایه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین كه ئه‌نجومه‌نێكی زۆر باش هه‌ڵبژێرین كه خزمه‌تی ناوچه‌كه‌ی خۆی بكات.
كاوه محه‌مه‌د: سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌سه‌ڵاتی چۆن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دامه‌زراو گریمان حكومه‌ت بڕیارێكی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وای بینی كه ئه‌و بڕیاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌دا نییه، ئایا ئه‌وان له‌وكاته‌دا ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تدا چۆن ده‌بێ، پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردرا، ئایا پارێزگار ده‌وری ده‌مێنێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ پارێزگار لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئیشی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی جیاوازه له‌گه‌ڵ پارێزگاردا، به‌ڵام له‌هه‌ندێ وڵات‌دا شاره‌وانی ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌یه، بۆ نموونه له‌وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا خوێندنگا‌و خه‌سته‌خانه‌و رێگاوبانو هه‌موو سه‌ربه شاره‌وانین، تاكو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌رئه‌گیرێ له‌شێوه‌ی فه‌قیرانه (سۆشیال)دا هی شاره‌وانییه‌و ئه‌و ئه‌یدات، واته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌نده هه‌یه، له‌هه‌ندێ وڵاتی تریش شتێكی شكڵییه، ئێمه ئومێدمان وایه ئه‌و نییه‌ته‌ی لێمان ناوه شاره‌وانییه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ین. سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌تاكو ئه‌گه‌ر مانیش بگرێ سه‌رۆكی حكومه‌ت ناتوانێ لایبه‌رێت، چونكه به‌هه‌ڵبژاردن هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیش هه‌مان شت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ئه‌بێت به‌ناكۆكی له‌نێوان حكومهتو شاره‌وانیدا به‌ڕاستی من نازانم له‌ڕووی یاساییه‌وه چاره‌سه‌ری چۆن ده‌كرێ، بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی شارهوانیو ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیش باسم كرد، ده‌سه‌ڵاته‌كان زۆر دیاری نه‌كراوه له‌یاساكه‌ی پێشوودا، به‌ڵام لهپاشهڕۆژێكی نزیكدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر یاسای شاره‌وانی توركیا‌و ئێران ده‌كرێ‌و سه‌ره‌نجام شتێكی تایبه‌تی لێ دروست ده‌كرێ‌و ئه‌كرێ به‌بڕیارو به‌ڕه‌سمی ده‌رئه‌كرێ بۆئه‌وه‌ی دیاری بكرێ كه ماف‌و ئه‌ركی شاره‌وانی چییه.
ستران عه‌بدوڵڵا: پێت وایه كه له‌ئاینده‌دا ناچار نابین هه‌ڵبژاردنێك بۆ په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ین؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه جۆرێكه له‌خۆ راهێنان، چونكه ئه‌م جاره‌یان هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌كو جاری پێشوو نابێت، ئه‌مجاره باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س بتوانێ ته‌زویری تێدا بكات، چونكه سه‌رژمێری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه كه له(18) ساڵ به‌ره‌و ژوورنو ناوه‌كانیان نووسراوه‌و كه‌رته‌كانیان جیاكراوه‌ته‌وه.. هه‌موو كه‌سێك له‌وانه‌ی كهمافی ده‌نگدانی هه‌یه كارتێكی بۆ ئه‌چێ بۆ ماڵه‌وه كه‌ناوی له‌سه‌ر نووسراوه، شوێن‌و رۆژی ده‌نگدانه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا كارته‌كه‌ی ئهباتو ئه‌چێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بۆی دیاری كراوه‌و ده‌نگ له‌وێ ده‌دات.
له‌وێش له‌لیستێكدا ناوی نووسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته‌دا ناوه‌كه‌ی به‌راورد ئه‌كه‌ن، پاشان ده‌هێڵن بڕوات ده‌نگ بدات، ئێستا ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان چاره‌سه‌ركردووه كه ئه‌ویش كێشه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوانه.
ستران عه‌بدوڵڵا: پارتیش له‌لای خۆیه‌وه خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كارێكی باشه..
ستران عه‌بدوڵڵا: پێت وایه تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی دوو نموونه‌ی دیموكراسی ئاسانتر نییه له‌تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی دوو نموونه‌ی وه‌ك ئێستا راوه‌ستاو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بڕیار وایه وه‌فدی یه‌كێتی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكهنو پێیان بڵێین كه ئێمه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌كه‌ین، ئێوه‌ش بڕیارتان داوه، ئه‌گه‌ر رازین وه‌رن به‌هاوبه‌شی ده‌یكه‌ین، له‌ناوچه‌ی ئێمه‌دا با پارتیش بێت خۆی كاندید بكات‌و له‌ناوچه‌ی ئێوه‌ش ئێمه نوێنه‌ری خۆمان دائه‌نێین باخۆی كاندید بكات، ئه‌گه‌ر قبوڵی بكه‌ن ئێمه پێمان خۆشه به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ین..
ستران عه‌بدوڵڵا: له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ت كرد كه بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه خه‌ریكه له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌ك ئه‌بوژێته‌وه، بۆ نموونه له‌ئێراندا جۆرێك له‌بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیری به‌ڕێكه‌وتووه، له‌توركیاش توركه‌كان به‌نیازن شتێكی له‌م بابه‌ته بكه‌ن، له‌لای خۆشمان هه‌رێمه‌كه به‌ده‌ست خۆمانه‌وه‌یه‌و جوڵانه‌وه‌ی رۆشنبیری له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه، چ پێویسته كه ئه‌نجام بدرێ تاكو بزووتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی دروست ببێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا هه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ته‌كنۆلۆجیا له‌و باره‌یه‌وه زۆر یارمه‌تیده‌ره، بۆ نموونه ئێستا دوو كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردی هه‌یه یه‌كێكیان هی PKKو ئه‌وه‌كه‌ی تریان هی پارتیه، یه‌كێتیش له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ته‌لایتی خۆی دائه‌نێت، (ئێستا كورد-سات كه‌وتۆته‌كار- ك.ن) بێگومان سه‌ته‌لایت گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جیاجیا، بۆئه‌وه‌ی ببێ به‌هۆی پێكه‌وه گرێدانی رۆشنبیری یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌ك ره‌نگ له‌ڕۆشنبیری، جگه له‌وه به‌داخه‌وه وڵاته‌كه‌ی ئێمه به‌هۆی ئه‌م ئابڵووقهیهوه ته‌له‌فۆنی تێدا پێشكه‌وتوو نییه تا تۆڕی ته‌له‌فۆنی ئێمه ببه‌سترێ به‌تۆڕی ته‌له‌فۆنی دنیاوه، ئه‌گینا دیسانه‌وه ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ی كه ئه‌توانێ یارمه‌تیده‌رێكی زۆر گرنگ بێ بۆ پێكه‌وه گرێدانی رۆشنبیرانی كورد به‌یه‌كترییه‌وه، واتا ئه‌وساكه ئه‌توانرا زۆر به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ رۆشنبیرێكی دیاربه‌كردا یاخود له‌گه‌ڵ رۆشنبیرێكی سنه‌یی، یاخود رۆشنبیرێكی كرماشانیدا په‌یوه‌ندیت ههبێتو ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری بكه‌یت، دیسانه‌وه بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی ئێمه باش نییه ئه‌گینا ئه‌و هاتووچۆكردنهی وه‌فدی ئهدهبیو رۆشنبیری‌و چوونی رۆشنبیره‌كانی ئێره بۆ كوردستانی ئێران‌و هی ئێره بۆ توركیا‌و، هی توركیا بۆ كوردستانی عیراق، هی ئێران بۆ كوردستانی عیراق، ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا فاكته‌رێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌كی یه‌كگرتوو له‌ناو كوردستاندا په‌یداببێت. ئێمه بارودۆخی زانكۆكانمان به‌و شێوه‌یه نییه كه بتوانین كه هه‌موو ساڵێك چه‌ند سه‌د خوێندكارێك له‌كوردستانی توركیا‌و له‌كوردستانی ئێران وه‌ربگرین لهزانكۆكانماندا بۆئه‌وه‌ی لێره پێبگهنو په‌روه‌رده ببن‌و بڕۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.. هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه بڵاوكراوه‌كانی كه لێره ده‌رده‌چێت به‌ده‌گمه‌ن ده‌گاته ناوچه كورد نشینه‌كانی توركیا‌و ئێران، هی ئه‌وانیش به ده‌گمه‌ن ده‌گاته لای ئێمه به‌هۆی نه‌بوونی پۆسته‌وه، من ئومێدم وایه له‌پاشه‌ڕۆژدا هه‌موو ئه‌و كۆسپانه ته‌خت ببن‌و به‌ئاسانی رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كانی ئێره بگاته كوردستانی ئێران‌و كوردستانی توركیا‌و هی ئه‌وێش بگاته ئێره‌و هاتوچۆكردن ئاسان بێت له‌نێوان ئه‌م سێ به‌شه‌دا، په‌یوه‌ندی تهلهفۆنیو ئینته‌رنێت په‌یدا ببێت، سه‌ته‌لایتێكی وا كه كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر رۆشنبیریی كوردی بكه‌وێته كار‌و ئه‌و ئه‌ركه ئاسانتر بكات.
ئازاد سدیق محه‌مه‌د: سه‌ده‌یه‌ك جێئه‌هێڵین ئه‌چینه سه‌ده‌یه‌كی تازه‌وه، به‌ڵام ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نووسی كوردی له‌سه‌ده‌یه‌ك زیاتره، تۆچۆن ته‌قیمی رۆژنامه‌نووسی كوردی ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی كورددا به‌شی رۆژنامه‌نووسی له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كه‌وته‌كار، ئه‌و هه‌نگاوه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان ئیجابیه، به‌ڵام به‌ڕاستی من وه‌ختێك كهبمهوێ رۆژنامه‌وانی له‌م قهرنهدا ته‌قیم بكه‌م به‌داخه‌وه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی مرۆڤی كورددا بووه رۆژنامه‌ی ئێمه له‌ئاستی پێویستدانییه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌كانی خۆمان به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی تاران، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی ته‌نانه‌ت به‌غدادا، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه ناگه‌ینه رۆژنامه‌كانی ئه‌وان، چونكه تاوه‌كو ئێستاش له‌سلێمانی چاپخانه‌یه‌كی رێكوپێكی لێنیه، جگه له‌وه بازاڕی فرۆشتنی رۆژنامه‌كه‌ی ئێمه زۆر بچوكه، به‌ڵام وابزانم ئێوه هه‌موو رۆژێ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌خه‌نه سه‌ر ئینته‌رنێت وهخوێنهوارێكی زۆر زۆری هه‌یه، وانیه؟
كه‌واته (35000)كه‌س كه له‌ئینته‌رنێت كوردستانی نوێ ده‌خوێننه‌وه ئه‌وه شتێكی باشه‌و لێره‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین كه عه‌وله‌مه شتێكی مه‌ترسیدارنییه، به‌ڵكو زۆر زۆر باشه، ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێت له‌ئێراندا بڵاوبێته‌وه له‌و (35000) كه‌سه ره‌نگه له‌كوردستانی ئێرانیشدا (50000)خوێنده‌وار په‌یدا بكات، له‌كوردستانی توركیاش(50000) خوێنده‌وار په‌یدا بكات، چونكه به‌ئاسانی ده‌چێته سهریو ئه‌یخوێننه‌وه، ئێمه ئێستا له‌وشتانه بێبه‌شین، لهقهرنی داهاتوودا پێم وایه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ناتوانن رێگه له‌و شتانه بگرن، لهقهرنی داهاتوودا ئه‌بێ ئه‌و شتانه قبوڵ بكه‌ن، چونكه ئه‌چێته هه‌موو ماڵێكهوهو ناتوانن رێگه‌ی لێ‌بگرن وه‌كو چۆن رۆژ كه هه‌ڵدێت روناكاییهكهی دێته ناو ژووره‌كه‌ته‌وه، پێت خۆش بێت یان پێت ناخۆش بێ..
ئازاد سدیق محه‌مه‌د: كوردستانی نوێ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا قۆناغێكی تازه‌ی ده‌ست پێكرد ئه‌و قۆناغه چۆن ده‌نرخێنن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ساڵانی پێشوو پێشكه‌وتووتره، له‌ناوه‌رۆكدا ده‌وڵه‌مه‌ند تره، بێگومان ئه‌بێ باش بێ‌و ئێستا ئێوه ته‌جروبه‌تان زیاتر په‌یدا كردووه، له‌دانانی نه‌خشه‌ی لاپه‌ڕه‌كاندا، له‌هه‌ڵبژاردنی مانشێتدا، لهناوهڕۆكهكانیاندا له‌شیكردنه‌وه‌و له‌ڕه‌خنه‌گرتن لهكهموكوڕییهكانی كه له‌ناو كۆمه‌ڵدا هه‌ن، بێگومان پێشكه‌وتووتره‌و ئومێدم وایه هه‌ر لهپێشكهوتنیشدا بێت.
ستران عه‌بدوڵڵا: رۆژنامه‌نووسی كوردی چی بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته چاكسازییه‌ی ناو یهكێتیو ناو كۆمه‌ڵگای كوردی بتوانێ هاوته‌ریب بێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: رۆژنامه‌كان یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ی كه خه‌ڵك ره‌خنه‌و سكاڵا‌و كه‌موكوڕی زۆرتان بۆ ئه‌هێنێ، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌شتوانن لهڕۆژنامهكهتاندا ئه‌مانه بڵاوبكه‌نه‌وه، واته به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌زانن لهڕۆژنامهكهدا بڵاوبكرێته‌وه، حه‌ق وایه شوێنه پهیوهنددارو لێپرسراوه‌كانی لێ ئاداگاربكهنهوهو بڵێن ئه‌م كه‌موكوڕییه هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر قابیلی بڵاوكردنه‌وه‌ش بێ، حه‌ق وایه بڵاوی بكه‌نه‌وه، به‌ڕاستی رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه ده‌توانێ خهمو په‌ژاره‌ی خه‌ڵك له‌لاپه‌ڕه‌كانی خۆیدا ره‌نگ پێبداته‌وه.
كوردستانی نوێ: رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ده‌ی داهاتوودا بۆئه‌وه‌ی بێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م چی بكات باشه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێم وانییه رۆژنامه‌وانی به‌م نزیكانه له‌م ناوچه‌یه‌دا ببێ به‌ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، چونكه رۆژنامه‌كان هه‌مووی هی حزبه‌كانن.
تێبینی:
ئه‌م دیداره‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌پێنج به‌ش له ژماره‌كانی (2044) له 11/1/2000 و (2047) له 15/1/2000و (2048) له 16/1/2000و (2049) له 17/1/2000و (2050) له 18/1/2000 له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست