کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆسەی پێکهێنانی سەرۆکایەتی هەرێم؟

Monday, 08/07/2013, 12:00


یادداشتی رۆژانه
لێدوان
دۆكۆمێنت

خولیای سەرۆكایەتی
بەر لەروخانی سەدام كۆنگرەی موعارەزەی عیراقی لەلەندن بەسترا. ژمارەیەكی زۆر حیزب و رێكخراو و كەسایەتی عیراقی جیاواز بانگ كرا بون. سەرۆكی ئەمەریكی بوش نێردراوێكی تایبەتی خۆی بۆ ئەو كارەتەرخان كرد بو كەزالمای خەلیل زاد بو.
خەلیل زاد رۆڵی سەرەكی هەبو لەبانگ كردن و رێكخستن و كۆكردنەوەی ئەو هەمو گروپەجیاوازانەدا. ئەمانە هەندێكیان ئامادەنەبون لەگەڵ یەكتری و هەندێكیان بەبیانوی دەستێوەردانی ئەمەریكیەوه، كۆببنەوه. جەلال تاڵەبانی رۆڵێكی زۆری هەبو لەوەدا كە پێكەوەدابنیشن و باری سەرنجیان لەیەكتری نزیك بكاتەوه. خەلیل زاد، بەراستی بوبێ یان بەگاڵته، ئەو كاتەبەجەلال تاڵەبانی وت بو: تۆ باشترین كەسی بۆ سەرۆكایەتی داهاتوی كۆماری عیراق. لەو كاتەوەتاڵەبانی ئەم قسەیەی لەلا بو بو به خولیا. هەمو جار خۆی ئەیگێڕایەوەو بەكردەوەش هەوڵی بۆ ئەدا.
كە مەجلیسی حوكم دامەزرا، كێشەی سەرۆكایەتی هاتەئاراوه. بیروبۆچونی جیاواز هەبو. ئاخۆ سەرۆكێك و دو جێگری هەبێ یان سەرۆكی نۆرەیی هەبێ. سەرەنجام له سەر دانانی سەرۆكی نۆرەیی رێك كەوتن. هەم جەلال تاڵەبانی و هەم مەسعود بارزانی هەلیان بۆ رەخسا هەر یەكەیان بۆ ماوەی مانگێ ببن بەسەرۆكی مەجلیس. لەو ماوەیەدا كە تاڵەبانی سەرۆك بو رێككەوتنی لەگەل بریمەر ئیمزا كرد. كە بەپێی زەمانبەندیەكی دیاریكراو سەروەری بگەڕێتەوەبۆ عیراق.
قانونی ئیدارەی دەوڵەت نوسرا. گفتوگۆی گێڕانەوەی سەروەری دەستی پێ كرد. بەپێ ی ئەو قانونە ئەبو ئەنجومەنی سەرۆكایەتی پێك بهێنرێ. كابینەیەكی نوێ پێك بهێنرێ. ئەنجومەنێكی نیشتمانی دابمەزرێنرێ. ئەمانە هەموی بەدانان دائەنران نەبە هەڵبژاردنی گشتی.
لەگفتوگۆكان دا لایەنی یەكێتی بریتی بون له: جەلال تاڵەبانی، د فوئاد مەعسوم، د بەرهەم ساڵح، عادل موراد.
لەمێژ بو تاڵەبانی بیرۆكەی دابەشكردنی پۆستەكانی عیراق و كوردستانی لەلا گەڵاڵەبوبو. چەند جارێ دا بوی بەگوێ ی ئێمەدا كەباسی بكەین لەگەڵ پارتی و، خۆیشی چەند جارێ دابوی بەگوێ ی د رۆژ شاوەیس و وشیار زێباری دا. رۆژ و وشیار رازی نەئەبون بەو دابەشكردنەئەیانویست لەهەردو شوێن خۆیان باڵادەس بن.
كە گفتوگۆی جدی دەستی پێ كرد بۆ گیڕانەوەی سەروەری عیراق و پێكهێنانی داوودەزگا دەوڵەتیەكانی عیراق. لەدانانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی عیراق دا بریمەر رازی نەبو تاڵەبانی ببێ بەسەرۆكی كۆمار. بریمەر، بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتە سەرەكیەكانی خەڵكی عیراق دا، پێی وابو:
پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار ئەبێ بدرێ بە عەرەبێكی سونی.
پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بدرێ بەعەرەبێكی شیعی.
پۆستی سەرۆكایەتی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق بدرێ بەكورد.
تاڵەبانی بۆ كردن و نەكردنی ئەم پۆستە پرسی بە م س (م س: کورتکراوەی مەکتەبی سیاسیە) كرد. م س بەلایانەوەباش نەبو ئەم پۆستەوەربگرێ چونكە له پایەی ئەو كەمتره. تاڵەبانی، خۆی حەزی ئەکرد وەری بگرێ، تەنانەت د مەحمود عوسمانی راسپاردبو قسەلەگەڵ م س یەکێتی بکا بۆ ئەوەی ئیقناعیان بکا، بەڵام لە بەر پێداگری م س تاڵەبانی روگیر بو پۆستەكەی وەرنەگرت.
ئەنجومەنی سەرۆكایەتی پێك هات له: غازی شەمەری سەرۆكی كۆمار، د رۆژ شاوەیس و د ئیبراهیم جەعفەری، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی. د ئەیاد عەلاوی بو بەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و، د بەرهەم ساڵح بو بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران. وشیار زێباری بو بەوەزیری دەرە.
د فوئاد مەعسوم بو بەسەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانی و عارف تەیفور بەسەرۆكی فراكسیۆنی كوردی.
یەكێ لەكارەكانی ئەم داوودەزگایانەئەنجامدانی هەڵبژاردن بو بۆ كۆمەڵەی
نیشتمانی.
هەلبژاردن بۆ كۆمەڵەی نیشتمانی عیراق، بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان، بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام درا. هەڵبژاردن بۆ كۆمەڵەی نیشتمانی عیراق، بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان هاوبەش بو. یەكێتی و پارتی و... لیستی هاوپەیمانی یان هەبو. بەڵام بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكێتی لیستی خۆی و پارتی و هەندێ حیزبی تر لیستی خۆیان هەبو.

 1 ی 11 ی 2001
پیرمام، كۆبونەوەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بەئامادەبونی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی.
بارزانی و تاڵەبانی بەدوقۆڵی كۆبونەتەوه. دوای كۆبونەوەكەبۆ دەزگاكانی راگەیاندن دوان. لەبەردەم كامێرای تەلەفزیۆن دا، دو فایلیان گۆڕی یەوەگۆیا پێك هاتون لەسەر ئەوەی سەرۆكایەتی بەغداد و كوردستان لەناو خۆیان دا دابەش بكەن.

تاڵەبانی دەقی رێكەوتنەكەی پیشانی هیچ كام لەهاورێكانی: كۆسرەت رەسول، عومەر سەید عەلی، مستەفا سەید قادر، كە لەو سەفەرەدا لەگەڵی بون نەداوه، وەكو خۆیان وتیان، رەنگە لەناو ئەوانەدا تەنیا عەدنان موفتی و ئازاد بەرواری خوێندبێتیانەوه. رەنگە هەر ئەوانیش ئامادەیان كرد بێ.
من نەچوبوم بۆ ئەو كۆبونەوەیەو رێككەوتنەكەشم نەدیوە و بڵاویش نەكرایەوه.
تێبینی بەشی زۆری ئەندامانی م س ئەوەیه: لەروداوەكانی عیراق دا، لەدوای روخانی سەدامەوه، گرنگترین شت بەلای تاڵەبانیەوە دابینكردنی شوێنی خۆیەتی لە دەوڵەتی عیراقی تازەدا: ببێتەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق یان سەرۆكی كۆمار. بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش ئامادەی هەمو جۆرەتەنازولێكه. سەرانی پارتی، به تایبەتی مەسعود بارزانی، ئەمەیان تێ دا خوێندۆتەوه. زیرەكانەكەڵكی لێ وەرئەگرن.
ئەگەرچی رێککەوتنەکەیان تا ماوەیەکی درێژ دەرنەئەخست بەڵام سەرەنجام کۆپیەکمان دەس کەوت، کە لێرەدا ئەینوسمەوە.

************************
دەقی رێككەوتننامەی تاڵەبانی - بارزانی:
بەناوی خوا
لەبەر بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی گەلی كوردستان وەسەرخستنی مەسەله ڕزگاریخوازەڕەواكەیداو، بۆ چەسپاندنی یەكبوونی ڕیزی گەلی كوردستان تاكو ڕۆڵی ئیجابی گرینگی خۆی لەعێراقی دیموكراتی فیدراڵدا ببینێت تا مافی نەتەوەییمان له دەستووری هەمیشەیی عێراق و چارەسەری كێشەی كەركوك و ناوچەكانی دیكەی تەعریب كراو بچەسپێت، هەروەها بۆ پتەو بوونی ئاسایش و ئارامی لەكوردستان، سەركردایەتی هەردوولا، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان،
بڕیاریان دا وزەو هێزی خۆیان بەم شێوەیەیەك بخەن:
1) لەهەڵبژاردنی سەرانسەری پەرلەمانی عێراقدا، هەردوولا بەهاوكاری و هەماهەنگی پێكهاتەكانی نەتەوەیی كوردستان، بەكورد و توركمان و كلدان و ئاشوورییەوە، لەیەك لیستی هاوبەشدا گشت حزب و هێزەسیاسیاییەكان بگرێتەوە، بە ڕێژەیەكی گونجاو لەسەر بنەمای تەبایی و ڕێككەوتن، خۆیان ڕێك بخەن.
2) هەروەها لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان (ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان)یشدا، ئەو لایەنانە لەیەك لیستی هاوبەشدا بەشداریی هەڵبژاردن بكەن.
3) ڕێككەوتن لەسەر شێوەی دابەش بوونی پلەی پەرلەمانی و حكومی لەعێراق و هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیەبێت:

أ. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز مسعود بارزانی .
ب. یەكێك لەدوو مەوقیعی سیادی عێراق (سەرۆك كۆمار یان سەرۆكی وەزیرانی حكومەتی عێراق)، بۆ بەڕێز مام جەلال.
ج. سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، هەڤاڵێك لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت.
د. سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەڤاڵێك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
بەم بۆنەیەوە هیوادارین كە گەلی كوردستان بەكورد و توركمان و كلدان و ئاشووری و كەرت و توێژی كۆمەڵایەتی ڕۆشنبیرییەوە، پشتیوان و هاوكارمان بن لە پێناوی سەرخستنی مەسەلەی ڕەوای گەلەكەمان و زامن كردنی مافەكانی لە فیدراڵیزم و ئازادی و دیموكراتی و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتیدا.
پشت بەخوای مەزن، ئایندەی گەشی میللەتەكەمان لەیەكبوونی ووزە و توانای هەموو لایەكماندا، مسۆگەربێت.

تێبینی :
1. خاڵی (أ) و (ب) بەیەكەوە بەستراون.
2) ئەم ڕێككەوتنە تاكو هەڵبژاردنی داهاتوو و دانانی دەستووری دایم بەردەوام
دەبێ.
جەلال تاڵەبانی مەسعود بارزانی
سکرتێری گشتی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
2001/11/1

**************************
بۆ گێڕانەوەی هەواڵی كۆبونەوەكە بڕوانه: كوردستانی نوێ، ژمارەی 3333 رۆژی
. 1 ی 11 ی 2001
: 8 ی 11 ی 2001
پیرمام، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی.
لە پارتی: ئازاد بەرواری، محەمەد مەلا قادر، مەسعود ساڵەیی، رەمزی شەعبان.
لە یەكێتی: ئەرسەلان بایز، عەدنان موفتی، جەلال جەوهەر و بەندە.
بابەتی سەرەكی باسی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عیراق بو.
هەردولا رەئیان وا بو لە بەر هەلومەرجی ناسكی عیراق بەهاوبەشی بچنە هەڵبژاردنەوه.
هەندێ لەنوێنەرانی یەكێتی، بەتایبەتی عەدنان موفتی، رەئیان وا بو بۆ هەر سێ هەڵبژاردن پێكەوەبن.
ئەوانەی پارتی، بەتایبەتی مەسعود، رەئیان وابو كە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان، پارتی و یەكێتی پێكەوەبن و حیزبەكانی تریش بەشدار بكرێن، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەرلایەك بەتەنیا بێ. بۆ ئەوەی فرسەتێ بدرێ بەخەڵك لەیەكێكیان دا بەئازادی رای خۆی دەرببڕێ و بۆ ئەوەی هەر لایەك لەخۆی تێ بگا هێزی چەنده.
بڕیار درا كۆمیتەی هاوبەش بۆ هەردو هەڵبژاردن پێك بهێنرێ و هەردو لا توانای خۆیان بۆ بەدەسهێنانی زۆرترین دەنگ تەرخان بكەن.
 3 ی 1 ی 2003
دوكان، كۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی.
بابەت: تەرخان كرا بۆ باسی هەڵبژاردن.
.بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3333 ی7/ 2003/1
10 ی 1 ی 2003
تاڵەبانی چو بۆ بەغداد بۆ بەشداری لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی عیراق.
. بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3333 ی11/  2003/1
11 ی 1 ی 2003
قەڵاچوالان، سەفیر نیگرۆپۆنتی سەردانی تاڵەبانی كرد. نیگرۆپۆنتی دیپلۆماتێکی
ئەمەریکی ناسراوە بەوەی رۆڵی کاریگەری هەبوە لە هەندێ لە کودەتاکانی ئەمەریکای
لاتینی دا.
. بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3377 ی 1003 /1/ 13
 13 ی 1 ی 1003
سلێمانی، كۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی.
تەرخان کرا بۆ باسی هەڵبژاردن.
. بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3378 ی 1003/1/12
 30 ی 1 ی 1003
هەڵبژاردن لەسەرانسەری عیراق و كوردستان دا ئەنجام درا.
لەعیراق بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەنجومەنی پارێزگاكان.
لەكوردستان جگەلەو دو ئەنجومەنەبۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان.
بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3382 ی 1003/1/31
 1 ی 1 ی 1003
مەسعود بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەكانەوەنامەیەكی بۆ تاڵەبانی نوسیوە له نامەكەی دا باسی تەزویری زۆر ئەكا. لەو تەزویرەمەبەستی ئەو دەنگەزیادەیەكه یەكێتی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دا هێناوێتی. بەر لەهەڵبژاردن هەندێ لەئەندامانی م س یەكێتی رەئیان وا بو:
یەكێتی و پارتی بۆ هەر 3 هەڵبژاردن لیستی هاوبەش دروست بكەن. بەڵام بارزانی پێی باش بو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان و بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و موسل و دیالەلیستی هاوبەش دروست بكرێ، بەڵام لەسلێمانی و هەولێر و دهۆك، بۆ ئەوەی خەڵك جۆرێ لەئازادی هەبێ و هەر لایەك لەهێزی خۆی تێ بگا بزانێ چەنده، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەر لایەك بەجیا بەشدار بێ.
یەكێتی بەجیا بەشدار بو. بەڵام پارتی لەگەڵ حیزبی شیوعی و حیزبەكانی توركمان و ئاسوری لیستی هاوبەشی دروست كرد. لەگەڵ ئەوەش دا یەكێتی بەتەنیا بەرەوژوری 10 هەزار دەنگی زۆرتری هێنا لە پارتی و هاوپەیمانەكانی. مەسعود ئەمەی بەتەزویر ژمارد.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەبەغداد بەهۆی تەزویرەوەهەندێ له سنوقەكانی قەزای سۆرانی فت كردوه. بارزانی نامەی ناڕەزایی بۆ حسێن هنداوی سەرۆكی كۆمیسیۆن نوسیوەو سەرۆكی كۆمیسیۆن وەڵامی داوەتەوه.

 1 ی 1 ی 1003
قەڵاچوالان، دانیشتنی هاوبەش:
لە پارتی، وشیار زێباری و د رۆژ شاوەیس نامەی مەسعود بارزانی یان هێناوە بۆ تاڵەبانی.
لە یەکێتی، د فوئادمەعسوم، د بەرهەم ساڵح، عومەر فەتاح، د لەتیف رەشید لەگەڵیان دانیشتون.
كۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی بۆ لێكۆڵینەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
***********************

دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی بۆ جەلال تاڵەبانی:

پارتی دیموكراتی كوردستان
سەرۆك
برای بەریزمان جەنابی مام جلال
سڵاوێكی گەرم
بەهیوای خۆشیتانم و داوای تەندروستی و سەركەوتنتان بۆ دەكەم.
1 بەشیوەیەكی گشتی پێمان / دوای ئەنجامدانی هەرسێ هەلبژاردن لەرۆژی 30 وایە پرۆسەكە زۆر باش بوو و كۆتایی هینان بوو بەسیستەمی دیكتاتۆری لەعیراق و دانانی بناغەی دامەزراندنی عیراقەكی تازەیە، عیراقی فیدرالی دیموكراتی فرەحیزبی.
جاریكی تریش گەلی كوردستان ئیسپاتی كرد كەدیموكراتخوازە.
بۆ باسكردنی ئەنجامەكانی هەلبژاردن و هەنگاوەكانی داهاتوومان وەك به بروسكەش ئاگاداری جەنابتم كرد پیم باشبوو هەڤالان د. رۆژ و هشیار بینه خزمەتتان بۆ ئەو مەبەستە. هیوادارم رەئی و بۆچونەكانی جەنابتان بزانین.
لەم دەرفەتەدەمەوی چەند تیبینیەكی خۆم عەرزتان بكەم.
1. بەشیوەیەكی گشتی هەلبژاردنەكەسەركەوتن بوو بۆ گەلەكەمان و شكستیكی گەورەبوو بۆ تیرۆریستان و دكتاتۆرەكان.
1. بەشداریكردنی گەرمی گەلی كوردستان نیشانەیەكی تری زۆر ایجابی بوو.
3. زۆر چاكمان كرد بۆ لیستی پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانی كوردستان بەلیستی هاوبەش دابەزین.
2. دەبێ ئەو یەك هەڵوێستیەو هاوكاریەپەرەی پی بدەین بۆ هەنگاوەكانی
داهاتومان.
ئەمانەی سەرەوەخاڵی ئیجابی بوون و ئیستا دێمەسەرخالەسلبیكان بەنسبەت هەلبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگا.
١) تا رۆژی هەلبژاردن من نەمدەزانی سندوقەكانی دەنگدان چاودێری بیانی له
سەر نیە.
(1) دیسان لەهەندێك شوێن گرژی لەنێوان برادەرانی پارتی و ینك دروست
بووە.
3(لەسەر سندوقەكان ڕێگەنەدراوەئەوانەی نەخوێندەوار بەكەسی خۆیان ڕەئی
خۆیان بنووسن بەڵكو كادرەكانی سەر سندوق بەكەیفی خۆیان نووسیویانەو خۆیان
و بەختی خۆیان!
2 (دیسان هەندێك)جەنەراڵاتی جەنگ(هەوڵیان دا كێشەكان گەورەبكەن و بۆ
حزبایەتیەكی تەسك و دەرفەتێكی وا مێژوویی لەدەست كورد بدەن.
3(شكایەتی یەكجار زۆر لەسەر ڕەفتاری برادەرانی ینك پێمان گەیشتووەو بێ
گومان ڕەنگەهەمان شكایەت لەسەر پارتیش بەدەست جەنابت گەیشتبن.
3 (هەندێك خروقات یەكجار زۆر زەقن و پینەناكرێن وەك ژمارەی زیادی دەنگ كەبەدەها هەزار زیاترەلەوەی كەتۆمار كراوەو معلوم بووەپێشتر ئەو شوێنه ژمارەی دەنگدەری چەندە.
بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەلەدەست كورد نەچێت و بەهانەنەدەینەدەست خەڵكی تر
سبەی گعن لە دەنگی كورد بۆ پەرلەمانی عێراق بدەن. پێم باش نیەئەوەی پارێزگاكان بكەینە مشكلە بەڵام ناشكرێت ئەو تەزویرەزۆرانەی كراون لە هەرلایەك قبوڵ بكرێن و ئەمانەببنەئەساس بۆ ئایندە.
بۆیە پێم باشە لیژنەیەك لێكۆڵینەوە لەو تەزویرانە بكات كە ژمارەی دەنگدەر زیاد كراوە و بۆ ئایندە نەبێتە ئەساس.
تفاسیلی تریش هەیەهەڤاڵان عەرزتان دەكەن.
لە كۆتاییدا ئومێدەوارم جەنابیشت بەشارەزایی خۆت باش بیری لێ بكەیەوە و هەوڵ بدەین ئەنجامەكە هەرچیەك بێت لە بەرژەوەندی كورد و كوردستان تەواو ببێ .
لەگەڵ ڕێز و سڵاوی گەرمم
براتان مسعود بارزانی

1003/1/1
.1003/1/ بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3387 ی 3
پارتی زیرەكانەخاڵەلاوازەكانی یەكێتی و پارلەمانی عیراقی دیاری كردوەو بۆ قازانجی خۆی لەگفتوگۆدا لەگەڵ یەكێتی بەكاری ئەهێنێ.
لەبەغداد پارلەمان چەند لیستی جیاوازی تێدایه، هەر لیستێ لەچەند گروپ و كەسایەتی جیاواز پێك هاتوه. بەبێ سازان ناتوانن لەسەر هیچ شتێ رێك بكەون.
هیچ لیستێكیان بەتەنیا ناتوانێ حكومەت پێك بهێنێ، ناتوانێ سەركۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی پارلەمان هەڵبژێرێ. دەنگی یەكگرتوی لیستی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی پارلەمان پێویسته.
تاڵەبانی ئەیەوێ ببێتەوەبەسەركۆمار. یەكێتی بۆ ئەوەی تاڵەبانی ببێتەوەبه سەرۆك ئەبێ دەس لەزۆر مافی خۆی هەڵبگرێ و واز لەزۆر شت بهێنێ بۆ پارتی.
من زیاتر لە20 ساڵەلەنزیكەوەمام جەلال ئەناسم، لەهیچ قۆناغێكی ژیانی دا نەم دیوە و نەم بیستوە ئەوەندەی ئیستا عاشقی مەنسەبی حكومەتی بێ و، ئامادەبێ قوربانی و رەنجی دەیان ساڵی هاوڕێكانی، لەنرخی وەرگرتنی دا بدا.
لەناو عەرەب دا، تەنانەت لەناو عەرەبی دەرەوەی عیراقیش دا، لەدەزگاكانی راگەیاندن دا ئەوترێ كەعیراق وڵاتێكی عەرەبیەو ئەبێ سەركۆمارەكەی عەرەب بێ.
جەماعەتی موقتەدا كەلەناو لیستی ئیئتیلافی شیعەدا قورساییان هەیەبێ پێچوپەنا داوا ئەكەن سەركۆمار عەرەب بێ.
حیزبی دەعوەش كەگروپێكی گرنگی ناو لیستی ئیئتیلافن و لەگەڵ تاڵەبانی ناكۆكن، هەمان قسەئەكەن.

حیزبی ئیسلامی و جەبهەی حیوار كەدو گرپی بەهێزی ناو جەبهەی تەوافوقی سونەن، ئەوانیش هەمان قسەئەكەن.
تاڵەبانی بۆ ئەوەی بەو پلەیەبگا پێویستی بەوەیه:
- لیستی هاوپەیمانی یەكگرتو بێ و مەسعود بارزانی بەخورتی بێتەناو كایەكەوه و، پێ دابگرێ لەسەر ناودێرانی تاڵەبانی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
- بۆ ئەوەی لیستی هاوپەیمانی لەهەڵوێستەكانی دا یەكگرتو بێ ئەبێ یەكێتی دەستی بڵاو بێ بۆ بەخشینی بەشەكانی خۆی لەپلەو پایەكانی كوردستان و بەغداد به پارتی.
- ئەبێ عەرەبی عیراق رازی بكرێن.
سەرکردەکانی پارتی بێ ئەوەی لەكۆبونەوەی رەسمی دا بەئاشكرا پێمان بڵێن لابەلا تێ یان گەیاندین بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی وەكو كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار جەلال تاڵەبانی پێشكەش بكا ئەبێ یەكێتی مەرجەكانیان قبوڵ بكا. پارتی مەرجەكانی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی كوردستان و بەغداد كردوەبەیەك گورزە)پاكێج(و پێكەوەیان گرێ داوه:
لە كوردستان - مەسعود بارزانی بۆ ماوەی 2 ساڵ ببێتەسەرۆكی هەرێم.
نێچیروان بارزانی ببێتەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
پاراستنی ئاسایشی هەولێر بەتەنیا بەدەس پارتیەوەبێ.
وەزارەتەكانی دارایی و پێشمەرگەی حكومەتی یەكگرتو بەوان بدرێ.
لە بەغداد - جێگری سەرۆكی وەزیران و وەزیری دەرەوەبۆ ئەوان بێ.
ئەم مەرجانەی پارتی بۆ یەكێتی قورس بو.
تاڵەبانی چەند جارێكەلەچەند كۆبونەوەی م س یەكێتی دا ئەڵێ: "لەبەر خاتری من دەس لەهیچ مافێكی یەكێتی هەڵ مەگرن... من رازی نابم لەسەر لاشەی یەكێتی ببم به سەركۆمار..." لە هەندێ كۆبونەوەی تایبەتی دا قسەی لەمەتوندتر ئەكا. پێم وایە ئەو قسانە بۆ تاقی كردنەوەی دەمی ئەندامەناڕازیەكانی م س ئەكات چونكە هەڵسوكەوتی لەوە ئەچێ ژێر بەژێر لەگەڵ بارزانی رێك كەوتبێ.
1 ی 1 ی 1003 چوارشەم:
جۆناسان راندال) رۆژنامەوانی ئەمەریکی، نوسەری کتێبی: "دوای ئەم هەمو کڵۆڵیە
ئینجا چی؟" (، كامەران قەرەداغی) نوسەری ستون لە رۆژنامەی "الحیاه‌" ی لەندەنی(،
لەتیفی شێخ جەمالم بینی.
تاڵەبانی لای راندال سەبارەت بەكێشەی ناوخۆی یەكێتی قسەی نەباشی كردوه.
3 ی 1 ی 1003 : پێنجشەم
پیرمام، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س بەئامادەبونی مەسعود بارزانی و
جەلال تاڵەبانی.
لە پارتی: نێچیروان بارزانی، مەسرور بارزانی، وشیار زێباری، رۆژ شاوەیس، فازیل میرانی، مەسعود ساڵەیی، سەرباز هەورامی، فەلەكەدین كاكەیی، محەمەدی مەلا قادر، د جەرجیس حەسەن، ئازاد بەرواری، عەبدوسەلام بەرواری. لە یەكێتی: د بەرهەم سالح، د فوئاد مەعسوم، عەدنان موفتی، عوسمانی حاجی مەحمود، عیماد ئەحمەد، ئەرسەلان بایز، عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، بەندە.
لەسەر بەغداد و كوردستان قسەكرا.
تاڵەبانی سەركۆماری عیراق بێ.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بێ، نێچیروان بارزانی سەرۆكی حكومەت بێ، عەدنان موفتی سەرۆكی پارلەمان بێ.
كابینەكەی كوردستان وەكو ئەوەی بەغدادی لێ بكرێت.
وەزارەتەكان یەك بخرێن جگەلەوەزارەتەكانی دارایی، پێشمەرگه، ناوخۆ، داد، كه هەر یەكەیان دو وەزیریان بۆ دائەنرێ.
زەمانبەندی یەكخستنەوەی ئەو وەزارەتانەش بكرێ.
ئەم تەرتیباتەئەبو بۆ ماوەی یەك ساڵ بێ، واتەتا هەڵبژاردنی داهاتو.
مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی كۆنفرەنسی رۆژنامەوانی یان بەست. تاڵەبانی هەندێ جار، بەتایبەتی كەماندو ئەبێ، لەقسەكانی دا لائەدا، ئەمجارە داوای سەرقفڵانەی لەنێچیروان بارزانی كرد بەرامبەر بەوەی ئەكرێ بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
1003/1/ بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3388 ی 2
چەند جارێ لەكۆبونەوەهاوبەشەكانی هەردو  م س دا پێشنیارمان كرد:
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان، بێ ئەوەی چاوەڕوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجامی گفتوگۆكانی لیستی هاوپەیمانی و لیستەكانی تر بكا، كۆببێتەوە دەس بكا بەكار، بەڵام هەمو جار پارتی بیانویەكیان ئەهێنایەوە بۆ دواخستنی.
پارتی لابەلا دایان بەگوێ مان دا تا لەسەر دابەشكردنی هەمو پۆستەكانی كوردستان و بەغداد رێك نەكەوین رازی نابن كۆبونەوەی پارلەمانی كوردستان بكرێ.
پێیان وابو كۆبونەوەی پارلەمانی كوردستان ئەبێتەدەسكەوتێكی سیاسی بۆ یەكێتی به تایبەتی هێشتا پرۆژەكەی ئەوانمان نەسەلماند بوو بۆ سەرۆكایەتی هەرێم.
2 ی 1 ی 1003
پیرمام، كۆبونەوەی هاوبەش هەردو م س بەئامادەبونی تاڵەبانی و بارزانی.
لە یەكێتی: عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، عوسمانی حاجی مەحمود، عیماد
ئەحمەد، عادل موراد، ئازاد جندیانی.
لە پارتی: نێچیروان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازیل میرانی، زەعیم عەلی، ئازاد بەرواری، عەبدوسەلام بەرواری، مەسعود ساڵەیی، سەرباز هەورامی.
8 ی 1 ی 1003
كۆبونەوەی م س یەكێتی لەماڵی بەندە.
دوبارەکردنەوەی بابەتەکانی پێشو.
  11 ی 1 ی 1003
د ئەیاد عەلاوی هات بۆ سلێمانی.
 13 ی 1 ی 1003
لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵاوەئەنجامی هەڵبژاردنەكان راگەیەنرا.
.1003/1/ بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3333 ی 12
 12 ی 1 ی 1003
بەپێی ئەنجامە رەسمییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارەی دەنگەكانی قەوارەسیاسییەكان بەم شێوەیەیە:
لەپارێزگای سلێمانی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەژمارە) 103 (بوو زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا كە) 283718 (دەنگ بوو، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان) 31378 (دەنگ و
یەكگرتووی ئیسلامی) 73008 (و حزبی سۆشیالیست) 7018 (و حزبی زەحمەتكێشان) 3230 (و كۆمەڵی ئیسلامی) 33088 (و تەجەمموعی كۆماری عیراقی) 1772 (و حزبی شیوعی كوردستان) 8131 (و پارتی پارێزگارانی كوردستان) 333 (و ئەندازیار عەبدوڵڵا عەلی حسێن) 373 (دەنگیان بەدەستهێنا و كۆی دەنگدەرانیش لەپارێزگاكەدا) 731313 (كەس بوو، رێژەی بەشداریكردنیش ٨٠% بوو.)
لە پارێزگای هەولێریش لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان(122323) دەنگی بەدەستهێنا و لیستی دەنگی دیموكراتیی كوردستانیش كەلە(12 (حزب و لایەن پێكهاتووە و) پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستان، كۆمەڵەی رۆشنبیری كلدان، بزووتنەوەی دیموكراتی توركمانی لەكوردستان، ئۆجاغی برایەتیی توركمان، كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان، پارتی نەتەوەی رزگاریی توركمان، كۆمەڵەی لیبرالی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان، پارتی برایەتی توركمان، حزبی یەكێتی توركمانی عیراقی، حزبی نیشتمانیی دیموكراتی كوردستان، حزبی گەلی توركمان-عیراق، حزبی شروقی توركمان-عیراق(327771)   و (یەكگرتووی ئیسلامی
11313) و كۆمەڵی ئیسلامی(18781 و (بەرەی توركمانی) 1382 و  (بزووتنەوەی (
دیموكراتی گەلی كوردستان) 1721 (و حزبی سۆشیالیست) 1237 (و حزبی
زەحمەتكێشان) 2221 (و بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان) 387 (و لیستی رافیدەین

1001 (و حزبی یەكێتی دیموكراتی كلدان) 323 (و پارتی پارێزگارانی كوردستان (
1133 (دەنگیان بەدەستهێناوە. (
لەپارێزگای دهۆكیش لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) 33283 (و لیستی
دەنگی دیموكراتی كوردستان) 301133 (و یەكگرتووی ئیسلامی) 33373 (و
حزبی یەكێتی دیموكراتی كلدان) 1113 (و حزبی شیوعی كوردستان) 1382 (و
لیستی رافیدەین) 2313 (و حزبی سۆشیالیست) 1223 (دەنگیان بەدەستهێناوە.
)% كۆی دەنگدەرانیش) 383133 (كەس بووەو رێژەی بەشداریكردنیش) 83
بووە.
قەڵاچوالان، كۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی لە بارەی ئەنجامی
هەڵبژاردنەکان و پەیوەندی لە گەڵ پارتی.
.1003/1/ بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3337 ی 13
: 10 ی 1 ی 1003
دوكان، دانی بەیانی كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س پارتی و یەكێتی.
لەیەكێتی: كۆسرەت، د كەمال فوئاد، عومەر سەید عەلی، عوسمان حاجی مەحمود،
مستەفا سەید قادر، ئاسۆ عەلی.
لەپارتی: فازیل میرانی، ئازاد بەرواری، مەسعود ساڵەیی، د جەرجیس حەسەن.
بابەت: یەكگرتنەوەی هەردو حكومەت.
دوكان، دانی ئێوارەكۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی.
.1003/1/ بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3301 ی 11
: 11 ی 1 ی 1003
دوكان، كۆبونەوەی م س بەسەرپەرشتی تاڵەبانی.
.1003/1/ بۆ گێڕانەوەهەواڵەکەبڕوانە: كوردستانی نوێ، ژ 3303 ی 11
: 12 ی 3 ی 1003
پیرمام، كۆبونەوەی هەردو م س
لەیەكێتی: كۆسرەت رەسول، د فوئاد مەعسوم، د بەرهەم سالح، عومەر سەید عەلی،
عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، عەدنان موفتی، جەلال جەوهەر
لەپارتی: نێچیروان بارزانی، مەسرور بارزانی، فازیل میرانی، د رۆژ شاوەیس،
وشیار زێباری، ، ئازاد بەرواری، سەرباز هەورامی.
بابەت:
باسی بەغداد و جۆری هاوكاری لیستەكانی هاوپەیمانی و ئیئتیلاف.

تاڵەبانی، ناڕازیە لە قسەکان و جەوی کۆبونەوەکانی م س یەکێتی بە دڵ نیە، چو
بۆ بەغداد.
: 13 ی 3 ی 1003
تاڵەبانی لەگەڵ فەخری كەریم، کە پێشتر سەرکردەیەکی حیزبی شیوعی بوە و
ئیستا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دار المدی و راوێژکاری تاڵەبانیە، له
بەغدادەوەچون بۆ پیرمام بۆ سەردان و دڵدانەوەی بارزانی.
: 13 ی 3 ی 1003
ژمارەیەكی زۆری خەڵك ئەپرسن ئەم پارلەمانەبۆ كۆ نابێتەوه. هەندێ سایتی
كوردی كەوتونەتەرەخنەو هێرش بەڵكو جنێودان بەسەركردایەتی هەردو حیزب.
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه. سایتی ئەلیکترۆنی "ریفۆرم
بۆ" ئەودەم لە لایەن بەندەوە دانرا بو.
ئەمەدەقەکەیەتی:
دواخستنی كۆبونەوەی
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و
یەكخستنەوەی حكومەتی هەرێم، هەتا كەی؟
رۆژی 30 ی 1 ی 1003 خەڵكی كوردستان چون بۆ دەنگدان:
دەنگدان بۆ كۆمەڵەی نیشتمانیی كاتیی عیراق،
دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان،
دەنگدان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان.
تا ئیستا هیچ كام لەم دەزگا هەڵبژێردراوانەنەكەوتونەتەكار.
هۆی كۆنەبونەوەی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق دیارەئەگەڕێتەوەبۆ ئەو گفتوگۆ
سەختەی لەنێوان لیستی هاوپەیمانی یەكگرتو)شیعه(و لیستی هاوپەیمانی
كوردستان دا هەیەو، هەردولا چاوەڕوانی ئەنجامی دانوسەندنن.
بەڵام ئەبێ بیانوی دواكەوتنی بەگەڕخستنی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و،
ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك چی بێ؟
دەنگدەرانی كوردستان بەپەرۆشەوەچون بۆ دەنگدان، بەهیوا بون بەزویەكی
زو پارلەمانی هەڵبژێردراوی كوردستان كۆ ببێتەوه، حكومەتەكانی هەولێر و سلێمانی
یەکبخاتەوه، دەوری خۆی بەچالاكی لەدانانی بودجەی هەرێم و جۆری دابەش كردن و
سەرف كردنی دا، لەلێپرسینەوەی وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم دا، لەژیانی سیاسی،
ئابوری، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، دانیشتوانی هەڕێم دا بگێڕێ...

بەڵام وا دو مانگ تێ پەڕی كەچی هێشتا:
نەپارلەمانی كوردستان كۆبۆتەوەو نەحكومەتەكانی هەولێر و سلێمانی یەك
خراونەتەوەو، نەهیچ نیشانەیەكیش بەدی ئەكرێ بۆ ئەنجامدانی ئەو كارانه...
هۆی كۆنەبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و یەكنەخستنەوەی حكومەتی
هەرێم چیەو، ئۆباڵی دواخستنی لەئەستۆی كێ دایه؟
هەمو كەس ئەزانێ "لیستی دیمۆكراتی نیشتمانی كوردستان" كەلیستی هاوبەشی
یەكێتی و پارتی و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمۆنیست و سۆشیالیست و توركمان و
كلدۆئاشوری یه، لەسەر بنچینەی "سازان" كۆ كراوەتەوه، بەڵام زۆرایەتی ئەندامانی
لیستەكەكاندیدەكانی یەكێتی و پارتی ین و، بڕیاردان لەكۆبونەوەی ئەنجومەنەكەش به
دەس سەركردایەتی ئەم دو حیزبەیه.
ئاخۆ سەركردایەتی هەردو حیزب ئەیانەوێ كۆكردنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی
كوردستان و یەكخستنەوەی حكومەتی هەرێم دوا بخرێ؟ ئەگەر هەردوكیان ئەیانەوێ
دوابخرێ بیانوەكانیان چیه؟ خۆ ئەگەر لایەكیان پێ ی باشەجارێ دوابخرێ و
لایەكیان پێ ی باشەبەگەڕبخرێ، بیانوەكانیان بۆ دواخستن و بەگەڕخستن چیه؟
دەنگدەرانی كوردستان، مافی ئاسایی خۆیانەبپرسن و بزانن هۆی ئەم دواكەوتنه
چیەو هەتا كەی؟)تەواو(
: 31 ی 3 ی 1003
قەڵاچوالان، فازیل میرانی و ئازاد بەرواری هاتن بۆ سەردانی تاڵەبانی. هەرچەند
ئەوان قسەی تایبەتی یان هەبو، راسپاردەی بارزانیێیان پێ بو بۆ تاڵەبانی، بەڵام
تاڵەبانی داوای لەئێمەش: كۆسرەت، كەمال فوئاد، عومەری سەید عەلی، بەندە، كرد
بچین بۆ ئەوێ بۆ سەردانیان. عەدنان موفتی و فەخری كەریم لەوێ بون.
: 3 ی 2 ی 1003
مام جەلال هەڵبژێردرا بەسەركۆماری "كاتیی" عیراق.
18 ی 2 ی 1003 : دوشەم
دوكان، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س.
لەیەكێتی: عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، عوسمان حاجی مەحمود، ئەرسەلان
بایز، عیماد ئەحمەد، حەمەتۆفیق، بەنده.
لەپارتی: فازیل میرانی، ئازاد بەرواری، عیزەدین بەرواری، محەمەد مەلا قادر،
مەسعود ساڵەیی، كەمال كەركوكی، مەحمود محەمەد،
بابەتەكان:
1. كۆبونەوەی پارلەمان

بڕیار درا رۆژی 12 ی 02 ی 1003 لەرۆژی بۆردومانی قەڵادزێ دا كۆ ببێتەوه.
سەرۆكایەتی پارلەمان پێك بێ له: عەدنان موفتی سەرۆك، كەمال كەركوكی جێگری
سەرۆك، فرسەت ئەحمەد سكرتێری ئەنجومەن.
1. یەكخستنەوەی ئیداره
كۆمیتەیەكی هاوبەش 3 كەس لەیەكێتی و 3 كەس لەپارتی پێك بێ بۆ:
پێداچونەوەی وەزارەتەكان و گونجاندنی كابینەكەی كوردستان لەگەڵ
وەزارەتەكەی بەغداد.
دواخستنی یەكخستنی وەزارەتەكانی: پێشمەرگه، ناوخۆ، دارایی، داد، تا رێوشوێنی
جۆری تێكەڵاو كردنەوەیان دائەنرێ.
دیاریكردنی وەزارەتەكانی كەئەدرێن بەلایەنەكانی تر.
دابەشكردنی وەزارەتەكان بەسەر هەردو لادا.
3. قانونی سەرۆكی هەرێم
پارتی پرۆژەیەكیان لەگەل خۆیان هێنا بو بەناوی "قانون رئیس اقلیم كوردستان
- العراق". یەكێتی داوایان كرد ماوەیەكیان بدرێتێ بۆ لێكۆڵینەوەی.
2. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
لەم ماوەیەدا تاڵەبانی، د فوئاد مەعسوم، د بەرهەم سالح، لەبەغداد بون و، له
ئەندامانی م س ئەمانەلەدەرەوەی عیراق بون: كۆسرەت رەسول، د كەمال فوئاد، مەلا
بەختیار، مستەفا سەید قادر.
بۆ گێڕانەوەی هەواڵی كۆبونەوەكەبڕوانه: كوردستانی نوێ، ژمارەی 3323 رۆژی
. 13 ی 2 ی 1003
: 10 ی 2 ی 1003
كۆبونەوەی م س بۆ لێدوان لە بابەتەکانی پێشو.
11 ی 2 ی 1003 : پێنجشەم
پیر مام، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی.
لەیەكێتی: عومەر سەید عەلی، ئەرسەلان بایز، عومەر فەتاح، عوسمانی حاجی
مەحمود، حەمەتۆفیق، عەدنان موفتی، بەندە.
لەپارتی: فازیل میرانی، ئازاد بەرواری، عیزەدین بەرواری، محەمەدی مەلا قادر،
مەحمود محەمەد، كەمال كەركوكی، مەسعود ساڵەیی.
ئێمەقانونی سەرۆك مان بەتەعدیل كراوی لەگەڵ خۆمان برد بو بەتەما بوین
باسی بكەین لەبەر ئەوەی لەدوای دەسپێكردنی كۆبونەوەكەمەسعود بارزانی و

مەسرور هاتن بۆیەبەباشمان نەزانی بەبەرچاوی بارزانیەوەباسی قانونی سەرۆك
بكەین، چونكەپێوەندی بەخودی خۆیەوەهەبو، قانونەكەیان بەباڵای ئەو بڕی بو.
باسی یەكخستنەوەی هەردو ئیدارەكرا و، پێشنیار كرا 3 لەیەكێتی و 3 لەپارتی
دیاری بكرێن بۆ باسی یەكخستنەوەی وەزارەتەكان و، بۆ یەكخستنەوەی وەزارەتی داد
بڕیار درا: كۆمیتەیەك پێك بێ لەدارا نورەدین، مونزیر فەزل، نوری تاڵەبانی، هەردو
سەرۆكی مەحكەمەی تەمییزی سلێمانی و هەولێر و، سەرۆكەكانی مەحكەمەی ئیستینافی
سلێمانی، هەولێر و دهۆك. ئەمانەسەرلەنوێ چاو بەدەزگای قەزایی دا بخشێننەوەو
دایبمەزرێننەوه.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان، بەبیانوی ئەوەی ئامادەیی تەواوی
بۆ نەكراوه، دواخرا بۆ 30 ی مانگ.
بۆ گێڕانەوەی هەواڵی كۆبونەوەكەبڕوانه: كوردستانی نوێ، ژمارەی 3333 رۆژی
. 12 ی 2 ی 1003
18 ی 2 ی 1003 ، پێنجشەم:
دوكان، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س.
لەیەكێتی: عومەر سەید عەلی، ئەرسەلان بایز، عومەر فەتاح، عوسمانی حاجی
مەحمود، حەمەتۆفیق، بەندە.
لەپارتی: فازیل میرانی، ئازاد بەرواری، عیزەدین بەرواری، محەمەد مەلا قادر،
مەحمود محەمەد، كەمال كەركوكی، مەسعود ساڵەیی
پارتی پێشنیاریان كردبو هەر لایەك دو قانونی ببەن ئێمەحاكم شێخ لەتیف و
حسێن عارف مان برد بو، ئەوان كەسیان نەهێنابو.
پارتی لەسەر دەسكارییەكانی یەكێتی رازی نەبون. سور بون لەسەر ئەوەی:
سەرۆكایەتی بۆ 2 ساڵ بێ. بەهەڵبژاردنی راستەوخۆ بێ. بەرێژەی زۆرینەبێ.
جێگری نەبێ. فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێ. سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش
بێ....
نەگەیشتینەیەك لەبەر ئەوه:
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و، كۆبونەوەی ئەو كۆمیتەیەی دانرا
بو بۆ باسی یەكخستنەوەی هەردو ئیداره، دواخرا بۆ كاتێكی دیاری نەكراو.
بۆ گێڕانەوەی هەواڵەکەبڕوانه: كوردستانی نوێ، ژمارەی 3338 رۆژی 13 ی 2
. ی 1002
: 30 ی 2 ی 1003

ئەبو ئەمڕۆ یەكەم كۆبونەوەی خولی دوەمی ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان
دەس پێ بكا. هەندێ میوانی كورد و بێگانەهاتبون بەشداری ئاهەنگی كردنەوەی بن.
پارتی كۆبونەوەكەی دوا خست.
فازیل میرانی لەگەل میوانەكان دانیشتوەبۆ پاساودانی هۆی دواخستنی
كۆبونەوەكەهەندێ قسەی بۆ كردون. تەلەڤزیۆنی پارتی، كوردستان تی ڤی، هەواڵەكەی
بەمجۆرەبڵاو كردۆتەوه:
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای م س پ د ك لەسەلاحەدین فازیل میرانی
سكرتێری م س پ د ك لەگەڵ ژمارەیەك لەو میوانانەی ناوەوەو دەرەوەی
كوردستان كۆ بوەوەكەبڕیار بو لەدانیشتنەچاوەڕوانكراوەكەی پەرلەمانی كوردستان
دا بەشدار بن. لەكۆبونەوەكەدا سكرتێری م س پ د ك پانۆرامەیەكی ورد و چڕی
لەبارەی رێككەوتنی نێوان پ د ك و ی ن ك و لایەنەسیاسیەكانی نێو هاوپەیمانی
كوردستانی بۆ دەست نیشان كردن.... تادوایی.
: 3 ی 3 ی 1003
تاڵەبانی لەبەغدادەوەئەم بروسكەیەی ناردوه:
لەهەڤاڵان مام جەلال، د فوئاد، د بەرهەم
بۆ هەڤاڵانی م س بەڕێز
ژ: 33
2 ی 3 ی 1003 / رۆژ: 3
سڵاوێكی گەرم
1. ئەو پێشنیارەی رێكەوتنی ی ن ك و پ د ك دوای گۆڕانكاریەكان بەلای
ئێمەوەپەسەندەبەتایبەتی تەوازونێكی باشی تێدایه. هیوادارین ئێوەش بەدڵتان بێت.
1. پێمان باشەكاك كۆسرەت و د بەرهەم بنێرن بۆ یەكاڵا كردنەوەی لەگەڵ
برایانی پارتی.
لەگەڵ رێزمان دا
: 2 ی 3 ی 1003
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
لەكاتێك دا
عیراق بۆ پێشەوەئەچێ،
كوردستان ئەگەڕێتەوەبۆ دواوه!

لەژێر گوشاری روداوەكانی عیراق دا سەركردایەتی هەردو حیزب: یەكێتی
نیشتمانی كوردستان و پارتی دیمۆكراتی كوردستان پێك هاتن لەسەر ئەوەی لیستی
هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق و ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان ئامادەبكەن و پێكەوەبەشداری هەڵبژاردن ببن.
هەروەها پێك هاتن لەسەر ئەوەی كەئەگەر لیستی كوردستانی لەبەغداد توانی
پۆستێكی سەروەری)سەرۆكی كۆمار یا سەرۆكی وەزیرانی عیراق(بەدەس بهێنێ،
ئەوا تاڵەبانی بۆ ناودێر بكرێ و لەبەرامبەر ئەوەدا لەكوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی
هەرێم بارزانی ناودێر بكرێ. ئەگەر لەبەغداد كورد نەیتوانی ئەو پۆستەوەر بگرێ، له
كوردستانیش ئەو پۆستەدانانرێ.
هەروەها پێك هاتن كەئەمجارەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی
كوردستان بۆ پارتی و جێگرەكەی لەیەكێتی بێ و، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان بۆ یەكێتی و جێگرەكەی لەپارتی بێ.
بەپێ ی مادەی 20 ی ئەو پرۆژەیەی كەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان بۆ
دەستوری هەرێمی كوردستان لە31 ی 11 ی 1001 دا پاش تاووتوێ كردنێكی زۆر
ئامادەی كردوه، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەبێ بەهەمان رێگەهەڵببژێردرێ كەله
عیراق هەڵئەبژێردرێ.
بۆ ئەوەی هەمو كەس ئاگادار بن لەجیاوازی یەكانی بیروبۆچونی سەركردایەتی
هەردو حیزب دەبارەی:
1. دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم
1. ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم
3. جۆری هەڵبژرادنی سەرۆكی هەرێم
وا لێرەدا 3 بەڵگەبڵاو ئەكەینەوه:
یەكەمیان، ئەو پرۆژەیەیەكەئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان ساڵی 1001
دایناوه.
دوەمیان، پرۆژەی "قانون رئاسەاقلیم كوردستان - العراق" كەسەركردایەتی پارتی
ئامادەی كردوەو لەمڕۆژانەدا داوێتی بەسەركردایەتی یەكێتی بۆ پەسندكردنی تا
ببرێتەبەردەم پارلەمان و، لەیەكەمین یا لەدوەمین كۆبونەوەی دا دەنگی موافەقەتی له
سەر بدا.
سەركردایەتی پارتی، لەسێ مانگی رابوردودا بەبیانوی پەلەنەكردنەوەرازی
نەئەبو كۆبونەوەی پارلەمانی كوردستان بكرێ. ئیستاش كۆبونەوەی ئەنجومەنی
نیشتمانیی كوردستان و، یەكخستنەوەی هەردو ئیدارەو، كاروبارەكانی عیراقی بەستوه
بەپەسند كردنی ئەم قانونەوه. هەر بۆیەدو جار كۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی جاری یەكەم لە12 ی 2 و جاری دوەم لە30 ی 2 ی 1003 دا دوا
خست و، تا ئەم كێشەیەبەلایەك دا نەكەوێ، ناهێڵن پارلەمان كۆ ببێتەوه.

سێیەمیان، ئەو پرۆژەیەیەكەلەلایەن سەركردایەتی یەكێتی یەوەچاكسازی كراوه.
ئێمەئەمڕۆ بەڵگەكان بڵاو ئەكەینەوەبۆ خوێندەواری كورد خۆی بۆچونێكی لەلا
گەڵاڵەببێ و، دواتر دێینەوەسەر شیكردنەوەیان.)تەواو(
: 3 ی 3 ی 1003
وتارێكی ترم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
لەنرخی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق دا
یەكێتی چی داوەبەپارتی؟
كاربەدەستانی پارتی باس لەوەئەكەن كەیەكێتی، پاش ئەوەی بەڕێز تاڵەبانی
پۆستی سەرۆكایەتی عیراقی وەرگرت، بەمەبەستی خۆی گەیشت و، لەبەشی دوەمی
رێكەوتنەكەیان پەشیمان بونەتەوەكەهەڵبژاردنی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی
كوردستانەبۆ بەڕێز بارزانی.
بێگومان ئەمەراست نیه. یەكێتی پەشیمان نەبۆتەوه. پابەندی رێككەوتنەكەیەو،
سورەلەسەر جێبەجێ كردنی، بەڵام لەسەر 3 كێشەناكۆكن كەهێشتا بەلادا
نەكەوتون، كێشەكان بریتین له:
یەكەم، ماوەی "ولایەتی" سەرۆكایەتی هەرێم.
یەكێتی پێ ی وایه: لەگەڵ تەواو بونی ولایەتی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق دا
ولایەتی سەرۆكایەتی هەرێمیش تەواو ئەبێ، چونكەلەمانگی 11 ی 1003 دا ئەبێ
سەر لەنوێ هەڵبژاردنەكانی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق و ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان دوبارەببێتەوه.
پارتی پێ ی وایه: ئەبێ ماوەی ولایەتی سەرۆكایەتی هەرێم نەبەسترێ به
هەڵبژاردنەكانی عیراق و كوردستانەوه، ئیستا بۆ 2 ساڵ هەڵببژێردرێ و دو جاری
تریش قابیلی هەڵبژاردنەوەبێ.
دوەم، جۆری هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم.
یەكێتی پێ ی وایه: ئەبێ وەكو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بێ لەعیراق، لەلایەن
ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی یەوەبەدەنگی دوسێیەك هەڵببژێردرێ.
پارتی پێ ی وایه: ئەبێ بەدەنگدانی گشتی راستەوخۆ و نهێنی دەنگدەرانی
كوردستان و بەزۆرایەتی یەكی سادەبێ.
سێیەم، دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم.

یەكێتی پێ ی وایه: ئەبێ لەچوارچێوەی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی تەنفیزی و
تەشریعی و قەزائی دا دیاری بكرێ نەك لەسەرو ئەوانەوەبێ.
پارتی پێ ی وایه: ئەبێ هەمەلایەنەو گشتگیر بێ.
دوای چارەسەر كردنی ئەم ناكۆكی یانەكەئەبێ لەقانونی سەرۆكایەتی هەرێمی
كوردستان دا رەنگ بداتەوه، پۆست سەرۆكایەتی هەرێم پڕ ئەكرێتەوه.
یەكێتی لەنرخی ئەوەدا كەپۆستی سەرۆكایەتی كۆماری لەبەغداد وەرگرتوه، ئەم
پۆستانەی داوەبەپارتی:
لەبەغداد:
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق،
وەزیری كاروباری دەرەوه، كەتەنیاپایەی سەروەری یەلەوەزارەتەكانی عیراق دا بەر
كورد كەوتوه،
وەزیری شارەوانی،
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
لەكوردستان:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان،
سەرۆكی ئەنجومەنی یەكگرتوی هەرێمی كوردستان.
با خەڵكی كوردستان خۆیان حاكم بن، وەكو حیزب، كێ قازانجی زۆرتری بردوه؟
)تەواو(
: 3 ی 3 ی 1003
وتارێكی ترم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
لێدوانێ لەپرۆژەكەی پارتی بۆ
قانونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
پرۆژەكەی پارتی كەلەژێر ناوی "قانون رقم) (لسنە1003 قانون رئاسه
اقلیم كوردستان - العراق" بەزمانی عەرەبی نوسراوه، بەگشتی 18 مادەیە، دابەش
كراوەبەسەر 3 بەش دا:
بەشی یەكەمی بۆ ئەحكامی گشتی ،
بەشی دوەمی بۆ مەرجەكانی پاڵێوراو و دەنگدەران،
بەشی سێیەمی بۆ پاڵاوتن و دەنگدان،
بەشی چوارەمی بۆ ئەركەكان و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم،
21
بەشی پێنجەمی بۆ ئەحكامی گوێزانەوه، تەرخان كراوه.
لێرەدا بۆ ئەوەی هاووڵاتی كوردی لەناو وردەكاری دا چەواشەنەبێ، بەریز له
یەكەمین مادەی قانونەوەناچینەخوارێ، چونكەمادەكان و بابەتەكان تێكەڵاو كراون،
بەلكو هەوڵ ئەدەین بۆ ئەوەی وێنەیەكی رون لەلای خوێندەوار هەبێ، ناوەرۆكی هەمو
قانونەكەلەچەند لایەكی سەرەكی یەوەتاووتوێ بكەین.
یەكەم، دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم
مادەكانی 1 و 1 و 10 و 13 ی قانونەكەتەرخان كراون بۆ دەسەڵاتەكانی
سەرۆكی هەرێم:
بەپێ ی مادەی 1 سەرۆكی هەرێم سەرۆكی باڵای دەسەڵاتی كارگێڕی یەلەهەرێم دا.
بەپێ ی مادەی 1 سەرۆكی هەرێم نوێنەری هاووڵاتی یانی كوردستانەو وتەبێژی
ئەوانەلەناوەو دەرەوەی هەرێم و، هاوئاهەنگیكاری نێوان دەسەڵاتەكانی بەغداد و
دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانه.
مادەی 10 بریتی یەلە13 بڕگەی جۆراوجور:
بڕگەی 1 مەرسوم دەر ئەكا بۆ دەركردنی ئەو قانونانەی ئەنجومەنی نیشتمانی
كوردستان دایان ئەنێ.
بڕگەی 1 مەرسوم دەر ئەكا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان له
كاتی هەڵوەشاندنەوەو تەواو بونی ماوەكەی دا.
بڕگەی 3 مەرسوم دەر ئەكا بۆ بانگكردنی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ كۆبونەوه.
لەم 3 بڕگەیەدا كات گرنگەلەبەر ئەوه:
یەكەم، بڕگەی 1 بەوەچارەسەر كراوەئەگەر سەرۆك تا 10 ڕۆژ قانونەكەی
نەپەسەند، بێ پەسەندنی ئەویش ئەبێتەقانون.
دوەم، بڕگەی 1 و 3 كاتەكەی بەدیاری نەكراوی ماوەتەوەبۆیەپێویستەبۆ
ئەوانیش كاتی هەڵبژاردنەوەو كۆبونەوەی ئەنجومەن دیاری بكرێت، تا ئەگەر سەرۆك،
لەبەر هەر هۆیەك بێ، نەی ویست هەڵبژاردنەوەئەنجام بدرێ یا ئەنجومەن كۆببێتەوه،
كارەكەلەماوەیەكی دیاریكراودا بەقانونی بڕوا.
بڕگەی 2 مەرسوم دەر ئەكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان
لەچەند حاڵەتێكی دیاریكراودا.
بڕگەی 3 لەهەندێ حاڵەتی دیایكراودا بڕیار دەر ئەكات كەهێزی قانونیان هەیە.
بڕگەی 3 لێبوردنی تایبەتی بۆ حوكمدراوان.
بڕگەی 7 پەسەندنی حوكمی ئیعدام و یا سوككردنی بەزیندانیی درێژ.
بڕگەی 8 راگەیاندنی باری نائاسایی.
بڕگەی 3 دیوانی چاودێری دارایی بەسەرۆكی هەرێمەوەئەبەسترێتەوه.
كاری دیوانی چاودێری دارایی ئەوەیەكەچاودێری داهات و دەرچوی دەسەڵاتی
كارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتی حكومەت و داوودەزگاكانی تر بكا، لەبەر ئەوەلەهەمو

وڵاتانی دیمۆكراتی دا بۆ ئەوەی بەر لەدەستێوەردان بگیرێ و، بتوانرێ گەندەڵی
دارایی و بەڕێوەبەرایەتی ئاشكرا بكرێ و، بەرۆشنی بخرێتەبەردەم رای گشتی،
دیوانی چاودێری دارایی دەزگایەكی سەربەخۆیەلەهەمو دەزگاكان و، پارلەمان سەرۆك
و ئەندامەكانی هەڵئەبژێرێ.
بۆیەئەم بڕگەیەلەم قانونەدا جێ ی نابێتەوه.
بڕگەی 10 هێنانی هێزی چەكداری فیدرالی بۆ ناو هەرێم، لەكاتی پێویست دا، به
رەزامەندی ئەنجومەنی هەرێم.
ئەم بڕگەیەپێویستی بەوردكردنەوەی زۆرتر و دانانی مەرجی زیاتر هەیە، چونكه
ئەشێ خراپ بەكار بهێنرێ.
بڕگەی 11 و 11 مەرسوم دەر ئەكا سەبارەت بەوازهێنان و دانانەوەی
وەزیرەكان.
بڕگەی 13 دامەزراندنی كارمەندانی پلەی تایبەت و حاكم و سەرۆك و ئەندامانی
ئیدیعای گشتی.
ئەم بڕگەیەدو لای جیاوازی تێكەلاو كردوه، كارمەندانی پلەی تایبەتی و دەزگای
قەزایی:
یەكەمیان، كارمەندانی پلەی تایبەت ئەبێ لەلایەن وەزارەتەكانەوەناودێر بكرێن،
ئەوسا ئەنجومەنی نیشتمانی یان ئەنجومەنی وەزیران موافەقەتیان لەسەر بكا، ئینجا
سەرۆكی هەرێم فەرمانی دامەزراندنیان دەربكا.
دوەمیان، دەزگای قەزایی پێویستەسەربەخۆ بێ لەدەسەڵاتی كارگێڕی، ئەگینا
ئەگەر سەرۆكی هەرێم ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا و ئیدیعای عام و حاكمەكان
دابمەزرێنێ، سەربەخۆیی دەسەڵاتی قەزایی چ مانایەكی ئەبێ؟
ئەنجومەنی قەزا و ئەندامانی ئیدیعای گشتی ئەبێ سەربەخۆ بن و، لەلایەن
ئەنجومەنی نیشتمانی یەوەهەڵببژێردرێن و، حاكمەكان ئەنجومەنی قەزا هەڵیانببژێرێ،
ئینجا سەرۆكی هەرێم فەرمانی دامەزراندنیان دەر بكا.
بڕگەی 12 و 13 لێرەدا جێیان نابێتەوەئەبێ لەگەڵ مادەی 13 باس بكرێن.
بڕگەی 13 سەرۆكایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێم ئەكا.
هەبونی دەزگایەكی لەو بابەتەبۆ هەرێمی كوردستان شتێكی پێویستەبۆ ئەوەی
چوارچێوەی ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی كوردستان دابڕێژێ. بەڵام:
یەكەم،
ئەندامانی ئەم ئەنجومەنەكێ ئەبن، كام لەوەزیرەكان ئەندامی ئەبن؟
دوەم،
ئاخۆ هەتا هەردو ئیدارەیەكنەگرنەوه، لەوەش گرنگتر هەردو وەزارەتەكانی
پێشمەرگەو ناوخۆ و دارایی، هەردو هێزی پێشمەرگەی یەكێتی و پارتی و، هەردو
23
دەزگای ئاسایش و، هەردو دەزگای زانیاری و رێكخستنی تایبەت، یەكنەگرنەوه
دامەزراندنی ئەنجومەنێكی لەو بابەتەلەتوانادایه؟
سێیەم،
دەسەڵاتی ئەم ئەنجومەنەچی ئەبێ و، دەسەڵاتەكانی سەرۆك لەم ئەنجومەنەدا چیه؟
مادەی 13 سەرۆك فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارە)دیفاعی(یەكانی هەرێمی
كوردستانه.
بێگومان هەمو كوردێ بەوەدڵشاد ئەبێ كوردستان فەرماندەی گشتی هێزه
چەكدارەكانی هەبێ و، پێشمەرگەش ببێتەهێزێكی نیزامیی هاوچەرخی پاراستنی
كوردستان لەهەڕەشەكانی ئیستا و پاشەڕۆژ، بەڵام لێرەدا چەند كێشەیەكی راستەقینه
دێنەپێشەوه:
یەكەم،
مەبەست لەهێزەچەكدارە)دیفاعی(یەكانی هەرێم كام هێزانەیه؟
ئەگەر مەبەست هێزەكانی پێشمەرگەیه، ئەوا ئەو هێزانەهەر یەكەیان سەر به
حیزبەكانی خۆیانن، دڵسۆزی یان لەپیش هەمو شتێكەوەبۆ حیزبەكانی خۆیان و
سەركردەی حیزبەكانی خۆیانه، بەفەرمانی ئەوان و لەچوارچێوەی سیاسەتی
حیزبەكانیان دا كار ئەكەن.
تا ئیستاش گەورەترین مەترسی خەڵك لەهەلگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ بونی ئەم
هێزانەیەبەو جۆرەی كەهەبون.
دوەم،
تا ئیستا هێزەكانی پێشمەرگەلەلایەن حكومەتی عیراق و وەزارەتی دیفاعی عیراق
و، لەلایەن ئەمەریكا و هێزەكانی فرەڕەگەزەوەبەرەسمی نەناسراون. ئەم هێزانەبه
میلیشیای حیزبی ناو ئەبەن. رەنگەهۆیەكی ئەمەش بگەڕێتەوەبۆ یەكنەگرتنەوەیان له
سپایەكی یەكگرتوی حكومەتی دا.
سێیەم،
ئەگەر مەبەست لەهێزەچەكدارە)دیفاعی(یەكانی هەرێم، هێزەكانی ئاسایشی
ناوخۆیەكەسەر بەوەزارەتی ناوخۆن ئەوا ئەویش سەر بەدو وەزارەتی ناوخۆی
جیاوازن كەحیزبایەتی پێوانەی یەكەمی كۆكردنەو دامەزراندنیان بوه.
چوارەم،
ئەگەرچی كەرتەكانی جەیشی عیراق و پاسەوانی نیشتمانی لەكوردستان دا هەن
ئەگەرچی ئەوانیش هەردو حیزبەكەدەوری گرنگیان هەبوەلەكۆكردنەوەو
رێكخستنیان دا، بەلام ئەوانەبەرەسمی لەژێر سەركردایەتی وەزارەتی دیفاعی عیراقی
دان و، لەوان فەرمان وەرئەگرن.
پێنجەم،
24
گریمان هەمو ئەو كێشەو گیروگرفتانەی باس كران چارەسەر كران، هێزەكانی
پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆ یەكخران و، كرانەهێزی حكومەتی هەرێمی كوردستان،
ئایا لەهیچ هەرێمێكی فیدرالی دەوڵەتانی دنیادا فەرماندەی گشتی هێزی چەكداری
هەرێم هەیە؟
بڕگەی 12 ی مادەی 10 سەبارەت بەبەخشینی پایەوپلەی سەربازی و دەركردن و
خانەنشین كردنی ئەفسەرانی هێزەچەكدارەكان و، بڕگەی 13 ی مادەی 10 دەبارەی
بەخشینی نۆت و ویسام، ئەبێ لەگەڵ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەدا باس بكرێن.
كورتی یەكەی: هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لەم پرۆژەیەدا دەری
ئەخەن قانونەكەبەجۆرێ داڕێژراوەكەتەنیا بۆ "سیستەمی سیاسی سەرۆكایەتی"
بشێ.
دوەم، جۆری هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم
لەوڵاتانی دیمۆكراتی دا بۆ حوكمڕانی دو سیستەمی سیاسی باوه: یەكێكیان
سیستەمی پارلەمانی یەو، ئەوی تریان سیستەمی سەرۆكایەتی یه.
لەسیستەمی پارلەمانی دا سەرۆكی وڵات لەناو پارلەمان دا هەڵئەبژێردرێ. هەر
پارلەمانیش دەسەڵاتی لێپرسینەوەی سەرۆك و لابردنی هەیه.
پارلەمان باوەڕ ئەبەخشێ بەئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و لەوەزیرەكان
ئەپرسێتەوەو، ئەتوانێ باوەڕیان لێ بسێنێتەوه.
لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی وڵات دیاریكراوه، ئەنجومەنی وەزیران
بەرزترین دەسەڵاتی كارگێڕی وڵاتن و، ئەوان سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكەیان
جێبەجێ ئەكەن.
لەسیستەمی سەرۆكایەتی دا سەرۆك بەدەنگدانی گشتی هاووڵاتی یان
هەڵئەبژێردرێ، لەم سیستەمەدا سەرۆك جگەلەوەی دەسەڵاتی زۆره، خۆی وەزیرەكانی
دائەنێ و، ئەنجومەنی وەزیران نیەو، سەرۆك خۆی كار بەوەزیرەكانی ئەسپێرێ و، له
بەردەم خۆی دا لێپرسراون.
ئەم جۆرەسیستەمەلەوڵاتانی دواكەتوی جیهانی سێیەم دا سەرەنجام ئەبێتەهۆی
بەهێزبونی دەسەڵاتی سەرۆك و، لاواز بونی دەسەڵاتی پارلەمان و دەسەڵاتی قەزایی،
بەواتایەكی تر دانانی بناغەی رژێمی دیكتاتۆری.
مادەی 1 ی پرۆژەكەی پارتی ئەنوسێ: "هاووڵاتی یانی كوردستان بەدەنگدانی
نهێنێ گشتی راستەوخۆ سەرۆكێ هەڵئەبژێرن بۆ هەرێم نوێنەرایەتی یان ئەكا و بەناوی
ئەوانەوەلەئاستەكانی ناوەو دەرەوەئەدوێ و، هاوئاهەنگی لەنێوان دەسەڵاتەكانی
فیدرالی و دەسەڵاتەكانی هەرێم دا ئەكا."
مادەی 3 ی پرۆژەكەی پارتی ئەنوسێ: "ماوەی ولایەتی سەرۆكی هەرێم چوار ساڵه
و ئەشێ دو جار هەڵببژێردرێتەوه."
25
مادەكانی 3 و 3 و 7 ی تەرخان كراوەبۆ مەرجەكانی پاڵێوراوی سەرۆكایەتی و
مەرجەكانی دەنگدەر و جۆری پاڵاوتن و هەڵبژاردنی.
مادەی 8 ی پرۆژەكەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی ئاسان كردوەبەوەی هیچ
مەرجێكی بۆ زۆرایەتی دەنگەكان دانەناوەكەبەدەستی ئەهێنێ وەكو "دوسێیەك" یا
"لەنیوەزیاتر" ی دەنگی تێكڕای دەنگدەران بەڵكو ئیكتیفای كردوەبە"زۆرایەتی
ساده" كەئەشێ ژمارەیەكی زۆر كەمی تێكڕای دەنگدەران بێ.
مادەی 13 ی پرۆژەكەی پارتی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی
دەرهاویشتوەلەو رێوشوێنانەی لەمادەی 1 دا باس كراوه. لەباتی دەنگدانی گشتی
ئەم خولەی سەرۆكایەتی كەئەبێ 2 ساڵ بێ، بەدەنگی "زۆرایەتی ئەندامانی"
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان هەڵئەبژێردرێ.
مادەی 2 پرۆژەكەی پارتی رێ ی لەوەبڕیوەتەوەكەئەگەر لەمانگی 11 ی ساڵی
1003 دا سەرلەنوێ هەڵبژاردن لەعیراق بۆ كۆمەڵەی نیشتمانی و لەكوردستان بۆ
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان كرایەوە)بەپێ ی قانونی ئیدارەی دەوڵەتی عیراق و
بەپێ ی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش(هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێم دوبارەبكرێتەوه،
چونكەئەیانەوێ سەرۆكایەتی یەكەی ئەو، بێ گوێدانەئەو هەڵبژاردنانه، بۆ 2 ساڵ
بەردەوام بێ.
خوێندنەوەی پرۆژەكەی پارتی دەری ئەخا كەئەوان "سیستەمی سیاسی
سەرۆكایەتی" یان گەرەكەو، ئەیانەوێ ئەو جۆرەسیستەمەلەكوردستان دا دابمەزرێنن،
ئەمەش رەنگدانەوەی فەلسەفەی سیاسی سەركردەو سەركردایەتی حیزبەكەیانه.
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان پاش چەندین كۆبونەوەلە11 ی 11 ی
1001 دا پرۆژەیەكیان ئامادەكرد كەببێتەدەستوری كوردستانی عیراق. فراكسیۆنی
پارتی لەتاووتوێ كردن و نوسینی دا بەشدار بون. مادەی 20 ی ئەو پرۆژەیەئەڵێ:
"سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهەمان رێگا هەڵئەبژێردرێ كەسەرۆكی كۆماری
فیدرالی پێ هەڵئەبژێردرێ و ئەوەش بەقانون رێك ئەخرێ."
بەپێ ی مادەی 33 ی قانونی ئیدارەی دەوڵەتی عیراق كەگروپی كوردی له
مەجلیسی حوكم دا، لەوانەبەڕێزان تاڵەبانی و بارزانی، ئیمزایان كردوه، سەرۆكی
كۆماری فیدرالی عیراق بە"دوسێیەك" ی دەنگی ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق
هەڵئەبژێردرێ و بە"سێچواریەك" ی دەنگەكانی لێ ئەخرێ. بەڕێز تاڵەبانی بەو جۆره
و بەو رێژەی دەنگەهەڵبژێردرا بەسەركۆماری عیراق. بەم پێ یەسەرۆكی هەرێمی
كوردستانیش ئەبێ بەهەمان رێگا و بەهەمان رێژەی دەنگ هەڵببژێردرێ و بەهەمان
رێگا و بەهەمان رێژەی دەنگ لێ بخرێ.
سێیەم، ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم
26
ماوەی سەرۆكایەتی لەوڵاتێكەوەبۆ وڵاتێكی تر ئەگۆڕێ. بەگشتی لەنێوان 2 تا
3 ساڵ دایەبەڵام بەزۆری 2 ساڵەكەئەشێ بۆ یەك جار هەڵبژێردرێتەوه. له
هەلومەرجی ئاسایی دا ئەبێ لەكوردستانیش وابێ. بەڵام كوردستان ئیستا لەگەڵ عیراق
لەقۆناغی گواستنەوەدایه. ئەنجومەنی سەرۆكایەتی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی
عیراق و كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان، بەپێ ی
زەمانبەندی یەك كەسوڵتەی ئیئتیلافی موەقەت و ئەنجومەنی حوكم و نوێنەری
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دایانناوەو، لەقانونی ئیدارەی دەوڵەت و له
بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دا نوسراوه، هەڵبژێردراون و لەقۆناغێك دان كەپێ ی
ئەڵێن قۆناغی گواستنەوه. لەم قۆناغەدا ئەبێ دەستوری عیراق تا 13 ی 8 ی 1003
بنوسرێ و ئامادەبكرێ بۆ ریفراندۆم و، دوای پەسەندنی دەستور لەلایەن
دەنگدەرانی عیراقەوه، ئەبێ لەمانگی 11 ی 1003 دا سەرلەنوێ هەڵبژاردن بۆ
كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق و بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان بكرێتەوه.
تەمەنی دامەزراوەهەڵبژێردراوەكانی بەغداد و كوردستان ئەبێ لەمانگی 11 ی
1003 دا تەواو ببێ.
لەدەستوری داهاتودا پەیكەری سیاسی و قانونی عیراق و، لەناو ئەویش دا
پەیكەری سیاسی و قانونی هەرێمی كوردستان دیاری ئەكرێ. چارەنوسی كوردستانی
فیدرالی و جۆری فیدرالی یەكەی و دەسەڵاتەكانی و سنوری جوگرافی یەكەی لەوێدا
دیاری ئەكرێ و دانی پێدا ئەنرێ. بۆیەئەبێ كورد هەوڵ بدا لەدەستوری داهاتودا
مافەكانی و جۆری فیدرالی یەكەی و تایبەتمەندی یەنەتەوەییەكانی خۆی جێگیر بكا.
پرۆژەكەی پارتی ئەمانەی لەبەر چاو نەگرتوه. قانونی ئیدارەی دەوڵەت كەبه
شێوەیەكی قانونی دانی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان دا ناوه، تەنیا دانی به
"حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و دەزگای قەزایی هەرێم دا" ناوه.
ئەو كاتەباسی سەرۆكی هەرێم لەگۆڕێ نەبوەلەبەر ئەوەلەدورونزیكەوەباسی
سەرۆكایەتی هەرێم ناكا.
پرۆژەكەی پارتی داوا ئەكا سەرۆكی هەرێم بۆ 2 ساڵ هەڵببژێردرێ و، ئەشێ دو
جاریش، هەر جارەی بۆ 2 ساڵ هەڵببژێردرێتەوه. هەمو كەس ئەزانێ پاڵێوراوی
سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانی یه، واتەلەئیستاوەداوای 11 ساڵ
سەرۆكایەتی ئەكەن بەو هەمو دەسەڵاتەوەكەبۆیان داناوه.
چەند سەرنجێكی پێویست:
یەكەم،
پرۆژەكەی پارتی باسی جۆری هەڵبژاردنی سەرۆك ئەكا بەڵام باسی لێخران و
لابردنی نەكردوه. توخنی ئەوەش نەكەوتوەئەگەر كۆچی دوایی كرد، پەكی كەوت،
یاوازی هێنا، شوێنەكەی چۆن پڕ ئەكرێتەوه. رەنگەلەدنیادا وڵاتێك نەدۆزینەوه، جگه
27
لەكوردستان، كەدەستور یا قانونەكەی كەرێگەی دانانی سەرۆكەكەی باس ئەكا، باسی
جۆری لابردنیشی نەكا.
دوەم،
پرۆژەكەی پارتی لەهیچ مادەیەكی دا ناوی جێگری سەرۆك ناهێنێ. هەر وڵاته
هەلومەرجی تایبەتی خۆی هەیەلەبەر ئەوەلەهەندێ وڵات سەرۆك پێویستی بەجێگر
هەیەو لەهەندێ وڵات پێویستی بەجێگر نیه. لەكوردستانێك دا كەهێشتا
شوێنەوارەكانی شەڕی ناوخۆی بەزەقی پێوەدیارن و، هێشتا دو ئیدارەی جیاواز و،
دو هێزی چەكداری جیاواز و دو دەزگای دارایی جیاواز و دو سیستەمی ئاسایشی
جیاواز و، تەنانەت دو دەزگای قەزایی جیاواز، حوكمڕانی تێ دا ئەكەن، ئەگونجێ
سەرۆكی یەك لایان ببێتەسەرۆكی هەردولایان و، بەیەك چاو سەیری هەردو لایان
بكات و، بەیەك جۆر رەفتار لەگەڵ هەردو لایان بكات؟
سێیەم،
پارتی بەبیانوی سەلماندنی ئەم قانونەوەچەند مانگێ كۆبونەوەی پارلەمانی
هەڵبژێردراوی كوردستانی دواخست و، لەباتی ئەوەی رێ بدا بەئەنجومەنی
نیشتمانیی كوردستان، بەرێگەی ئوسولی، قانونی سەرۆكایەتی هەرێم دابنێن،
سەركردایەتی یەكێتی راكێشا بۆ ئەوەی هەردو سەركردایەتی لەباتی ئەنجومەن
قانونەكەدابنێن و بیسەپێنن بەسەر پارلەمان دا، بەمەش دوەمین ئەنجومەنی وەكو
یەكەمین ئەنجومەن، پێش ئەوەی دەس بەكار بێ، كردەوەبەنیوەگیان.)تەواو(
: 7 ی 3 ی 1003
پیرمام، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو م س.
لەیەكێتی: كۆسرەت رەسول، د بەرهەم سالح، ئەرسەلان بایز.
لەپارتی: نێچیروان بارزانی، فازیل میرانی...
کۆسرەت و نێچیروان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یان گرتوە. سایتی پەیامنێر بڵاوی
کردۆتەوە:
دەقی قسەکانی هەردوکیان:
قسەكانی نێچیروان بارزانی بۆ پەیامنێر
قسەكانی كۆسرەت رەسول بۆ پەیامنێر
قسەكانی راگەیاندنی پارتی بۆ پەیامنێر
نێچیر ڤان بارزانی: پێوست ناکات هەموو شتێکی خۆمان بەبەغداوەببەستینەوه
کۆبونەوەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی
نیشتمانی کوردستان لەهاوینەهەواری سەلاحەدین دوای چەندین سەعات گفتوگۆ بێ
ئەوەی خاڵی کۆتایی لەسەر کێشەکان دابنێت کۆتایی پێهات، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
28
یەکێتی گەڕانەوەتا ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تێکڕای مەکتەبی سیاسیدا باس بکەن
و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیش بەتەنها درێژەی بەکۆبونەوەدا.
لەماوەیەکی کورتی نێوان کۆبونەوەکەدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لێدوانێکی
چڕوپڕی سەبارەت بەدوا ئەنجاماکان و خاڵەکانی نا کۆیی نێوان هەردوولا و
پێشکەوتنەکانی هەردوولا لەو بارەیەوەدا.
"یاسای سەرۆکی هەرێم بۆ کاک مەسعود نییەبۆ کورده"
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەڕەوتی گفتوگۆکان گوتی: "بەنسبەت یاسای
سەرۆکایەتی هەرێم بیر و بۆچونی ئێمەئەوەی کەجارێ یەکەم شت ئەوەپەیوەندی
بەکەسەکانەوەنییە، پەیوەندی بەجەنابی کاک مەسعودەوەنییە، یاسایەکەدا دەنرێت
بۆ داهاتووی میللەتی کورد وەک دەستورێک. ئەوەڕەغبەتی جەنابی کاک مەسعود نییه
کەزۆر پێ لەسەر ئەوەدابگرێت کەفڵان مادەیان بڕگەدەبێ لەیاساکەدا هەبێت، به
پێچەوانەوەفشارێکی یەکجار زۆر لەسەر خودی جەنابی کاک مەسعود هەیەبۆ ئەوەی
وەک خزمەتێک بۆ میللەتی کورد ئەو پۆستەقەبوڵ بکات. جەنابی کاک مەسعود لەزۆر
بۆنەئەو قسەیەی کردووەو تەئکیدی کردۆتەوەکەبۆ ئەو شەرەفێکی گەورەیەکه
پێشمەرگەبێت. دەمەوێ ئەوەڕوون بکەمەوەبۆ ئەوەی میللەت تێ بگات.
خاڵی دووەم و ئەوەی کەبەنیسبەت ئێمەوەگرنگەلەبۆچووندا، لەنێوان ئێمەو
یەکێتی هەندێک جیاوازی هەیەلەسەر ئەوەی کەسەرۆکی هەرێم چ جۆرەدەسەڵاتێکی
هەبێت، ئێمەپێمان وایەکەنابێت سەرۆک شتێکی ڕەمزی)سەمبۆلێک(بێت، دەبێ
دەسەڵاتی هەبێت. ئەوەش بەو مانایەنییەکەهەموو شتەکان بەدەست ئەوەوەبێت،
بگرەدەسەڵاتەکان لەنێوان سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران دا بەش کراون. جەنابی سەرۆک بارزانی ئەگەر ئەوەقەبوڵ بکات ئەوا له
چوارچێوەی یاسایەکدا قەبوڵی دەکات. بەداخەوەئەم گفتوگۆیەی کەئێستا برادەرانی
یەکێتی زۆر بەجدی دەیکەن دەبووایەپێشتر بیان کردبایە؛ ئێمەپێشتر پێمان وابوو
کەئەمانەهەمووی تەواوەو هەموو کێشەکان چارەسەر بوونە، بەڵام ئێستا بیر و بۆ
چوونی جیا هەیە، من دەمەوێت قسەکان وا بکەم کەئێمەدوو حزبی سیاسین له
کوردستاندا، ممکینەهەندێ بیرو بۆ چوونی جیاوازمان هەبێت سەبارەت بەدەسەڵات و
کاری سەرۆکی هەرێم کەئەوەپێوویست بەوەدەکات زیاتر باسی لێوەبکەین.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەندێک باسمان لێوەکرد، ممکینەبرادەرانی یەکێتی بیانەوێ
هەندێ دڵنیایی وەرگرن لەبارەی ئەوەی کەلەداهاتوودا ئەگەر مام جەلال لەعێراقدا
نەبووەسەرۆک کۆمار، ئەوا ئەوکاتەدەبێ شتەکانی ئێرەش پەیوەندی بەوەوەهەبێت.
ئێمەبۆچوونێکی دیکەمان هەیە، ئێمەپێمان وایەدەستورێک بۆ کورد دا دەڕێژین
ئەوەی کەهەمانەبۆ کوردستانە، بەڵام بۆ گرێنتی دی کە، ئێمەدەتوانین وەکو یەکێتی
29
و پارتی قسەی لەسەر بکەین؛ چی پێویست بێت بۆ دڵنیاییان وەکو حزبێکی سیاسی
بکرێ، کەئەوەمافی خۆیانەئێمەئێستا لەسەر ئەو مەسەلەیەلەگفتوگۆداین."
"سەرۆکی هەرێم، جێگری سەرۆکی هێزی پێشمەرگەی دەبێ"
وەک باس کراوەچەند ناکۆکییەکی گشتی لەسەر مەسەلەی ماوەی سەرۆکایەتی
هەرێم، شێوەی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێوان پارتی
و یەکێتی دا هەیە، نێچیرڤان بارزانی لەو بارەیەوەگووتی: " سەبارەت بەخاڵەکانی
ناکۆکی وەک ئەوەی کەئاماژەتان پێ کرد، تا ڕادەیەک مەسەلەی پێشمەرگەچارەسەر
کراوە، چوونکەهێزی پێشمەرگەچ هی پارتی بێ یان یەکێتی، ئەوان پێشمەرگەی
کوردن و دەبێ لەژێر یەک سەرکردایەتیدا کۆ بکرێنەوە، ئەم سەرکردایەتیەش بەتەنیا
بۆ پارتی یان یەکێتی نییەوەبەنیاز نیین جارێکی دی کەبۆ شەڕی ناو خۆ بەکاریان
بێنین و دەمانەوێت هێزێکی چەکدارمان بۆ کورد هەبێت و دەبێ بخرێته
چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی و ئەوەنەمێنێ کەئەوەپێشمەرگەی پارتییەو ئەمەش
پێشمەرگەی یەکێتییە. ئێمەلەسەر ئەوەهیچ کێشەیەکی ئەوتۆمان نییە، لەسەر ئەوەڕێک
کەوتووین کەوەک ئەوەی لەدەستورەکەدا دێ، سەرۆکی هەرێم سەرۆکی هێزی
پێشمەرگەدەبێ و جێگری سەرۆکی هێزی پێشمەرگەدەکرێ لەبرادەرانی یەکێتی بێت،
بەڵام ئەو پێشمەرگەیەپێشمەرگەی کورد دەبێت."
"دەمانەوێ ماوەی سەرۆکایەتی بۆ چوار ساڵ بێت"
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بەخاڵی دووەمی ناکۆکی کەتایبەتەبەماوەی
سەرۆکایەتی گووتی: "ماوەی سەرۆکایەتی ئەوەی کەئێمەباسی لێوەدەکەین، وەک
پێشتریش گووتم ئێمەبەپێی دەستور دەمانەوێ بۆ چوار ساڵ بێ، ئەم چوار ساڵەش
بۆ حاڵی حازر دەکرێ لەلایەن پەرلەمانەوەبێ، بەڵام دووای ئەوەبەدەنگی میللەت
هەڵبژێردرێ، هەر کەس خۆی کاندید بکات، ببێتەسەرۆکی هەرێم".
"پێویست ناکات هەموو شتێکی خۆمان بەبەغداوەببەستینەوە"
سەبارەت بەئاستی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند و
تایبەتمەندی یاساکانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بەپێی یاسای
کاتیی ئیدارەی دەووڵەت، پەرلەمانی کوردستان مافی ئەوەی هەیەیاسا دابنێت، پێم وا
نییەپێویست بێ هەموو شتێکی خۆمان بەبەغداوەببەستینەوە، فەپێچەوانەوەئەوەی
کەزۆر پێویستەکاری لەسەر بکرێت لەپەرلەمانی کوردستاندا ئەوەیەکەدەبێت هەرێمی
کوردستان یاسای تایبەتی خۆی هەبێت، یاسا دابنێت و مافی خۆشییەتی دەستوری
هەرێم دا بڕێژێت، پێم وایەپێویست ناکات هەرچی لەبەغدا هەبێت دەبێت لێرەش
هەبێت".
"نەدەبوو مام جەلال سەفەری دەرەوەبکات"
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆتاییدا وێڕای ئەوەی هیوای خواست
کێشەکەبەزووترین کات چارەسەر بێت، ئاماژەی بەکاریگەری نێگەتیڤی ئەم دۆخه
30
کرد و گووتی: "بێ گوومان هەموو میللەتی کورد ئەمڕۆ چاویان لەوەیەکەپەرلەمانی
کوردستان کۆ ببێتەوەو کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بمەزرێ و
بێگومان کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ ڕاستی هەیەدەبێ خەڵک
بیزانن، ڕاستیەکەئەوانەیەکەئێستا باسن کرد، ئەمەش پێوویستی بەگفتوگۆ هەیەو
پێم وایەلەو سەفەرەی کەبەڕێز مام جەلال کردی دەبووایەئەوشتانەئەوکات یەکلا
بکرێنەوە، بەداخەوەئەویش سەفەری دەرەوەی کرد و شتەکانی هەروا بەجێ هێشت،
بەش بەحاڵی خۆم گەشبینم کەئێمەدەگەینەڕێککەوتن، مومکینەگفتوگۆی زیاتری
پێویست بێت، بەڵام سەر ئەنجام دەگەینەڕێککەوتن."
کۆسرەت ڕەسووڵ: هەردوولا نییەتی باشمان هەیەو دەمانەوێ بیرەجیاوازەکان
یەک بخەین
ئەمڕۆ بەیانی بەڕێز کۆسرەت ڕەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
نیشتمانی، سەبارەت بەکۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی پارتی و یەکێتی گووتی:
"کۆبوونەوەی دوێنێ شەو کۆبوونەوەیەکی باش بوو، سەڕاحەتی تێدا بوو و هەردوولا
ڕای خۆمان دەربڕی و ئەم کۆبونەوانەبەردەوام دەبن، ئێمەدەچینەوەلەگەڵ برادەرانی
خۆمان قسەدەکەین، برادەرانی پارتیش لەگەڵ برادەرانی خۆیان قسان دەکەن و
دەگەینەئەنجامێکی باش."
کۆسرەت ڕەسووڵ لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی: " گرنگ ئەوەیەهەردوولا نییەتی
باشمان هەیە، دەمانەوێ کێشەکان چارەسەر بکەین و ئەو بۆچوونەجیاوازانەی کەهەیه
یەکییان بخەین و پێشم وایەکاک مەسعود دەبێتەسەرۆکی هەرێم."
شایەنی باسەدوێنێ شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت
ڕەسووڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر بەرهەم ساڵح و ئەرسەلان بایز، ئەندامانی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێ کردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت
بەمەسەلەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هاوینەهەواری سەلاحەدین یان کرد
و کۆبوونەوەکەیان تا سەعات 11 ی شەو درێژەی کێشا و هەروەها ئەمڕۆ بەیانیش بۆ
ماوەیەکی کورت کۆبونەوەکەبەردەوام بوو.)تەواو(
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
بۆچی
هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دواكەت؟
چەند جار و لەچەند بۆنەی جیاوازدا بەڕێز بارزانی و سەرانی پارتی وەكو
منەتێكی گەورەیان بەسەر یەكێتی یەوەهەبێ ئەوەبەچاوی سەركردەی یەكێتی و
31
سەران و جەماوەری یەكێتی دا ئەدەنەوه، كەئەوان بەڕێز تاڵەبانی یان كاندید كردوەبۆ
پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و، ئەگەر ئەوان ئەوەیان نەكردایەئەوەنەئەبو.
بۆ ئەوەی هاووڵاتی سادەی كوردی چەواشەنەبێ هەندێ شت هەیەرونكردنەوەی
زیاتریان پێویسته:
لەپێشەوەهەمو كەس ئەوەئەزانێ كەبەڕێز تاڵەبانی بەكودەتا نەبۆتەسەركۆمار.
ئەوەراستەكەئەگەر رەزامەندی پارتی و لیستی هاوپەیمانی كوردستان و، پێ داگرتنی
بەڕێز مەسعود بارزانی نەبوایه، ئەو پرۆسەیەبەو جۆرەسەری نەئەگرت یان لەوانەبو
هەر سەر نەگرێ. تاڵەبانی خۆی و سەرانی تری یەكێتی یش ئەوەیان چەند جارێ
دوبارەو سێبارەكردۆتەوه. بەڵام بێگومان ئەوەدەسكەوتی یەكڕیزی كورد بوەو،
كورد بۆ ئەوەی لەعیراقی نوێ دا دەسكەوتی سیاسی گەورەتر بەدەس بهێنێ، ئەبێ له
نوسینی دەستور و لەپێشهاتەكانی عیراق دا بەیەكڕیزی بمێنێتەوه.
لەكۆبونەوەدوقۆڵی یەكانی سەركردایەتی یەكێتی و پارتی دا پۆستەكانی
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەتەرازویەك دا بەرامبەر
یەك دانراون، بۆ ئەوەی هەریەكێ لەو دو سەركردەیە، بەویستی ئارەزومەندانەی
خۆیان، یەكێ لەو دو پۆستەهەڵبژێرن.
لەم دابەشكردنەدا بەڕێز بارزانی سەرپشك كراوەكامیان هەڵبژێرێ. بەڕێز بارزانی
پۆستەكانی بەو جۆرەدابەش كردوەو خۆی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی
هەڵبژاردوه. هەتا دوا رۆژەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماریش ئەم
سەرپشكی یەدانەخراوه، تەنانەت چەند جار بەڕێز تاڵەبانی و سەرانی تری یەكێتی
داوایان لەبەڕێز بارزانی كردوەپۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق هەڵبژێرێ، له
هەمان كات دا ئامادەبون بەهەمو توانایانەوەپشتیوانی لێ بكەن بۆ ئەوەی ئەو ببێته
سەركۆماری عیراق.
بەدەسهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەركەوتن نیەبۆ یەك كەس و
یەك حیزب، بەڵكو سەركەوتنەبۆ گەلی كورد، لەبەر ئەوەی:
یەكەمیان، بۆ یەكەم جارەلەمێژوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا كورد بتوانێ ئەو
نەریتەسیاسی یەدزێوەبشكێنێ: كەتۆ لەبەر ئەوەی كوردی نابێ ببی بەسەرۆكی
كۆمار، نابێ ببی بەسەرۆكی وەزیران، نابێ ببی بەوەزیری دەرەوەو ناوەو بەرگری و
نەوت! ئەوەش داهێنانی نەریتێكی سیاسی تازەیەلەعیراقی نوێ دا و لەناوچەكەدا،
سەركەوتنێكەبۆ خەباتی كورد لەئیستادا و رێ خۆش كردنێكیشەبۆ نەوەكانی
داهاتو.
ئەبێ ئەم روداوەلەم روانگەیەوەسەیری بكرێ، نەك لەروانگەی دەسكەوتی
كەسایەتی و حیزبایەتی یەوه.
32
دوەمیان، كورد لەعیراق دا كەتائیستا لەپەراوێزی دەزگای بڕیاردانی سیاسی دا
بوه، لەمەودوا بەم بەشداری یەئەبێتەهاوبەشێكی كاریگەر لەدروستكردنی بڕیاری
سیاسی عیراقی دا و، بێ ئەو و بێ ئاگاداری ئەو هیچ بڕیارێكی سیاسی نادرێ.
لێرەدا پرسیارێ دێتەپێشەوه: ئەی بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەبەغداد تێ
پەڕی كەچی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەكوردستان تا ئیستا دواكەوتوه؟
ئەمەپرسیارێكی بەجێ یەبۆ ئەوانەی لەنزیكەوەئاگاداری مەسەلەكان نین. بەڵام
زۆر رونەلای ئەوانەی خۆیان لەناو روداوەكان دان. هۆیەكەیشی ئەوەیه: لەبەغداد
رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی و دەسەڵاتەكانی و ماوەی
ولایەتەكەی و جۆری لێخرانی، پێش هەڵبژاردنەكان، زۆر بەوردی و رونی لەقانونی
ئیدارەی دەوڵەتی عیراق "قاد" دا نوسرا بو. بەڵام لەكوردستان دا هێشتا قانونی
سەرۆكایەتی هەرێم دانەنراوەتا رێوشوێنی هەڵبژاردن و دەسەڵاتەكانی و ماوەی
ولایەتەكەی دیاری بكا. سەركردایەتی پارتی بەلا ساییكردنەوەی مۆدێلی بەغداد رازی
نین، بەڵكو پرۆژەی قانونێكی نوێ یان ئامادەكردوه، كەپێویستی بەتاووتوێ كردن و
بڕیار لێ دان و پەسەندنی سەركردایەتی هەردو حیزب و، ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان هەیه.
كەواتەدواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسۆنگەی هۆیەكی
تەكنیكی بوه، نەك لەسۆنگەی هۆیەكی سیاسی یەوه. بەواتەیەكی تر پیلانگێڕان و
فڕوفێڵ نەبوه، وەكو هەندێ بێ ئاگا لێكی ئەدەنەوه، بەلكو پرۆسەیەكی قانونی بوه.
یەكێتی پەشیمان نیەلەوەی بەڕێز بارزانی هەڵببژێردرێ بەسەرۆكی هەرێمی
كوردستان. ئەوەبەشێكی بێگومانی رێككەوتنەكەیەكەهێشتا جێبەجێ نەكراوەو، ئەبێ
جێبەجێ بكرێ.)تەواو(
: 8 ی 3 ی 1003
پارتی بەم بروسكەیەگفتوگۆكانی راگرت:
لەم س پ د ك
بۆ م س ی ن ك
ژماره: 23
رۆژ: 8 ی 3 ی 1003
هەروەكو دەزانن لەم ماوەیەدا زنجیرەیەك كۆبونەوەمان ئەنجام دا لەسەر هەندێ
مەسائیلی هەنوكەیی بۆ زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبونەوەی پارلەمان و هەڵبژاردنی
سەرۆكایەتی پارلەمان و تەواوكردنی یاسای سەرۆكی هەرێم و تەكلیفی سەرۆكی
حكومەت و هەردو ئیدارەكە. بەداخەوەبێ ئەنجام بون. بۆیەپێمان باشەبۆ
كۆبونەوەی داهاتو چاوەڕوانی گەڕانەوەی مام جەلال بین بۆ ئەوەی بەرێككەوتننامەی
01 ی 11 ی 1002 دا بچینەوەكەبەئیمزای هەردو بەڕێزان بوه.
33
: 3 ی 3 ی 1003
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
تۆ بڵێی كێشەی
"سەرۆكایەتی: كۆمار و هەڕێم"
ببێتەهۆی لەیەكترازانی یەكڕیزیی كورد؟
كورد زۆر دڵخۆش بون بەوەی لەپێش روخانی سەدامەوەهێزەسیاسی یەكانی
كورد جۆرێ لەیەكڕیزی یان بەرامبەر پێشهاتەچاوەڕوانكراوەكانی عیراق دروست كرد
و، بەرامبەر پرسەچارەنوسسازەكان بیروبۆچون و هەڵوێستیان یەك خست و، به
یەكڕیزی یەوەچونەناو روداوەكانی عیراقەوه:
بەیەکڕیزی بەشداری مەجلیسی حوكم بون،
بەیەكڕیزی هەڵوێستی سیاسی یان لەروداوەكانی عیراق دەربڕی،
بەیەكڕیزی بەشداری یەكەم كابینەبون،
بەیەکڕیزی بەرەنگاری گوشاری ناوەكی و دەرەكی بونەوەو بەشداری نوسینی
قانونی ئیدارەی دەوڵەتی عیراق بون،
بەیەکڕیزی بەشداری وەزارەتەكاتی یەكەی عەلاوی بون،
بەیەکڕیزی چونەهەڵبژاردنی گشتی عیراق و كوردستانەوه،
یەکڕیزیی كورد و هێزەسیاسی یەكانی، ئەگەرچی هەمو جار روداوەكان دەریان
ئەخست كەلەرزۆك و كاتی یە، لەگەڵ ئەوەش دا بوەمایەی دڵخۆشی و سازدانی
كوردی عیراق و گەشانەوەی هیوای هەمو نەتەوەی كورد و جێگەی رێزی دنیا و،
چەندین دەسكەوتی سیاسی باشی بۆ كورد بەدی هێنا، لەسەرو هەمویانەوه: سەلماندنی
قانونیی دۆخی فیدرالی هەرێمی كوردستان و، بوژانەوەی ئابوری كوردستان و،
خۆشبونی گوزەرانی خەڵك و، پتەوبونی پێوەندی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیری...
نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەرەوە.
بەشداریی چالاكانەی هاووڵاتی یانی كوردستان لەعیراق و لەدەرەوەبەپەرۆشێكی
زۆرەوەلەهەڵبژاردنەكانی عیراق و كوردستان دا، زەمینەیەكی باشی ساز كرد
سەركردایەتی كورد بەكاری بهێنێ بۆ بەدەسهێنانی دەسكەوتی كاریگەر لەبوارەكانی
سیاسی، بەڕێوەبەرایەتی، ئابوری، تەنانەت هێزی پاراستنی هەرێم... دا و، بۆ
چەسپاندنی دەسكەوتەكانی لەدەستوری داهاتوی عیراق و لەدەوڵەتی تاز ەی عیراق دا.
ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی لەعیراق دا بەدوی خۆی دا چەند هەلی
گۆڕینی بەباری باشەدا رەخساند:
لەسەر ئاستی عیراق
34
بەدەسهێنانی دەنگی زیاتر لە1 ملیۆن كەس و، 77 ئەندام لەكۆی 173 نوێنەر
لەكۆمەڵەی نیشتمانی عیراق دا و، چەسپاندنی بونی كورد لەناوەندی بڕیاردانی
سیاسی عیراق دا لەرێگەی پایەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و، جێگری سەرۆكی وەزیران و
جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراق و، 8 وەزارەتی دەرەوه، شارەوانی، كارو
كارو باری كۆمەڵایەتی، پلان، سەرچاوەكانی ئاو، بازرگانی، ژینگەو گەیاندن، له
كابینەی نوێ ی عیراق دا
لەسەر ئاستی كوردستان
نوێ كردنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان و، داهێنانی پایەی سەرۆكایەتی
هەرێم و، رەخساندنی هەلی یەكگرتنەوەی دیمۆكراتی یانەی هەردو ئیدارەی هەولێر و
سلێمانی و، یەكخستنی هێزەكانی پاراستنی هەرێم، هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی
ناوخۆ...
ئەم دەسكەوتەسیاسی یانەهەر چاودێرێكی بێلایەن بەپێوانەی سیاسی هەڵیان
بسەنگێنێ، وا ئەزانێ ئەمانەهەموی هەلی زێڕینیان بۆ كورد رەخساندوەو دەروازەی
گۆڕانی سیاسی گەورەتریان لەرودا كردۆتەوه، بۆ ئەوەی یەكڕیزی كورد پتەوتر بكات
و بیخاتەسەر رێ ی دانانی ستراتیجی قۆناغی داهاتوی نوسینی دەستورێ كەمافەكانی
كوردی تێ دا دابین بكرێ و، شەریكایەتی كاریگەری كورد لەدەزگای بڕیاردانی سیاسی
عیراقی داهاتودا جێگیر بكات و، ناوچەكوردستانی یەكانی دەرەوەی هەرێم بگێڕێتەوه
سەر كوردستان و، سەرچاوەسروشتی یەكانی خۆی بهێنێتەوەژێر دەسەڵاتی خۆی و،
هێزی پاراستنی كوردستان رێك بخاتەوه.... كەچی، لەباتی ئەوه، سەرلەنوێ تەپوتۆزی
گێژەڵوكەی گرژی و ئاڵۆزان لەوڵات هەڵی كرد.
وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەلایەن كوردەوه، لەكاتێك دا ئەبو
لەلایەن هەمو هێزەسیاسی یەكانی كوردستانی عیراقەوەبەخۆشی و شاییەوه
پێشوازی لێ بكرێ و، بەسەركەوتنێ دابنرێ بۆ هەموان، لەهەندێ شار و ناوچەی
كوردستانی عیراق دا، بەلێدان و تێهەڵدان و سوكایەتی پێ كردنەوەرو بەروی بونەوه.
روداوەكانی ئەو چەند رۆژەدەریان خست كەئەو یەكڕیزی یەی كورد لەرزۆك و
كاتی یەو، بیری سیاسی سەرانی كورد تا چ ئەندازەیەك دیلی قازانجی تەسكی حیزبه
و نۆڕینی سیاسی یان چەندەكورت و كەمخایەنه.
ئەم كێشەیەبەجێ ی خۆی. كێشەیەكی تریش بوەسەرباری.
لەبەرامبەر سەرۆكایەتی كۆماری عیراق دا ئەبو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
هەڵببژێردێ. ئەمەبەشێ بو لەسەودایەكی سیاسی پیشوی نێوان یەكێتی و پارتی.
كەس لاری لەجێبەجێ كردنی ئەم گرێبەندەسیاسی یەنەبو، بەڵكو هەڵبژاردنی سەرۆك،
خۆی لەخۆی دا، بەهەنگاوێكی قانونی و سیاسی گرنگ دائەنرێ بەرەو به
دامەزراوكردنی داوودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. بەڵام لەكوردستان هێشتا
قانونێ نەبو سەرۆكایەتی هەرێم رێك بخا. بۆ ئەم مەبەستەسەركردایەتی پارتی
35
پرۆژەی قانونێكی دا بەسەركردایەتی یەكێتی. سەركردایەتی یەكێتی هەندێ تەعدیلی
تێ دا كرد. هێشتا گفتوگۆكان بەئەجام نەگەیشتبون تەعدیلەكەبەپەشیمان بونەوەدانرا
و، هەڕەشەو گوڕەشەدەستی پێ كردەوەو، بارودۆخەكەئاڵۆزا.
ئەمەش دێسانەوەدەری خست یەكڕیزی یەكەی كورد لەرزۆك و كاتی یە.
پێ ئەچێ سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی هەرێم كەئەبو یەکڕیزیی كورد
پتەوتر بكاو، جێ ێ كورد لەعیراقی نوێ دا بەهێزتر بكا و، بنچینەكانی حوكمی فیدرالی
كوردستان قایمتر بكا، یەكڕیزیی كوردی بەرەو لەیەكترازان ببات.)تەواو(
: 10 ی 3 ی 1003
وتارێكی ترم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
"ئەولەویات" ی كورد
لەگێژ ەڵوكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دا خەریكەبەبا ئەچێ!
هەمو حكومەتێ، هەمو حیزبێ، هەمو جوڵانەوەیەك، لەهەر قۆناغێك دا "ئەولەویات"
ی قۆناغەكەی دیاری ئەکات و هەوڵی جێبەجێ كردنی ئەدات.
"ئەولەویات" ی كورد لەم قۆناغەدا چین؟
چەسپاندنی مافەكانی كورد لەدەستوری هەمیشەیی عیراق دا.
یەكخستنەوەی هەردو بەڕێوەبەرایەتی هەولێر و سلێمانی، لەبەڕێوەبەرایەتی یەكی
یەكگرتودا،
چەسپاندنی فیدرالی كوردستان،
گێڕانەوەی ناوچەكوردستانی یەكانی دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان بۆ سەر
هەرێم،
گێڕانەوەی سەرچاوەسروشتی یەكانی كوردستان بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەتی
هەرێمی كوردستان،
دانپیانانی قانونیی و ناسینی هێزی پێشمەرگەوەكو هێزی پاراستنی هەرێمی
كوردستان...
رۆژی 30 ی 1 ی 1003 هەڵبژاردنەكانی عیراق و كوردستان ئەنجام دران.
رۆژی 13 ی 1 ی 1003 ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستان لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵاوەبڵاو كرایەوه. بەڵام نەئەنجومەن كۆبوەوەو نه
باسی هیچ كام لە"ئەولەویات" ی كورد كراوه. لەو رۆژەوەتائیستا، جگەلەباسی
قانونی سەرۆكایەتی هەرێم، ئەویش كەپارتی لەدوای 18 ی 2 ی 1003 ەوه
هێناوێتیەبەر باس، چ هەنگاوێ بۆ یەكێ لەو پرسەچارەنوسسازانەی كورد نراوه؟
ئەوەی تا ئیستا دیارەهیچ!
36
گریمان كورد سەرۆكی هەرێم و حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی هەرێمی نەبو، ئەشێ
دەس لەو خواستەنەتەوەیی یانەهەڵبگرێ، یان هەموی بكا بەقوربانی كێشەی
سەرۆكایەتی هەرێم؟
بێگومان پێویستەو ئەبێ كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەر بكرێ، بەڵام نابێ
"ئەولەویاتی كورد" كەزۆر لەكێشەی سەرۆك گرنگتر و ژیانیی ترن لەگێژەڵوكەی
سەرۆكایەتی هەرێم دا بەبا بدرێن!
كوردستانی عیراق، لەم قۆناغەدا، لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژویی دایه، عیراقی
نوێ بنیات ئەنرێتەوه. هەر هەڵەیەکی سیاسی، بگرەهەر زەللەیەك، هۆیەكەی هەرچیەك
بێت و بیانوەكەی هەر چۆنێ بێ، كارێكی كوشندەلەپاشەڕۆژی سیاسی كورد ئەكا، له
ئاستەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو لەئاستی جیهانی دا. كێشەی كورد
چەند بۆ پێشەوەچوەئەوەندەزیاتر ئەچێتەوەبۆ دواوه.)تەواو(
: 11 ی 3 ی 1003
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
بەغداد كەڵك لە"ئەزمونی كوردستان" وەرئەگرێ،
یان كوردستان ئەبێ دەرس لەبەغداد فێر ببێ؟
لەدوای روخانی رژیمی بەعسەوه، لە3 ی 2 ی 1003 دا، تا ئیستا لەبەغداد 3
جار وەزارەت پێك هێنراوه. لەهەر سێ وەزارەت دا كورد، لەرێگەی نوێنەرانی پارتی و
یەكێتی یەوه، بەشدار بون.
وەزارەتی یەكەم "مەجلیسی حوكم" پێكی هێنا. مەجلیس 13 كەس بون لەبەر ئەوه
ژمارەی ئەندامانی وەزارەتەكەش 13 وەزیر بون. وەزارەت سەرۆكی نەبو هەر مانگەی
ئەو كەسەی ئەبوە"سەرۆكی نۆرەیی" مەجلیس، بەهاوكاری لەگەڵ حاكمی عیراق
سەفیر پۆل بریمەر، كۆبونەوەی بەوەزیرەكان ئەكرد.
یەكەمین وەزارەت لە3 ی 3 ی 1003 دا پێكهات تا 1 ی 3 ی 1002 لەسەر
كار بو. لەم وەزارەتەدا 3 وەزیری كوردی تێ دا بو كەپێنجیەكی وەزارەتەكەیان پێك
ئەهێنا.
لەپارتی:
وشیار زێباری، وەزیری كاروباری دەرەوه
نەسرین بەرواری، وەزیری كاری گشتی)ئەمەریكی یەكان ناوی وەزارەتی
شارەوانی یان گۆڕیوەبۆ كاری گشتی(
لەیەكێتی:
37
د لەتیف رەشید، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو)ئەمەریكی یەكان ناوی وەزارەتی
ئاودێری یان گۆڕیوەبۆ سەرچاوەكانی ئاو(
محەمەد تۆفیق رەحیم، وەزیری پیشەسازی
لەیەکگرتوی ئیسلامی:
عەبدوڕەحمان سدیق، وەزیری ژینگە)وەزارەتێكی تازه- داهێنراو بو(
دوای گێڕانەوەی بەناو سەروەری بۆ عیراق و، پێكهێنانەوەی سەرلەنوێ ی وەزارەت
بەسەرپەرشتی ئەخزەر ئیبراهیمی نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان و،
بەهاوكاری لەگەڵ سەفیر بریمەر و، بەراوێژ لەگەڵ مەجلیسی حوكم، بەپێ ی "قاد"
ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران پێك هات.
ئەنجومەنی سەرۆكایەتی ئەبو لە3 ئەندام: سوننی یەك و شیعەیەك و كوردێك
پێك بێ، سەرۆكی كۆمار و 1 جێگری سەركۆمار. یەكێ لەجێگرەكانی كەئەبو كورد
بێ د روژ شاوەیس، ئەندامی پارتی بو. دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی و
ئەندامەكانی "تەشریفاتی" بو، لەهەندێ حاڵەت دا مافی ڤیتۆیان هەبو، بەڵام سەیر ئەوه
بو لەم عیراقەنوێ یەدا سەرۆك و جێگرەكانی، جگەلەموچەی رەسمیی، مانگانەیەكی
1 ملیۆن دۆلاریان لەبەر دەس دا بو، بەئارەزوی خۆیان سەرفی بكەن، بێ ئەوەی هیچ
دەزگا و دائیرەیەك بۆی هەبێ لێ یان بپرسێتەوه.
دوەمین وەزارەت لە1 ی 3 ی 1002 دا پێكهات تا 18 ی 2 ی 1003 لەسەر
كار مایەوه. لەم وەزارەتەدا جگەلەجێگری سەروەزیر 3 كورد بون بەوەزیر چونكه
ژمارەی وەزارەتەكان زیادی كرد.
د ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لەیەکێتی:
د بەرهەم سالح، جێگری سەرۆكی وەزیران
د لەتیف رەشید، سەرچاوەكانی ئاو
نەرمین عوسمان، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ژنان)وەزارەتێكی تازه- داهێنراو
بو(
لەپارتی:
وشیار زێباری، وەزیری كاروباری دەرەوه
نەسرین بەرواری، وەزیری كاری گشتی
مەمۆ فراهان، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كۆمەڵی شارستانی)وەزارەتێكی تازه-
داهێنراو بو(
لەبێلایەن:
بەختیار ئەمین، وەزیری مافی مرۆڤ
38
وەزیرەكوردەكانی یەكەمین وەزارەت، كەپاڵێوراوی پارتی و یەكێتی و یەكگرتو
بون و،
وەزیرەكوردەكانی دوەمین وەزارەت، كەپاڵێوراوی پارتی و یەكێتی بون... چی یان
بۆ كورد بەدەس هێناوەو چی یان بۆ كوردستان ئەنجام داوه. ئایا هاووڵاتی یانی
كوردستان هەست بەوەئەكەن لەبەغداد وەزیریان هەیەو، لەبەغداد شەریكێكی
راستەقینەن لەكاروبارەكانی حكومەتی عیراق دا. كامانەن ئەو پرۆژانەی ئەوان، له
رێگەی وەزارەتەناوەندی یەكانی بەغدادەوه، بۆ كوردستانیان ئەنجام داوەیا داناوه؟
كامانەن پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری و، كامانەن پاڵاوگەكانی نەوت و، ئیستگەكانی
بەرهەمهێنانی كارەبا و، هێڵی ئاسنین و پرد و رێگاوبانەستراتیجی یەكان؟
ئایا سەركردایەتی كورد وەزیر ئەنێرێ بۆ بەغداد بۆ ئەوەی موچەی بەرز وەربگرن
و، خانو و زەوی تاپۆ بكەن و، گرێبەستی قەڵەو ئیمزا بكەن و، پەیتا پەیتا سەفەری
دەرەوەبكەن و، كەڵك لە"ئیمتیازات" وەزارەت وەر بگرن، یا ئەبێ بەرنامەیەكیان هەبێ
بەشێ بێ لەبەرنامەی گەشەپێدانی ئابوری، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، زانستی...
كوردستان و، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ بدەن كار بۆ جێبەجێ كردنی بكەن؟ ئەوانەكه
بەنوێنەرایەتی كورد لەوەزارەت دا بەشدار بون و بەشدار ئەبن:
- ئەگەر باش بكەن یان خراپ، كێ لێ یان ئەپرسێتەوەو لەبەردەم كێ دا
لێپرسراون؟
- بونی وەزیرەكوردەكان لەوەزارەتەكانی بەغدادا بەو جۆرەی كەتا ئیستا
هەبون، ئەگەر هەبن چی لەمەسەلەی كورد بۆ پێشەوەئەبا؟ ئەگەر نەبن چی لەمەسەلەی
كورد دوائەخا؟
بەهەمو وەزیرەكوردەكانی بەغداد، نەیانتوانی زمانی كوردی بخەنەسەر
پاسپۆرتی عیراقی، نەیانتوانی زمانی كوردی بخەنەسەر دیناری عیراقی، نەیانتوانی
زمانی كوردی بخەنەسەر پولی دارایی و پۆستەو، نەیانتوانی یەك ژمارە"وەقائیعی
عیراقی" بەزمانی كوردی دەر بكەن. نەیانتوانی بەشێ لەو مافانەی دەربارەی "یەكسانی
زمانی عەرەبی و كوردی" لەمادەی 3 ی "قاد" ا سەلمێنراوەجێبەجێ بكەن.
سێیەمین وەزارەت، كەلە18 ی 2 ی 1003 دا دامەزراوەو تازەكەوتۆتەكار،
جگەلەجێگری سەروەزیر 3 وەزیری كوردی تێ دایەچونكەوەزارەتەكەلەجاران
فراوانتر بوه. وەزیرەكان دیسان پاڵێوراوی پارتی و یەكێتی ن:
د ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لەپارتی:
39
د رۆژ شاوەیس، جێگری سەرۆكی وەزیران
وشیار زێباری، وەزیری دەرەوه
نەسرین بەرواری، وەزیری كاری گشتی
ئیدریس هادی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
لەیەكێتی:
د بەرهەم سالح، وەزیری داڕشتنی پلان
د لەتیف رەشید، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو
باسیت محەمەد، وەزیری بازرگانی
نەرمین عوسمان، وەزیری ژینگه
جوان فوئاد مەعسوم، وەزیری گەیاندن
ئەشێ لەم پرۆسەسیاسی یەدا كەعیراقی پێ دا تێپەڕی كورد چەند دەرسێكی لێ فێر
بێ:
دەرسی یەكەم، دەستاودەست كردنی ئاشتی یانەی دەسەڵات.
لەماوەی 1 ساڵی رابوردودا 3 جار وەزارەت و وەزیرەكان لەبەغداد گۆڕان.
دەسەڵاتی سیاسی، بەهێمنی و ئاشتی، بێ ئەوەی پێكادانی چەكدار رو بدا و بێ
ئەوەی شەڕی ناوخۆ بقەومێ، لەنێوان هێزی سیاسی جیاوازدا، دەستاودەستی كرد.
ئەشێ لەكوردستان شتی وەها رو بدا!
دەرسی دوەم، خۆدەربڕینی موعارەزەی سیاسی.
ئازادی دەربڕینی بیروڕای جیاواز و ناكۆك، لەناو هۆڵی كۆمەڵەی نیشتمانیی
عیراق دا، لەناو دەزگاجۆراوجۆرەكانی راگەیاندن دا، بەبینراو و بیستراو و
خوێنراوەوه.
رەخنەلەسەرۆكی كۆمار، لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەوەزیرەكان، له
نوێنەرەكانی ناو پارلەمان...
ئازادی دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر شاڕێ و لەناو مەیدانەگشتی یەكانی بەغداد و
شارەكانی تر دا.
هەمو ئەو جۆرەخۆدەربڕینانەی موعارەزەی سیاسی بێ ئەوەی بدرێنەبەر گوللەو
بەر شاڵاوی سەركوتكردن بكەون.
ئەشێ لەكوردستان شتی وەها رو بدا!
دەرسی سێیەم، لێپرسینەوەو رۆشنی لەكاروباری دارایی دا.
40
حكومەتەكەی د عەلاوی و وەزیرەكانی بەندوباوێكی زۆریان بەدواوەوەبو
سەبارەت بەتەشەنەكردنی گەندەڵی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی. وەكو ئەوترا دائیرەكان
و داوودەزگای وەزارەتەكانیان پڕ كرد بو لەخزم و دەسوپێوەند و ئەندامانی
حیزبەكانی خۆیان و، گۆیا بایی سەدان ملیۆن دۆلار گرێبەستیان ئیمزا كردوەلەگەڵ
كۆمپانیای بێگانەو خۆماڵی و، بەسەدان ملیۆن دۆلاریان لەدارایی گشتی بەفیڕۆ
داوه. ئەمەهەر قسەنەبو لەسەر زاری ئەم و ئەو، بەڵكو هەندێ لەبەڵگەكانی كەوت
بوەدەس دەزگاكانی راگەیاندن. جگەلەرۆژنامەكانی عیراق، رۆژنامەبەناوبانگەكانی
دنیا لەسەریان ئەنوسین. لەبەر ئەوەدوای پێكهێنانی سێیەمین وەزارەت، سەرۆكی
"دەستەی نیشتمانیی دەسپاكی گشتی" كەدەزگایەكی عیراقی سەربەخۆیه، سەفەری
دەرەوەی عیراقی لەوەزیرەكانی وەزارەتەكەی د عەلاوی قەدەغەكردوەتا لێپرسینەوەله
دەفتەری دارایی یان تەواو ئەبێ. ئەم بڕیارەی "دەستەی دەسپاكی" لەبەغداد دەرچوەو
جێبەجێ كراوه، ئەگەر بۆ رواڵەتیش بێت، لەكوردستانی 12 ساڵی رابوردودا شتی
وەها روی نەداوه، وەكو لەداوودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا گەندەڵی
نەبوبێ.
لێرەدا پرسیارەكەی سەرەوەدوبارەئەبێتەوه:
بەغداد كەڵك لە"ئەزمونی كوردستان" وەرئەگرێ، یان كوردستان ئەبێ دەرس له
بەغداد فێر ببێ؟)تەواو(
13 ی 3 ی 1003 : یەكشەم
سلێمانی، كۆبونەوەی م س لەماڵی ئەرسەلان بایز.
ئامادەكان: كۆسرەت رەسول، عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، مەلا بەختیار،
ئەرسەلان بایز، جەلال جەوهەر، عوسمان حاجی مەحمود، عیماد ئەحمەد، محەمەد تۆفیق
و بەنده.
نەهاتو: د كەمال فوئاد)چۆتەسەفەر(، مستەفا سەید قادر)چۆتەسەفەر(، عەدنان
موفتی)نیگەرانە ئامادەنابێ(
كۆبونەوەكەتەرخان كرا بۆ باسی ناكۆكی یەكێتی و پارتی:
تێگەیشتن و هەڵوێستی هەردو لا لەم مەسەلانەدا ناكۆكن:
ماوەی هەڵبژاردنی سەرۆك. دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم. جۆری هەڵبژاردن. جێگری
سەرۆك.
پاش گفتوگۆیەكی دورودرێژ بڕیار درا:
یەكەم:
1. رێككەوتنی هەردولا كەلە1 ی 11 ی 1002 كراوەتا هەڵبژاردنی داهاتو له
عیراق بەردەوام ئەبێ. ئێمەئیلتیزام ئەكەین بەهەمو تەعەهوداتی خۆمان لەوانەسەرۆكی
هەرێم و هەمو تەعەهودەكانی تر.
41
1. پاش نوسینی دەستور و، پێش و كاتی هەڵبژاردنی گشتی جارێكی تر هەردولا
دابنیشن، بۆ رێككەوتنێكی تازه، لەسەر جۆری بەشداری هەڵبژاردن و دابەشكردنی
پۆستەكانی عیراق و كوردستان.
دوەم:
1. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بەمەرجێ 2 ساڵ ئەبێ بۆ پارتی)مەسعود
بارزانی(ئەگەر سەرۆكی كۆماری عیراق یان سەرۆكی وەزیرانی عیراق بۆ یەكێتی
)مامجەلال(2 ساڵ بێ.
ئەگەر لەبەغداد پایەی سیادی)سەركۆمار و سەروەزیر(بەمام جەلال نەدرا، له
كوردستان هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێم ئەكرێتەوه.
1. ئەگەر ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان بۆ 2 ساڵ بەردەوام بو سەرۆكایەتی
ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی پارلەمان بەتەناوب ئەبێ. ساڵێك ئەنجومەنی
وەزیران بۆ ئێمەئەبێ و، ساڵێك بۆ پارتی تا هەر 2 ساڵەكەتەواو ئەبێ.
سێیەم:
1. ئیمەسیستەمی پارلەمانی مان بەلاوەپەسنده،
1. بەپێ ی ئەو شێوەیەی كەدەستوری عیراقی بۆ هەلبژاردنی سەركۆماری دیاری
ئەكا،
3. یان بخرێتەبەردەم پارلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی.
2. بۆ دەنگدان:
ا. ئەگەر لەپارلەمان دا بو بەدوسێیەكی دەنگی ئەندامانی پارلەمان بكرێ.
1 ی دەنگی دەنگدەران + ب. ئەگەر لەناو خەڵك دا هەڵبژاردن كرا پێویستە30
بهێنێ.
ج. ئەگەر)ب(نەبو لەدەوری دوەم دا هەلبژاردن ئەكرێتەوەلەبەینی یەكەم و دوەم
دا.
چوارەم:
1. ئەگەر ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم، بۆ ماوەی گواستنەوەبێ تا هەڵبژاردنی
داهاتو، ئەشێ جێگری نەبێ.
1. ئەگەر بۆ ماوەی 2 ساڵ بێ، ئەبێ جێگری هەبێ.
هەمو ئامادەبوانی كۆبونەوەكەكۆنوسەكەیان ئیمزا كرد.
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
بەڵێ ململانێ یەلەسەر دەسەڵات،
بەڵام چ جۆرەدەسەڵاتێ؟
42
وەكو عەیبێكی گەورەبێ، هەندێ جار هەندێ كەس، بەتایبەتی لەوانەی، بێ باك و
بێ پەروا، مل لەنوسینی وتار و كۆلكەوتار ئەنێن، حیزبەكانی كوردستان تاوانبار
ئەكەن بەململانێ ی دەسەڵات و، دابەشكردنی پۆست و پایەو وەزارەت و داوودەزگا
گرنگەكان.
ئەم كارەئەگەر جێگەی ناڕەزایی و سەرسوڕمانی كەسانێ بێ كەبەدرێژایی
تەمەنیان لەكوردستان دور نەكەوتونەتەوەو، ئاگایان لەتەجروبەی وڵاتانی دنیا نیه،
هەر نەیسه، ئەشێ بەئاسایی وەربگیرێ، بەڵام سەیر ئەوەیەهەندێ لەو خۆ به
رۆشنبیرزانانەی لەئەوروپا خوێندویانه، یا ماونەتەوه، یا كەم و زۆر لەجۆری
دابەشكردنی نەخشەی سیاسی حیزبەكانی ئەو وڵاتانەئاگادارن، ئەوانیش به
ناڕەزاییەوه، بگرەهەندێ جار بەوشەی قێزەون و دزێو، هەوڵ ئەدەن
بیروبۆچونەكانیان سەبارەت بەتاوانباركردنی حیزبەكانی كوردستان و سەركردەكانیان
دەرببڕن.
رەنگەئەوانەچەند جۆرێ بن:
هەندێكیان، ئەوانەن بەگەورەیی لەكوردستانەوەرۆیشتون وەكو خۆیان
ماونەتەوه، كەڵكیان لەسودەدارایی و مادی یەكانی وڵاتانی ئەوروپی وەرگرتوه، بەڵام
كەڵكیان لەتەجروبەسیاسی یەكانیان وەرنەگرتوەلەسۆنگەی زۆر شتەوه، لەسەرو
هەمویانەوەنەزانینی زمان، شتێكی ئەوتۆ فێر نەبون.
هەندێكیان، داخ لەدڵن. لەدڵی خۆیان دا پێ یان ناخۆشەبەكورد لەدایكیان بون.
لەبەرامبەر ئەوروپی یەكان دا هەست بەگرێ ی سایكۆلۆجی "خۆبەكەمزانین" ئەكەن.
هەمو شتێكی كوردیان پێ خراپەو هەمو شت رەت ئەكەنەوه. رەتكردنەوەیان لێ بوەبه
خو.
هەندێكیان، لایەندارن، خۆیان، خێزانەكەیان، بنەماڵەكەیان، یا تەنانەت
عەشیرەتەكەیان پێشینەیەكی سیاسی یا پێوەندی یەكی كۆمەڵایەتی لەگەل یەكێ له
حیزبەكان هەبوه. رەنگەكوژراویشی هەبێ. ئەمانەزۆر جار بێلایەنی لەدەس ئەدەن
بەو "هەوا"یەئەدوێن، كەلەو رابوردوەوەدێ.
هەندێكی تریان، باس و بابەت، وتار و لێكۆڵینەوەو پێشنیاری باش و بەكەڵك
ئەنوسن. هەندێ لەوانەی كەلەكوردستان لەناوەندەكانی بڕیاردانی سیاسی یەوه
نزیكن كەڵک لەبیروبۆچونەكانیان وەرئەگرن.
*
حیزبی سیاسی بۆچی دائەمەزرێ و بەرنامەدائەنێ و هەڵمەتی پرۆپاگاندەئەبا و
خەڵك لەخۆی كۆ ئەكاتەوه؟ بۆ ئەوەنیەدەسەڵات بگرێتەدەس و بەرنامەكەی له
بواری سیاسی، ئابوری، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری... دا جێبەجێ بكا؟ لەكوردستانیش
وایه، بەڵام بەشێوەی خۆی.
43
بەڵێ ئەمڕۆ لەكوردستان دا كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم هەیە. ئەمەش شێوەیەكی
دەربڕینی ململانێ ی دەسەڵاتەلەكوردستان دا. تا ئەو كاتەی، ئەم ململانێ یه، له
چوارچێوەی دیالۆگی سیاسی قانونی دا ئەكرێ، كارێكی شارستانی و ئاسایی یەنەك
تاوان و بەفیڕۆدانی رەنجی تێكۆشەران و خوێنی شەهیدان.
هەرێمی كوردستانی عیراق، كەهەرێمێكی فیدرالی یە، لەسنوری دەوڵەتی عیراق
دایه، عیراق هێشتا دەستوری نیه، تازەخەریكی دانانی كۆمیتەی نوسینی دەستور و
لێدوان و باس كردنین.
عیراقی نوێ بەپێ ی دەستورێكی نوێ، بنیات ئەنرێتەوه.
لەم عیراقەدا ئەشێ یەكێ لەدو سیستەمی سیاسی ببێ بەفەلسەفەی داڕشتنی
دەستوری داهاتوی عیراق، كەئیستا و تا پاشەڕۆژێكی نادیار، لەكوردستان و لەعیراق
كاری پێ ئەكرێ، ئەویش: سیستەمی سەرۆكایەتی و سیستەمی پارلەمانی یە.
بەڵێ ململانێ یەلەسەر دەسەڵات، لەسەر ئەوەی كام لەم دو سیستەمەلەعیراق دا
دەسەڵات بگرێتەدەس و، كام لەم دو سیستەمەلەكوردستان دا بچەسپێ.
ئەمەهیچ پێوەندی یەكی بەوەوەنیەبەڕێزان مەسعود و مام جەلال یان یەكێتی و
پارتی كامیان زۆرتر دەسەڵاتیان هەبێ. ئەمەپێوەندی بەئازادی یەكانی ئیستای خەلك
و وەچەكانی دوارۆژەوەهەیە، ئیستا چ جۆرەرژێمێكیان بۆ هەڵئەبژێرن.
ئەو رژێمەی ئیستا هەڵئەبژێردرێ و ئەسەپێنرێ، جگەلەوەی ئیستا حوكمی
دانیشتوانی ئیستای كوردستان ئەكات، حوكمی وەچەكانی دوای ئیستا و نەوەكانی
داهاتوش ئەكات.
جا پرسێكی ئاوەها گرنگ و چارەنوسساز:
ئەهێنێ ئیستی لەسەر بكرێ و لەسەری رابوەستن تا لەهەمو بارێكیەوه
تاووتوێ ی ئەكرێ. لایەنەباش و خراپەكانی هەڵئسەنگێنرێ، ئینجا بڕیاری لێ بدر ی؟
یان بۆ رازی كردنی فڵانەكەس و بۆ رازی كردنی فڵانەحیزب، بڵێن: "بیدەبەرێ
با تێپەڕێ!"
لەكوردستان نەتەجروبەی سیستەمی سەرۆكایەتی و نەهی سیستەمی پارلەمانی
نەبوه، بەڵام لەعیراق تەجروبەی سیستەمی سەرۆكایەتی هەبوه، كەسیستەمەكەی سەدام
حسێن و حیزبی بەعس بو. لەچەند وڵاتێكی رۆژەڵاتی ناوەڕاستیش دا ئەم دو
سیستەمەپێڕەوی ئەكرێ، بۆ نمونه:
میسر و ئێران سیستەمی سەرۆكایەتی یان هەیەو،
ئیسرائیل و توركیا سیستەمی پارلەمانی یان هەیه.
لەسیستەمی پارلەمانی دا: پارلەمان سەرۆك هەڵئەبژێرێ، باوەڕ بەوەزارەت
ئەبەخشێ و باوەڕی لێ ئەسێنێتەوه، وەزیرەكان ئەهێنێتەپای لێپرسینەوه. بودجەی
ساڵانەتاووتوێ ئەكا و لەكوێ دا پێویستی كرد دەسكاری ئەكا. سیاسەتی ناوەوەو
دەرەوەدائەڕێژێ. قانون بۆ وڵات دائەنێ...
44
لەسیستەمی سەرۆكایەتی دا: خەڵك سەرۆك هەڵئەبژێرن. سەرۆك، چونكەلەلایەن
خەڵكەوەدەنگی دراوەتێ، خۆی لەپارلەمان بەباڵاتر ئەبینێ. سەرۆك وەزیرەكانی
هەڵئەبژێرێ و لەبەر دەم خۆی دا بەرپرسیار ئەبن. سەرۆك سیاسەتی دەرەوەو ناوەوه
دائەڕێژی و، خۆی جێبەجێ ی ئەكا. كاروباری كارگێڕی و بەڕێوەبەری لەبەر دەسەڵاتی
خۆی دا ئەبن.
پارتی كەپێ دائەگرێ لەسەر سەپاندنی سیستەمی سەرۆكایەتی ئەزانێ چی ئەوێ.
ئەیەوێ ئەو سیستەمەی چەندین ساڵەلەناو حیزبەكەی خۆی دا زاڵه، ئەوەش بەسەر
كۆمەڵی كوردستان دا بسەپێنێ.)تەواو(
10 ی 3 ی 1003 : هەینی
قەڵاچوالان، كۆبونەوەی م س.
تاڵەبانی دوێنێ لەبەغداد بۆ بەلادا خستنی كێشەی نێوان یەكێتی و پارتی
گەڕاوەتەوەبۆ قەڵاچوالان.
ئامادە: كۆسرەت رەسول، عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، مەلا بەختیار،
ئەرسەلان بایز، جەلال جەوهەر، عوسمان حاجی مەحمود، عیماد ئەحمەد، محەم تۆفیق،
عەدنان موفتی، فوئاد مەعسوم، بەنده.
نەهاتو: كەمال فوئاد)چۆتەسەفەر(، مستەفا سەید قادر)چۆتەسەفەر(
كۆبونەوەكەتەرخان كرا بۆ باسی 1 بابەت:
.1 هەلومەرجی عیراق
.1 هەلومەرجی كوردستان
هەر فریای باسی یەكەم كەوتن، باسی دوەم دواخرا بۆ رۆژی دادێ.
11 ی 3 ی 1003 : شەمه
دوكان، كۆبونەوەی م س.
ئامادەكان: كۆسرەت رەسول، عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، مەلا بەختیار،
ئەرسەلان بایز، جەلال جەوهەر، عوسمان حاجی مەحمود، عیماد ئەحمەد، محەمەد تۆفیق،
عەدنان موفتی، فوئاد مەعسوم و بەندە.
نەهاتو: كەمال فوئاد)چۆتەسەفەر(، مستەفا سەید قادر)چۆتەسەفەر(
كۆبونەوەكەپێش تەواوكردنی بابەتەكانی دواخرا بۆ سەعات 10 بۆ ئەوەی فریای
بەشداری ناشتنی تەرمی مەحمودی مەلا عیزەت بكەوین، كۆبونەوەكەخرایەشەو
چونكەد فوئاد بەبیانوی ئەوەی زەروری یەلەبەغداد بێ ناتوانێ بۆ بەیانی بمێنێتەوه.
سەعات 10 دەستی پێ كرد. بابەتەكان هەمان بابەتی كۆبونەوەی یەكەم بو.
گێڕانەوەی هەلومەرجی بەغداد و هەڵوێست لەحكومەت باس كرا.
45
بۆ نوسینی دەستور پێشنیارم كرد بەتەنیا بەجێ ی نەهێڵین بۆ ئەوانەی بەغداد.
باری سەرنجی خۆمم رون كردەوەبەوجۆرەی لەوتاری "پرسی دەستور: كورد چۆن
بەشداری نوسینی دەستور بێ؟" كەلەسایتەكەدا بڵاوم كرد بوەوه. پەسند كرا، بەڵام
كێ جێبەجێ ی ئەكا؟
بابەتی دوەمی كۆبونەوەكەدەستی پێ كرد.
كۆسرەت وتی: ئێمەچەند كۆبونەوەمان كردوەو هەندێ شتمان ئامادەكردوه.
كەوتەخوێندنەوەی بڕیارەكانی كۆبونەوەی 13 ی 03 ی 1003 ی ماڵی ئەرسەلان
بایز. پێشتریش كۆنوسی ئەو كۆبونەوەیەو بەراوردكاری هەر 3 پرۆژەكەی قانونی
سەرۆكایەتی درا بویەبیخوێنێتەوه.
تاڵەبانی جەوەكەی بەدڵ نەبو بەهەڕەشەی وازهێنان دەستی پێ كرد. گۆیا
ئیستیقالەی لەسەرۆكایەتی كۆمار نوسیوەو، نوسخەیەكی لەبەغداد لای حاچم
حەسەنی و نوسخەیەكی لای كۆسرەت داناوه، ئەگەر لەگەڵ پارتی رێك نەكەوتین
پێشكەشی ئەكا. وتی: "% 33 ی ئیستیقالەكەم لەبەر ئێوەیەلە% 33 ی لەبەر
پارتی یه... كەستان وەكو من پارتی ناناسن و نازانن ئەم ماوەیەچەندەداخیان كردۆته
دڵمەوەبەڵام من لایەنگری سازشم و دژی شەڕم" چەند جارێ شەڕی بەسەید عومەر
فرۆشت. كۆبونەوەكەگرژی تێ كەوت. راگیرا بۆ نان خواردن. وا بەباش زانرا دوا
بخرێ بۆ رۆژی دوایی.
تاڵەبانی وتی: "من و د فوئاد بەنوسین رەئی خۆمان ئەنوسین، بەبێ من
كۆبونەوەبكەن، چیتان بڕیاردا من جێبەجێ ی ئەكەم."
: 11 ی 3 ی 1003
یەكشەم
دوكان، كۆبونەوەی م س.
ئامادەبوان: كۆسرەت رەسول، عومەری سەید عەلی، عومەر فەتاح، مەلا بەختیار،
ئەرسەلان بایز، جەلال جەوهەر، عوسمان حاجی مەحمود، عیماد ئەحمەد، محەمەد تۆفیق،
عەدنان موفتی، بەنده.
تاڵەبانی هەمان پرۆژەی كەفەخری كەریم هێنا بوی "ملحق اتفاقیە01 ی 11 ی
1002 " بەكەمێ دەسكاری "ئینشائی یەوه" بەئیمزای خۆی و د فوئادەوەنارد بو.
ئەندامانی م س كەوتونەتەهەڵوێستێكی دژوارەوه. نازانن چۆن هاوسەنگی له
نێوان بەرژەوەندی خۆیان و رەزامەندی تاڵەبانی و بەرژەوەندی یەكێتی دا رابگرن.
ئەگەرچی هەندێكیان، لەنەبونی تاڵەبانی دا ئازایانەداكۆكی لەبۆچونەكانی خۆیان
ئەكەن بەڵام لەبەردەم تاڵەبانی دا جۆرێكی تر قسەئەكەن و رەئی ئەدەن. من
نەمویست سەرپەرشتی كۆبونەوەكەبكەم بەكۆسرەت مان سپارد.
46
كۆسرەت هەوڵی دا بڕیارەكانی كۆبونەوەی 13 ی 03 ی 1003 بكا بەبەرنامەی
گفتوگۆ، بەڵام ئەرسەلان و عەدنان و مەلا بەختیار، هەوڵیان دا "ملحق" ەكەبكەن به
بابەتی لێدوان و كردیان.
تا ماوەیەكی زۆر من هیچ قسەیەكم نەكرد كۆبونەوەكە3 سەعاتی خایاند. له
كۆتاییەكەدا چەند قسەیەكم كرد بۆ ورد كردنەوەی هەندێ لەبەندەكانی. پێم وتن: "من
باوەڕم بەم رێككەوتنەنیەو ئەوەی پێشوشم نەدیوەلەبەر ئەوەلەمەش دا من
بەشداری ناكەم بەڵام دوای زیاتر لە20 ساڵ نامەوێ لەگەل مام جەلال تێك بچم."
ئینجا هەمو چون بۆ ماڵی تاڵەبانی بۆ كۆبونەوه. دەسكاری یەكانی قبوڵ بو. به
تەمایەبەفەخری دا بینێرێتەوەبۆ مەسعود.
12 ی 3 ی 1003 : سێشەم
سلێمانی، كۆبونەوەی م س.
بەقسەی كۆسرەت، بەپێ ی تەلەفۆنێ كەعەدنان موفتی لەهەولێرەوەبۆی كردوه،
پارتی پێشنیارەكانی یەكێتی ی رەت كردۆتەوه. فەخری كەریم بڕیاری داوەبگەڕێتەوه
بەغداد واز لەناوبژی بهێنێ. بەچاكمان زانی كۆسرەت، محەمەد تۆفیق، عومەر فەتاح،
سەردانی تاڵەبانی بكەن لەدوكان.
13 ی 3 ی 1003 : پێنجشەم
مەسعود بارزانی نامەیەكی بۆ جەلال تاڵەبانی نوسیوه. ئازاد بەرواری و مەحمود
محەمەد، بۆیان هێناوەبۆ دوكان. مام جەلال نامەكەی بۆ لێدوان بۆ ئێمەنارد بو.
سەعات 18 لەبارەگای م س لەسلێمانی كۆبوینەوەبۆ باس كردنی. بەنوسین
وەڵامەكەمان بۆ ناردەوه.
دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی بۆ تاڵەبانی:
برای بەڕێز جەنابی مام جەلال پێشكەشه
سڵاوێكی گەرم
بەهیوای خۆشیتانم و ئومێدەوارم تەندروستیتان باشبێت. زۆر سوپاس بۆ
نامەكەتان و چاوم بەكاك فخری كەوت، و منیش هاوبیرم لەگەڵ جەنابت كەیەكێتی
هەڵوێست و ڕیزی كوردایەتی بەگشتی و هی پارتی و یەكێتی بەتایبەتی زۆر پێویسته
لەم قۆناغەناسك و گرنگەدا.
و هەر لەڕوانگەی هەست كردن بەمسۆولیەتی مێژوویی دەمەوێ بیرو بۆچونەكانی
خۆم برایانەبەڕاشكاوی بۆ جەنابتان بنوسم.
ئەمەچوار مانگەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواوبووەو تائێستا پەرلەمان
دانەنیشتووە، كەبەداخەوەڕەنگدانەوەیەكی جوانی نەبووە، و نیگەرانیەكی زۆریش
47
دروست كردووە، و پرسیارێكی زۆر هەیەهەم لەخەڵكی كوردستان و هەم له
دۆستەكانمان بۆ تا ئێستا پەرلەمان كۆ نەبۆتەوە.
1002 هەنگاوێكی مسٶولانەبو /11/ پێم وایەڕێكەوتنی نێوان هەردووكمان لە1
و لەخزمەتی دوزی گەلەكەماندا بوو، و هەر ئەوەبو كەسەركەوتنی گەورەمان بەدەست
هێنا چ لەپەرلەمانی فیدراڵیدا چ لەپەرلەمانی كوردستاندا. و سەنگی كورد بەدەركەوت.
1002 بەڵام بەش بەحاڵی /11/ پێویست ناكات بچمەوەناو تفاسیلی ڕێكەوتنی 1
خۆم، دەمویست جەوێكی تازەدروست ببێ لەكوردستان، و برینەكانی شەڕی خۆكوژی
ساڕێژ بكرێن، و بڕوایەكی بەهێز دروست ببێت لەنێوان هەردوولادا.
و هەر بەو مەبەستەداكۆكیمان كرد كەدەبێ جەنابتان ئەو پۆستەسیادیەی بەر
كورد دەكەوێت لەبغدا وەری بگرن، ئەمما بەداخەوەتسورم نەدەكرد لەسەر سەرۆكی
هەرێم برادەرانی یەكێتی ئەم هەمو هێنان و بردنەبكەن، كەبەڕاستی تامی تێدا نەماوە.
ئەمەمەسەلەیەكی شخسی نیە، بەڵكو دەرفەتەبۆ ئێمەی كورد مۆسسات دروست
بكەین و خۆمان لەحزبایەتی تەسك ڕزگار بكەین. جەنابیشت دەزانی من داوای هیچ
پۆستێكم نەكردووەو مەرجیشم بۆ قبوڵ كردنی سەرۆكی هەرێم ئەوەبووەكەئەگەر
خزمەتی یەكێتی هەڵوێست و ڕیزی پارتی و یەكێتی نیشتمانی و كوردایەتی بەگشتی
بكات بەشكەم قبوڵی بكەم ئەگەر نەنامەوێت. و دوایی ئەوەی كەزۆر اسرار كرا و
هەندێك لەبرادەرانی هەردوولامان ئەهاتن و اسراریان كرد و وایان پشاندا كه
دروست مەبەست خزمەتی ئەو مەرجەیەكەلەسەرەوەئاماژەم پێ كردووەو لەهەموو
لایەك زەمینەلەبارە. دوای ئەم هەمو تأكیداتەمن نیمچەموافقەتم پیشاندا.
دوای ئەوەی هەردوو م.س دانیشتن بۆ هەنگاوی عەمەلی برایانی ی ن ك هەندێك
بابەتی زۆر سەیریان هێنایەپێش كەهەموی كۆسپی سەیر بون. ولەوەسەیرتر قسەی
وا دەكرا ئەگەر سەرۆكی هەرێم پارتی بێت و سەرۆكی وەزیرانیش هەر پارتی بێت ئەی
یەكێتی چی بەسەر دێت.
برای بەڕێز:
بەڕاستی لەجەنابت ناشارمەوەمن بەو تسوراتەی برایانی یەكێتی زۆر ناڕەحەت و
نائومێد بووم. دروست من دەمویست لەو گرێیانەدەرباز ببین ، بەڵام دیارەهێشتا
هەندێك ماون هەر لەناو ئەو گرێیانەدا دەژین، و هێشتا نیەتەكان پاك نەبونەتەوە، و
دیارەهێشتا هەلومەرج لەبار نیەو بۆ ئەوەی كەس مەسەلەی سەرۆكی هەرێم نەكاته
بەهانەو كۆسپێكی وا بخاتەسەر ڕێگا كەزیان لەدوزی گەلەكەمان بدات، من برایانه
بەجەنابت ڕادەگەیەنم من ئەسڵا حەزم نەكردووەببمەنەسەرۆك كۆمار لەبغدا نه
سەرۆكی هەرێم، و من ئامادەنیم سەرۆكایەتی هەرێم قبوڵ بكەم لەئەنجامی سەفقەیەك
لەنێوان پارتی و یەكێتی . من وامزانی تفاهم كراوەو دوایی ئەم هێنان و بردنەچ تامی
تێدا نەماوە، و بامەسەلەی سەرۆكی هەرێم دوابخرێت و نەبێتەكۆسپ. و ئەگەر
48
بەهەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ بو باشەئەگەر بەسفقەبو پێویست ناكات. با هەمو گەلی
كوردستان ڕەئی خۆی بدات نەك تەنها دوو حزب.
و بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەلەدەست كورد نەچێت و هێشتا زۆر بابەتی سەرەكی
ماون وەك)دستوری دائم، فیدرالی، كەركوك، خانەقین و مندلی، مخمور و شێخان،
شنگار و زمار(یەكلا نەكراونەتەوە، و ناشكرێن ئەگەر تەبا و برا نەبین. و هیمەتێكی
بێ وێنەی دەوێت، و ئەگەر یەكڕیزی خۆمان نەپارێزین نەئەو بابەتانەجێ بەجێ دەبن
نەدەستكەوتی ئێستاشمان دەمێنێ . بۆیەمن داوا لەجەنابیشت دەكەم پشتگیری
پێشنیاری من بكەی :
1. با پەرلەمان كۆ ببنەوە. سەرۆكێك بۆ خۆی هەڵبژێرێت.
1. مەسەلەی سەرۆكی هەرێم تأجیل بكرێت.
3. هەوڵی جدی بدرێت هەردوو ئیدارەیەكبگرن و حكومەتەكی موحد بۆ هەرێم
دابمەزرێت.
2. ئەگەر زەمینەجارێ لەبار نەبێت بۆ یەكگرتنی هەردوو ئیدارەبا تنسیقێكی
تەواو لەنێوانیاندا هەبێت.
3. لەبغدا یەك هەڵوێستمان هەبێت و وەك یەك تیم ئیش بكەن و بەهیچ
شێوەیەك ڕێگەنەدرێت كەس یاری بەو هەڵوێستەبكات. و هەمان هاوكاری و تنسیق
لەكوردستان بەهێزتریش بێت.
3. بەهەردووكمان هەوڵی زیاتر بدەین ئەو گرێ نەفسیانەی لای هەندێك كەس
هەن نەهێڵین، و جەوێكی پڕ لەبرایەتی و خۆشەویستی دروست بكەین لەناو قیادەو
قواعدی پارتی و یەكێتی . چونكەبەداخەوەدیارەهێشتا ئەو جەوەدروست نەبووە. و
تا ئەو جەوەدروست نەبێت فایدەی نیە.
ئەوا كاك فخری دەگەڕێتەوەبۆ لاتان و هەڤاڵان ئازاد بەرواری و محمود ئەندامانی
م.س دێنەخزمەتتان و ئەم نامەیەدێنن. بۆ ئەوەی ئەگەر چ خاڵ پێویستی به
ڕونكردنەوی زیاتر هەبێت عەرزتان بكەن.
لەكۆتاییدا جارێكی تریش داكۆكی دەكەمەسەر برایەتی و هاوكاری نێوانمان و
نابێ ڕێگەبەهیچ كەسێك بدەین وەزعەكەمان لێ تێك بدات. و ئومێدەوارم
بەهەردووكمان سەركەوین لەدروست كردنی جەوی برایەتی و بڕوا لەنێوان پارتی و
یەكێتیدا.
ئیتر خۆشیتان ئاواتمانه
لەگەڵ ڕێزماندا
1003/3/13 براتان مسعود بارزانی
: 18 ی 3 ی 1003
49
تاڵەبانی وەڵامەكەی ئێمەی بەدڵ نەبوه. بەتەنیا و تەنیا بەحیمایەی 1 سەیاره
چۆتەسەلاحەدین بۆ بینینی مەسعود بارزانی. بەدو قۆڵی دانیشتون. پێ ئەچێ
مەرجەكانی بارزانی هەمو قبوڵ كرد بێ.
دواتر د مەحمود عوسمان، كەبارزانی دیوەو لەزمانی ئەوەوه، بۆی گێڕامەوه،
تاڵەبانی بەتەنیا لەگەڵ بارزانی دانیشتوەپێ ی وتوه: "من غەڵەتی 1332 دوباره
ناكەمەوه. ئەگەر تۆ سەرۆكایەتی هەرێم نەكەی منیش سەرۆكایەتی عیراق ناكەم.
ئیستیقالەم نوسیوەپێشكەشیان ئەكەم و لێرەخانویەكم بدەرێ لای تۆ دائەنیشم..."
بارزانی بەد مەحمودی وتوه: "هەمو رێگاكانی لێ بەستمەوەناچار وتم ئەبێ پرسی م
س بكەم و سبەی جوابت لێ ئەگێڕمەوه."
: 13 ی 3 ی 1003
قەڵاچوالان، نیوەڕۆ فازیل میرانی، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، عیزەدین
بەرواری، سەردانی مام جەلالیان كردوه. "ملحق" ی رێككەوتنەكەو پرۆژەی قانونی
سەرۆكی هەرێمیان بۆ هێناوه.
كۆبونەوەی م س یەکێتی.
تاڵەبانی، كۆسرەت رەسول، عومەر فەتاح، عەدنان موفتی، ئەرسەلان بایز، عیماد
ئەحمەد، محەمەد تۆفیق، عوسمان حاجی مەحمود، مستەفا سەید قادر، جەلال جەوهەر،
مەلا بەختیار، سەید عومەر و بەندە.
تاڵەبانی سەردانەكەی خۆی بۆ لای بارزانی گیڕایەوه. پرۆژەكانی ملحق و قانون
دابەش كرا. باسی هەندێ لەبەندەكانی ملحق كرا بەڵام نەیهێشت باسی پرۆژەی
قانونەكەبكرێ گۆیا لیژنەی قانونی باسی ئەكا.
ئێمەداوامان كردبو ئەگەر بارزانی بۆ 2 ساڵ ببێتەسەرۆكی هەرێم، جێگری هەبێ
و، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بدرێ بەیەكێتی. بارزانی وتویەتی
ئەوەكێشەئەخاتەناو خیزانەكەمانەوەمن ئامادەنیم لەسەر لاشەی نێچیروان ببمه
سەرۆكی هەرێم.
ئەوانەی پارتی داوایان كرد بو تاڵەبانی سەلماندویەتی:
نێچیروان بارزانی لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دا بمێنێتەوه.
مەسعود بارزانی ئەبێتەسەرۆكی هەرێم:
.1 سەرۆكایەتی بۆ ماوەی 2 ساڵ ئەبێ نەك بۆ ماوەی گواستنەوه.
.1 سەرۆك ئەمجارەلەپارلەمان دا و جاری داهاتو راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوه
هەڵئەبژێردرێ، واتەقبوڵ كردنی سیستەمی سەرۆكایەتی.
.3 سەرۆكایەتی بەزۆرینەی دەنگ ئەبرێتەوەنەك بەزۆرایەتی دوسێیەك.
.2 سەرۆكی باڵای دەستەی كارگێڕی ئەبێ.
.3 فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی هەرێم ئەبێ.
50
.3 هاوئاهەنگكاری نێوان هەرێم و ناوەند ئەبێ.
.7 لەدەرەوەو ناوەوەی كوردستان نوێنەرایەتی هەرێم ئەكا و بەناوی ئەوانەوه
ئەدوێ.
.8 جێگری نابێ.
تاڵەبانی ویستی مەسەلەكەبەبێ گفتوگۆ تێ بپەڕێنێ بەزویی كۆتایی به
كۆبونەوەكەهێنا.
بارزانی ئامادەنەبو لەسەر لاشەی برازاكەی ببێتەسەرۆك و دەستی لەبچوكترین
داخوازی حیزبەكەی هەڵنەگرت كەچی تاڵەبانی لەسەر لاشەی هاوڕێكانی و حیزبەكەی
قبوڵی كرد ببێتەسەرۆك.
لیژنەیەك پێك هێنرا له: كۆسرەت رەسول، عومەر فەتاح، عەدنان موفتی، تا لەگەڵ
نوێنەرانی پارتی دابنیشن بۆ یەكخستنەوەی حكومەت.
2 ی 3 ی 1003 : شەمه
هەولیر، خولی دوەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان كرایەوه. د رۆژ شاوەیس
كردیەوەچونكەد كەمال فوئاد وەكو زۆر جار لەسەفەر بو. شێخ بابەتایەری حەفید له
بەر ئەوەی لەهەمویان بەتەمەنتر بو كرایەسەرۆكی یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەن و،
ئەویش ئەندامەكانی یەك بەیەك بانگ كرد بۆ سوێند خواردن.
پاشان عەدنان موفتی)یەکێتی(، كەمال كەركوكی)پارتی(و فرسەت ئەحمەد)پارتی(
بون بەدەستەی سەرۆكایەتی.
تاڵەبانی و، حاچم حەسەنی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق و، نوێنەری
ئەمەریكا و، نوێنەری ئێران و دواتر مەسعود بارزانی قسەیان كرد.
11 ی 3 ی 1003 : یەکشەم
هەولێر، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان كۆ ئەبێتەوەبۆ ئەوەی مەسعود
بارزانی سوێندی سەرۆكایەتی لەبەردەم دا بخوا. من نەچوم بۆ بەشداری مەراسیمەكه.
هەندێ لەئەندامانی م س لەماوەی رابوردودا چاپلوسی یان بۆ تاڵەبانی ئەكرد و،
بۆ ئەوەی لەدابەشكردنەوەی پلەو پایەكانی قۆن اغی تازەی داوودەزگاكانی عیراق و
کوردستان دا جێگەكیان بەر بكەوێ بیانویان دائەتاشی بۆ ئەوەی هەرچی زوتر قانونی
سەرۆكایەتی هەرێم، بەو جۆرەی سەركردایەتی پارتی داوایان كرد بو، پەسند بكرێ و،
خۆیشیان ئەیان زانی داكۆكی لەبابەتێكی ناڕەوا ئەكەن بەقازانجی یەكێتی نیه.
سەرەڕای ئەوەش هەندێكیان، هەندێ جار، مەراییان بۆ مەسعود و نێچیروان ئەكرد.
ئەمانەهەر یەكەیان مەبەستێكی تایبەتی خۆیان هەیه:
51
كۆسرەت رەسول، ئەیەوێ ببێتەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی یەكگرتوی هەرێم
یان ببێتەجێگری سەرۆك.
د بەرهەم سالح، ئەیەوێ ببێتەوەزیری دەرەوەی عیراق یان جێگری سەرۆكی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
د فوئاد مەعسوم، ئەیەوێ ببێتەوەبەئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و
كچەکەی ببێتەوەبەوەزیر.
عەدنان موفتی، ئەیەوێ ببێتەسەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان.
عیماد ئەحمەد، ئەیەوێ ببێتەوەزیر لەحكومەتی یەكگرتودا.
ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیار، ئەیانەوێ تاڵەبانی لێ یان رازی بێ و، لەشوێنەكانی
خۆیان دا بمێننەوه. بە"ئاگاییەوه" بونەتەپارێزەری "دەعوایەكی ناحەق".
: 13 ی 3 ی 1003
وتارێكم نوسی ئەمڕۆ لەسایتی "ریفۆرم" دا بڵاوم كردەوه.
ئەمەدەقەکەیەتی:
تەنگوچەڵەمەی سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی هات
بەڵام...
رۆژی 13 ی 3 ی 1331 خەلكی كوردستان بەشداری یەكی فراوانیان لەهەلبژارنی
یەكەمین خولی ئەنجومەنی ی نیشتمانی كوردستان دا كرد. ئەم خوله، لەبەر ناڕەزایی
هەندێ لایەن و لەكەدار كردنی بەتەزویر، بەتایبەتی لەلایەن پارتی یەوه، شەوی
راگەیاندنی ئەنجامەكانی، بۆ بەلاداخسنی كێشەكان "سەركردایەتی بەرەی كوردستانی"
بەئامادەبونی هەمو لایەنەكانی بەشداری هەڵبژاردنەكه، بڕیاری دا ئەنجامەكانی ئەم
هەڵبژاردنەبۆ 3 مانگ كاری پێ بكرێ، بەڵام دوای 3 مانگ هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی
نیشتمانی و بۆ رابەری بزوتنەوەی كورد دوبارەبكرێتەوه.
شەش مانگ تێپەری، بێ ئەوەی هیچ لایەك باس لەهەڵبژاردنەوەی نوێ بكاتەوه.
بەڵكو مەسەلەكەبەتەواوی چوەخانەی فەرامۆشی یەوه. شەڕی ناوخۆی بەسەردا هات.
كوردستان دو بەش و حكومەتی هەرێمی كوردستان دو لەت بو. ئەگەرچی شەڕ راگیرا
و ئەنجومەنی نیشتمانی سەرلەنوێ بەیەكگرتویی كۆبوەوه، بەلام نەكوردستان یەك
خرایەوەو نەحكومەتی هەرێم. هەڵبژاردنەوەتەنیا وەكو كەرەستەیەكی پرۆپاگانده
باس ئەكرا تا سەدام روخا و هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی هاتنەناو عیراقەوه.
هەڵبژاردنی گشتی لەعیراق دا بو بەخواستێكی جەماوەری. دەسەڵاتی ئەمەریكی
و، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتوەكان بڕیاریان لێ دا. كۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژادرنەكانی عیراق، كەلەلایەن رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوەدانرا بو، رۆژی
52
30 ی 1 ی 1003 دانا بەرۆژی هەڵبژاردنەكانی عیراق: هەڵبژاردنی كۆمەڵەی
نیشتمانی ی عیراق، ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان.
سەركردایەتی كورد كە11 ساڵ بو ئامادەیی نەكرد بو بۆ هەلبژاردنەوەی
ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان، ئەیتوانی بایكۆتی هەڵبژاردن بكا، بەڵام نەیئەتوانی
چیتر دوای بخات.

روژی 30 ی 1 ی 1003 هەڵبژاردن لەكوردستان دا، وەكو زۆر شوێنی تری
عیراق، بەگەرمی ئەنجام درا. خەڵكی كوردستان بەشدار بون لەهەڵبژاردنی
نوێنەرەكانیان دا بۆ هەر 3 دەزگا، لەوانەئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان.
خەڵكی كوردستان بەهیوا بون زۆر زو ئەنجومەن كۆ ببێتەوه. بەهیوا بون پێش
كۆبونەوەی كۆمەڵەی نیشتمانی ی عیراق، ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان كۆ
ببێتەوه. بەڵام هیواكەیان نەهاتەدی. كۆمەڵەی عیراق كۆبوەوەو، كەوتەسەر رێ ی
كاری ئاسایی خۆی، هێشتا كوردستان چاوەڕوان بو.
سەركردایەتی هەردو حیزب بڕیاریان دا رۆژی 12 ی 2 ی 1003 لەساڵیادی
بۆردومانی قەڵادزەدا یەكەم دانیشتنی دەس پێ بكا. كۆبونەوەكەدوا خرا.
جارێكی تر بڕیاریان دا رۆژی 30 ی 2 ی 1003 كۆبونەوەكانی دەس پێ بكا،
ئەویش دوا خرا بۆ كاتێكی دیاری نەكراو.

رۆژی 2 ی 3 ی 1003 دوەمین خولی ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان پاش
رابوردنی 2 مانگ لەتەمەنی دەستی كرد بەیەكەمین كۆبونەوەی.
رۆژی 8 ی 3 ی 1003 قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1003 ی سەرۆكایەتی
هەرێمی كوردستانی عیراقی پەسەند كرد.
رۆژی 11 ی 3 ی 1003 بەڕێز مەسعود بارزانی هەڵبژارد بەسەرۆكی هەرێمی
كوردستانی عیراق.
رۆژی 12 ی 3 ی 1003 بەڕێز مەسعود بارزانی لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی
نیشتمانی ی كوردستان و، كۆمەڵێ میوانی كورد و عیراقی و بێگانەدا، سوێندی یاسایی
خوارد.
هەڵبژاردنی بەڕێز بارزانی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و سوێند خواردنی یاسایی له
بەردەم ئەنجومەن دا، گۆڕانێكی گرنگەلەهەرێمی كوردستان دا، گۆڕانەبەرەو به
دامەزراو كردنی داوودەزگاكانی حوكمڕانی لەكوردستان دا، بەرەو دامەزراندنی
دەوڵەتی داوودەزگا.

ئەو چەند مانگەی ئەنجومەنی نیشتمانی كۆنەبوەو و، پرۆسەی سیاسی له
كوردستان دا كۆسپی تێ كەوت بو، كێشەی سەرەكی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر
53
ئەوەنەبو كێ سەرۆكی هەرێم بێ، بەڵكو لەسەر ناوەرۆكی "قانونی سەرۆكی هەرێم"
بو.
پارتی پێ ی دائەگرت كەهەتا هەردو سەركردایەتی پارتی و یەكێتی لەسەر
قانونەكەرێك نەكەون، ئەوا:
كۆبونەوەی ئەنجومەنیی نیشتمانیی كوردستان ناكرێ،
ئامادەنین باسی یەكخستنەوەی ئیدارەكان بكەن،
گیروگرفتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهەڵواسراوی ئەمێنێتەوه...
پارتی پرۆژەیەكی بۆ قانونی سەرۆكایەتی هەرێم ئامادەكرد بو، ئەیویست بەبێ
دەسكاری و لێدوان، بەسەر یەكێتی دا بسەپێنێ و، یەكێتی بەرامبەر ئەنجامدانی
كۆبونەوەی پارلەمان و یەکخستنەوەی ئیدارەقبوڵی بكا. یەكێتی هەندێ لەمادەكانی
تەعدیل كرد. تەعدیلەكان پێوەندی یەكیان بەهیچ كەس و كەسایەتی یەك و بەهیچ
دەسكەوتێكی سیاسی حیزبی یەوەنەبو، پێوەندی یان بەسەرەتاكانی بیری دێمۆكراسی
و جۆری تێگەیشتنەوەهەبو لەژیانی دیمۆكراتی.
پارتی زۆری تەعدیلەكانی قبوڵ نەكرد، بەتایبەتی بنەڕەتی یەكانی، ئەیویست وەكو
هەبو قبوڵ بكرێ.
پارتی بۆ ئەوەی مەرجەكانی خۆی بسەپێنێ:
لەلایەكەوەپێ ی داگرت لەسەر خواستەكانی خۆی و، كۆبونەوەهاوبەشەكانی
یەكێتی و پارتی راگرت و، بەئاشكرا لەراگەیاندنی رۆژنامەوانی دا دركاندیان كەئیتر
لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆ نابنەوه. ئەبێ بەڕێز تاڵەبانی خۆی بگەڕێتەوەبۆ
ئەوەی بەرێككەوتنی 1 ی 11 ی 1002 دا بچنەوه.
لەلایەكی ترەوەكەوتەهەڕەشەی بەكارهێنانی هەمو "كارتەكان". هەڕەشەیەك كه
بۆنی خوێنی لێ ئەهات. دزەیان بەهەندێ هەواڵ كرد بۆ سایتی عەرەبی "ایلاف" گۆیا
ناكۆكی یەكان ئەگوێزنەوەبۆ بەغداد.
یەکێتی هەوڵی دا گفتوگۆكان راستەوخۆ لەنێوان نوێنەرانی هەردولادا، بێ
دەستێوەردانی ناوبژیوان و لایەنی سێیەم، نەپچڕێ و بەردەوام بێ تا ئەگەن بەئەنجام.
سەرەتا پارتی ئەمەی پەسەند كرد.
رۆژی 7 ی 3 ی 1003 بۆ درێژەپێ دانی گفتوگۆی راستەوخۆ و روبەڕو
بەڕێزان كۆسرەت رەسول و ئەرسەلان بایز چون بۆ سەلاحەدین بۆ بینینی بەڕێزان
فازیل میرانی و نێچیروان بارزانی. گەیشتنەجۆرێ لەپێكهاتن. بەڵام بۆ رۆژی دوایی
پارتی لێ ی پەشیمان بوەوەكاری پێ نەكرد.
بەڕێزان د مەحمود عوسمان و فەخری كەریم كەوتنەناوبژی و هاتوچۆ و
پرۆژەیەكیان ئامادەكرد بو كەببێتە"ملحق" ی رێككەوتنی 1 ی 11 ی 1002 . ئەم
پرۆژەیەچەند جارێ تاووتوێ كرا. لەسەر هەندێكی كۆك و لەسەر هەندێكی ناكۆك
بون.
54
پارتی گفتوگۆكانی یەكێتی - پارتی، تەنانەت تەقەلای ناوبژیوانەكانیشی، راگرت تا
گەڕانەوەی سەرۆك تاڵەبانی، وەكو لەدەزگاكانی راگەیاندن دا بڵاویان كردەوه.
سەرانی پارتی هیوایان بەو بو "تەنازول" یان بۆ بكات و داواكانیان بسەلمێنێ.
رۆژی 18 ی 3 ی 1003 سەرۆك تاڵەبانی لەبەغدادەوەگەڕایەوەقەڵاچوالان.
گفتوگۆی ناوخۆی یەكێتی و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا، لەرێگەی لایەنی سێیەمەوه، له
نێوان یەكێتی و پارتی، یان وردتر لەنێوان بەڕێزان تاڵەبانی و بارزانی دا، دەستی پێ
كرد.
رۆژی 12 ی 3 ی 1003 تاڵەبانی نامەیەكی تایبەتی بۆ بارزانی نوسی بەڕێز
فەخری كەریم بۆی برد.
رۆژی 13 ی 3 ی 1003 بارزانی وەڵامی نامەكەی تاڵەبانی بەفەخری كەریم دا
ناردەوه. بەڕێزان ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەدی لەگەڵ نارد بون.
رۆژی 18 ی 3 ی 1003 تاڵەبانی بۆ سەردانی بارزانی بەتەنیا، بێ ئەوەی هیچ
كەس لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەل خۆی ببا، چو بۆ سەلاحەدین. بۆ ئەوەی
كۆتایی بەتەنگوچەڵەمەكەبهێنێ و، دەرگای پرۆسەی سیاسی لەكوردستان دا بكاتەوه،
داوا بنەڕەتی یەكانی پارتی، كەلە"قانونی سەرۆكی هەرێم" دا نوسرا بون، سەلماند:
1. سەرۆك، نەك تا تەواوبونی ماوەی گواستنەوەلە13 ی 11 ی 1003 دا
بەڵكو بۆ ماوەی 2 ساڵ سەرۆكایەتی ئەكا.
1. سەرۆك، ئەمجارەیان لەئەنجومەنی نیشتمانی دا هەڵئەبژێردرێ، بەڵام جاری
دوەم و سێیەم راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوەهەڵئەبژێردرێ. واتەلەكوردستان دا
سیستەمی سەرۆكایەتی دائەمەزرێ.
3. سەرۆك، خولی یەكەم لەئەنجومەن دا بەزۆرینەو خولەكانی داهاتو لەناو
خەڵك دا بەزۆرینەهەڵئەبژێردرێ. واتەهیچ مەرجێك بۆ رێژەی دەنگدان وەكو "له
نیوەزیاتر" یان "دوسێیەكی دەنگەكان" پێڕەوی ناكرێ.
2. سەرۆك، جگەلەخولی یەكەم، كەئەم چەند مانگەو 2 ساڵی دوای هەڵبژاردنی
گشتی ئەبێ، دو جاری تر قابیلی تازەكردنەوەیه، واتەئەشێ بەگشتی 11 ساڵ و
چەند مانگێ سەرۆك بێ.)ئەنجومەنی نیشتمانی تەعدیلی ئەم مادەیەی كردوەو ماوەی
سەرۆكایەتی یەك جار تازەئەكرێتەوه(
3. سەرۆك، جێگری نابێ. ئەگەر بۆ ماوەیەكی كورت لەكار دور كەوتەوەسەرۆكی
ئەنجومەنی وەزیران بەكارەكانی دا رائەگات و، ئەگەر بەیەكجاری، لەبەر هەر هۆیەك
بێ، لەكاردا نەما سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی جێگەی ئەگرێتەوەبەو مەرجەی له
ماوەی 30 رۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بكرێتەوه.
3. سەرۆك، سەرۆكی باڵای دەسەڵاتی كارگێڕیی هەرێمی كوردستان ئەبێ، وتەبێژ
و، نوێنەریان ئەبێ لەناوەوەو دەرەوەی كوردستان و، هاوئەهانگیكاری نێوان
55
حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی ئەبێ... جگەلەدەسەڵاتەكانی تری كەله
قانونەكەدا نوسراون.

لەماوەی تەنگوچەڵەمەی سەرۆكایەتی دا، رەفتاری پارتی لەگەڵ یەكێتی وەكو
رەفتاری "براوه" بوەلەگەڵ "دۆڕاو"، لەكاتێك دا هەر كەس بگەڕێتەوەبۆ كۆی ئەو
دەنگانەی دراوەبەئەنجومەنی پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر، سلێمانی، سەرەڕای هەمو
ئەو كارەناقانونی یانەی لەهەندێ شوێن بەئاشكرا كرابون، ئەزانێ دەنگەكانی یەكێتی
زۆرتر بون لەهی پارتی.
لەبەر ئەوەئەگەر هەر باسی ئەوەبكرێ، لەم پرۆسەیەدا لەپێناوی بەرژەوەنده
باڵاكانی كوردا، كام حیزب قوربانی داوەو، كام حیزب دەسی لەدەسكەوتی حیزبیی
هەڵگرتوەو، كام حیزب دەسكەوتی حیزبیی بەدەس هێناوه، بەوەرگرتن و
وەرنەگرتنی پلەو پایەبەرزەرەسمی یەكانی كوردستان دا دەرئەكەوێ.
ئەو شێوەرەفتارەی پارتی لەگفتوگۆكانی دا لەگەڵ یەكێتی بەكاری هێنا، بۆ
سەپاندنی مەرجەكانی خۆی و داڕشتنی رێككەوتنێكی لاسەنگ، بەعەرەبی پێ ی ئەلێن
"ئیبتیزازی سیاسی". بەكوردی هێشتا ناوی نیه.
تەنگوچەڵەمەی سەرۆكایەتی هەرێم كۆتایی هات، بەڵام "چاوەڕوانی یەكانی خەڵك" و
"نیگەرانی یەكانی خەڵك" لەدامەزراوەكانی هەرێم لەجاران زۆرتر بون...)تەواو(
#
پاشکۆ) ١(: یادداشتی هەندێ لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
بۆ سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
گەورەی بەڕێز! مام جەلال،
سكرتێری گشتی یەكێتی ی نیشتمانی ی كوردستان
پاش سڵاو و رێز
ماوەیەكی زۆرەئەمانەوێ هەندێ مەسەلەكەپێوەندی بەچارەنوسی كورد و
یەكێتی یەوەهەیەباس بكەین، بەڵام بەراستی جەوی كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی كه
بەڕێز سكرتێری گشتی جۆرێ لە"ئیرهابی فیكری " بەسەردا سەپاندوەبەهیچ جۆرێ
بەكەڵكی ئەم جۆرەگفتوگۆیانەنایەت، چونكەكۆتایی یەكەی بەشەڕ و تێكچون و
دەنگەدەنگ تەواو ئەبێ . بۆیەبەچاكمان زانی بیروبۆچونەكانی خۆمان بەنوسین
بخەینەبەرچاوتان.
یەكێتی ، ئەو رێكخراوەی كەزۆری ئێمەساڵانێكی زۆری تەمەنی لەدامەزراندن و
بەهێزكردن و رێكخستنی دا بەسەر برد، ئیستا بۆتەدەسكەلایەكی بێ گیان بەدەس
سكرتێری گشتی یەوەبەئارەزوی خۆی هەڵی ئەسوڕێنێ ، بێ ئەوەی ئەندامانی مەكتەبی
56
سیاسی و دەستەی كارگێڕەكەی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و دەزگاكانی هیچ
دەورێكیان هەبێ لەداڕشتنی بڕیارەسیاسی ، رێكخراوەیی ، پێشمەرگەیی یەكانی دا.
1. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بەرپرسی كاروباری دارایی یەكێتی یە. جگەله
خۆی هیچ ئەندامێكی تری سەركردایەتی نازانێ یەكێتی چی هەیەو چەندی هەیەو له
كوێ یەو لەلای كێ یەو سەرچاوەكەی كوێ یەو چۆن سەرف ئەكرێ ؟ بۆ قازانجی كێ
بازاڕ و بازرگانی و قۆنتەراتی پاوان كردوە؟
1. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بەرپرسی كاروباری دەرەوەیە، بەئارەزوی
خۆی سەفەری وڵاتان ئەكا، گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتان ئەكا، پێوەندی لەگەڵ ئەم دەوڵەت
دائەمەزرێنێ و لەگەڵ ئەو دەوڵەت تێكی ئەدا. نوێنەرانی یەكێتی لەوڵاتان دائەنێ و
لائەبا. قسەی ناكۆك و ناساز بۆ دەزگا جیهانی یەكانی راگەیاندن ئەكا.
3. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بەرپرسی كاروباری رێكخستنە، بەرپرسی
كاروباری رێكخراوەدیمۆكراتی یەكانە، بەرپرسی كاروباری هێزی پێشمەرگەیە.
فەرماندەیی ، ئەندامانی مەكتەبەكان، مەڵبەندەكان، كۆمیتەكان، خۆی دایان ئەنێ و خۆی
لایان ئەبا. دڵسۆزی بۆ یەكێتی ، لێوەشاوەیی ، رابوردوی باش، دەس و دەم و داوێنپاكی
هیچ نرخێكی مادی یا مەعنەوی یان نەماوە، دڵسۆزی بۆ سكرتێری گشتی و گوێڕایەڵی
كوێرانەی جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی بۆتەمەرجی هەرەگرنگی بەرزبونەوەو
هەڵكشان بەرەوژور.
2. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی گفتوگۆ لەگەڵ حیزب و رێكخراوەكان ئەكا و،
بڕیاری ئاستی پێوەندی و جۆری هاوكاری و رێككەوتن و ئەندازەی یارمەتی یان ئەدا.
3. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بەرپرسی كاروباری راگەیاندنە، بەرپرسی
رۆژنامە، رادیۆ، تەلەفزیۆنە. نوسەر و بێژەرەكانی تەنانەت تەكنیككارەكانی بەئارەزوی
خۆی ئەهێنێ و ئەگۆڕێ . رەنگەدەزگای راگەیاندنی یەكێتی تەنیا دەزگا بێ لەهەمو
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، كەسكرتێری گشتی رۆژانەخۆی وێنەكانی خۆی و
میوانەكانی و هەواڵەكانی بۆ بڵاوكردنەوەلەدەزگاكانی راگەیاندن دا هەڵئەبژێرێ .
3. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بەرپرسی كاروباری حكومەتە، وەزیر و
وەكیلی وەزیر و سەفیر و مودیری عام دائەنێ و ئەگۆڕێ . جگەلەخۆی كەس بۆی نیه
لەوەزیرەكان و لەكارەباش و خراپەكانیان بپرسێتەوە.
7. سكرتێری گشتی ، بەتەنیا خۆی بێ ئەوەی پرس بەسەركردایەتی یەكێتی بكا،
بەشدار بو لەنوسین و پەسندكردنی "قانونی ئیدارەی دەوڵەتی عیراق" دا، بەتەنیا
خۆی بەخاوەن بڕیار ئەزانێ لەدیاریكردنی خواستەكانی گەلی كورد و چارەنوسی
كەركوك و ناوچەكوردستانی یەكانی دەرەوەی هەرێم و، جۆری بەشداری لەحكومەتی
ناوەندی دا.

57
لەناو یەكێتی دا، ژیانی دیمۆكراتی حیزبایەتی ، سەركردایەتی بەكۆمەڵ ، رێزگرتنی
ئیرادەی زۆرایەتی ، رێزگرتنی ئازادی بیروبۆچون، نەماوە. یەكێتی بەرەو ئەوەئەبا
بیكاتەحیزبی بنەماڵەكەی خۆی . بێ باوەڕی لەنێوان ئەو و ئەندامانی سەركردایەتی و
بنكەرێكخراوەییەكانی دا دروست بوە. هیچ ئەندامێكی یەكێتی لەهیچ كۆبونەوەیەكی
یەكێتی دا كەسكرتێری گشتی سەرپەرشتی بكا یا بەشداری بێ ناتوانێ بیروبۆچونی
خۆی بەسەربەستی بڵێ ، چونكەسڵ ئەكاتەوەلەوەی سكرتێری گشتی لەناو
كۆبونەوەكەدا بچێتەوەبەگژی دا و بیشكێنێ و سوكایەتی پێ بكا.
ئەمانەهەموی بۆتەهۆی پەیدابونی تاقمێ ئەندامی مونافیق و دوڕو و درۆزن له
دەوری سكرتێری گشتی هەلومەرجی راستەقینەی گیروگرفتەكانی یەكێتی و ناڕەزایی
خەڵكی لێ ئەشارنەوە، راپۆرتی درۆ و هەواڵی ناڕاستی بۆ ئەهۆننەوە.
لەئەنجام دا، گەندەڵی دارایی ، گەندەڵی سیاسی و گەندەڵی كارگێڕی و
بەڕێوەبەرایەتی ، تەنانەت گەندەڵی خووڕەوشت، سەرانسەری داوودەزگاكانی حیزب و
حكومەتی گرتۆتەوەبەجۆرێ كەبۆتەهۆی ناڕەزایی گشتی خەڵك و زۆری
ئەندامەكانی یەكێتی و بۆتەمەترسی یەكی راستەقینەبۆ سەر یەكێتی و پاشەڕۆژی .
بۆیەئێمەبەپێویستمان زانی بەوپەڕی سەربەستی یەوەبەم یادداشته
بیروبۆچونەكانی خۆمانتان بۆ بنوسین و، پێشنیارەكانی خۆمان بۆ چاككردنی ژیانی
ناوخۆی یەكێتی ، كەكلیلی چاككردنی زۆر بواری تری ژیانی سیاسی حیزبی و
حكومەتی یە، بخەینەبەر چاوتان. پێشتریش كەبەم ئاشكراییەباسمان نەكردوەهۆكەی
ئەگەڕێتەوەبۆ ئەو مەترسی یەگەورانەی هەڕەشەیان لەجوڵانەوەی كورد و یەكێتی
ئەكرد.
سكرتێری گشتی تەمەنی لە70 ساڵ تێ پەڕیوە، كاتی ئەوەهاتوەئیتر وەكو
"رەمزێكی بەڕێز" خۆی لەدەستێوەردانی ئیشوكاری رۆژانەی یەكێتی بكێشێتەوەو،
راپەڕاندنی كاروباری رۆژانەبەجێ بهێڵێ بۆ هاوڕێكانی و، رێگەبدا بەیەكێتی
بگەڕێتەوەسەر كاركردن بەپێ ی سەرەتا رێكخراوەییەكانی و، لەداهات و خەرجی
دارایی یەكێتی دا پێڕەوی رونی "شەفافیەت" بكا و، سەروەت و سامانی یەكێتی و
سەرچاوەكانی داهاتی ئاشكرا بكات.
لەكۆتایی دا ئەڵێین: ئێوەئەگەر هەر سور بن لەسەر درێژەپێدانی رێبازی پێشو له
شێوەی بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی یەكێتی و حكومەت دا و، ئەگەر بتانەوێ
ئیشوكارەكانی یەكێتی و دەسەڵاتەكانی بەشێوەی ئیستا لەدەستی خۆتان دا بهێڵنەوە،
بێ ئەوەی هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەر كردنی بنەڕەتی ی ئەو تەنگوچەڵەمەیەی
یەكێتی تیا ئەژی ، ئەوا ئێمەكەماوەیەكی درێژ هاوبیروباوەڕتان بوین لەكاری سیاسی
و هاوسەنگەرتان بوین لەكاری پێشمەرگایەتی دا، لێرەبەدواوەچیتر باری
لێپرسراوێتی مێژویی تان لەگەڵ هەڵناگرین، خۆمان "مینبەرێكی ئاشكرا" دروست
ئەكەین بۆ چاككردنی وەزعی یەكێتی و ئێمەئیتر خۆمان بەئازاد ئەزانین له
58
هەڵبژاردنی هەر شێوەیەكی كاری سیاسی كەخۆمان بەچاكی بزانین بۆ قازانجی گەل
و نیشتمانەكەمان و یەكیتی ی نیشتمانی ی كوردستان.
لەگەڵ رێزی
................
ئەم یادداشتە لە رۆژی ١١ ی ١١ ی ٤١١٢ دا کە درا بە سکرتێری گشتی لە لایەن
حەوت ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەندین ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەوە ئیمزا کرا بو.
پاشکۆ) ٢(: رۆژژمێری هەڵبژاردنەکانی کوردستان
رۆژی 13 ی 3 ی 1331 هەڵبژاردن لەسەرانسەری ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی
بەرەی كوردستانی دا ئەنجام درا.
رۆژی 1 ی 3 ی 1332 شەڕی ناوخۆی یەکێتی و پارتی لەقەڵادزەوەدەستی پێ
کرد.
بەبیانوی شەڕی ناوخۆ، پارلەمان چەندین جار و بۆ چەندین ساڵ درێژەیان به
تەمەنی خۆیان دا، حیزبەکان نەیان ئەویست هەڵبژاردن بکرێتەوەچونکەپارلەمان نیوه
بەنیوەگوێڕایەڵی دو حیزب بون، هەردو حیزب ئەترسان لەهەر هەڵبژاردنێکی تازەدا
ئەو هاوسەنگیەتێک بچێ، ئەندامانی پارلەمانیش ئەیانویست درێژەبەتەمەنی خۆیان
بدەن لەبەر ئەوەی موچەی بەرز و زەوی باش و حیمایەی زۆریان هەبو، بەتایبەتی لەو
ساڵانەدا کەئاستی گوزەرانی زۆرایەتی دانیشتوانی کوردستان لەهەلومەرجێکی خراپ
دا بو.
قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1333 تەمەنی "ئەنجومەنی نیشتمانی " كەلەتەواو بون
دا بو, بۆ 1 ساڵ درێژ كردەوە.
قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1333 تەمەنی بۆ 3 مانگی تر درێژ كردەوە.
قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1333 تەمەنی تا ساڵی 1338 درێژ كردەوە.
قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1338 تەمەنی بۆ هەمیشەدرێژ كردەوە.
ئەم قانونانەهیچ بناغەیەكی دەستوری و قانونی یان نەبو، تەنیا هۆی سیاسی یان له
پشتەوەبو، کەئەویش بەردەوامی شەڕی ناوخۆ و هەبونی میلیشیای حیزبی بو.
ئەم پارلەمانەمایەوەتا ئەمەریکا عیراقی داگیر کرد و بڕیاری هەڵبژاردنی پارلەمانی
عیراقی دا.

رۆژی 3 ی 2 ی 1003 هێزەکانی ئەمەریکا گەیشتنەناوشاری بەغداد، رژیمی
بەعس روخا.
رۆژی 13 ی 7 ی 1003 "مەجلیسی حوكم" دامەزرا.
59
رۆژی 8 ی 3 ی 1002 "مەجلسی حوكم" كەبەبەشداری سەركردەكانی كورد
"قانون إداره‌ الدوله‌ العراقیه‌ للفتره‌ الانتقالیه‌ : قاد" نوسی بو، لەمەراسیمێكی تایبەتی دا
ئیمزا كرد.
روژی 30 ی 1 ی 1003 هەڵبژاردن لەكوردستان دا، وەكو زۆر شوێنی تری
عیراق، بەگەرمی ئەنجام درا. خەڵكی كوردستان بەشدار بون لەهەڵبژاردنی
نوێنەرەكانیان دا بۆ هەر 3 دەزگا، لەوانەئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان.
رۆژی ی ی 1003 ئەبو پارلەمانی کوردستان بەپێی نیزامی داخلی یەکەم
کۆبونەوەی دەس پێ بکا. بەڵام دانیشتنەکەلەسەر داوای پارتی دواخرا.
یەکێتی و پارتی لەگفتوگۆی سەودایەکی سیاسی دا بون بارزانی ببێ بەسەرۆکی
کوردستان و تاڵەبانی ببێ بەسەرۆکی عیراق. پارتی پرۆژەیەكی بۆ قانونی
سەرۆكایەتی هەرێم ئامادەكرد بو، کەبەتایبەتی بۆ مەسعود بارزانی نوسرا بو،
ئەیویست بەبێ دەسكاری و لێدوان، بەسەر یەكێتی دا بسەپێنێ و، یەكێتی بەرامبەر
ئەنجامدانی كۆبونەوەی پارلەمان و یەکخستنەوەی ئیدارەقبوڵی بكا. یەكێتی هەندێ له
مادەكانی تەعدیل كرد. تەعدیلەكان پێوەندی یەكیان بەهیچ كەس و كەسایەتی یەك و به
هیچ دەسكەوتێكی سیاسی حیزبی یەوەنەبو، پێوەندی یان بەسەرەتاكانی بیری
دێمۆكراسی و جۆری تێگەیشتنەوەهەبو لەژیانی دیمۆكراتی. پارتی زۆری
تەعدیلەكانی قبوڵ نەكرد، بەتایبەتی بنەڕەتی یەكانی، ئەیویست وەكو هەبو قبوڵ بكرێ.
رۆژی 12 ی 2 ی 1003 لەساڵیادی بۆردومانی قەڵادزەدا ئەبو یەكەم دانیشتنی
پارلەمان دەس پێ بكا بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر قانونەکەپێک نەهات بون پارتی
یەکلایەنەكۆبونەوەكەی دوا خست. جارێكی تر بڕیاریان دا
رۆژی 30 ی 2 ی 1003 ئەبو كۆبونەوەكانی دەس پێ بكا، ئەویش لەسەر
داوای پارتی دوا خرا بۆ كاتێكی دیاری نەكراو.
یەکێتی ئەیویست کۆبونەوەی پارلەمان نەبەسترێ بەو سەودا سیاسیەوەکەقانونی
سەرۆکایەتی هەرێم یەکێ بو لەمەرجەکانی.
پارتی ئەیویست تا قانونی سەرۆکایەتی تێنەپەڕێنێ و هەمو مەرجەکانی قبوڵ
نەکرێ نەهێڵێ کۆبونەوەی پارلەمان بکرێ.
ئەو چەند مانگەی ئەنجومەنی نیشتمانی ی کوردستان كۆنەبوەو و، پرۆسەی
سیاسی لەكوردستان دا كۆسپی تێ كەوت بو، كێشەی سەرەكی نێوان یەكێتی و پارتی
لەسەر ئەوەنەبو كێ سەرۆكی هەرێم بێ، بەڵكو لەسەر ناوەرۆكی "قانونی سەرۆكی
هەرێم" بو. پارتی پێ ی دائەگرت كەهەتا هەردو سەركردایەتی پارتی و یەكێتی لەسەر
قانونەكەرێك نەكەون، ئەوا:
كۆبونەوەی ئەنجومەنیی نیشتمانیی كوردستان ناكرێ،
ئامادەنین باسی یەكخستنەوەی ئیدارەكان بكەن،
گیروگرفتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهەڵواسراوی ئەمێنێتەوه...
پارتی بۆ ئەوەی مەرجەكانی خۆی بسەپێنێ، گفتوگۆكانی یەكێتی - پارتی، تەنانەت
تەقەلای ناوبژیوانەكانیشی، راگرت تا گەڕانەوەی تاڵەبانی، وەكو لەدەزگاكانی
راگەیاندن دا بڵاویان كردەوه. سەرانی پارتی هیوایان بەو بو "تەنازول" یان بۆ بكات
و داواكانیان بسەلمێنێ.
رۆژی 18 ی 3 ی 1003 تاڵەبانی لەبەغدادەوەگەڕایەوەقەڵاچوالان.
گفتوگۆی ناوخۆی یەكێتی و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا، لەرێگەی نامەو نێردراو و لایەنی
سێیەمەوه، لەنێوان یەكێتی و پارتی دا، یان وردتر لەنێوان تاڵەبانی و بارزانی دا،
دەستی پێ كرد.
رۆژی 18 ی 3 ی 1003 تاڵەبانی بۆ سەردانی بارزانی بەتەنیا، بێ ئەوەی هیچ
كەس لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەگەل خۆی ببا، چو بۆ سەلاحەدین. بۆ ئەوەی
كۆتایی بەتەنگوچەڵەمەكەبهێنێ و، دەرگای پرۆسەی سیاسی لەكوردستان دا بكاتەوه،
مەرجەكانی پارتی، لەوانەرەشنوسی "قانونی سەرۆكی هەرێم" وەکو سەرکردایەتی
پارتی ئامادەی کرد بو، سەلماند.
رۆژی 2 ی 3 ی 1003 دوەمین خولی ئەنجومەنی نیشتمانی ی كوردستان پاش
رابوردنی 2 مانگ لەتەمەنی دەستی كرد بەیەكەمین كۆبونەوەی.
رۆژی 8 ی 3 ی 1003 قانونی ژمارە1 ی ساڵی 1003 ی سەرۆكایەتی
هەرێمی كوردستانی عیراقی پەسەند كرد.
رۆژی 11 ی 3 ی 1003 مەسعود بارزانی هەڵبژارد بەسەرۆكی هەرێمی
كوردستانی عیراق.
رۆژی 12 ی 3 ی 1003 مەسعود بارزانی لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی
نیشتمانی ی كوردستان و، كۆمەڵێ میوانی كورد و عیراقی و بێگانەدا، سوێندی یاسایی
سەرۆکایەتی هەرێمی خوارد.
رۆژی 2 ی 3 ی 1003 تەمەنی پارلەمان کۆتایی ئەهات.
لەماوەی 2 ساڵی تەمەنی دا ئەیتوانی دەستور و هەمو ئەو قانونەی کەپێویست
بون بۆ رێکخستنی ژیان لەکوردستانی عیراق دا بخاتەبەر باس و تاووتوێ و
گفتوگۆی تێروتەسەل ئینجا بڕیار لێدان، کەچی هەمو ئەوانەی هەڵگرت بۆ رۆژانێ که
ماوەی قانونی لەتەواوبون دا بو یا بەسەر چو و، لەچەند رۆژێکی کەم دا هەمویانی
تێ پەڕاند.
رۆژی 11 ی 3 ی 1003 قانونی پارێزگاکانی پەسەند کرد.
رۆژی 13 ی 3 ی 1003 ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم و ماوەی خولی پارلەمانی
درێژ کردەوەو یاسای هەڵبژاردنی پارلەمانی هەموار کرد.
رۆژی 13 ی 3 ی 1003 بودجەی ساڵی 1003 ی هەرێمی پەسەند کرد.
رۆژی 12 ی 3 ی 1003 دەستوری هەرێمی کوردستانی بەزۆرایەتی 33 دەنگ
پەسەند کرد.
#
:) پاشکۆ) ٣
کۆپی رێککەوتنەکان و هەندێ لە نامەکان
1 -رێکەوتنی نێوان مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی 2004-12-1
2 -نامەی مەسعود بارزانی بۆ مام جەلال 2005-2-1
3 - نامەی مەسعود بارزانی بۆ مام جەلال 2005-5-25__
 دەقی ئەم بابەتە بە پی دی ئێف کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Newshirwan/rekewtni_PUK_PDK.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە