بنەمالەى بارزانی و پارتەكەیان لە سەرەمەرگدان
Monday, 15/10/2012, 12:00
هیچ شاراوە نیە وهەموو كەسیك دەزانیت كە بنەمالەى بارزانی و پارتەكەیان لە سەرەمەرگدان
نیشانەكانیشی ئەوەیە كە مالكى خۆى پرچەك دەكات و ئەمریكا بیدەنگى هەلدەبژیریت و مامەش لە پاشەكشەدایەو بەئاشكراو بەدزی رەخنە لەپارتى دەگریت ولە گۆرانیش نزیك دەبیتەوە,سیاسەتى مالیكى لە نزیك بوونەوەى لە سەرچاوەكانى بریارەكانى نیو دەولەتى و تەسك كردنەوەى پەیوەندیەكانى پارتى و راگرتنى كۆمپانیا نەوتیەكان یەك لەدواى یەك كە ئەمە بۆ پارتى لە كوردستان گرنگترە وە نموونەشى راگرتنى كۆمپانیاى وسیەكانە,دانپیانانى راشكاوانەى تالەبانى كە دەلیت ناوچەكە رووبەروى شلەقانیكى گەورەیە زۆر لایەن دەگریتەوە كە پارتیش بەشیكە لەم پرۆسسەیە.
من پیم وایە یەكەم زەنگى لەناوچونى بەشار ئەسەد دەبیتە سەرەتاى شلەقانى ناوچەكە,زولم و زۆرى و فەرمۆشكردن و تەعەدایەكانى پارتى بە بنەمالەو دەست و پیوەندەكانیان شەقامیشى ئامادەكردووە بۆ ئەم جۆرە شلەقانە لەلایەكى ترەوە,تاكە هیواى پارتى بۆ رووبەروبونەوەى ئەم جۆرە شلەقانە توركیایە,بەلام ئەمجارەیان توركیا تا چ رادەیەك دەتوانیت دەست وەربداتە كاروبارى كوردستان؟
توركیا ئیستا گەیشتوەتە ئەم باوەرەى كە حكومەتى عیراقى بەقەدەر كورد هەرەشە نیە بۆ سەر تورك وە عیراقیش وەك دەولەتیكى سەربەخۆ یاساكانى نەتەوە یەكگرتووەكان ریگانادات بە توركیا كە لەشكر كیشى سەرتاسەرى بكات و كیشە ناوخۆییەكانى و هەرەشەكانى پەكەكە لە گرتنەدەستى دەسەلات لە سوریا ئەمانە هەموو دەبنە ریگر لە توركیا و وا بزانم لە كۆتاییدا مەسعود دەچیتە توركیاو دیتەوە پیمان دەلیت(ئیشمز بتە)واتا (كارى من تەمام شود) بە كوردیەكەى ئاشبەتالیكى تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست