کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


راگه‌یاندنی هاوبەشی ژنانی حیزبه‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌کان بۆ یه‌کده‌نگی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامی حه‌بیب له‌تیفی پور

Saturday, 25/12/2010, 12:00


هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی حه‌بیب له‌تیفی پور، چالاکی خوێندکاری مه‌حکووم به‌ئیعدامی کورد، ئیعدامی سیاسی لە کوردستان چووه ‌قۆناغێکی دیکه‌وه‌و به‌م بڕیاره‌ کۆماری ئیسلامی سه‌لماندی که‌له‌سه‌ر له‌ناوبردنی فیزیکی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردو تێکۆشەرانی رێگای ئازادی به‌رده‌وامه‌. ئه‌مه ‌له‌ کاتێکدایه ‌هێشتا یه‌کساڵ به‌سه‌ر ئیعدامی بە کۆمەڵی فه‌زاردی که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی تێ نه‌په‌ڕیوه‌. جگه‌له ‌حه‌بیبوڵای له‌تیفی پور هێتشا ده‌یان که‌سی تر له‌وانه ‌زه‌ینه‌ب جه‌لالیان حوکمی له‌سێدارەدانیان‌ بۆ ده‌رچووه‌و هه‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری جێبه‌جێبوونی حوکمه‌که‌یان له‌ئارادایه‌. له‌ئه‌زموونی پاش ئیعدامه ‌به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی مانگی بانەمەر پێمان سه‌لما که‌هاوده‌نگی و یه‌کگرتووی خه‌ڵکی کوردستان و چالاکانی مه‌ده‌نی و حزبه ‌سیاسیه‌کان ده‌توانێت په‌یامی زۆر گرنگ له‌سه‌ر دۆخی چالاکانی سیاسی کورد به‌جیهانیان بگه‌یه‌نێت.
ئێستاش ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له‌پڕێکدا رایگه‌یاندووه‌که‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌مه‌ حه‌بیبوڵا له‌تیفی پوور چالاکی کورد له‌سێداره‌ ده‌دات. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه ‌وه‌ک سەرجەم ژنانى رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان سه‌ڕه‌ڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م حوکمه ‌ناڕه‌وایه ‌داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌یه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له‌رێگه‌ی ئیتعترازی مه‌ده‌نییه‌وه ‌ده‌نگی خۆیان به‌جیهانیان بگه‌یه‌نن و رێگه ‌له ‌جێبه‌به‌جێبوونی ئه‌و حوکمه ناڕەوایە ‌بگرن.
داواش له‌حیزبه ‌سیاسیه‌کان ده‌که‌ین ده‌سپێشه‌خه‌ریی ئێمه‌ی‌ ژنان به‌هه‌ند وه‌بگرن و به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌کده‌نگی خۆیان داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن به‌یه‌گرتوویی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و حوکمه‌ ناڕه‌وایه‌ ده‌رببڕن.


کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
یەکێتی ژنانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
رێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
یەکیەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (yjrk)
رێکخراوی ژنانی پارتی ئازادی کوردستان(نینا)
رێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستی کوردستان
رێکخراوی ژنانی پارتی لیبڕال دیمۆکراتی کوردستان
کومیتەی ئافرەتانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
چالاکانی ژنانی رەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە
چالاکانی ژنانی کۆمه‌ڵه_‌پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان




5ی بەفرانباری 1389ی هەتاوی
25ی دیسامبری 2010ی زایینی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە