کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەی شەموو لەمانگ دابڕا

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


نازم سائیغ بەداخەوەە ئەو عەقلیەتەكۆنەی كە لەناو سیاسەتی كوردی بەرپاببو و كاری گەرێكی زۆری هەبوو لەسەر بەرەو داواوەچونی كێشەی گەلی كورد و تائێستاش باوی هەرماوە و پەیڕەو دەكرێت ، وادیارە سیاسەتمەدارانی كوردهیچ سودێكیان لە هەلًەكانیان وەرنەگرتووە .ڕۆَژنامەی سەرای ڕاپۆرێكی لەژێر ناونیشانی (كەی پۆستی سیا دی بەتوركمان دە درێت ؟) ئامادە كردبوو تیایدا چەند كەسانێكی كوردو توركمان بیرو بۆچونی خۆیان تیا دەربڕیبو . لە سەرەتای ڕاپۆڕەكە جەنانی بەڕێزسعدی پیرە ئەندامی سەركردایەتی یەكیەتی نیشتمانی ئاماژەی بەوەكردبو كە توركمانەكان هەنگاوی باشیان ناوە و ئەگەر بەردەوام بن لەسەری ئەوا كوردوستانیەكان هەمووی بەبێ گویدانە ئینتیمای نەتەوەیی هەموو پۆستێك وە ربگرن .بەگوێرەی قسەكانی مامۆستا سعد ی وادیارە توركمانەكان تاكو ئێستا باجی ئینتیمای نەتەوەییان داوەو دیاریشە ئەم جۆرە ئینتیمایە بە تاوان دەژمێردرێت و دەبێت دەبێت سزابدرێن ، لەلایەكی تریش دەڵی توركمانەكان هەنگاوى باشی دەست پێكردوە ، بەلام ئێمەی گەلی توركمان نازانین ئەو هەنگاوە باشانە چین ، تاكو هەنگاوی باشتر بنێین و لەسەری بەردەوام بین ؟بەلام خوشكە سۆزان شهاب سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستان پێی وایە كە توركمانەكان تائێستا لە هەرێم ژمارەیان بەم شێوەیە نیە ، هەر بۆیەش نابێ ئەم جۆرە پۆستانەیان پێ بد رێت بە ڵام هەركاتێك مادەی 140 جێ بەجێ كرا و كەركوك و ناوچە كێشە لە سەرەكان بە هەرێم لكاندرا ئەوكاتە رێژەیان زیاد دەبێت و بویان هەیە لە جۆرە پۆستانە وەربگرن ، وادیارە خوشكی ئازیزمان لكاندنی كەركوك و ناوچە كێشە لە سەرەكان بە هەرێمەوە بەكوێرەی مادەی 140 ی دەستوری عیراقی كردۆتە مەرجێك بۆ پێدانی پۆستی سیادی بە توركمان ، پێیوایە كەركوك موڵكی توركمانەكانە هەكاتێك بتوانن بیفرۆشن و سازشتی لەسەربكەن ،
بە پێچەوانە كەركوك موڵكی هەموو عیراقێەكەوكەس بۆی نیە مساوەمەی لەسەر بگات ، ئەم كێشە یە پێویستی بە برَیاریكی تەوافوقی گشتی هەیە ئەجۆرە بڕیارەش زۆر ئاسان نیە ، بەڵام خوشكی رێزدارمان بە ناحەق نازانم بەڵكو رێزیش لە بیرو بۆچونەكانی دەگرم ، چو نكە ئەو بەم چاوە سەری هەموو توركمانەكان دەكات كە سەیری ئەم چەند توركمانە دەكات كە لەلایەن حیزبە كوردییەكان بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كڕاوون ،چونكە وای دەبینێ ئەم توركمانانەی كەوا حیزب و بزوتنەوەو ریكخراوو كۆمەڵەیان بۆ دوروست كراوە هیچ ئەجندایەكیان نیە تەنها پەیڕەو كردنی سیاسەتی خاوەنەكانیان ، بەڵام خوزیا ئەم توركمانانە كەسب كرابان لە جیاتی كڕین چونكە ئەوكات بە شێوەیەكی پرەنسیبانە پەیڕەوی بەرژەوەندی كوردو توركمانیان دەكردو بە لّكو جەماوەرێكی زۆیشان لەدەورو بەری كۆدەبووەوە
هەر ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانەش بووە هۆی بەرەوبۆ دواوەچونی یاخود لەدەستدانی دەسكەوتەكانی گەلی كورد ، وە بووە شێوەیەك و ئامرازێكی تۆقینەر بۆ توركمان و عەرەبی ناوچەكانی تر ، هیچ گومانیشی تیانیە كە هەركەسێك دەزانێت كە ئەم توركمانانە بۆ پێنج كورسیان لە پەرلەمان بۆ تەرخان كراوە و چ جۆرە سیاسەتێكیش پەیڕەو دەكەن ، هەرچەندە ئێستا توركمان بەشێوەیەكی پچر پچر ئەندامێكی زۆریان هەیە لەنا وهەردو پەرلەمان ، كە چەند ساڵێك لەمەو بەر كەسانێك هەبوو دەیووت توركمان هەربوونی نیە لە عیراق ، بە ڵكو خوشكە سۆزانیش یەكێك بوو لە مانە بەلام بەتەئكید ی نازانم لەم بارەیەوە پێویستم بە پیاداچونەوەی چاو پێكەوتنەكانی لە هۆیەكانی ڕاگەیاندنم هەیە ، بەڵام ئیستا كە دەبینین هەر حیزبیك وچەند كەسانێكی بەناوی توركمانیان لەدەوری خۆیان كۆكردۆتەوەو وەك (قە رە قو َز) دەیان جوڵێننەوە وبە دەیان حیزب و بزوتنەوەو و ریكخراوو كۆمەڵەیان هەیە ، خوشكی بەرێزمان : ئەمەش وادەگەیەنێت كە توركمان (ژمارەیەكی سەختە لە هاوكێشەی سیاسی) بە بێ ئەم ژمارەیە هیچ هاوكێشەیەك چارە سەر ناكرێت .نمونەیەكی تریش دەخەمە بەردەم خوشكی زێدە ئازیزمان ئەویش : بزوتنەوەی گۆڕانە كە ئەوانیش كوردن و توركمان نین بەڵام ناتوانین نكۆلی لەوە بكەین كە ئەم بزوتنەوەیە لە منداڵدانی هەردو حیزب لەدایك بوو لە دە رئەنجامی سیاسەتە هەڵە كانیان ، ئە گینا هەردوو ئەم حزبە دەیان ساڵە لە خەباتدان وخوێنێكی زۆریان بەخشیووە بو ئەم گەلە لە ناكاو بزوتنەوەیەك پەیدا بوو لە پڕێك بووە كورێك وبە شداری ئەزمونی كردو دەنگێكی نزیك لە دەنگەكانی هەردو حیزب وەدەست هینا ، ماوە بڵێین كە گە لی توركمان نەتەوەی دووەمی ئەم ناوچەیەیە هەروەك كورد لە عیراق نەتەوەی دووەمە ، دە بێ چۆن كورد لە چوار چێوەی عیراق مافەكانی وەدەست هێنا و بەردەوامیشە بۆ زیادكردنیشی ، دەبێ بۆ توركمانیش لەسە هەمان بنەما واتە بنەمای نەتەوەی دووەم مافەكانی پێبد رێت نەك پۆستێكی سیادی شەرت و شروتی تەعجیزی لەسەر فەرز بكرێت ، دەمەوێ ئەوپێشنیارەش بخەمە ڕوو ئەویش بریتیە لە : ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمان دابەش بكرێت بەسەر هەر سێ پارێزگا واتە (اربیل دهۆك سلیمانیە) بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی و هەرپارێزگایەك بەهەمان شێوە واتە بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی و بەشی شارۆچكەكان واتە قەزاو ناحیەكان تەرخان بكرێت و هەركەسێك لە شاری خۆی خۆی كاند یت بكات نەك لەسەر بنەمای لەدایك بوون بەلّكولەسەر بنەمای ڕەسەنواتە دەبێ بەرەسەن خەلّكی شارو شارۆچكەكە بێت ، ئەو كات پێویستمان نە بە كۆتاو نە بە شتێكی لەم شێوەیە دەبێت و هەر ئەندامێكی پەرلەمان دەبێتە نوێنەری هەمو خەڵكی شارەكە ، بەڵام نابێ ئەوە لەبیر بكە ین لەم حاڵەتە بەرژەوەندی حیزبایەتی كەم دەبێتەوە و بەڵكو بەرەو نەمان دەچێت ،بەرژەوەندی هاوولاتی پێش هەموو بەرژەوەندییەك دەكەوێت ، هەربۆیەش پەیڕەو كردن و جێ بەجێ كردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە مە حاڵە .جا لێرەدا ئامۆژگاری ئەم جۆرە كەسانە دەكەم تاكەبەرژەوەندی خۆی بەجۆرێكی تر بپارێزێت بەمجۆرە قسانەش خۆی لای سەركردەكەی شیرین نەكات و سەریشیان لێنەشێو ێنَیت ، واز لەم گەلە ستەمد یدەیەش بێنن و مەیانكەن بە بەردی دامە بابەخۆیان چارەنوسی خویان دیار بكەن . بەڵام خوشكی ئازیزمان ئارێز خان لە هەمان ڕاپۆر بە چەند دێڕێك بیرو بۆچونی خۆی دەربارەی ئەم مەسەلەیە دەربڕیوە بە شێوەیەكی شارستانیانە و منیش دەست خۆشی لێدەكەم و دەڵێم بەڕاستی ئێمەی توركمان هەر وەك لە سەرەوە ئاماژەم بۆی كرد كە ئەندام پەرلەمان دەبێت نوێنەری هەموو خەڵك بێت و منیش ئەم خوشكە بە نوێنەری خۆم و توركمانەكان دەزانم چونكە نزیكەی بیست ساڵە توركمانێكی ناو كاری سیاسی كوردی قسەیەكی وای دە رنەپەڕاندووە بەڵكو ناشوێرێت بەم شێوەیە بدوێت نەكا پۆستەكەی لە دەست بچێت . لە كۆتایی ڕاپۆرەكەش كاك شیردل تحسین مەسەلەی كەركوكی كردۆتە داڵدەی ووتەكانی كە وا دیارە زۆر خەمی ئەوەیەتی كە كەركوك جیاكراوەتەوە هەموو هەوڵێكیشی بۆ لكاندنەوەی كەركوكە بۆسەر هەرێم ونەك مافی توركمان ، من پێم سەیرە كە توركمان داوای لكاندنەوەی كەركوك دەكات ، دەبێ بۆچی داوادەكات ، كە ئەم پرسیا رەی ئاراستە بكەین نازانم وەڵامەكەی چۆن دەبێت ؟ من لەو بڕوایەم و سیاسەت مەدارانی كوردیش لە هەمان بڕوادان كە ئەو لەم داوایەی تەنها ئامانجی رازی كردنی ماموستایەكانیەتی و هیچی تر چونكە ئەو هەر وەك لە سەرەوە ئاماژەم بۆی كرد كە بونی لە گۆڕەپانی سیاسی بێ پرنسیبە ، ئە گەر پرەنسیبانەبایە ئەوا شتێكی تربوو .جابۆیە دەڵێین تاكو سیاسەتی كوردبەم عەقلیتە كۆنە پەیڕەو بكرێت وئەم جۆرە كەسانەش پڕۆژەی بۆ داڕێژێت ئەوا هەربەرەو دواوە دەڕوات ، و كەی شەموش لە مانگ دابڕا پۆستی سیادی بە توركمان دەدرێت ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە