کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ عەدالەت عەبدوڵا ... ناشێ بەم مێژووە برۆیتە سەركردایەتی!

Saturday, 12/06/2010, 12:00


عەدالەت عەبدوڵای سەرنوسەری گۆڤارە سوك و ریسواكەی واڵا پرێس (كە بە لۆری دەیگەڕێننەوە بۆ مەخزەن) قسە زۆر هەڵدەگرێت لەسەری بكرێت و خۆی واتەنی زمانی زبری بخرێتە روو (من خەریكی نوسینێكی ترم لەوبارەیەوەو 5 نوسینی ئەو كۆلكە فەیلەسوفەم لە كوردستان پۆست بەنمونە وەرگرتوە كاتێكی دیكە بڵاویی دەكەمەوە كە چۆن سەدەها جار زمانی زبری بەكارهێناوە)(لەكاتێكیشا گۆڤارەكەشی دروشمی نا بۆ زمانی زبری هەڵگرتوە).
بەڵام ئەوەی دەبێت لێرەدا بەكورتی لەسەر ئەم رۆشنبیرە حزبیە باسی بكەین تەنها وەڵامدانەوەیەكی كورتی ئەو نوسینەیە كە بۆ چاوتیژیكی كوردستان پۆستی نوسیوە و زۆر پە لەپروزەی پێوە دیارە ئەویش بەهۆی ئەوەی كە هەڵبژاردنی سەركردایەتی لەپێشە و بەرێزیشیان خۆیان كاندیدكردوە لەسەر لیستەكەی تاڵەبانی كە دڵنیاشم سەد لەسەد دەرناچێ.
1- عەدالەت عەبدوڵا پێشتر ئاسایش بووە لە ئاسایشی كەركوك لەدەربەندیخان و دواتری كامیرامانی مەڵبەندی كەركوك بووە.
2- بەهۆی شێخایەتی و خزمایەتیەوە كە خزمی شێخ محمەدی شاكەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێشوبووە كرا بەلێپرسراوی نوسینگەی كەركوكی دەزگای راگەیاندنی یەكێتی لە دەربەندیخان.
3- لەشارەوانی دەربەندیخان زەوی وەرگرتووە (دەتوانن سەیرى مەلەفاتی ئەو شارەوانییە بكەن).
4- دوای پرۆسەی ئازادی عیراق گەڕاوەتەوە كەلار و لەوێ خانویەكی حكومی وەرگرتوە كە دواتر فرۆشتویەتیەوە.
5- لەكەركوك زەوی وەرگرتوە.
5- خێزانەكەی زەوی وەرگرتوە لەكەلار.
6_ دواتر رۆشتۆتە سلێمانی و لەسەر حسابی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی خانوی بەكرێ گرتووە.
7- لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ زۆربەی زۆری ئەو وتارانەی بەناوی چاودێرێكەوە دەنوسران دژ بە رۆژنامەكانی (هاوڵاتی و ئاوێنە و گۆڤاری لڤین) ئەم كەڵە نوسەرە نوسیویەتی و نەیوێراوە بەناوی خۆیەوە بیاننوسێت.
8- كەژاڵ ئەحمەدی دابەدەركردن و دواتر لەسەر نەكڕینی ئۆتۆمبیلێكی پرادۆ لەكوردستانی نوێ وازی هێنا.
9- ئیدارەی گشتی یەكێتی دەزگای واڵایان بۆ دامەزراندن كە شوێنی كۆبونەوەی (مەحمود سەنگاوی و حامی حاجی غالی و ئاسۆی شێخ نوری و ئاوات عەبدولغەفورە).
10- چەند كۆلكە نوسەرێكی بێ پارە و بێ ناوی لەخۆی كۆكردۆتەوە و شڕە گۆڤارێك دەردەكەن بەناوی (واڵا) كە مەگەر هەرخوا خۆی بزانێ قورسایی چەندە لە كتێبخانەكاندا!.
11_ ژنەكەشی و خۆشی یەكی ئۆتۆمبیلێكیان لەتاڵەبانی وەرگرتوە.
ئەم نەوەیەی ئیدوارد سەعید و عەلی حەرب كە باس لە ئازادی و سەربەخۆیی نوسەران دەكات كۆیلەترین نوسەری بنەماڵەی تاڵەبانییەو تازە بەتازە بەتەمایە ببێتە سەركردایەتی.
تێبینی كۆتایشم ئەوەیە ئەگەر دەتانەوێت ئەم كوڕەزای عەلی حەرب ە زیاتر بناسن بڕۆن لەوانە پرسیار بكەن كە كاریان لەگەڵدا كردووە.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە