کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا هیچی پێ نەكرا نۆرەی عەدالەت عەبدوڵایە!

Thursday, 24/06/2010, 12:00



هەمومان ئەنجامی كۆنگرەی یەكێتیمانی بینی ووەك چۆن ئێمە ئەوانەی ساڵانێكی درێژە لەگۆرانكاری لەم حزبەدا نائومێد بوین پێشبینیمان دەكرد وەها دەرچوو، ئێمە ساڵانێكی زۆرە دەڵێن یەكێتی بوەتە بنەماڵە، تاڵەبانی هەروەك هەموو سەركردە رۆژهەڵاتیەكان پیرییەكی ئاخر شەڕی دەبێت، ئەمە جگە لەوەی تاوەكو دەمرێت ئەو كورسییە بەرنادات،بەرلەمردنیشی ئەم حزبە تەسلیمی كوڕو ژنەكەی دەكات و نەوەی شەهیدانیش بابۆخۆیان لەبەردەمی فەرمانگەكانی شەهیداندا بەڕیز بوەستن بۆ وەرگرتنی موچەكەمەكەی باوكیان.
عاقڵ و دڵسۆزەكانی ناو یەكێتی زۆر هەوڵیاندا ئەم حزبە بەم دەردە نەچێت، زۆر هەوڵیاندا تاڵەبانییەكان وەك چۆن تاپۆی ناوچەكانی ژێر دەستی خۆیانیان كردووەو لۆرییەكانیان رۆژانە نەوتی دزراوی ئەم میللەتە ئاودیوی ئێران دەكەن، ئاوەهاش عەقڵ و خەبات و قوربانی ئەم حزبە تاپۆی خۆیان نەكەن و ئەم حزبە وەك پارتی لێنەكەن،بەڵام حەیف هەموو هەوڵەكان بێ سودبون.
تەنانەت خودی جێگری سكرتێری یەكێتی نەوشیروان مستەفا پاش ئەوەی نائومێدبوو وازی هێنا، بەدوای ئەویشدا ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی گەشتنە ئەو بڕوایە ئەم حزبە پێویستە فاتیحە لەسەری بخوێنرێت وازیان هێنا.
ئەوی رۆژێ كۆمەڵە نەخوێندەوارێكی لەجۆری وەك عەدالەت عەبدوڵا باسیان لەوەدەكرد ئەوان وەك رۆشنبیرانی ناو یەكێتی گۆراِنكاری دەكەن، لەبەرئەوەی كە چاوەڕوانی ئیمتیازاتێكی زۆربوو وەهای دەزانی ئەگەر لەو جۆرە قسانە بكات دەتوانێت شوێنێك باش لەم حزبە بۆخۆی دەستەبەربكات و تادونیا دونیایە خۆی و بنەماڵەكەی دەوڵەمەندبكات.
ئەم كوڕی عەبدوڵایە كە گۆڕەپانەكەی بۆ چۆڵبوبو ماوەیەكی زۆر بەشان وباڵی بنەماڵەی تاڵەبانییدا هەڵی دەدا و سەردەمانێكیش تاڵەبانی بەفریاد رەسی سیاسەتی كوردی دەزانی(كەسێك بیەوێت چاكتر بیناسێت دەتوانێت لاپەرەكانی پێشوتر رۆژنامە سوكەكەی كوردستانی نوێ هەڵبداتەوە و وتارەكانی بخوێنێتەوە).

ئەم عەدالەتە كە وادەزانێت جان جاك رۆسۆی ناو یەكێتی یە وەك چۆن پێشتر لەنوسینێكا باسمان لەوەكرد كە مەگەر بەخەو خۆی یاخود ژنە نەخوێندەوارەكە ببنە ئەندامی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند(هەر وەهاش دەرچوو) پاش ئەوەی كەس دەنگی پێنەدا ئێستا باس لەشكستی نەوەی نوێ و رۆشنبیران دەكات لەناو یەكێتی دا وەك ئەوەی یەكێتی ئەگەر عەدالەت ببێـتە ئەندامی سەركردایەتی ئیدی كێشەی نامێنێت.
ئەم عەلی حەرب ە ی كورد و یەكێتی لە رۆژنامەی هاوڵاتیدا گلەیی دەكات و دەڵێت بەنیازە هەڵوێست وەربگرێت.
وەڵا قسەیەكی خۆش دەكات، تازە بەتازە باسی هەڵوێست دەكات، جارێ سەرەتا عەدالەت عەبدوڵا و مەحمود سەنگاوی لای من وەك یەك وان تەنها لەبەر ئەوەی مەحمود سەنگاوی كابرایەكی بێ عەقڵی سەربازییە، عەدالەتیش نەخوێندەوارێكی مەسەڵحەتچی بێ عەقڵە، چونكە وادەزانێت یەكێتی بەئەو و ژنە نەخوێندەوارەكەی چاكدەكرێت.
قەناعەتی تەواوەتیم هەیە ئەگەر عەدالەت دەربچوایە فزەی لێوەنەدەهات و دەكەوتە وەسف و پیاهەڵدانی تاڵەبانی وژنەكە.
بەڵام باشتر دەرنەچوو، چونكە دەبوو ئیتر رۆژانە خۆمان بەوەڵامدانەوەی ئەم كۆلكەنوسەرەوە خەریكبكەین و كاتی خۆمان بەفیرۆ بدەین.
من بە عەدالەت عەبدوڵا دەڵێم خەم نەخوات، بریارە سێ ساڵی دیكە كۆنگرەیەكی دیكە سازبكرێت بەڵكو ئەمە خوایە ئەو جارە دەربچێت و دواین قسەشم بۆی ئەوەیە كاكی نوسەر نەوشیروان مستەفا بەو هەموو خەبات و ئازایەتی و سیاسەتەوە لەناو یەكێتی داهیچی پێ نەكرا تازە بەتازە جەنابتان دەتانەوێت ئەم حزبە بگۆڕن!.

[email protected]

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە