کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێبوار سه‌یدگوڵ: ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك له‌ئه‌ستۆى یه‌كێتى وپارتییه‌نه‌ك لایه‌نى تر

Monday, 29/03/2010, 12:00


سیروان سه‌ید له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌رۆژى هه‌ینى كاتژمێر 8 ى شه‌و راگه‌یه‌نرا و تیایدا 9 قه‌واره‌ى سیاسى توانیان كورسى به‌ده‌ست بهێنن له‌و نێوه‌نده‌ش دا یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر دهۆك سلێمانى 4 كورسى مسۆگه‌ركرد ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ى به‌هۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ندین ده‌نگى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق به‌تایبه‌تى له‌شارى كه‌ركوك له‌ده‌ست دا كه‌یه‌كگرتوو له‌و پارێزگایه‌دا سه‌ره‌رِاى بوونى تێبینى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان توانى زیاتر له‌24 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌مه‌ له‌كاتێك دا له‌هه‌ڵبژاردنى 2005 زیاتر له‌4000 ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا كه‌بێگومان ئه‌م ژماره‌یه‌یه‌ى ئێستاى یه‌كگرتوو ره‌قه‌مێكى جه‌ماوه‌رى گه‌وره‌یه‌ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ساڵانى رابووردوودا .

بۆزیاتر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و تێرِوانینى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌و بواره‌دا سایتى یه‌كگرتوو دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رێبوار سه‌ید گوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 6ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئه‌نجا م داو كه‌ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى دیمانه‌كه‌یه‌

وه‌كو یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان چۆن ده‌رِواننه‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌تى له‌شارى كه‌ركوك؟

- به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ى تێپه‌راندن و راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پیرۆزبایی له‌خۆمان و ئه‌ندامان ودۆستان وجه‌ماوه‌ره‌خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و سوپاسى ئه‌و ده‌نگانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ به‌ئێمه‌یان به‌خشى وه‌پیرزبایی له‌سه‌رجه‌م قه‌واره‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌م هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ببێته‌وێستگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى شارى كه‌ركوك به‌تایبه‌ت كێشه‌ى نیشته‌جێبوون و مادده‌ى 140 كه‌ئاواتى هه‌موو كوردێكه‌

هه‌روه‌ك ده‌زانن كه‌ئێوه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ده‌نگتان به‌ده‌ست هێنا به‌ڵا نه‌گه‌یشتنه‌كورسى پێتان وایه‌ئه‌م ژماره‌یه‌واقیعى به‌رجه‌سته‌بووى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى ئێوه‌یه‌له‌كه‌ركوك؟

- به‌دڵنیاییه‌وه‌نه‌خێر چوونكه‌ئێمه‌به‌ڵگه‌ى باشمان هه‌یه‌كه‌ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه‌ركوك ده‌ستكارى كراوه‌و له‌و نێوه‌وه‌نده‌دا زوڵمیان له‌كاندیدان وقه‌واره‌كه‌ى ئێمه‌كردووه‌چوونكه‌ئێمه‌به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته‌كه‌ژماره‌یه‌كى زۆر زیاتر له‌و ده‌نگانه‌مان هێناوه‌و چاوه‌رِوانى یه‌ك بۆ دوو كورسیمان ده‌كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌یه‌كه‌خۆتان ده‌یزانن؟

ئایا هه‌ڵوێست ده‌گرنه‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ده‌ستتان هێنا ،

- به‌ته‌ئكید سكاڵاى خۆمان پێشكه‌شى كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین و داواى وه‌ڵامێكى قه‌ناعه‌ت پێكراویان لێ ده‌كه‌ین؟

تاچه‌ند گه‌شبینن به‌پێشكه‌شكردنى ئه‌و سكاڵایانه‌ى كه‌برِیاره‌پێشكه‌شى بكه‌ن؟

- گه‌شبین نیم چوونكه‌پێموایه‌ئه‌وان برِیارى خۆیان داوه‌و كورسیه‌كانیان به‌سه‌ر دوولیستى هاوپه‌یمانى ولیستى العراقیه‌دا دابه‌ش كردووه‌به‌ڵام ئێمه‌وه‌ك مافێكى ده‌ستورى ویاسایی به‌مافى خۆمانى ده‌زانین كۆمیسۆن له‌گله‌ییه‌كانمان ئاگاداربكه‌ین.

یه‌كێتى وپارتى له‌راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ئۆپۆزیسۆن به‌هۆكارى ئه‌و نوشوسته‌ى كورد له‌كه‌ركوك ده‌زانن ئێوه‌وه‌ڵامتان بۆ ئه‌وه‌چییه‌؟

- من وه‌كو یه‌كگرتووى ئیسلامى قسه‌ده‌كه‌م له‌كه‌ركوك ئێمه‌پێش بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن موباده‌ره‌ى هه‌ردوو به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و به‌رپرسى لقى پارتیمان كرد و داوامان لێكردن و پێمان وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌سه‌ر جه‌م لیسته‌كوردیه‌كان به‌یه‌ك لیست دابه‌زین به‌ڵام كاك ره‌فعه‌ت وكاك نه‌جات وتیان پرسى سه‌رو خۆمان ده‌كه‌ین ووه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌به‌داخه‌وه‌هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داینه‌وه‌بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ده‌ڵێكه‌كه‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك له‌ئه‌ستۆى یه‌كێتى وپارتییه‌نه‌ك لایه‌نى تر جگه‌له‌وه‌ش هه‌ردوولایان باش ئێمه‌ده‌ناسن كه‌له‌به‌ر لایه‌نى نیشتیمان په‌روه‌رى و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ییمان زۆرترین قوربانى وسازشمان ئه‌نجام داوه‌بۆنمونه‌له‌شوێن هه‌بووه‌یه‌كگرتوو كاندیدى دیارى نه‌كردووه‌و به‌یه‌كێتى وپارتى وتووه‌ئێوه‌خۆتان كاندید بكه‌ن باده‌نگه‌كانى په‌رته‌وازه‌نه‌بێت هه‌روه‌ها له‌كه‌ركوك ئێمه‌ئه‌وه‌ناشارینه‌وه‌كه‌زۆر تیبینیمان له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى هه‌بووه‌له‌كاتى ده‌نگدان دا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى كورد نه‌فه‌وتێت له‌و نێوه‌نده‌دا بۆیه‌سه‌رجه‌مى سكاڵاكانمان كێشاوه‌ته‌وه‌ئه‌مه‌له‌كاتێكدا مافى خۆمان بوو ئه‌و كاره‌مان بكردایه‌به‌ڵام خۆشیان ده‌زانن كه‌بۆچى نه‌مان كرد؟

شه‌قامى كه‌ركوك به‌تایبه‌تى ئه‌ندامانى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن ده‌نگه‌كانى یه‌كگرتوو بۆ لیستى العراقیه‌چووه‌تاچه‌ند ئه‌مه‌حێى باوه‌رِه‌

- نه‌خێر ئه‌وه‌راست نییه‌به‌پێى برِیارى كۆمیسۆن ئه‌وه‌ى كورسى به‌ده‌ست نه‌هێنیت ده‌نگه‌كانى ده‌سوتێ نه‌ك بۆ لایه‌نى تر بچێت.

له‌كۆتای دا ده‌تانه‌وێ چى به‌و جه‌ماوه‌ره‌بڵێن كه‌متمانه‌یان به‌ئێوه‌دا؟

- پێیان ده‌ڵێم ده‌ستان خۆش بێت بۆئه‌و ده‌نگانه‌تان لێره‌وه‌ده‌ستى یه‌كه‌به‌یه‌كه‌یان ده‌گوشم وپه‌نجه‌ى شایه‌تومانیان ماچ ده‌كه‌م وپێیان ده‌ڵێم بێئومێد مه‌بن ئێوه‌ ئه‌جرتان لاى خوا نوسراوه‌خواى گه‌وره‌ش داواى كۆششمان لێده‌كات نه‌ك نه‌تیجه‌، جگه‌له‌وه‌ش هێشتا رۆژ زۆرى به‌به‌ره‌وه‌ماوه‌و چه‌ندین هه‌ڵبژاردنى تر له‌پێشه‌و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌كه‌یه‌كگرتووه‌كه‌ى ئه‌وان به‌ده‌نگى ئه‌وان هه‌ر له‌پێشه‌و به‌رده‌وام به‌ره‌و لوتكه‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.

دوا وته‌ت:-

- ده‌مه‌وێ به‌سه‌رجه‌م قه‌واره‌كوردیه‌كان بڵێم كه‌ئێمه‌نیزاعمان له‌گه‌ڵ هیچ قه‌واره‌یه‌كى كه‌ركوك نیه‌و رێزى زۆرمان بۆیان هه‌یه‌داواده‌كه‌م ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌بكه‌ینه‌وێستگه‌یه‌كى به‌خۆداچوونه‌وه‌و سه‌رجه‌ممان په‌ندو عیبره‌تى لێوه‌رگرین وه‌داوا له‌هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتیش ده‌كه‌م كه‌ده‌رك به‌و راستیه‌بكه‌ن كه‌جگه‌له‌خۆیان حیزبى دى كوریش هه‌یه‌و خاوه‌نى سه‌نگ وقورسایی و پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆیانن پێویسته‌پارسه‌نگیان بۆ بكرێ هه‌زمى بوونیان بكه‌ن ، وه‌زۆر سوپاسى سایتى یه‌كگرتوو ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە