مامۆستا ئازاد یان فوئاد ساڵەحی قائیم قام یان ئیسترادێكی تر
Saturday, 02/07/2011, 12:00
ئەوانەی زێروزیو دراویان دەوێت كەی دەتوانن دەسەڵات بەڕێوە بەرن ، چۆن دەتوانن وێنای برسیەكان بنوێنن ، كەی دەتوانن شانۆی ناو ماڵێكی ڕەق و تەقی هەژارێك بخەنە ڕوو ، تەنها ئەوەندەیان پێدەكرێت ژیانێكی پڕ لەئاسودەیی بۆ خۆیان هەڵبژێرن و سەیری ئایندەی دورو ڕەشی خۆیان بكەن هەرگیز ناتوانن بەردەمی خۆیان بپێون كەژیانی چەندین هەژار و نەخۆشی كیمیاباران و پڕدەردەسەری لەسەر دایە ، ئەوانەی رۆبی نەخشین و تەلاری جوانیان هەیە لەبەهەشتی سەرزەویدا دەژین كۆتای هەناسەیان لێرەیە نەك لەگەڵ شەهیدانی هەڵەبجەكەمدا بچنە قاپی پەروەردگار ، ئەوانە وەك ئەكتەرێكی فێڵاوی ژیان دەگوزەرێنن ، هەرچی بەزەی هەیە لەڕۆحیاندا دەرهێناوە تەنها فرمێسكی تیمساحی دەڕێژن لەیادی هەڵەبجەدا .
دانیشتوانی شاری شەهیدان زۆر بەدوی فوئاد كەوتن تابچێتەبەردەم دادگا نەگەشتنە ئەنجام لەبەر ئەوەی بەرگری لێكراو كەسیش نەیزانی چۆن هەڵات بەرەو كوێ ئەم گۆی زەویە فڕی و نیشتەوە، ئەوانەی دەربازیان كرد ئێستە دڵنیام وادەزانن بەئاسودەیی دەژین بەپێچەوانەوە خوێنی زوڵم لێكراوانی ئەوشارە ڕۆژێك تۆڵەیان لێ دەكاتەوە دێنەوە بەردەرگای ڕەحمەتی شەهیدان ئەگەر تاوانكاربن ، خۆ عەلی كیمیاوی و بەشداربوانی زۆر بەهێز بوون بۆ لەئەنجامدا لەسێدارەدران كێی تر لە عەلی بەهێزترە ، گەر دوودەسەڵاتی بەهێز لەكوردستاندا هەبێت یەكەمیان هەژارانەو ئەوی تریان بازرگانە دز و دەسەڵاتداری بێ یاسان ، خەڵكی هەڵەبجە هەژار چیەكانن و پێویستە كوڕەهەژارێك كەلەناو قوڕولێتە وقوتابخانەی زوڵمی ئەو شارەدا پەروەردەكرابێ ئینجا تێدەگات لەئازارو مەینەتی خەڵكەكەی و دەسەڵاتی ئەوشارە بەڕێوەدەبات ، براینە ئازاد تۆفیق لەبنەماڵەیەكی هەژارو مام ناوەندمانە و باپێی دا هەڵ نەشاخێن ، گرنك نیە بیرۆكەی سیاسی چیە گرنگ خۆی چۆن بیر دەكاتەوە لەلانكەی تۆفیقی ڕەحیم و دادە سۆیبە كەدایكوباكی بون ڕەحمەتیان لێ بێت ژیاو گەورەبووچۆن كەسێك بێشكەی ژیانی خۆی دەشكێنێ ، مامۆستا هاوڕێ و هاودەردی هەموان بوە چۆن لەڕابوردودا هاوكارو هاوخەمی بوین و ماڵ بەماڵوكۆڵ بەكۆڵ ڕێكخستنمان دەكرد ، بائێستەش هەمان مێژوی منداڵیمان دووبارە بكەینەوە لەگەڵیدا هاوڕازو هاوخەمی ئەم شارە بین ، بۆ ناتوانین بوار بدەین بەئازادی لێوان لێو لەخەمی هەڵەبجەو ڕۆشنبیردەستی بگرین بۆ ئاوەدانی و خۆش گوزەرانی ، بۆ داوكانمان یەك ناخەین بۆ بەپارێزگاكردنی ئەوشارە ، مامۆستا ی ڕۆشنبیرو نوسەر ناتوانێ یەك هەنگاو لەدەست بیرو هۆشی بنەماڵەی شەهیدێك ڕاكات ، من دەستخۆشی دەكەم لەو لایەنەی كەماڵی منی ڕوخاندو ئازادی نارد بۆ ئاوەدان كردنەوەی ، ئەی لاوانی شارەكەم لەبیرتان دێت بە عەنتەریات خانوەكەیان ڕوخاندم و ماوەی 12 ڕۆژیش دەستگیریان كردم بەبێتاوان لەئایندەدا ئەو باسەتان بۆ دەكەم ئێوەش دانتان ناوە بەو ڕاستیەدا تەنانەت شار بەدەریش كرام ، گەرئازادێك نەبێت هۆش بەدەسەڵاتی ئەوشارەدا بهێنێتەوە كێ مافی من و هەزاران كەسی تریش دەناسێ ، براینە ئێمە وون نابین گەر چەندین ئازاد و ئازادیخوازی تری وەك هەڵەبجەیە نەبەزیوەكانمان هەبێت ، ئەوەندەم لێ قبوڵ كەن گرنگ نیە مامۆستا هەرچی بێت گرنگ بیر كردنەوە و كردارە بۆ شارەكەمان خۆ ئەمیش نەبێت یەكێكی تر ئیستراد دەكرێت بۆمان كەواتە با فەخر بەكوڕێكی خۆمانەوە بكەین لەبری كەسێك كەنامان ناسێ كێین چیمان دەوێت، با هەندێ دەست لەڕقی ئەستوری حیزبایەتی هەڵگرین وەرن با دەستی ئازادو یاسا بگرین بزانین چیمان بۆ دەكرێت چیشمان پێ ئەڵێت سەركەوتوبن خەڵكی شاری شەهیدان باوەشی ئەوكەسەش ئاوەدان بێت كەژیانی كوڕەشەهیدێك لەئامێز دەگرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست