بۆئه‌وه‌ی ده‌سترێژی سێکسی دووباره نه‌بێته‌وه
Tuesday, 30/12/2014, 12:00
ئه‌وه‌ی له چاکسازی ئافره‌تانی ڕوویدایه که به‌ڕێوبه‌رێک ده‌ست درێژی سێکسی کردیه سه‌ر چار ژنی ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هیچ پێوه‌ر و بنه‌مایه‌کی له‌به‌ر چاو نه‌گیرایه بۆ دانانی که‌سه‌کان له شوێنه هه‌ستیار و تایبه‌ته‌کان به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قوربانی و به‌تایبه‌تی تریش له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ؟؟ ئاخر ئێمه‌ی ژنان ده‌پرسین چ پێویستیه‌کی ده‌کاتن مدیری چاکسازی ژنان له ره‌گه‌زی پیاو بێتن ، له کاتێکدا ڕۆژانه ئه‌م ژنانه گۆرانکاری فه‌سله‌جی و بایۆلۆجی و نه خۆشی ژنانه و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنانه له جه‌سته‌یاندا و له رۆحیاندا ڕووده‌داتن ،، ئایا ژن له‌م بابه‌ته‌ی تێده‌گاتن یان پیاوان؟؟ ئێمه‌ی ژنان گومانمان له‌وه‌ی نیه که چه‌ندین حارهتی له‌م جۆره‌ی له زۆرێک له فه‌رمانگه‌کاندا هه‌یه ،، به هۆی کاری ڕێکخراوه‌یی و ژنان چه‌ندین جار سکاڵای کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر هاتیه به‌رده‌ستمان که چۆن له فه‌رمانگه‌که‌ی ته‌حه‌روشی جنسی پێکرایه و ئه‌و حاڵه‌ته‌مان دیتیه ،، به‌ڵام له ئێستادا هاوشێوه‌ی به‌رێوبه‌ری چاکسازی ژنان ،، به‌رێوبه‌ری مه‌خفه‌ری توندوتیژی ژنان له سلێمانی به‌هه‌مان شێوه تۆمه‌تباره به ده‌ست درێژی کردن سێکسی له‌سه‌ر چه‌ندین ژن که‌وه‌ک ڕێکخراوه‌کان زۆریمان له‌سه‌ر یاداشت کردیه ، هه‌ر بۆبهڵگهش ژنێكی خۆی ته‌ڵاق دایه و که‌سێکی مارهکردیتهوه که رۆژانه هاتوو چۆی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی کردیه ،وه تۆمه‌تباره به سه‌ردانی ماڵی کارمه‌نده ئافره‌ته‌کان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌رجه‌می ئه‌و قوربانیه ئافره‌تانه‌ی که رووده‌که‌نه ئه‌و مه‌خفه‌ره بۆیه داواکارین تا هاوشێوه‌ی چاکسازی ژنان ، ڕوداوێکی گه‌وره‌تر ڕوی نه‌دایه له ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سانه بپرسنه‌وه که له کاروباری ژناندا ئیش ده‌که‌ن ئێمه‌ی ژنان چیمان که‌مه که ناتوانین له پیاوێکی داوێن پیس باشتر بین ، داواکارین هه‌موو ئیشه‌کانی ژنان راده‌ستی ژنان خۆیان بکرێنه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست