دهزانن ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی دەستور لەسەر نەوشیروان مستەفا بڵاو بوكرایەوە كی پێی داوین؟
Thursday, 03/02/2011, 12:00
پێرێ كۆمەڵێك كەس بە ناوی چەند رێكخراوێكەوە سەردانی نەوشیروان مستەفایان كرد بەقسەی خۆیان بۆ ئەوە هاتبون كە گرژیەكانی نیوان گۆڕان و دەسەڵات خاوبكەنەوە لە ناو رێكخراوەكاندا خەڵكانی یەكێتی و پارتی تێدابو، بەڵام ئەو كەسانەی كە یەكێتی و پارتی بوون ئەو هەواڵەیان نەداوه بە رۆژنامەی دەستور، بهڵکو کاک رەحمان غەریبی شوعی لە كۆبونەكەدا بەشدار بوو، ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی دەستور بڵاوكرایەوە هەر رەحمان غەریب خۆی هەواڵەكەی گهیاندته دهستوور و هەر خۆشی لێدوانەكەشی داوە بە رۆژنامەی دەستور.
رهحمان غهریب تهنها شیوعیی نییه، من وەكو رۆژنامەنووسیك، كە لە رۆژنامەی دەستور كار دەكەم، ئەم رەحمان غەریبەم بینیوە، چۆن ماستاو بۆ حاكم قادر و بەرپرسەكانی یەكێتی كردووە. رەحمان غەریب جگە لە جاسوسێك هیچیتر نییە، بۆ پارە ئامادەیە هەموو شتێك بكات، رۆژنامەی دەستور لە رووی مادیەوە لاهوری برازای جەلال تاڵەبانیی له پشته، لاهوڕی ملهوڕ بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆره ، ئیشی رۆژنامەكەش كاری جاسوسیكردنە بۆ لاهور.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست