كارتە دۆڕاوەكانى دەسەلاتی كوردی

Monday, 18/04/2011, 12:00







بۆ بە ئەنجام گەیاندنى هەر كارێك یان بەردەوام بوون لەسەرى مرۆڤ پشت بە هەندێك هۆى گرنگ دەبەستێت كە واى لێبكات سوور بێت یان دڵخۆش بێت بە سەركەوتووێتى كارەكەى , گشت دكتاتۆرەكانى جیهان كە بەردەوام دەبن لەسەر كارە ناڕەواكانیان و ستەم لە گەلانی ژێردەستەى خۆیان دەكەن بە پاڵپشتی هەندێك هۆكار كە پێی دەوترى كارتە بەهێزەكانى هۆى مانەوە , بابزانین ئەو كارتانەى گشت دیكتاتۆرەكان بەدەسەڵاتی كوردی خۆشمانەوە پشتیان پێبەستووە چین ؟ كەوا بێگومان مژدەى ئەوە دەدەمە گەلەكەمان كەوا دەسەڵاتە بۆگەنەكەى لەمەڕ خۆمان لەدەستیان داوەو ئەو كارتانەیان دۆڕاندووە ئیتر چیتر هیچ شتێك دادیان نادات و تیاچوونیان بەڕێوەیە بە پێی گشت پێوەرە لۆژیكی و سیاسی و مێژوویەكان :

1/ كارتى دۆڕاوی هێزى سەربازى :
ئەگەر ئاوڕێكى خێرا بدەینەوە بۆ بارودۆخی ناوچەكەو نموونەى چەند هێزێكى زەبەلاحی دیكتاتۆرە لەناوچووەكان و ئەوانەى بەڕێوەیە لەم سەدەیەدا ,ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە هەر كات وادەى راماڵینی دیكتاتۆر هات نەك هەر سوودی نیە ئەو هێزە سەربازیە تەنانەت سوودی لێ وەردەگیریتەوە بۆ لە ناوچوونى خۆى وەك نموونەكانى (عیراق و ئیران و یۆغوسلافیاو میێر و تونس و لیبیاو یمن .....)بە سووپایەكی چەند ملیونیەوە نەیان توانى خۆیان راگرن بەرامبەر قینى جەماوەر و پاشان سووپاو چەكەكانیان بەكارهێنرانەوە دژى خۆیان.

2/كارتى دۆڕاوی پاڵپشتی جەماوەرى:
دەیان نموونەى بەرچاو هەیە كە چۆن دیكتاتۆرەكان لە كاتى فەرمەنرەواییاندا هەول دەدەن كە منالی سەربێشكەش بكەنە لایەنگرى حیزبی خۆیان و لە بۆنەكاندا كۆیان بكەنەوەو هەڵیانپەڕێنن و چەپڵەیان پێلیبدەن و شیعر و گۆرانییان بەسەردا هەڵبەن , بەڵام ئەم كارتەش دۆڕاوە چونكە بینیمان عیراقی ێدام بە 25 ملیون بەعسیەوە چون بەلەعنەت كراو پشتى تیكرا و میێرى %99 ى دەنگدەر بە موبارەك چون ژێر پێخرا و دەیان نموونەى تر كە زۆر گەوجێتىیە پشت بەكارتى پاڵپشتى جەماوەرى و لایەنگرە حیزبیەكان ببەسترێت.

3/كارتى دۆڕاوی پاڵپشتى سیاسی و سەربازى هێزە دەرەكیەكانى وەك ئەمریكا :
بەڵی لەم رۆژەدا كارتێكى زۆر گرنگە كە دیكتاتۆرەكان پشتی پێدەبەستن بەلام مێژوو سەلماندی كە ئەمریكا تا ئەو كاتە پالپشتی دیكتاتۆرەكان دەكات كە میللەتى ژێردەستەى ئەو دیكتاتۆرانە بێدەنگ بن بەڵام هەركات میللەت هەستا و قسەى خۆى كرد ئەوا ئەمریكاو هاوپەیمانەكانى دەچنە پاڵ داواى میللەت ,چوونكە ئەوانیش ئەو ڕاستیە دەزانن كە دیكتاتۆر ئەشێ لەناوبچێ بەلام میللەت هەردەمێنێت ,بۆ ئەمەش نموونەكان زۆرن وەك ێدام و مبارەك و بینۆشێ و ماركوس و زینالعابدین و علی ێالح ,گشتیان نۆكەرى ئەمریكا بوون پاشان بۆ پێلاو سرینیش ئەمریكا پالپشتی مانەویانی نەكرد.

4/كارتی دۆراوی سەروەت و سامان و دارایی بەهیز:
بۆ ئەوە نوكتەیەك دیتەوە بیرم , كریكارێك وتى گەر موبارەك دەیزانى ئەو سەروەت و سامانەى كە لە میللەتى دزیوەو كۆىكردۆتەوە ئەوها دەبێتە سەرەخۆرەى و ئیستا لەسەرى دادگایی دەكرێت خۆزگەى بە منی كریكار دەخواست كەواتە من لەسەرۆك گەورەترم و ئاسودەترم .مێژوو ئەو راستیەمان بۆ دەردەخات كە سەدەها ستەمكار و دیكتاتۆر كە ملیارەها دۆلار سەروەت و سامانیان بووە نەك تەنها فریایان نەكەوتووە بگرە بووەتە تەوق و چۆتە گەردنیان
بۆیە مژدەى ئەوە دەدەمە دەسەلاتى كوردی كە هەم خۆیان هەم كارتەكانیان دۆڕاون و تەنانەت بوارى ئەوەش نەماوە نیوەى پاپۆرە نوقمبووەكەیان رزگاربكەن تازە نە چاكسازی و نە پەشیمان بوونەوەو نە دەستهێنان بەسەر منالانى هەتیو و فەقیرو هەژار فریایان دەكەویت , وەك بەچكە دیكتاتۆرى كورى دیكتاتورەكەى سوریا تازە بیرى دەكەویتەوە (ئەحكام عورفی) 50 ساڵە لا ببات و ناسنامە بدات بە كوردی سوریاو مولەتى پارتى سیاسی بدات , بە پێچەوانەوە هەر رۆژێك زیاتر دانەوێ بۆ میللەت ئەو زیاتر ریسوا دەبیت و بەرپەرچدانەوەى توند تر دەبێت .
دەسەلاتى كوردی بەداخەوە هیچ ئامۆژگاریەكمان نەماوە بۆتان تەنانەت دڵ بەم ووتارەش خۆش نەكەن كە بتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ مانەوەتان و گۆڕانكارى بكەن , ئەوەندەى نەماوە میللەت ڕۆژووى بشكینێت بە ئاوابوونی خۆرى ستەمتان .بۆیە تەنها ئامۆژگاریم ئەوەیە كە بە گیانیكى بویرانەوە چاوەرێی دادگایی میللەت بن و حوكمی جێبەجێ بكەن كە لە سێدارەدانتانەو هەوڵی دەربازبوونیش مەدەن چونكە بچنە سەر مانگیش دەتانهێنینەوە و دەبێت ڕیسواتان بكەین و سزاى خوتانتان خەلات بكەین , وەك چۆن ئێوە خەڵاتى هەزارەها دایكى كوردتان كرد بە خوێنى كوڕەكانیان لەشەڕی ڕیسواى ناوخۆى خۆتان و هیتر.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە