پچدك چەكوش لەناڵ و بزمار دەدات ووشیاریەك بۆ پەكەكە

Sunday, 20/02/2011, 12:00


سڵاوێكى گەرم
بەڕێزان:-
دیوانى سەرۆكایەتى كۆنگرەى گەلى كوردستان.
سەرۆكى كۆما جڤاكێن كوردستان.
كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان.
ئەگەرچى زۆر چاوەڕوان بووم ئێوە وەكو بەشێكى گرینگ لەسەركردایەتى بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد زۆر توند نیگەرانى نیشان بدەن لەبەرامبەر ڕژانى خوێنەكەى من بەناهەق بەدەستى چەكدارەكانى بارزانى بەڵام مخابن سەرەڕاى ئەوەى نەبەشداربوون مەراسیمى بەخاك سپاردنى تەرمەكەم و بەشداریش نەبوون لە پرسەكەم ئەوەى جێگەى پرسیارە و پێویستى بەوەڵامە بەڵام ئەوەى زیاتر ئەو برینەم قوڵتر دەكات و بەسانایى ساڕێژ نابێت ئەوەیە كە لەنێوان تابوتەكانەوە پێم دەگات هەواڵى ناخۆش و خەمهێنن و جێگاى داخ و نیگەرانین بەتایبەتى هەڵوێستى نابەرپرسانەى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان كەبۆ جارى دووەم لەدژى ئیرادەى گەلى كورد لەهەرێمى كوردستان چەكوش لەناڵ و لەبزمار دەدات بەڕاستى من لەڕێگەى ئەم نامەیەوە داوا لەهەموو لایەكتان دەكەم بەئەركى خۆتان هەڵبستن و ووشیارى بەم پارتە بدەن ئەگەرچى بەشێوەیەكى ئەوتۆش كاریگەرى نیە لەسەر بارودۆخى هەرێمى كوردستان بەڵام ئەوەى بەمن گەیشتووە هەڵوێستێكى نابەرپرسانەیە و چونكە ئەوەى پدك و ینك جورئەتیان نیە لەبەرامبەر گەلدا بیڵێن ئەوەتان بەلێدوانى نوسراو بەشێوەى ناڕاستەوخۆ بەرگرى لەپارتى و یەكێتى دەكەن و شەرعیەت بەڕژانى خوێنى من دەدەن لەبەرئەوە جارێكى تر داواتان لێدەكەم هۆشدارى بدەنە ئەو پارتە چونكە ڕاگەیاندنى هەڵوێستى لەم جۆرە برینەكانى من قوڵتر دەكاتەوە و ئازاریش بەباوكى هەناسە ساردم دەبەخشێت لەبەرئەوە من نیگەرانم لێتان تائەوكاتەى ئەم پارتە داواى لێبوردن دەكات لەو هەڵوێستەى ڕایگەیاندووە.
ڕێژوان على ئەحمد
شەهیدى خۆپیشاندانەكەى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە