کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

کاوه‌ ڕه‌ش: مەملەکەتی مەقەڕ و مزگەوت

لەسەر گۆی ئەم زەمینە، چەندین ووڵات و هەرێم هەن، کە هەریەکەیان بەچەند خەسڵەت و شێوازێک ناودارو ناسراون. وەلێ ئەگەربێت و بمانەوێت، ئەو هەرێمۆچەکەیەی باشوری کوردستان، بخزێنینە نێو ناوان، مەگەر بەو ژمارە زۆرەی مزگەوت و مەقەڕی حیزبەکان، بیخەینە بەرچاوی دونیا! بەڕێکردن و گوزەرکردنت، بەهەرکوچەو شەقامێکی هەرێمی...

کاوه‌ ڕه‌ش: هەرێمێکی فشەڵ و غەرق بوو لە ناپاکی

ئاشبەتاڵ٣١ی ئابمیژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە.من کەسێکی نیشتیمان پەروەر نیم، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڕاستییە باش دەزانم، ناپاکی کردن لەوڵات, دوا پلەی بێڕەوشتیە. (ژاک)----------------------------ڕۆژگار هات و ڕۆی و دێت، هەمیشە ناپاکی و دوبەرەکی و درۆو دزی و قسەی زل، کوردان بەرەو هەڵدێران ڕادەنێت.----------------------------٢٣ساڵ...

کاوه‌ ڕه‌ش: کورد له‌هه‌موو جێگایه‌ک سه‌نگینه‌ ته‌نها له‌کوردستان نه‌بێت

من و حاکمەکەی شارۆچکەی دوکان ئه‌وه‌ بۆ وا بێده‌نگ و ماندوو دیاری، ده‌سگیرانه‌که‌ت وازی لێهێناوی؟ نا ته‌نها ماندوو بێتاقه‌تم، ده‌سگیرانم نیه‌. واو وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ من، منیش ده‌سگیرانم نیه‌، ئه‌و وای وت به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌، لێتان تێکنه‌چێ، من باسی ئه‌و کچه‌ پارێزه‌ره‌ لێو به‌خه‌نده‌ ده‌که‌م، که‌یه‌که‌م...

کاوه‌ ڕه‌ش: هەرچی لەسەرزوەوی بوو فرۆشتیان، ئێستا نۆبەی سامانی ژێر زەویە

فرۆشتنی خوێن چی نەما لەوبستە خاکەی کەخۆیان ناویان ناوە هەرێمی کوردستان، نەیفرۆشن؟ بەدرێژای بیست و سێ ساڵ، پدک و ینک، هەرچی نرخی پولێکی قەڵبی هەبو هەرزان وتاڵانفرۆشیانکرد. سەدان کەللە سەری نەیارو لایەنە سیاسیەکانی یەکدیان پۆچەند تمەن و لیرەیەو دۆلارێک، بەووڵاتانی تینو بەخوێنی کورد فرۆشت. هەرلەسەرەتایی...

کاوه‌ ڕه‌ش: ئەژدیهاکانی ئالی بارزانی و تاڵەبانی ناتوانن بەبێ خوێن بژین

کوشتن، رفاندن، بزربوون، دەستدرێژی، سوکایەتی، خیانەت، ئەو چیرۆکانەی بەدرێژای ٢٢ساڵ، بێ پرسیارکردن بۆ ئارەزووە شەیتانییەکانی دەسەڵاتدارنی کورد، خۆیان دەخزێنە نێو هەموو ماڵێک، لەو هەرێمە ناکامڵەی کەتائێستا پێناسەیەکی ڕوون نیە، بۆ ناسینەوەی! ئەمڕۆ لەکوردستانی باشور، هەموو شتەکان پێچەوانە بونەتەوە....

کاوه‌ ڕه‌ش: تاکەی خوێنی خاک و جەستە بڕوات، بۆ درێژ بوونی تەمەنی ئەو دەم و چاوانه‌

ئەمانە دەبێ دەستیان بگوشرێت تا چوار ساڵی دیەک حوکم بکەن، یان دادگایی بکرێن تا دێت دەسەڵاتی کوردی گەنیو تر دەبێت، جوانترین داهێنانیان, کوشتنی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کەدەیانەوێت لەپێستی سروشتی خۆیاندا ژیان بکەن. ئەو دارو دەستەی لەماوەی بیست ساڵی رابردوو, دیکتاتۆر حوکمڕان بوون، دەبێ دادگای بکرێن، نەک...

کاوه‌ ڕه‌ش: کێن ئەوانەی حوکمداری هەرێمی کوردستان دەکەن؟

ئەوان شۆڕشیان بۆگەل کرد، یان بۆ ناوگەڵ؟ کێن ئەوانەی حوکمداری هەرێمی کوردستان دەکەن؟ نەخۆش و چەتەو مافیا، بازرگان و سیاسی درۆزن و دوو ڕوو؟ کوردستان ئەمڕۆ بۆتە مەنزڵگای کۆمەڵێک دەستەو چەتەی مافیایی گەورە گەورە. تەنانەت بەشێک لەوانەی لەووڵاتانی دەرەوەش داوێن پیس و دزو جەردەو مرۆڤ کوژ دەرچوون، ئەمڕۆ ڕوو...

کاوه‌ ڕه‌ش: سەرۆک بەگوللەیەک کۆتای بەژیانی دەهێنێت؟!

هۆ پادشاو سەرۆکی عەرشی کەلاو. لەو نیشتیمانە وێرانەدا، برسیەتی و ژیانی منداڵێکی هەژار، ئاهوناڵەی دایکێکی جگەر سوتاو، چاوەڕوانی خوشکێک بۆ گەڕانەوەی برا تاقانەکەی، بێ دەنگی پیرە پیاوێکی نغرۆ لەخەفەت، دڵی گەنجێکی خاڵی لەهیوای بەرداوامی دان بەژیان، ڕەت بوون بەتەنیشت ئەو گۆرستانانەی منداڵەکان یاری بەکێلی...

کاوه‌ ڕه‌ش: ڕۆژنامەنووسان هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆن!

بەشێک لەپیاوانی بەناو ئایینی بەرلەوەی سوکایەتی و تانەی نابەجێ بگرنە بەشێکی کۆمەڵگا یان چین و توێژێکی کۆمەڵایەتی، نەفامی و ناتێگەیشتووی خۆیان دەردەخەن لەدەربڕینەکانیاندا، تائەو جێگایەی بەشێک لەوقسەو بۆچوونانەی دەری دەبڕن، دەچنە خانەی سوکایەتی بەمرۆڤ و درووست کردنی تۆمەت و تاوانی بێ بنەما. بەشێکی دیکەی...

کاوه‌ ڕه‌ش: حوکمی شەیتانەکانی دۆزەخ لەکوردستان

ئەگەر هەموو سەرەتایەک کۆتایی هەبێت، ئەدی بۆ ئەو هەموو درۆو دزی و خیانەت و نیشتیمان فرۆشییەی ، بەناو سەرانی کورد، کۆتایی نەیەت. تۆ بڵێی ناڕاستگۆی و خۆ گێل کردن و بەلادا بردنی میللەت، لەسەردەستی کەسانی بەناو کوردپەرەرو خۆ بەرێبەر زان، هۆکار بن بۆ نەگەیشتن بەبەرئەنجامێک کەکورد بکاتە خاوەن دەووڵەت و کیان؟...

کاوه‌ ڕه‌ش: مەرگی رۆژانەی قوربانیان و پرسی جینۆساید لەپارلەمانی بەریتانیا

لەدرێژەی هەوڵی بەفەرمی ناساندن و بەنێودەوڵەتی کردنی کەیسی ئەنفال و کیماباران، وەک وە پرسی جینۆساید، لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەتایبەت ئەوروپا، هاوکات دوای 25 ساڵ گوزەرکردن بەسەر گازبارانکردنی شارۆچکەی"هەڵەبجە" بەشێک لەکوردانی تاراوگە چ وەک تاک یان گروپ و رێکخراو، هەوڵی بێ ووچانیان داوە بەمەبەستی...

کاوه‌ ڕه‌ش: سکانداڵە سێکسییەکانی پایتەخت و بێ دەنگی کاربەدەستان

نەبوونی پسپۆڕی شارەزاو لێکۆڵەرەوەی تاوان، نەبوونی کارمەندی پرۆفیشناڵ لەبواری جموجۆڵی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری کە پیشەیی و بێلایەن بێت،چەندین بۆشای زیاتری نێو دەزگاکان، بەشێکن لەزۆربوونی دیاردەی پاشاگەردانی و دروست بوونی تاوان و نادڵنیایی هاووڵاتیانی هەرێم، زاڵ نەبوون بەسەر کەم کردنەوەی رێژەی تاوان،...

کاوه‌ ڕه‌ش: هێشتا شەیتان دیموکراسی ترە لەپارتی

ساڵانە بەهەزاران کەس لەپەیڕەوانی ئاینی ئیسلام، لەگەڵ بەجێ هێنانی فەریزەی حەج ماڵی خودا، بەردبارانی شەیتانیش دەکەن، کەچی رۆژێک نەمان بینی شەیتان یان ئەوەنەی موسوڵمانەکان بەشەیتان پەرست ناویان دەبەن، بێن لەتوڵەی ئەوەدا، کوێرانە خەڵکی بەر ڕێژنەی گوللە بدەن و بیکوژن. کەچی لەسەر شکانی شوشەی پەنجەرەکانی لقی...

کاوه‌ ڕه‌ش: لەکالاوەکەی عەرشی سەرۆک چی دەوزەرێ؟

مەبەستی من بەشێکی ئەو توێژەی کۆمەڵگایە لەنێویاندا، دکتۆر دەستدرێژی دەکاتە سەرنەخۆش،مامۆستا بۆسەرقوتابی،بازرگان بۆسەر کڕیار، پۆلیس بۆسەرهاووڵاتی، سەرۆک بۆسەر میللەت، ئێ گەلۆ لەو مەملەکەتەی لەمەر ئێمە چی دەگوزەرێ؟ لەهەمووی سەیرتر مامۆستایەک هێندە بی شەرمانە لەرۆژنامەو سایتەکاندا باسی خۆشەویستی نێوان...

کاوه‌ ڕه‌ش: لەدەوڵەتی کوردیەوە بۆ ووڵات فرۆشی وداوێن پیسی

پرسیار لە هیتلەر کرا: خوێریترین و هیچ و پوچ ترین کەس، کەبەرچاوت کەوتبێت لەکاتی جەنگەکاندا کێ بووە؟ لەوەڵامدا دەڵێ: ئەو کەسانە بوون کەهاوکاریان کردم لەداگیر کردنی خاک و ووڵاتەکەیاندا. کام لەو بەناو سەرۆک و سەرکردانەی کورد هەیە کەرۆژێک لەرۆژان دەستی نەچوبێتە کورد کوژیەوەو دەست و دامێنی داگیرکەرێکی نەگرتبێ،...