تاکەی خوێنی خاک و جەستە بڕوات، بۆ درێژ بوونی تەمەنی ئەو دەم و چاوانه
Saturday, 07/12/2013, 12:00
ئەمانە دەبێ دەستیان بگوشرێت تا چوار ساڵی دیەک حوکم بکەن، یان دادگایی بکرێن
تا دێت دەسەڵاتی کوردی گەنیو تر دەبێت، جوانترین داهێنانیان, کوشتنی هەموو ئەو مرۆڤانەیە کەدەیانەوێت لەپێستی سروشتی خۆیاندا ژیان بکەن.
ئەو دارو دەستەی لەماوەی بیست ساڵی رابردوو, دیکتاتۆر حوکمڕان بوون، دەبێ دادگای بکرێن، نەک بەناوی حوکمەتی بنکە فراوانەوە, ڕێگایان پی بدرێت چوار ساڵی دیکە, خوێن و خاک و سامان و ئازادی و مافەکانی خەڵک داگیر بکەن. ئەوان هەرلەسەرەتاوە بەکوشتن دەستیان پیکردوە، دەشێ چارەنوسی ئەوانیش بۆ دواجار کوشتن بێت. ئەو دام و دازگاو سیستەمە فشەڵە نائاسایی و نایاساییەی دەیبنین, بەرهەمی عەقڵیەتی گەوجی و نەفامی, ئەو کۆمەڵە دەم و چاوە, باو و سواوانەیە کەتا ئەمڕۆش نیازیان نیە, هەنگاوێک لەدەسەڵات و کوشتن و برین و فەسادی دزی دوور بکەونەوە. ئەگەر بێتو بگەڕێینەوە بۆ رابردوو, زۆربەی هێزە سیاسی و چەکدارەکانی کورد, لەسەرەتای دروست بونیاندا بەشێوەیەکی هەرەمەکی و بێ نیزامی سەریانهەڵداوە. ئەگەرچی سەدان گەنجی کورد، بەگیانی کوردایەتی فیداکاریەوە پاڵیان لەچیاکاندا بوو، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا, دەیان لەو کەسانەی کاری قێزەون و داوین پیسی و دزی و مرۆرڤ کوژیان ئەنجام دابوو, خۆیان خزاندبووە پاڵ لایەنە سیاسی و چەکدارەکانی نێو شۆڕش. هەموو ئەمانەش ببوە هۆکاری شەڕی کورد کوژی لەشاخ و بەردەوامی ئەو شەرەش بۆ دوای راپەڕین لەشارەکاندا.
باڵانسی شەڕکردن
ئەگەر بێت و دوور لەسۆزو هەڵچونی دەروونی زۆربەی ئەو شەڕو پێکدادانانەی لەنێوان نەیارەکانی کورد و ئەوەی بەهێزی پێشمەرگەو چەکدارە کوردەکان ناو دەبرین, لەچوار چێوەیەکی زانستی سەربازیدا هەڵبسەنگێنرێت، زۆربەی شەڕەکان زیانیان زیاتر بووە لە سەرکەوتن. ئەگەر پێشمەرگە تاقە بەعسیەکان کوشتبێت، ئەوان دەیان هاووڵاتی بیئاگایان لەجیاتی کوشتۆتەوە. ئەگەر رەبیەکیان گرتبێت، بەعس چەندین گوندو دێهاتی لەجیاتی تەخت کردوە. ئەمە بەمانای ئەمە نیە بڵێن بەعس خوێن مژو دڕەندە نەبووە، بەڵام هونەری جەنگ و پێکدادان دەبێت حیسابی خۆی بۆ بکرێت. بەرلەئەنجامدانی, هەڵسەنگاند و بەڵانسی زەرەدو زیانەکان و قازانجەکەی بکریێت. ئاخر هەموو کەس دەزانیت چەک هەلگرێت و تەنانەت تەقەش بکات, بەڵام ئاخۆ چەند کەس لەکاتی تەقەکردندا, نیشانە دەپێکیت و پلانی دوژمن تیێک دەشکینێت. ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا ئەم جۆرە هێزانە, بەردەوام زیانیان زیاتر بووە بۆ کورد، نەک قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەی. چەندین ساڵ خەریکی یەکتر بڕینەوە بوون لەشاخ، پاشان لەشار بەهەمان شێوە. بەهەزاران گەنج لەداوی ١٩٩١وە لەژێر دەسەڵاتی ینک و پدک، ووڵاتیان جێهێشت. ئەوان هەموو گەنج و تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٥ ساڵاندا بوو, بەڵام تەواوی ووزەو تواناکانیان لەکارخانەو شەقامەکانی خۆرئاوە سەرف کرد. ئێستا زۆربەیان لەسەرو ٣٥ ساڵیدان و هێشتا ناتوانن هیوایەک بەدی بکەن، لەو مەملەکەتەی بۆتە مۆڵگەی چەتەوە مافیەو فیرعەونەکان. هێشتا پیاوە کۆیلەو مێشک پوچەکانی حیزب، لەسەر وێنەک یان ڕستەیەک نوسین، سڵ لەگیان کێشانی هیچ گەنج و لاوێک ناکەنەوە. هەموو ئەو تاوان کوشتن و برین و دزی فەسادیەی لەدوای ڕاپەرینەوە کراوە, خۆ بەعس و بێگانەکان لەکوردستان نەیان کردوە، بەڵکو تەواوی لەسەر دەست و نەخشەی گڵاوی زۆڵەکوردو ئاڵقە لەگوێکانی باندو مافیاکانی حیزبی کوردی کراوە.
مزگەوت و مەقەڕ
دەسەڵاتی کوردی لەماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردودا، تەنها داهێنانێک کردبیەتی کردنەوەی مزگەوت و مەقەڕی حیزبی بووە. هەرجەند سەدد مەترێک مزگەوت و مەقەڕێک قوت کراوەتەوە. ڕاستە مزگەوت جێگای پەرستن و نزاو پاڕانەوەیە، بەڵام ئەوان بۆ مەبەستی لەخشتەبردن و کۆیلەکردنی کۆمەڵگا بەکاریان هیناوە. ئەوەتە ئەمڕۆ بەرئەنجامی ئایدۆلۆجیای مەقەرەکان و مزگەوتەکان، دەبینرێت. ساڵان ئەگەر کەسانی خوێندەوارو ئەدیب و شاعیر و گەورەپیاوان, لەمزگەوتەکانەوە سەریان دەردەهێنا، ئەمڕۆ جیاوازی نێوان مەقەرێکی حیزبی کەمرۆڤ و گیانلەبەر کوژ بەرهەم دەهێنێت نیە لەگەڵ مزگەوتێک.` ئەمڕۆ کوردستان بۆتە سەربازگایەک، هەزاران چەکداری بێ ئینتیما و سەدان سەربازگەی نایەئەکادیمی و نایاسای لێ دروست بووە. زۆربەی ئەوانەی پیشەی چەکداریان هەڵبژاردوە, تەنها بوونی ئەو بۆشاییە گەورەیەیە لەنەبونی کارو خۆژیاندن بەڕێگای ئاسای. لەلایەکی ترەوە حیزبە کوردیەکان نایەنەوێت لەجیاتی کارکردنی گەنجان, هەبوونی بەرهەمی دەستی خۆیان کە منەتی دەسەڵاتی تیدا نەبیت بگرنە دسەت. ئەوان گەرەکیانە لەڕێگای مۆلگەی سەربازی و پیشەی پۆلیسییەوە, نفوسی حیزبی خۆیان ساخ دەکەنەوە. ئەگەرنا هەرێمێکی بچوکی وەک کوردستان, پێویستی بەم هەموو چەکدارە نانیزامی بی دیسپلینیە نیە. لەجیاتی دەیان مۆڵگەی سەربازی چەند کارگەو کارخانەیەک لەشارو شارۆچکەکان دروست بکەن, تاگەنجان بەسروشتی ژیان بکەن. ڕۆژانە چەندین تاوانی کوشتن و دەستدرێژی لەلایەن ئەو هیزانەی دەسەڵاتدارانی حیزب دروستان کردوون, دەکرێتە سەر هاووڵاتیانی ئاسای. هەرچی تاوانە لەسەر دەستی چەکدارێکی نێو ئەکایە سەربازیانە ئەنجام دەردێت, لەکاتێکدا لەووڵاتان ئەو پیشەی پۆلیس وسەربازی, یاخود کارمەندە تایبەتییەکانی دەوڵەت, کەسانی خاوەن رەوشت و دام و داوین پاک و راستگۆ و خاوەن رابردوویەکەی پاکن, سەرباری بوونی پسپۆڕیی بوونی ئەزموونی دەوڵەمەند لەبوارەکانیاندا. بەتەنها هەڵگرتنی چەک و لەبەرکردنی بەرگی فەرمی سەربازی یاخود پۆلیسی بەس نیە, بۆ ئەوەی بەو کەسە بڵێن کارمەندی دەوڵەت, لەبواری ئاسایشدا وەک لەکوردستان دەبینرێت.
چەکداری وەک پیشەو هونەر
http://www.youtube.com/watch?v=aqkphIWA8nU دیارتین نموونەی بێ ئەزموونی نەبوونی پلانی شەڕو بەرانگاربوونەوە لەو دیمەنانەی چەند ڕۆژەی ڕابردوی شەڕەکانی کەرکوکدا بینرا, کەچەندین جۆری لەهێزە چەکدارەکوردەکان هەبوون و هەریەکەو سەربەلایەن و گروپێکی دیاری کراوبوون. هەرکەسەو لەئاستی خۆیەوە کەوتبوە تەقەکردن تۆمارکردنی بەکامێراو مۆبایل. لەبەشێکی دیمەنەکاندا چەکدارەکان تەقەو دەستڕێژی فیشەکەکانیان لەبەردەمی خۆیاندا تۆز دەکات. لەووڵاتان پۆلیس و ئاسایش جگە لەوەی کەسانێکن لەڕووی جەستەی و دەروونیەوە کەسانی کامڵن، تەنانەت جگەرەش ناکێشن لەکاتی دەوامدا, یان بەکار هینانی مۆبایلی لە کەسی بەڵکو پەیوەندی کردنیان دەبێت لەرێگای ئەمێرە بێ تەلەکانەوە ەبێت, نەک وەک ئەوەی ئەوان. لەڕووی مەرجەکانی سەلامەتی و فیریاگوزاریشەوە دەبێت, لەهەر پێنج کەسێکدا لانی کەم یەکێکیان شارەزای بەهانەوە هاتنی فریا گوزاری تیمارکردن بێت, لەکاتی تەنگانەوە رووبەروبونەوەدا. پێویستە ئەوانەی ئەمرۆ لەبواری سەربازی پۆلیس و ئاسایشدا کاردەکەن، کارێکی شیاوتریان بۆبدۆزرێتەوە تا سەرگرەمی ژاینی ئاسای بن. چونکە ئەوان لەناچاری بێکاری و ڕوویان لەو پیشەیەکردوە. لانی کەم کەسانی خویندەوارو پسپۆرو خاوەن پیشەیی ئامادە بکرێن, لەو بوارەدا ڕۆڵ ببینن. با چیتر کارمەندەکان وەک کۆیلەو دەستەمۆی حیزب و بنەماڵەو دەست و تاقمی گروپەکان بەکار بهینن.
زۆری و بۆری ئەو هەموو هێزو باندە چەکدارانەی لەهەرێمی کوردستان هەن نەک هێمنی دابین ناکەن، بەڵکو ئارامی دڵنیایی هاووڵاتیانیان خستۆتە مەترسیەوە. چی سەیارەی بێ ژمارە هەیە ئەوان لێیدەخوڕن. جی کوشتنی کەس و کارو خێزان و کەسانی دەوربەر هەیە بەجەکی دەستی ئەوان دەکوژرێت. چەندین کەس لەسەر دەستی ئەوان شەق وەشێن و سوکایەتی پێکراوە.
http://www.youtube.com/watch?v=hTclO82zN7Q
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست