لەدەوڵەتی کوردیەوە بۆ ووڵات فرۆشی وداوێن پیسی
Monday, 22/10/2012, 12:00
پرسیار لە هیتلەر کرا: خوێریترین و هیچ و پوچ ترین کەس، کەبەرچاوت کەوتبێت لەکاتی جەنگەکاندا کێ بووە؟ لەوەڵامدا دەڵێ: ئەو کەسانە بوون کەهاوکاریان کردم لەداگیر کردنی خاک و ووڵاتەکەیاندا.
کام لەو بەناو سەرۆک و سەرکردانەی کورد هەیە کەرۆژێک لەرۆژان دەستی نەچوبێتە کورد کوژیەوەو دەست و دامێنی داگیرکەرێکی نەگرتبێ، بۆ مل شکاندنی بەرامبەرەکەی و جاشایەتی خۆی نەفرۆشتبێ؟
دەهۆڵ و دەوڵەتی کوردی
جاربەجار بەناو سیاسییەکانی کورد دەکەونە کووتانی دەهۆڵی سەربەخۆ بوونی کوردو سەری خۆیان و کۆمەڵێک خەڵکی پی گەرم دەکەن، جگە لەکاس کردنی گوێچکە و خۆڵ کردنە چاوی میللەت، لەدەهۆڵ کووتانە زیاتر هیچی دیکەنیە. من تاڵەبانی بەراستگۆ تر لەمەسعودبارزانی دەزانم دەربارەی جاردانی دەوڵەتی کوردی، چونکە تاڵەبانی باش دەزانیت لە ئێستادا لە کوردوستانی باشور، کەسایەتیەکی ئەوەندە جوامێرو مەرد لەگۆرەپانەکەدا نیە بێتە فریادرەس و مەردانە ئەو بریارە بدات بۆکورد. بۆیە تا ئەوان فەرمانرەوا بن، دەڵەتی کوردی جگە لەدەنگی دەهۆڵ و تاڵەبانی گووتەنی خەونی شاعیران شتێکی بڵیقی سەرئاوە. ئاخر هەردوێنی بوو ئەوان پەلکێشی دەوڵاتانی دروسێ و دووژمنە سەرسەختەکانی کوردیان دەکرد، بۆ سەر شەرەف و کەرامەتی تاکی کورد، تەنها بۆ مانەوەی کەلللە سەری ناموبارەکیان، سەدان وهەزاران رۆڵەی بەشمەینەتی کوردیان کردە قوربانی خەونە گڵا وپلانە شەیتانیەکانیان. سەرکردەکانی کورد، بەرلەوەی داوای دەوڵەتی کوردی بکەن، بەتەنها رێز لەکەرامەت و بەهای مرۆڤی کورد بگرن، ئاخر کاتێک هاووڵاتیەکی عێراقی بەس لەبەر ئەوەی هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانیە، بەهۆی کوژرانی خۆی خێزانەکەیەوە لەکاتی گەشتدا بۆ فەرەنسا دەبنە قوربانی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دێتە قسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەکەی دەردەبرێت و داوای هەرچی زووترە دۆزینەوەی بکوژەکان دەکات. ئەوەی زیاتر وڵات ونیششتیمان و نەتەوەکەیان زیاتر لەخۆشەویست دەکات بەهای مرۆڤە، لەلایەن دام و دەزگاو سەرۆک و بەرپرسەکانیان، ئاخر منداڵیکی ئینگلیزی تەمەن 2 ساڵان داوای بیست و یەک ساڵ بزربوونی لەووڵاتی یۆنان، ئێستا پۆلیسی دوو ووڵات دووبارە لێکۆڵینەوە گەران بەدوای سەرداوی دوا چارەنووسی ئەو منداڵەدا دەکەن . لای سەرۆکەکانی کورد ووڵات توشی تاعون و کولێرا دێت نەک سەرۆک وەزیراران بەڵکو وەزیرێکیش هیندە شەرەف مەند و بەجوریەت نیە پلەو پۆست و پارە جێ بهێڵێ و بچێتەماڵەوە.
http://www.bbc.co.uk/news/uk-england-south-yorkshire-20014839 http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-19513595 دادگا و دادوەرەکان
دادو دادوری هەردەڵێی لەسەردەمی حوکمی شمشێردا دەگوزەرێ، ئەگەر کەسێکت کوشتبیت و دەست لەسەر قورئان دابنێ کەتۆ نەتکوشتووە، ئید ریگای ماڵ بگرە بەرو بەئازادی گۆرانی بۆگیانی قوربانیەکە بچرە. ئەوان هیندە بلیمەت وبەتوانان هەموو رێگاو مەتەڵاکانی تاوان و دەستدرێژیەکانی رۆژانەی کۆمەڵگای کوردی، بە سوێند دانێک پوچەڵ دەکەنەوە. با کەسانی خاوەن زانست و زانیارو تەکنالۆجیا ی ناسینەوەی تاوان هەر لەبەر وورگی خۆیان بدەن، کاتێک دادوەرەکان دادگایی باوکی ماۆمستایەکی کچیان کرد، بەتۆمەتی کوشتنی کچەکەی خۆی، چونکە دایکی ئامادە نەبووە سوێند بخوات و شایەدی کوشتنی کچەکەی بدات ئازادیان کردبوو. من نەم ئەزانی نە بگریم نە لەقاقای پیکەنین بدەم، ئاخر ئێمە لە چ عەسرێکدا دەژین؟ دادگاو دادورو دام و دەزگای لیکۆڵینەوەی هێندە سادەو ساکارمان هەبێت، کوشتنی مرۆڤێک بەسوێند خوردنێک بەتاڵ بکەتەوە. لەم سەردەمەدا تەکنالۆژیا دەتوانێت بەتاڵە مووەیەک یان مێشولەیەک وەیان بەهۆی دۆزینەوەی چوکترین بەڵگە لەشوێنی رووداوەکە، یان شیکاری لەسەرجەستەی قوربانیەکە بەسە بۆ ئاشکراکردن و دۆزینەوەی سەرەداوی تاوانەکە. هەفتەی رابروو چوار کەس لەناوچەی قەرەداغ بەدەسترێژی گوللە گیانیان لەدەست دابوو، ئەوەی مایەی بەزەی و خەفەتباری من بوو، نەزانی و نەشارەزای لێدوانی کاکی نەقیبدابوو بۆ تەلەفیزیۆن و دەیگووت: ژمارەیەک قاوانمان دۆزیوەتەوە لە شوینی رووداوەکە بەس نازانین هی چ جۆرەچەکێکە، ئەی هەشت بەسەر ئەومیللەتە نەقیبی پۆلیس و بەرێوەبەری بنکەی پۆلیس بیت، نەزانی چ جۆر چەکێک بەکار هاتووە لەتاوانەکەدا!!لەهەمووی نایاسای تر هەرچی پۆلیسی کورد دەبینی نەناو و نەژمارەی تایبەت کە پێویستە لەسەر جل و بەرگەکانیان هەبێت نیە، تەنها داڵ و شیرو ئەستێرەو خەت داباریووە بەسەریاندا..
کەمیک بولاوە تریش فیدایی و زیرەڤانیە قارەمانەکانی سەرۆک، هێندە هەوەس بازو داوێن پیسن بەکۆمەڵ دەست درێژی سێکسی دەکەنە سەرئافرەتێکی تەمەن حەڤدەساڵ، ئەمە یەکەم جارو دواجاریش نابێت کەئەم چەکدارو میلیشایانە حیزب گورگ ئاسا پەلاماری شەرەف و نامووسی هاووڵاتیان دەدەن، هەر پارساڵ دەست درێژیان کردبووە سەرخێزانیکی تری عەرەب کەبۆ گەشت وگوزار هاتبوونە کوردستان. ئەم سکانداڵە ئابڕووبەرانە لەنێو هەرهێزو سوپایەکی رێکخراو خاوەن رەوشت و ئەتەکیەتی ئینسانی رووبدات، راستەوخۆ وەزیرو بەرپرسەکانی داوای لێبوردن و دەستیان لەبەرپرسیاریەتەکەیان هەڵدەگرت. کارمەندێکی تۆری راگەیاندنی بی. بی.سی ، کەماوەی رابردوو مردووە ساڵانیکی زۆری تەمەنی بۆ کاری خێرخوازی تەرخانکردبو، وبەناوی Jimmy Savile وە تۆمەتبارکراو بەوەی کەلەماوەی ساڵانی کارکردنی وەک پێشکەش کارو لەکاتی بەرنامە خێرخوازیەکانیدا، دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرکاسانی کەم ئەندام یان نەخۆش. یەکێک لەو ئافرەتانە کەساڵی 1960 چواردەساڵ بووە سکاڵای تۆمار کردووە لەدادگا، پۆلیس لیکۆڵینەوەی چڕو پری دەست پێکردووە دەربارەیکەیسی ئەو ئافرەتەو چەندین کەیسی تری هاوشێوە لەسەر ئەو راگەیاندنکارەی بی. بی .سی .لای خۆشیەوە بەرپرسی تۆری راگەیاندنی بی .بی، سی، داوای لێبوردنی لەقوربانیان و هاووڵاتیانی بەریتانیا کرد، دەربارەی ئەو سکانداڵەی کارمەندەکەیان و هاوکاری خۆشی بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەربریووە. ئەم لێکۆڵئنەوەیە هەرچەندە ئاستەم وسەختە چونکە تۆمەبار لەژیاندا نەماوە، بەڵام هێشتا ئەرکی پۆلیس ودادگاکانی ووڵاتی بەریتانیا کە سکاڵای هەموو ئەو کەسانە بەهەند وەربگرێت کەبیانەوێ سکاڵای خۆیان لەسەر ئەو کارمەندە تۆماربکەن. لای ئیمە دەستدرێژی سێکسی بەرۆژی رووناک دەکرێتە سەر هاووڵاتیان لەلایەن خودی کارمەندەکانی حوکمەتەوە بێ ئەوەی وەزیر و کارمەندێک خۆی بەشەرمەزار بزانێت و دوای لێبووردن بکات.
http://www.bbc.co.uk/news/uk-19946626 http://uk.news.yahoo.com/bbc-crisis-over-jimmy-savile-scandal-230855612.html گڕوی رۆژنامەنووس بۆ زەوی
رەنگە لەهیچ جێگایەکی سەر رووی ئەم زەمینە نەبینی بەقەد تاکی کورد. خۆی بەش خوراو بەش مەینەت بزانێت، لەکارگوزارێکەوە بیگرە بۆ سەرۆکی مەملەکەت، تا رۆژنامەنووس و نوسەری رەخنەگر،هەمووی داوای زەوی پارەو سەیارەو پلەو پۆست و سەفاو سەیران دەکات. لەهەوموو ووڵاتێک کاتێک تۆ کارمەند یان هەر جۆرە کارێک لەهەربوارێکدا هەبێت و داهاتی پێوێست بۆ ژیانیکی ئاسی دەستەبەربکەیت، دەبێت لەسەر ئەرک و شانی خۆت شوێنی نیشتە جێبوون پێداوویستیەکانی ژیان دابین بکەیت، خۆت بەرپرسیاریەتی بگریتە ئەستۆ، نەک وەک هەرێمەکەی لەمەر ئێمە سەرباری بوونی هەزاران موچە خۆری گەورەوقەبەی دەسەڵات وحوکمەت و حیزب، کەچی هێشتا زەوی و ئیمتازاتی زۆر دەخریتە خزمەت خاوەن موچەو کارمەند و پلەدارەکان. لەزۆربەی ووڵاتانی پێشکەوتووی خاون عەقڵی ئابوری و سەرمایاداریدا، تاکەکانی کۆمەڵگا خاوەن ژمارەیەکی تایبەتن national insurance numberکەدەتوانن لەو ریگاوە بیمە، یان مۆسگەری پاشەکەوت بکەن، واتا کاتێک کار دەکەن یان مووچە وەردەگرن برێکی دیاری کراو لەمووچەو داهاتی کارەکەیەیان، هەڵدەگیریت لەلایەن بانکی نیشتیمانیەوە، کاتێک بێ کار یاخود توانای کارکردنیان نامینێت، لەو پاشەکەوتە سودمەند دەبن . دابین کردنی مووچەو شوێنی نیشتەجێ بوون زیاتر بۆ منداڵی خوار هەژدە ساڵ و کەم ئەندام و پیرو پەککەوتەکانە. لەلایەکی ترەوە هەبوونی کۆمپانیای سنورداری دڵنیایی بۆ تاک و کەلو پەل سەرمایەو هەموو جۆرە پێداویستەکانی تری ژیان، کەپێویست و گرینگ بێت،بۆ نموونە کارمەندێکی پۆلیس دەتوانێت مانگانە بەپیی گرێبەستی یاسایی برێک لەمووچەکەی بدات بەکۆمپانیایی دڵنیای، ئەمەش بۆ پاشەکەوت و سەلامەتی گیانی خۆی، واتا هەرکاتێک بەهۆی پیشەکەیەوە زیانی مادد و گیانی بەرکەوت، پێویستە لەلایەن ئەو کۆمپانیەیەی کەگرێبەستی دڵنیای لەگەڵ بەستووە، قەرەبوو بکرێتەوە. بۆیە هەموو تاکێک بێ گوێدانە پلەو پۆست و چۆنیەتی جۆری کارو پیشەکەی، پشت بەهێزوو تواناو لیهاتووی خۆی ببەستیت. من کەسێکی رۆژنامەنووس یان هەر پیشەیەکی ترم هەبێت، پێوست ناکات داوا لەشارەوانی یان دەسەڵات بکەم زەووی و ئیمتازاتم بۆ دابین بکات، مادام خۆم پیشەم رۆژنامەنوسی بێت، کەواتا من خاوەن پیشەو کاری خۆمم، دەبێت ئەو ئەرکە بگرمە ئەستۆ لەدابین کردنی هۆکارەکانی ژیانم یان ئەو گرێبەستەی لەگەڵ پەیوەست بەکارەکەم هەبێت . لەووڵاتیکی وەک بەریتانیا، سەربازێکی جەنگی جیهانی نایەت منەت بەسەر خەڵک و دەوڵەتدا بکات بڵی من بەشداری جەنگم کردووە دەبیت موچەو زەوی و سەیارەم بۆ دابین بکەن، یان من بۆ ترافیک لایتی سوور راناوەستم لەبەر ئەوەی جەنگاوەری کۆنم، بەڵکو وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگا لەسەردەمی جەنگاوەریدا خزمەتی کردووەوە لەمووچەکەی خراوەتە سەر ژمارەی تایبەتی باجی نیشتیمانی. کە پێویست بووە بیدات لەکاتی هەبوونی کارەکەیدا، ئەمەش بۆتە پاشەکەوت لەدوارۆژدا بۆ ئەوەی وەری بگرێتەوە لەماوەی بیکاریدا،یان لەدوا ساتەکانی تەمەنی. ئیدی نەلەکەس کەمترو نەلەکەس زیاتر وەرناگرێت و منەتیش بەسەر کەسدا ناکات. نەک وەک لای ئێمە بەشێک یان هەربەشیان وەر گرتنە یان بەشیان لەبرسانا هەموو رۆژێ مەرگ ومردنە ، پێویستە سیسیتەمی پێدان و وەرگرتن بەبەڵانس بکریت لەژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست