کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساڵەکان بۆ دیکتاتۆرەکان، رۆژگار بۆ نەوەی نوێ

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




بەدرێژای بیست ساڵ لەفەرمانرەوای دووپارتی باڵادەست لە باشوری کوردستان،لەنایەکسانی ونادادپەرەری و بەفیرۆدانی سەرمایەکی هەرە گرنگ کەگەنجە، سەرئەنجام کارلەکارترازا. گەر ئەوان تا دوێنی خۆیان یەکتریان قبوڵ نەدەکرد، دەکرا ئاسان بوببێت، سەرباری هەموو ئەو نەهامەتیانەی،لەوبارەدا بۆ کوردەکان هەتەپێش. بەڵام کارەساتەکە لەم کاتەدا بۆئەوان ئەوەیە، ئایە دەتوانن رای هەرەزۆری گەل قبوڵ نەکەن؟ پارتەکانی کوردستان بەگشی هەمیشە بەگومانەوە لەتەک یەکدیدا گوزەریان کردەوە. بەئاوردانەوە لە مێژووی پارتە باڵادەستەکانی کوردستانی باشوریش، دەگەینە ئەو بەرئەنجامەی، هەرگیز یەکتر ناخوێننەوەو خوێندەنەوەشیان بۆ ئیرەدەیەکی جیاوازتر نیە،کەپاڵەپەستۆ بکاتە سەر چوارچێوەی مادی و مەعنەو دەسەڵاتیان. تەنانەت ئەمادە نەبوون لە مێژوی حیزبایەتی خۆشیاندا پۆستی سکرتێر یا سەرۆکی حیزب بۆ کەسیکی تر لە نێو خودی حیزبەکایدا بدات بە هاورێی و هاوسەنگەرەکەی چ جای حیزب و ئادییایەکی جیاوازتر. دەکرێت بڵێێن دوو پارتەباڵادەستەکەی کوردستان بەهۆی بوونی سەرمایەیەکی گەورەی مادی خۆیان لەنێو بۆشایی بیدەنگی هاولاتیاندا مەڵاسدابێت بەدرێژای فەرمانرەواییان. بەڵام لەم ساتە بەدواوە نەگونجان لەگەڵ رای گشتی و شەقامی خرۆشاودا، هەروا سانا نییە. تۆ ناکرێت نەوەیەک لەسەردەمی بونی جیهان بەگوندیکی بچوک بەهۆی تەکنەلۆجیاوە، بیست ساڵی ترفریوبدەیت.نەوەیەک کەبەزمانە زیندوەکانی دونیا گفتووگۆ دەکات، لەگەڵ دونیایی درەوەدا بایی ئەوەندە فێربووە،کە مافەسەرەتاییەکانی مرۆڤایەتی چیە بۆ ژیان، کەتۆی بەرپرس پێی رەوانەبینبت. ئەم جارەیان جەنگ،جەنگی گردو گردەڵۆکەو چیاکانی کوردستان نیین، تا دوو حیزب بکەونە گیانی یەکتر،ئەم جەنگە جەنگێکە لەرێی تۆرەکانی ئینتەرنیت مۆبایل و تەلەفۆنەدا،بێ ترس بەشاروشارۆچەکەو شەقامەکان رێ دەکات. هاوکات بەهۆی بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەبوونی کوردان لەتاراوگە، شێوەک لەشێوەکان کاریگەری جیهانیشی لەسەردەبێت. بەتایبەت لەبەرامبەر دەستدرێژی دەسەڵات بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیل. چونکە ململانیێکە لە نیوان بەرەی دەسەڵات و شەقام و رای هاوڵاتیانی بێ چەکە. لەراستیدا هیچ کەسێک یاخود گروپ و پارتێک، خاوەنی هیچ کام لەنارەزایی و خرۆشانی شەقامدا نیە، بەوڵاتانی عەرەبیشەوە، چونکە هەموومان بینیمان، کاتێک دەسەڵاتداران لەسەر مێزی گفتوگۆبوون کەچی هێشتا شەقام زیاتر دەخرۆشا،لەهەردوو وڵاتی تونس و میسر بەکوردستانی باشوریشەوە. هەرئەمەش بووە هۆ بەئامانج گەیشتنی رای شەقام. ئەمە تەوژمێکی سەرتاسەرییە، کەتادێ بەتەوژمتر دەبێت، لەو وڵات و هەرێمانەی تا ئیمرۆ خۆیان لەبەرپرسیاریەتی و ئەرکی راستگۆی ویژدانی مۆرڤانە بەرامبەر گەلەکەیان دزیوەتەوە. بۆیە ئازایەتی مەردایەتی لەوەدایە، بێ رشتنی خوێنی هاونیشتیمانیان دەسڵات بدرێتە دەست کەسانیک کە بروایان بەئاڵگۆرێکی دەسەڵات هەبێت لە ریگای گەلەوە. دەسەڵاتدار هەرکا‌تێک گەلەکەی دەوای لێکرد دەسبەرداری دەسەڵاتەکەی بێت، نەک کورو نەوەکەی لەئیستاوە بۆ میللەت نمایش بکات. ئەوەی جێی تیرامانیشە.بێدەنگ بوونی لایەنە نەیارەکانی بەشەکانی تری کوردستانە، کەئەم هەلە لەکیس خۆیان نەدەن لەو پارچانەی تری کوردستان. پێویستە ئەوان هەر هێچ نەبێت گۆمی مەنگی ئەوبەشانەی تری کوردستان بشڵقێنن،ئەوانیش هەوای ئازادی و هەست بەخۆبوون بچێژن. هەموو ئەمانەش بەرێگا هێمنانەو خەباتی سەرشەقام و پەیوەندی لەرێی ئینتەرنێتەوە کەبەئەنجام دەگات. ناکرێت دەیان ساڵی ترلەژیێر کەمپ و ئاوارەیی ببنەسەر،بەری تەنگانە کورتەو پێویستە بیرێکی ژیرانەی لێبکەنەوە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە