هێشتا شەیتان دیموکراسی ترە لەپارتی
Monday, 31/12/2012, 12:00
ساڵانە بەهەزاران کەس لەپەیڕەوانی ئاینی ئیسلام، لەگەڵ بەجێ هێنانی فەریزەی حەج ماڵی خودا، بەردبارانی شەیتانیش دەکەن، کەچی رۆژێک نەمان بینی شەیتان یان ئەوەنەی موسوڵمانەکان بەشەیتان پەرست ناویان دەبەن، بێن لەتوڵەی ئەوەدا، کوێرانە خەڵکی بەر ڕێژنەی گوللە بدەن و بیکوژن. کەچی لەسەر شکانی شوشەی پەنجەرەکانی لقی چوار لەسلێمانی، پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان، وەها کوێرانە لاوەکانی سلێمانی خەڵتانی خوین کرد، کەمرۆڤی کورد،دەبێت گومان لەکوردبوونی ئەو حیزبە بکات. ئەوان دوای بیست و دوو ساڵ لەفەرمانڕەوایەکی ناداد پەروەری و بەزۆرەملێ، هێشتا بەلایەنەوە ئاساییە بەناوی بەرگری لەخۆ کردن و یاساوە، چۆن بۆیان هەڵبکەوێ کورد بکوژن و بفڕێنن. ڕاستتر وایە ئەو حیزبە ناوی خۆی بگۆرێت بۆ پارتی کورد کوژی کوردستان.
هەر دوێنێ بوو بینیمان، چۆن لەشاری ئەنبار بەبەردو پێڵاو، جێگری سەرۆک وەزیرانیان شاربەدەرکرد، یاخود باشتر بڵێن لەدەست مەرگ بەسەرو گوێ لاکی خوێناوییەوە خۆی قوتارکرد، کەچی دوای ئەو هەموو تەقەی پاسەوانەکانی کەسێک بەگوللە نەکوژرا. خۆ ئەگەر ئەندامێکی حیزبەکەی پارتی بووایەو کەوتبایە نێو ڕەوشێکی ئەوهاوە، دەبوو چەند کەسی تری وەک "رێژوان" ببوونایە قوربانی لولەی تفەنگ و عەقڵی نادیموکراسیانەی ئەو حیزبەوە. خۆ لای خۆی پدک بیست و دووساڵە فەرمانرەوایە، بەڵام ئەوان چەند ساڵێکی کەمە فەرمانرەوان لەچاو ئێمەی کورد. من هەرگیز بەرگری لەعەرەب نەکەم باڵام درکاندنی راستی و بەراوردکرنی ئەو دوو رووداوە، زۆر لە جیاوازییەکان دەردەخات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست