فهرهاد پیرباڵ کۆیلهی بنهماڵه و پاراستن
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
لەڕاستیدا من وەڵامی پیرباڵ نادەمەوە بۆ ئەوەی سوکایەتی پێبکەم، جونکە هەر کەسێك گوێ له قسه و لێدوانهکانی ئهم دوای یهی فهرهاد پیرباڵ بگرێت ، بۆی دەردەکەوێت کە پیرباڵ لەڕێگەی بەرنامەیەکی پاراستنەوە هێندە سوکایەتی بەکەسایەتی خۆی دەکات کە بوار بۆ کەسیتر ناهێلیتەوە .
کاتی گەڕانەوەی فەرهادی کوڕی مام پیرباڵی قەساب (ئەوە سوکایەتی کردن نییە بە پیشەکەی باوکی) لە فەرەنسا و فرۆشتنی پاسپۆرتەکەی بە کەسێکی خێرلەخۆنەدیوو کە ناوی وەستا هادی لە سەناعە کاری چاککردنی ڕیم و پاسەکانی هەولێری دەکردو 2 مانگ لە هاتووچۆدا بوو تا بە 5000 $ ی پێ فرۆشت، وەستا هادیش بەو جەوازە گەیشتە ئەڵمانیاو هەر لەوێ لە ڕێگای کارەساتێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمۆبێل هاژووشتن دا گیانی بە خاک سپارد.
فەرهاد لە بنەماڵەیەکی هەژاری ناو هەولێرەو دوکانە بچووکە 2 بە 3 مەترەکەی ناو قەیسەری کە کاری قەسابیان دەکرد، نوخبەی ئەو شارە خۆشەویستە هەمیشە بەدەر لە کەسانی زەحمەت کێش وئازاو بوێرو شۆڕشگێر هەمیشە کەسانی خراپ و نەگونجاویشی تێدا سەرهەڵدا،بە واتایەکی تر کەمێک لە کاسبکارەکانی ناو شار ئەو وشیاریە کۆمەڵایەتیەیان تیادا نەبوو. لەوانەی (کڵاوی خۆت بگرە با نەیبات)، گاڵتەجاڕو دەم پیس و لە هەندێ شوێنی وەک ئەم جۆرە شوێنانەی کە فەرهاد تیایدا ژیانی بە سەربردووە ، یاخود خڵتەیەکی بۆگەنی تری کۆمەڵ بوون. ئەم خڵتە پرۆلیتاریایە کە باوکی مام پیربال لەو شوعیانە بوو گەر باران لە مۆسکۆ بباریبا ئەو لە هەولێرەوە سەیوانی بە سەر خۆیدا دەدا. پیرباڵ دوای تەواوکردنی ئامادەیی کوردستانی هەولێر نازانم چۆن توانی بەرەو فرەنسا بڕوات کە کارێکی ئاسان نەبوو چونکە منیش هەوڵم دا بەڵام موافەقەی دائیرەی ئەمنیان ویست وە ڕەفزیان کردمەوە.
لە ساڵی 1991 بە دواوە عەقڵ نزمەکانی ناو شاخ و ئەوانەی نیوەی تەمەنیان لە خیانەت لە گەڵ شای ئێران و دواتریش خومەینی بە سەر بردو هاتنەوەیان لۆ ناو شارەکانی کوردستان خەونێکی زۆر قوول و خەیاڵاویان بوو کە مەحال بوو درکیشی پێ بکەن، لە ماوەیەکی کەم کۆنتڕۆلی بازارەکانی کوردستانیان کرد وە هەموو شتێکیان هاوێشتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، ئیبراهیم خەلیل و داهاتەکەیان تەخشان و پەخشان کردە شەڕی گەورەی کورد بە کوردو لە دەست دانی هەزارەها خەڵکی سیڤیل وبێ گوناح و دیارنەبوونی چارەنووسی دەیەهای تر بە پیلانە گڵاوەکانی سەرانی هەردوو بنەماڵەی دژ بە کوردو خائین، وە دەست تێوەردانی دەولەتە ئیقلیمیەکان لۆ ئەوەی خەونی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی وا نیشان دەن کە ئەم نەفس نزمانە شیاوی ئەوە نین ببن بە خاوەن دەوڵەت وە ڕوویەکی ناشرین نیشانی جیهان و ئەنگلۆ-ئەمریکیەکان بدەن.
سوودمەندێتی کەسانی وەک دکتۆری بێ مۆڕاڵ و هەڵ پەرست و بێ هەڵوێست و زمان پیس کارەکتەرەکانی وەک کەسایەتیەکی سەر جادە بە پاڵپشت و پلانی پاراستن وا خۆی نیشانی شەقامی ناڕەزایەتی خەڵک بدات کە کەسێکی ئۆپۆزیسیۆن و بە مەعریفەو خاوەن هەڵوێستە بە دەست پێکردن بە قسە گەورەکانی (میز کەن بە پەرلەمان، گوو بە شەڕەفی ئیبراهیم خەلیل) دەیان شیعاری سەرنج ڕاکێشیتر کە لە هەست و نەستی خەڵک دا دەخولانەوە لۆ ئەوەی خۆی بکات بە سومبلێک کە لەو کاتە دا خەڵک گوێی لە هەر کەسێک ڕادەگرت کە دژ بە دەسەڵات بئاخافتایە. تا کاتی هاتنە کایەو دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆنێک کە لە ناو هەناوی جەماوەرەوە لۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردایەتی بەم شێوەیە بوون بە بەرهەڵست و بەربەست بۆ سەرانی پارتی و یەکێتی وە وایان لە پارتی و یەکێتی کرد بە ئەمری واقیع بە یەک لیست دابەزن لە ئاییندەیەکی نزیک تا جەلال پیری خەڵەفاو لە سەر حوکمی تەختی پاشایەتی بەغدا دا بێتو دواتر یەکێتی تەسلیم بە بنەمالەی خائین و کوردو کەرکوک فرۆش بکاتەوە، دکتۆر فەرهاد زۆر نامەردانە بەرامبەر هەموو جەماوەرو خەڵک دەنگی دا بە سەرۆکە سووکەکەی هاتەوە سەر ئەسڵ و فەسڵ و واقیعەکەی خۆی وە نەیتوانی زێدەتر لەم سنوورەدا خۆی ڕاگرێت وە بیانۆی ئەوەی کە گوایە سەرۆکەکەی لە ژێر ئاڵاو پەرچەمی کوردستان دا پەیام دەدات و دەنێرێت.
پلانی پاراستن تەنها لۆ ئەوەبوو کە فەرهاد بکوژن و دواتر بە مل گۆڕانیدا بدەن لە شوێنێکی وادا بینێژن کە نیشانی میدیای ناوەوەو دەرەوە بدەن کە گۆڕان خوازان وەک خۆیان ئاسا قێزەون و بەدفەڕو بەدرەوشتن و شێتێکی وەک فەرهادیش وای لۆ دەچوو کە جەماوەرو خەڵک هەمیشە خۆشیان دەوێت و تا سەر بە قسە درۆکانی هەڵدەپەرن. منیش لێرەوە بە دەنگێکی بەرزی شێتانەو نا ئاقڵانەی تۆوە نا، بە بیرهێنانەوەت بەر لە کوشتنت زوو هەوڵ دە پەیوەندی بە قونسڵخانەی فەڕەنسی بکە(هەر چەندە زۆر بێگومانم کە پارەیەکی خەیاڵاویت پەدا کردووە چونکە تۆش دزی لە سەر قووتی هەژاران دا خۆت دروست کرد) و درۆ بکە و بڵێ ماڵەکەیان سووتانم و جەوازەکەسم گڕی تێبەربوو پێیان مەڵێ بە پێنج هەزار دۆلاری ساڵی 1992 فرۆشتت..
لە ساڵی 2007 وە دکتۆری هەرزان بەهاو کۆیلەی بنەماڵەو پاراستن لە گەڵ وەزارەتی باڵای خوێندن بە ئەمری پاراستن کوڕە خوشکێکی بە ناوی ئادەم (هەر جەندە ئەم ناوەش جێگای گومانە و تەزویرێکی دکتۆر فەرهادە کە ئەم ناوەی لۆ داناوە لۆ ئەوەی کەشف نەبێت) لە شێخ اللە یەکەی ئەو 31ی ئابەی کە دکتۆر فەرهاد شانازی پێوە دەکات جەوازو نفوسی تەزویری لۆ جێبەجێ کردووەو دەرهێناو، موافەقەی وەرگرتنی یەکێ لە دانیشگا بەرزەکانی کەنەدا کە مەک ماستەری هامیڵتۆنە سەر بە موقاتەعەی ئۆنتاریۆ وەرگرتووەو مانگانەی 3000 دۆلاری ئەمریکی لە سەر حسابی خەڵکی خێر لە خۆ نەدیوو دزینی پارەو سامانی کوردستان بە کەیف و ویستی خۆیان بەکار دەهێنن ، بەڵام خۆشبەختانە فەشەلی هێناو دەستی کرد بە پیزا فرۆشتن کە دکتۆری خۆفرۆش لە سەر شاشە ڕوو زەردەکەی بنەماڵە دەیووت ئەوانەی دەرەوە هەر هەمووی پیزە فرۆشن بەڵام کاکە ئادەم لەوەشیان سەرکەوتوو نەبوو ئێستاکە بە بڕی 3000 دۆلارەکە کە مانگانە بۆی دێت بەشی کرێ و مەشروب و بژێوەکانی ژیانی بە زیادەوە دەکات و وەک خاڵە بێمۆراڵ و شەڕانگێڕو خوازینی تێک دەرانە لە سەر حسابی بنەماڵەی خاک فرۆش ژیانێکی باش دەژی.
ماوە بڵێم زۆرن ئەوانەی کەوەکو پیرباڵ خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران ، بەلام خاوەنی بیرو هۆشی خۆیان نین و کۆنترۆڵەکەیان بەدەست نەخوێندەوارێکی وەکو مەسعود و پاراستنەکەوەیەتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست