مافى مرۆڤ لەگەرمیان جاسوسی لەسەر فەرمانبەرێكى خۆى دەكات
Tuesday, 13/08/2013, 12:00
زۆر جار هەر بۆخۆشى وتراوە، ئەگەر یەكیك نەخۆشبێ روودەكاتە دكتۆر، جاگەر دكتۆر نەخۆش كەوت رووكاتە كوێ؟
تاڕادەیەكى گونجاو ئاساییە كە ئاسایش و لایەنە ئەمنیەكان لەپیناو پاراستنى ولاتدا هەندى رێكارى تایبەت بگرنە بەرو ئیجرائات لەكەل كەسانى گەمانكراودابكەن. ئەگەر یەكیكیش مافى خورا ئەوە بۆى هەیە سكاڵا بكات یان كیشەكەى بداتە مافى مرۆڤ بۆ گەرٍانەوەى حەق و حقوق مافەكەى. جا براینە جا گەلۆیینە گەرهاتوو خودى مافى مرۆف نەخۆش كەوت رووكاتە كوێندەرێ؟
برادەریكى زۆر خۆشەویستم ئەم زانیارییەى پێدام و ئەم بابەتەى لیهاتەنووسین.
مودیرى ماف مرۆڤ لەگەرمیان، لەبەر ئەوەى كەسیكى جاهیل و نەزان و نەخویندەوارەو توانى هیچى نییەو توانى نیە كتابیك بكات جگە لەسزا، تواناى نییە دو قسە بۆ راگەیاندن بكات كەچى خۆى زۆر بەزل دیتە پیش چاوو.، ئەو شانازى بەشهیدى باوكیەوە دەكات بەلام خەلكى كلارو گوندەكەیشى دەزاننن باوكى لەسەر چى كوژراوەو چۆن كراوەتە شەهید ئەمە بۆ كاتیكى دیكە هەلئەگرین.بابەت زۆر لەسەر جەنابى بەریوەبەر كەهەمویان سەرپیچى یاساییین و هەلیدەگرین بۆ چەند رۆژیكى دیكە.
ئەوەى خوارەوە راستییەكەو چیرۆك و دیعایە نییەو لەمافى مرۆڤى گەرمیان رویداوەو بووە بە راستى و واقیع.
(قوێى) یەكێكە لەفەرمانبەرە هەرە چالاكەكانى بەریوەبرایەتى مافى مرۆڤ لە كەلار. دواى 2003 وەكو هەزاران هەزار كوردى هەڕەشەلێكراوو لە ناحیەى سەعدییەوە لەكەلار بارگەو بنەى خست و نیشتەجێبوو، دیارە دواى ئەوەى هەموو رێوشوینە یاساییەكانى تەواوكرد لە ئیدارەى گەرمیان و ئاسایشى كەلار.
ساڵیك لەمەوبەر ئەو فەرمانبەرە هەژارە كە كوردەو كوردیەكەى تەواو نیە لەیەكیك نوسراوەكاندا هەلەیەكى كۆمپیوتەرى دەكات. خوایە شكورم بەبەشت هیچبوە دنیا وێرابووە!؟؟؟؟ زلزال روویداوە؟؟؟؟! مودیرى مافى مرۆڤى گەرمیان (خەباتە رەشید) بی یەك و دوو بی بانگكردن بی پرسیاركرن، فەرمانى كارگیرى بۆ دەردەكات و نقلى كفرى دەكات!!! دڵنیام ئیوە دەلێن چیی روویداوەو بوە؟؟ چۆن چیبووە گەلۆ؟ هەلەى كۆمپیوتەرى رویداوە چەند هەڵە ؟ تەنها وشەیەك ئەویش ناوەكەى هەلەبووە (ناوى خەباتە رەشید). شەنسى هەبوو (قوسى) ژمارەیەك فەرمانبەرى بەرێوەبەرایەتى فریاكەوتن و جەنابى موعەزەم كاك خەباتیان لەبریارەكەى پەشیمانكردەوە دیارە دواى پارانەوەو هەولیكى زۆر؟؟؟؟؟؟؟؟
دینەوە خزمەتى ئیوەى زێدە ئازیزو بەقوربان بۆ مەسەلەكەى خۆمان.
لە 7مانگ پێش ئیستاو تەواو لەمانگى 1دا. بەریوەبەرى گەرمیان {خەبات رەشید} نامەیەكى سرى و نهینى و تایبەت دەنیرێت بۆ ئاسایشى گەرمیان لەسەر ئەم فەرمانەرە ئاوارەو سەرگردانە. دەبی نامەكەو ناوەرۆكى نامەكە چیبێ؟ چى لەسەر ئەم داماوە نوسیبێ؟ ناوەرۆكى نامەكە كەلاى ئاسایشەو لەریكەى تایبەتەوە ناوەرۆكەكەیمان پێگەیشتووە ئەڵێ:
1/ ئەو فەرمانبەرە (مەبەست قوێى)یە مۆڵەتى شوێنى نیشتەجێبوونى نییە لەكەلار!
2/مەترسیە بۆ سەرمافى مرۆڤ و كەلار
3/دەبێت لەكەلار دەربكریت.
كاتێ لەئاسایش ئەم نامەیەى مودیرى مافى مرۆف دەبینن، ئەدەن لە قاقاى پێكەنین و گاڵتە بەنامەكە دەكەن. ئەفسەرێكى ئاسایش دەلێت(ئەمە یەك، بەریوەبەریك نووسراوى وەها لەسەر فەرمانبەرى خۆى بكات- خۆش مافى مرۆڤ!) مفەوەزیكى دیكە دەلێ/ هەقە ئەو برادەرە بانگ بكەین بۆ لاى خۆمان و بیكەیەنە مفەوەز یان (مخبر سرى) دیارە بەگاڵتە پێكردنەوە!؟
جەنابى موعەزەم،، كاك خەباتى بەرێز/ دەبوایە سەرەتا بەندەكانى جاڕى گەردونى مافەكانى مرۆڤى بخویندایەتەوە بەتایبەت بەندى 13 كەدەلێ (هەموو كەسیك ئازادى هاتووچۆو هەڵبژاردنى شوێنى نیشتەجێبوونى هەیە لەسنوورى هەر دەوڵەتێكدا هەیە) كەچى ئەم بەریزە لەجیاتى ئەوەى پاریزەرى مافى مرۆڤ بێت دەبێتە جاسووس و پیشیلكارى مافى مرۆڤ و مافى ئەو فەرمانبەرانەى كە ئەو لیپرسراویتی پێشیل دەكات و ئەخاتە ژیر پیلاوەكانیەوە!.
لەسەر ئەم كیشەو مەسەلەیە هەوال دەگاتە كاك عەبدوللا-بەریوەبەرایەتى گشتى دەستەى مافى مرۆڤ. جەنابى دێتە دەنگ و بەتوندى قسە لەگەڵ خەبات رشیددا دەكات و بانگى دەكات بۆ لاى خۆى. لەوێ دواى ئیهانەو سوكایەتى نوسراوى سزاى بۆ دەكات، بەلام كاك خالدى بەریوەبەرى ئیدارە لەدەستەى مافى مرۆف پەشیمانى دەكاتەوە.. ئەگەر وانیە با ئەو دوو زاتە بێنەدەنگ و بلێن وانیە؟
زۆر هەوڵماندا وینەى نامەكە وەدەستبخەین بەلام بەدەستمانەهینا.
بەرێزان مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى و دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆف، ئەوەى بەریوەبەرى مافى مرۆف ئەنجامى ئەدات زۆر دوورە لە ئەخلاق و برنسبەكانى مافى مرۆڤەوە. ئەو دەبێت پارێزەرى مافى مرۆڤەكان بێت نەك پیشیلى مافەكانیان بكات، بۆیە بۆ بەرژەوەندى هەموولایەك دەبێت لێپێچینەوەى توند لەگەل بەریوەبەرى مافى مرۆفى گەرمیاندا بكریت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست