کۆشکی سپی ڕاپرسی بۆ دادگای کردنی تاوانبارانی جەنگی ناوخۆی هەرێم ڕادەگەیەنێت
Monday, 04/08/2014, 12:00
بەهاری کورد: کۆشکی سپی ڕاپرسی بۆ دادگای کردنی تاوانبارانی جەنگی ناوخۆی هەرێم ڕادەگەیەنێت
ماڵپه‌ڕی ره‌سمیی كۆشكی سپی، ڕاپرسییه‌كی بۆ پشتیوانیكردن له دادگای کردنی تاوانباران و ئەندازیارانی جەنگی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ساز داوه و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئیمزاكان تا به‌رواری 2-9-2014 بگاته 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه ده‌كه‌وێته به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن، ئاگادار بن كه ده‌بێ ئیمه‌یڵێک داخڵ بكه‌ن، پاشان په‌یامێكیان بۆ دێ بۆ ئەو ئیمەیڵە بۆ په‌سه‌ندكردنی ئیمزاكه‌یان، ده‌شبێ له ئیمه‌یڵه‌كه‌یاندا په‌یامه‌كه بكه‌نه‌وه و په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئیمزاكه‌یان تۆمار ناكرێت.
پێویسته تا به‌رواری 2-9-2014 رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بگاته 100 هه‌زار ده‌نگ".
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش كوردستانیان ده‌توانن واژۆكه‌یان بنێرن و پاش كرانه‌وه‌ی لینكه‌كه، لای راسته‌وه ناوی یه‌كه‌م و له خانه‌ی خوارتر ناوی دووه‌م و پاشان ئیمه‌یڵه‌كانیان بنووسن، دواتریش له خانه‌ی خوارتر نووسراوه Zip Code و پێویسته زیپ كۆدی شاره‌كه‌یان بنووسن. زیپ كۆدی شاره‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه: هه‌ولێر (44000)، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه (46000)، كه‌ركوك (36000)، دهۆك (42000).
لەخوار به‌شی زیپ كۆده‌وه، چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه و پێویسته نیشانه‌ی راست له ته‌نیشتی دابنرێت و پاشان بچنه سه‌ر شوێنی واژۆ و SIGN NOW بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن واژۆتان كردووه، پاش دوو تا سێ خوله‌ك ئیمه‌یڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه و ده‌بێ ئیمه‌یڵێكتان پێ گه‌یشتبێت.
لێرەوە ڕاستەوخۆ لەسەر لاپه‌ڕه‌ی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆشكی سپی دەنگ بدە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست