کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌موو دیدار وسه‌ردانه‌كانماندا بۆ ئێران و توركیا به‌شێك له‌ قسه‌كانمان داكۆكى بووه‌ له‌ دۆزى گه‌لى كورد له‌و دوو وڵاته‌ ...

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


پرسیاری كراوه‌ له‌ سه‌رۆكى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى (مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین)

دیمانه‌ / عه‌لى نوره‌دینى

به‌هاوكارى / بارزان ئازاد

 

ڕاسته‌ پرسیاره‌كان بڕێكیان ساده‌ن و هه‌ندێكیان كراوه‌ و به‌شێكیشیان جددین ، به‌ڵام هه‌موویان له‌خۆیاندا زیاتر له‌نهێنیه‌ك ده‌رده‌خه‌ن له‌ژیانى كه‌سایه‌تیه‌ك و په‌رده‌لادانه‌ له‌سه‌ر ڕوانینى ئه‌و و ڕووداوه‌كانى ژیانى ڕابردووى كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى ئیسلامیى كوردى ، بۆیه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌به‌ره‌و ڕووى هه‌ڵبژاردن ده‌چین ئه‌م پرسیارانه‌مان ئاراسته‌ كردوو به‌سوپاسه‌وه‌ وه‌ڵامى داینه‌وه‌ . واش ده‌زانین له‌م قۆناغه‌دا (بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن) هه‌ر یه‌ك له‌پرسیاره‌كانمان ماناى تایبه‌تى خۆى ده‌به‌خشێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان .

* ساڵ وشوێنى له‌دایك بوونت ؟

1950- خورماڵ .

* تا چه‌ند پشت مه‌لا بوون ؟

چه‌ندین پشتمان مه‌لا بووه‌ مه‌لا محمد كوڕى مه‌لا بهاو الدین كوڕى مه‌لا سادق كوڕى مه‌لا محمد.

* چه‌ند خوشك وبران ؟

چوار خوشك ویه‌ك برام هه‌یه‌ ، * قۆناغه‌كانى خوێندنت له‌كوێ وچیت ته‌واو كردوه‌ ؟

سه‌ره‌تایى له‌ خورماڵ ، وناوه‌ندى ویانه‌ى مامۆستایانم له‌ سلێمانى ته‌واو كردووه‌ له‌ 1968-1969.

* له‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌كانت خوێندووه‌ ؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌رحومى باوكم حوجره‌ى هه‌بوو له‌ مزگه‌وتى گه‌وره‌ى خورماڵ ، به‌رده‌وام له‌ هاوینه‌كاندا له‌گه‌ڵ فه‌قێكاندا به‌شدارى خوێندنم ئه‌كرد وپاشانیش خۆم له‌ خوێندنه‌وه‌ به‌رده‌وام بووم .

* له‌كه‌یه‌وه‌ له‌كارى ئیسلامیدایت ؟

هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قورئان ونوێژدا بووم ، له‌ ناوه‌ندیشه‌وه‌ حه‌زم له‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئیسلامى وهاوڕێ یه‌تى چالاكى ئه‌و بواره‌ بووم .

* یه‌كه‌م مامۆستات كێ بووه‌ ؟

یه‌كه‌م مامۆستام جگه‌ له‌ باوكم به‌ره‌حمه‌ت بێ كه‌ تائێسته‌ش سه‌رسامم به‌زانست وحیكمه‌ت وتواناى ئیدارى وده‌ست پاكیه‌وه‌ ، كاكى ره‌حمه‌تیم مامۆستا على (خه‌تیبى مزگه‌وتى عمرى كوڕى خه‌تاب له‌ سلێمانى بوو) كه‌ ده‌ستى باڵاى بوو له‌ رێنمایى ومامۆستایه‌تیم دا .

* زیندانیت دیوه‌ ؟

سێ جار زیندانم دیوه‌ ، جارێك له‌ 1975 كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ له‌ سید ێادقه‌وه‌ ناردینیان بۆ سلێمانى وچوار پێنج رۆژ له‌وێ ده‌ستگیر كراین تا ته‌حقیقاتیان ته‌واو كرد ، جارێكى ترسه‌رباز بووم له‌ به‌ێره‌ ساڵى 1976 پاسه‌وانى به‌ندیخانه‌ى سه‌ربازگه‌كه‌ بووم ، یه‌كێك له‌ گیراوه‌كان فێڵى لێ كردین وسۆزى ئینسانى منى قۆسته‌وه‌ ، هێنامه‌ ده‌ره‌وه‌ رایكرد له‌ده‌ستم .. (20) رۆژ گیرام وپاشانیش به‌ كه‌فاله‌ت به‌ربووم وله‌دادگا پێنج دینار سزا درام .. جارێكى تر له‌ 1989 له‌ ئێران له‌سه‌ر چالاكى وبه‌هۆى راپۆرتى درۆینه‌وه‌ ده‌ستگیر كرام ، پێنج مانگ له‌ ئینفرادى له‌ زندانى (ئه‌وین) له‌ تاران.

* ساڵى چه‌ند ژیانى هاوسه‌رگیریت پێكهێناوه‌ ؟

له‌ 20/8/1975 .

* ناوى خێزانت ؟

شه‌وجوان بورهان عوسمان نه‌قشبه‌ندى .

* خزمته‌ یان نا ؟

نه‌خێر به‌ڵام له‌ خزمانى نه‌قشبه‌ندى یه‌ .

* حه‌زى سیاسی ؟

هاوكار وهاوبیرى ئیسلامى خۆم بووه‌ ، به‌درێژایى ئه‌م ساڵانه‌ پشتیوانێكى گه‌وره‌م بووه‌.

* ئایا پێت خۆشه‌ وه‌كو عبدالله گوڵ خێزانت له‌گه‌ڵدا ده‌ركه‌وێ ؟ وه‌ئایا ئه‌و ئاماده‌یى تێدایه‌ ؟

فه‌رهه‌نگ وعورفى كۆمه‌ڵایه‌تى كورده‌وارى زۆر رێگه‌ نادا ، به‌ڵام شتێكى سه‌یر نیه‌ بكرێـته‌ عورف .

* ژماره‌ وناوى منداڵه‌كانت ؟

حه‌وت منداڵ / پێنج كچ ودوو كوڕ ،* به‌چه‌ند زمان ده‌په‌یڤیت ؟

كوردى وعه‌ره‌بى وتاراده‌یه‌ك فارسى .

* به‌ چ كه‌سایه‌تیه‌ك سه‌رسامیت له‌ مێژووى كورد ، مێژووى ئیسلامى ، مێژووى جیهانى ؟

مێژووى كوردى : سلاح الدینى ئه‌یوبى ، شێخ مولانا خالد ، سه‌عید نورسى .

* مێژووى ئیسلامى : عمرى كوڕى خه‌تاب ، عمر كوڕى عبدالعزیز ، حسن به‌نا ، یوسف قرزاوی .

* مێژووى جیهانى : غاندى ، ماندێلا ، ئۆباما .

* چه‌ند جار وچۆن ده‌رگیر بوویت له‌گه‌ڵ رژێمى به‌عسدا ؟

به‌ گشتى ژیانى سیاسیمان هه‌میشه‌ له‌ ته‌نگژه‌ وقاچاغیدا بووه‌ ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنى فه‌رمانڕه‌وایى به‌عسه‌وه‌ له‌ته‌مووزى 1968 چالاكى ئێمه‌ به‌ نهێنى بووه‌ وهه‌میشه‌ له‌ ژێر فشارى چاودێرى وتوندوتیژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا بوین ..

دیاره‌ له‌ 11/3/1970 وه‌ تا ئازارى 1974 كه‌ چوار ساڵى دانوستان بوو ، پرۆژه‌ى حوكمى زاتى له‌ ئارادا بوو تا راده‌یه‌ك كوردستان ئارامتر بوو .

به‌ڵام كه‌ شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا وجارێكى تر شۆڕشى كوردستان به‌رپا بویه‌وه‌ .. له‌و سڵه‌دا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان له‌ ریزى شۆڕشدا بوین وله‌سلكى مامۆستاییدا بوین له‌ناوچه‌كانى شۆڕش دواى هه‌ره‌س هێنانى شۆڕش ونسكۆى 1975 هه‌موولایه‌ك كه‌وته‌به‌ر شاڵاوى ئاواره‌یى وفشار وسته‌م .. ئێمه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا تا 1980 له‌ خورماڵ له‌ژێر فشار وچاودێرى توندى ده‌زگاى ئه‌منى وحزبیه‌كانى به‌عس بوین ، چه‌ندین جار راپێچى لاى خۆیان ده‌كراین بۆ ئینتماى حزبى وبوون به‌ به‌عسى ، به‌ڵام ئێمه‌ خۆمان راگرت وكۆڵمان نه‌دا . بێ گومان پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وخاترانه‌ى باوكم نه‌بوایه‌ چاره‌نوسم زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بوو ..

بۆ نمونه‌ جارێكیان به‌رپرسێكى مونه‌زه‌مه‌ى حزب كه‌ مامۆستایه‌كى قوتابخانه‌كه‌مان بوو به‌ناوى (لۆی) خه‌ڵكى موێڵ بوو نێوانمان خۆش بوو ، وتى من چه‌ند قسه‌م هه‌یه‌ دڵسۆزانه‌ بۆتى بكه‌م ، وتم فه‌رموو وتى: تۆ ئه‌زانى حزب زۆر خاترت ئه‌گرێ وفشارت له‌سه‌ر ناكا له‌به‌ر خاترى پێگه‌ى باوكت له‌ناوچه‌كه‌ ، به‌ڵام داوات لێ ئه‌كه‌م ئه‌م داوایه‌م ره‌ت نه‌كه‌یته‌وه‌ .. قه‌یناكا نابیته‌ به‌عسى كه‌ نابێ مامۆستا به‌عسى نه‌بێ .. ئه‌مه‌وێ ئه‌م كاره‌ بكه‌ى ..ته‌لائع بگریته‌ ده‌ست خۆت چیان پێ ئه‌كه‌ى باشه‌ خواى ئه‌كرد ئه‌تبردن بۆ مزگه‌وت هه‌ر نوێژیان پى َبكه‌ى ..

وتم : وازم لێ بێنه‌ وئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پرۆژه‌ى به‌عس ..

وتى: جا خۆ به‌عس كوفر نیه‌ ..

وتم راستت ئه‌وێ من رام وانیه‌ وتى : ئه‌ى رات چۆنه‌ ؟! وتم: عاجز نه‌بى ..وتى: بڵێ

وتم: من به‌عس به‌ هه‌ڵقه‌یه‌ك له‌ زنجیره‌ى دژایه‌تى ئیسلام ئه‌زانم وبه‌شێكه‌ له‌به‌رنامه‌ى سه‌هیۆنى سه‌لیبى ناحه‌ز به‌ ئیسلام وموسوڵمانان .. بۆیه‌ هه‌رگیز نزیك بونه‌وه‌ى به‌جائز نازانم .

وتم: فلان ئه‌مه‌ چى ئه‌ڵێ ى بۆخاترى خوا لاى كه‌س ئه‌م قسانه‌ مه‌كه‌ نه‌شڵێ ى لاى من ئه‌م قسانه‌ت كردوه‌ بڕۆ واز بێنه‌ خۆتت لێ زیاده‌ .. وتم: من بێ ده‌نگ بووم تۆ وازم لێ ناهێنى ..

* خه‌وت به‌سه‌عات ؟

رۆژانه‌ _4 تا6 سه‌عات ده‌خه‌وم .

* خواردنت (به‌پله‌ى یه‌ك) خواردنه‌ كوردییه‌كان ؟

شله‌ى بامیه‌ ، نانى هه‌ورامى (ساجى) ، به‌ره‌زاى شاخان .

* حه‌زت له‌ چ جۆرێكى وه‌رزشه‌ ؟

رۆیشتن تا راده‌یه‌ك هه‌مه‌ .

* ژماره‌ وناوى كتێبه‌كانت ، په‌یام وبڵاوكراوه‌كانت ؟

له‌سه‌ر زمانى گیانداران 1970 ، نوێژ فێربه‌ ، چۆن قورئان ده‌خوێنیته‌وه‌ ، له‌سه‌ره‌رێى كاروانى باوه‌ڕدا ، زنجیره‌ چیرۆكى قورئان/ئاده‌م ، بێ زمانان دێنه‌ زمان .

هه‌شتا په‌یام وسه‌دان وتار .

* ئایا ئێستا ده‌رفه‌تى قه‌ڵه‌م ونوسینت هه‌یه‌ ؟

ئێسته‌ بێ گومان كات كه‌مه‌ ، به‌ڵام به‌پێى بۆنه‌كان په‌یام ده‌نوسم .

* ئاستى خوێندنه‌وه‌ وموتابه‌عاتت ؟ رۆژنامه‌كان ، گۆڤاره‌كان .

رۆژنامه‌كان : رۆژانه‌ ده‌یانخوێنمه‌وه‌ وه‌كو(رۆژنامه‌ ، هاوڵاتى ، خه‌بات ، ئاوێنه‌ ، كوردستانى نوێ ، هه‌ولێر ، روداو).

گۆڤاره‌كان : به‌رده‌وام وه‌كو (لڤین ، جیهان ، گوڵان ، هه‌ژان)

* شاره‌زایت له‌ بوارى كۆمپیوته‌ر وئینته‌رنێت ؟

شاره‌زاییم تا راده‌ى پێویستى خۆم هه‌یه‌ .

* نێوانت له‌گه‌ڵ شیعردا ؟

زۆر حه‌زم له‌ شیعرى كلاسیكى یه‌ ، به‌ڵام گوێ له‌ شیعرزۆر ده‌گرم .

* به‌كام شاعیرى كورد سه‌رسامیت ؟

زۆر به‌ مه‌حوى ونالى وخاكى وبێخود سه‌رسامم .

* سه‌فه‌رى چه‌ند وڵاتت كردوه‌ ؟

زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ : ئێران ،توركیا ،سوریا ،ئوردن ،كوێت ،ئیمارات ،به‌حره‌ین ،قه‌ته‌ر ،سعودیه‌ ،یه‌مه‌ن ،سودان ،جه‌زائیر ،لوبنان ،مالیزیا . وڵاتانى رۆژئاوا : ئه‌مریكا ،به‌ریتانیا ،سوید ،نه‌رویج ،هۆڵه‌ندا ،ئه‌ڵمانیا ، دانیمارك . قبرس .

* ده‌نگى كام قورئان خوێنت لا خۆشه‌ ؟

محمد سدیق مه‌نشاوى .

* ئایا سه‌لیقه‌ى كام به‌شه‌ى هونه‌رت له‌ خۆتدا شك بردووه‌ ؟

شك نابه‌م له‌چیدا زۆرتر سه‌لیقه‌م ببێ .

* گه‌ر سیاسی نه‌بوایت حه‌زت ده‌كرد چیت كردبا ؟

حه‌زم له‌ ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى ورێنمایى خێزانى ولێكدانه‌وه‌ى سیاسی ونوسین هه‌یه‌ ..

* له‌ ئاست كاره‌ساته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان احساست چۆن بووه‌ ؟

بێ گومان زۆر له‌سه‌رم كاریگه‌ر بوو به‌تایبه‌ت كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ وكۆڕه‌وه‌كه‌ى 1991 كه‌ هه‌ر دوو جاره‌كه‌ له‌ كوردستانى ئێرانه‌وه‌ پێشوازى لێقه‌وماوه‌كانمان ئه‌كرد وخزمه‌تمان ئه‌كردن له‌ ئوردوگاكان .

* سه‌باره‌ت به‌ ئارامى وفیراسه‌ت وحیكمه‌تى خۆت چى ده‌ڵێیت ؟

ده‌بێ له‌ كه‌سانى تر بپرسى له‌م خاڵه‌دا ، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى خۆم ده‌ڵێم تحدپ به‌ نیعمه‌تى خوا زۆر دڵخۆشم به‌فه‌زڵى خوا له‌و باره‌یه‌وه‌ .

* پاش دوا كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو له‌ سه‌دا چه‌ندى سه‌لاحیه‌تت لێوه‌ر گیراوه‌ته‌وه‌ ؟ چۆن ؟

ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر ده‌زگاكاندا ومنیش سه‌رپه‌رشتیارى هه‌مویان ده‌كه‌م .. بۆیه‌ پێى ناوترێ كه‌م كردنه‌وه‌ پێى ده‌وترێ رێكخستنى ده‌سه‌لاته‌كان .. كه‌ ئه‌مه‌ باشتر ورێكو پێكتره‌ .

* ئایا ئاماده‌یت لێژنه‌ى نه‌زاهه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌ سامانى شه‌خسى خۆت یان ئه‌موالى حزب ؟

بێ گومان نه‌زاهه‌ پێویسته‌ بۆ هه‌موومان چ سامانى شه‌خسى بێ یان حزب .

* پاڵنه‌ره‌كان ونهێنى بوونت به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى حوكم ؟

ئه‌وه‌نده‌ى له‌ منه‌وه‌ دیار بێ سه‌نگى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌ وپه‌یوه‌ندیه‌ هاوسه‌نگه‌كانى له‌گه‌ڵ دوور ونزیكه‌كان فاكته‌رى سه‌ره‌كیه‌ ، ره‌نگه‌ لایه‌نى كه‌سیه‌تیش هۆكارێك بێ چونكه‌ ئه‌نجومه‌نى حوكم حسابى كه‌سه‌كانى زۆرتیا دیار بوو ، ته‌نانه‌ت زۆریان ته‌نیا حسابى شه‌خێى كه‌سه‌كانیان كرا بوو .

* داكۆكیه‌كانى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا یان لا ى ئیسلامیه‌كانى جیهان بۆ دۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌ت چۆن بووه‌ ؟

داكۆكى له‌ دۆزى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌ركى ئێمه‌یه‌ وه‌كو شه‌خێى و وه‌كو حزب به‌شایه‌تى ئه‌ندامه‌كانى ترى ئه‌نجومه‌نى حوكم ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌رى داكۆكیدا بوین .. هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ ودیداره‌ ئیسلامیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام بوین له‌ رونكردنه‌وه‌ى راستیه‌كان وبه‌رگرى له‌ مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مان .

* چه‌ند جار وچۆن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران وتوركیا له‌سه‌ر دۆزى كورد له‌و دوو وڵاته‌ قسه‌ت كردووه‌ ؟

له‌هه‌موو دیدار وسه‌ردانه‌كانماندا بۆ ئێران و توركیا به‌شێك له‌ قسه‌كانمان داكۆكى بووه‌ له‌ دۆزى گه‌لى كورد له‌و دوو وڵاته‌ كه‌ به‌رێگا چاره‌ى سیاسی وئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ ودور بخرێته‌وه‌ له‌ ره‌وشى چه‌كدارانه‌ وتوندوتیژى .. ده‌ست پێشخه‌رى ئه‌مه‌ش ده‌بێ له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه‌ بێ .

* به‌ چ پێوه‌رێك بوویته‌ سه‌رۆكى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى ؟

ده‌بو به‌رپرسى یه‌كه‌مى قه‌واره‌كان بێ وئیعتبارى یاسایى ببێ مامۆستا على وكاك قادر نه‌ده‌بو چونكه‌ قه‌واره‌كانیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه‌ نیه‌ ، ته‌نیا من وكاك محمد ماینه‌وه‌ .. رایان هاته‌ سه‌ربه‌نده‌ ، ئه‌گه‌ر ئیعتباراتى تریشیان دانابێ له‌ پیاوه‌تى خۆیانه‌ ، سوپاسیان ئه‌كه‌م .

* ئێمه‌ش سوپاسى به‌ڕێزت ده‌كه‌ین ..




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە