نامەیەك ل كەناڵ 4 و كۆرەك tv یەوە بۆ شێخ (سیروان بارزانی)
Monday, 23/11/2009, 12:00
سڵاو بەرێز...
ببورە ئەگەر بۆ چەند ساتێك لەكاتت دەگرم، هیوادارم چەند خولەكێك لەكاتی خۆتان بدەن بە خوێندنەوەی ئەو نووسینەم...
بەڕێزم دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو، چەند گۆرانكارییەك گوایە بەسەر كۆرەك tv داهات، بەڵام ئایا بەرای ئێوە گۆرانكاری بەسەر داهاتووە..؟؟ بەراستی بەڕێزم ئەگەر ئەوە پێ ی بگوترێت گۆرانكاری بەخوا نەك نەگۆڕاوە بەڵكو ستافێك، كە پێشتر پێیان دەگوترا (دەشنێ.... لۆكە... هانی...) ئێستاكە بووە، بە (ئەڤین و ئارامۆ و دار و دەستەكەی)... ئیتر تا دوێنێ كەناڵەكەتان ریكلامی بۆ كۆمەڵێك ئافرەت دەكرد، ئەمڕۆ بۆ كەسانێكی تر دەیكات ئیتر نازانم ئەوە چ گۆرانكارییەكە..؟؟!!
بەڕێز كاك (سیروان بارزانی) دەربارەی ئەو (ئەڤین) ناوە چەند زانیاریەكت پێ بدەم، كە هەمووی بەڵگەی زیندووە و دەتوانن بۆخۆتان پرسیار بكەن، ئەو كچە بێژەرەێكە بە سوتفە بووەتە بێژەر و ناوی لە خۆی ناوە (ئەڤین ژن و ژیان) وەك ئەوەی كەس ژن نەبێت ئەو نەبێت لەو وڵاتە...
ئەو كچە لە ئیستعیلاماتی كەناڵی تەلفزیۆنی (موحافزین... پارتی پارێزگاران) وەك فەرمانبەرێك كەوتبوو، بروابكەن كەس مەرحەبایەكی نە دەكرد، ئیتر دوای دەستی كرد بە حەبل حەبلێن و پەت پەتێن چووە رادیۆی (نەوا)... ئیتر لەوێش دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی بەرنامەیەكی باشی پێ بدەن، تاوەكو تۆزێك مەشهور بێت.... پاشان هەر بەردەوام بوو لە بازدان و پەت پەتێنەكەی هاتە زاگرۆس tv و لە بەرنامەكانی ئەوێش خوا هەڵناگرێ ریكلامێكی زۆریان بۆ كرد و بەپارەی دكتۆر نیازی بەڕێوەبەری زاگرۆس تیڤی بە هەمان شێوە كۆمەڵێك پارەی دەست كەوت و ئینجا بەو پارەی كە بڕەكەی (000 500) پێنج سەد هەزار دۆلار بوو، توانیان كەناڵێكی پێ دابنێن بە ناوی (كەناڵ 4) كە توانیان (2) مانگ كۆرەك tv بەرناكانی بووەستێنن و ریكلام بۆ ئەو كەناڵە بكەن، كە پێش سێ شەو (20) لەم رۆژانە بەچاوی خۆم بینیم (20) خولەك فلیمێكی رووتی سیكسی نیشانی بینەرانی دا، وەك ئەوەی ئیبداعمان بۆ دەكەن (ئەڤین خان و ئارامۆ)...
ئەها بیرم هاتەوە وەڵاهی برادەرێك لەناو خودی كەناڵ 4 بۆی گێرامەوە گوتی ئەگەر ئەو (ئەڤین) خان و مانە پەیوەندییە تایبەتییەكانی لەگەڵ (ئارامۆ) نەبوایە نەدەبووە ئارمی كەناڵەكەی، ئاخر ئەو كچە بە رۆژی روون لەگەڵ ئارمۆ لەناو سەیارە و دەست لەناو دەست بە بەردەمی ئەو هەموو كارمەندە و چەندیین پەیوەندی شەرعی و ناشەرعی عەقلی ئارامۆی ئیغرا كردووە بە هەموو شێوەیەك، تەنانەت خێزانەكەی (ئارامۆ) واتە هاوسەرەكەی زۆر تۆڕەیە، لەو بارو دۆخەی (ئەڤین) كە خەریكە قوڕ بەسەر (ئارامۆ) دەكات و ماڵی لێ تێك دەدات...
بەداخەوە كاك (شێخ سیروان) ئاخر لەو هەموو هونەرمەندەی لەو وڵاتە هەیە كەس نەما (ئەڤین)ـێك ببێتە مودیر و دەم راستی دوو كەناڵی كوردی، تۆ وەرە خەڵك لە ئەوروپا چیتان پێدەڵێت.... دەیان هونەرمەند ئێستاكە لە ئەوروپایە گلەیی ئەوە دەكەن كە بۆچی رەنجی چەند ساڵەی ئەوان (ئەڤین ئاسۆیەك) كە هەموو خەڵكی كوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی دەزانێ چ زاتێك بووە و چی كردووە و چ سومعەیەك و شەخسیەتێكی هەبووە...
بەهەر حاڵ پێویستە ئێوە ئاگاداری هەندێك بابەتی گرنگ بن، ئاخر نەبووە لە هیچ دونایەك لە هیچ كەناڵێك لە هیچ فەزاو مەملەكەتێك بێژەرێك چەندیین پۆستەر بۆخۆی هەڵبواسێت و بەرنامەیەكی بێ ناوەرۆك و بێ مەبەست بەناوی خۆیەوە بكات...؟؟!!!.
باشە ئەوە زانیمان ئەڤین ئارامۆی بەو شێوەیە بێ هۆش كردووە، ئەی باشە ستافی كۆرەك بۆچی ئەو هەموو پارە و دەرفەتەی پێداوە ..؟؟ باشە فەرقی (هەڵكەوت زاهیر و ئەڤین ئاسۆ) چیە، یاخوود جیاوازی نێوان (ئەڤین و دەشنێ) چیە، وەڵا قوربان لەلای هەموو خەڵك وەك ئەوە وایە بلێیت (حەسەن كەچەڵ ... كەچەڵ حەسەن).... بروابكە زۆر زانیاری دیكەم بەدەستەوەیە لە سەر ئەڤین لە داهاتوودا بەزجیرە بڵاوی دەكەمەوە و هیوادارم تۆش موتابەغەیەكی جدی بكەیت، من هیچ پێویساتم بەو دوو كەناڵە نیە بەڵكو من لە ئەوروپا دەژیم و هەرگیز بەتەماش نیم بێمەوە بۆ كوردستان دڵنیابە، بەڵام من ئەسەف بۆ هەموو ناحەقیە دەخۆم كە بەرامبەر راگەیاندنی كوردی دەكرێت...
دوا زانیاریش ئەڤین تا دوێنێ كرێچی بوو لە سلێمانی ئێستاكە لەگوندی ئەڵمانی ڤێلایەكی بە چەند دەفتەرێك كڕیووە، وا خەریكە دووەمیش دەكرێت لەم رۆژانە لە چەند رۆژی داهاتووشدا چەند زانیاریەكی دیكەشتان بۆ باس دەكەم جارێ ماڵ ئاوا ...................
ببورە لەكاتم گرتی كاتێكی خۆش
چاوەرێی بەشی دووەمی ئەو بابەتە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست