کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وام به‌باش زانی وه‌ڵامێکی ڕه‌وای کاك ناسح عبدولره‌‌حیم بده‌مه‌وه‌

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


هه‌ندێك قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بۆ فرۆشتنی بابه‌ته‌کانیان لێره‌و له‌ وێ بێگۆێدانه‌ دان و هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سایه‌تی ناو گه‌ل و نیشتیمان په‌روه‌ر .وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن شه‌لم کۆێرم ناپارێزم ته‌ڕ وو وشك به‌یه‌که‌وه‌ ده‌سووتێنن له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ك هه‌موو رۆژانی ئاسایی بۆ خۆیندنه‌وه‌م له‌ کردنه‌وه‌ی سایتی کوردستان پۆستدا که‌ به‌رده‌وام میوانی ئه‌م سایده‌م بۆ خۆێندنه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نووسینێکی کاك ناسح به‌ر چاو که‌وت .که‌ نه‌م توانی بێ ده‌نگ بم له‌ ئاست ئه‌م ناحه‌قیه‌ ویژدانی خۆم به‌ بێ ده‌نگ ڕابگرم له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی کاك ناسح.هه‌ر وام به‌ باش زانی وه‌ڵامێکی بده‌مه‌وه‌.
.سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت به‌ کاك ناسح بڵێم برا تۆ ئه‌وه‌نده‌ بێ وویژدان مه‌به‌ مه‌که‌وه‌ره‌ ڕووشاندی که‌سایه‌تی ناو داروو نیشتیمان په‌روه‌ر .ئه‌م که‌سایتیه‌ به‌ڕێزه‌ له‌ ته‌مه‌نی لاویدا هه‌موو ژیانی دایه‌ ده‌ست قه‌ده‌ری رۆژانه‌ له‌ هه‌موو ساتێکدا مه‌رگ پێشی پێ ئه‌گرت شه‌ڕی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ئه‌کرد .کاك فازل چه‌کی شه‌ڕه‌فی خسته‌ سه‌رشانی بۆ خزمه‌ت کردنی نیشتیمان و ئازاد کردنی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ژیانی لاویه‌تی خۆی بکاته‌وه‌ که‌ له‌م کاته‌دا زۆر ئه‌سته‌م بوو مرۆڤ بگا به‌ ئازادی ڕه‌ها به‌ڵام هه‌رگیز له‌م رێگه‌ سه‌خته‌ بیری له‌ ترس نه‌کرده‌وه‌ به‌ڵکوو ته‌نها بیری له‌ ئازدی ره‌ها ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئێستا ئه‌م ئازدیه‌ هاتۆده‌ دی ئه‌گه‌ر که‌موو کورتیش هه‌بێت ئه‌مه‌ تاوانی هه‌موومانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ئازادیه‌.نابێت ئه‌مه‌شمان له‌ یاد بچێت خۆشه‌ویسترین برای کرده‌ قوربانی کوردستان و نیشتیمان به‌ ناوی شه‌هید عبدره‌حمان .بێجگه‌ له‌م خۆشه‌وویتیه‌ش به‌ڵکوو چه‌ندین که‌سوکاری له‌ پێناوی نیشتیمان و ئه‌م خاکه‌دا بوونه‌ قوربانی له‌سه‌رده‌می خه‌بات کردندا .به‌ڵام کاك ناسح من بۆم گرنگ نیه‌ کاك فازل به‌شاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر لایه‌نێك بێت .به‌ڵکوو من وه‌ك که‌سێکی پاك و خاوه‌ن موڕاڵ له‌ پێناو گه‌ل نیشتیمان پێناسه‌ی که‌سایه‌تی ئه‌که‌م وهه‌ڵی ئه‌سنگێنم وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌کی نیشتیمان په‌روه‌ر .له‌ کوردستاندا پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن مه‌بده‌ئی نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر ماش بێت ئه‌وا به‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست ئه‌ژمیردرێن کاك فازل به‌شاره‌تی یه‌کێکه‌ له‌م پێشمه‌رگه‌ مه‌بده‌ئیانه‌ که‌ هێشتا دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ماوه‌ به‌ هه‌مان مه‌بده‌ئی شاخ بیر ئه‌کاته‌وه‌ .کاك ناسح تاوانه‌ تۆ هه‌موو که‌سایه‌تیکان وه‌ك یه‌ك سه‌یر بکه‌یت که‌ جیاوازی له‌ نێوانیاندا نه‌که‌ی دوا کارم که‌مێك ویژدانی خۆت بخه‌یته‌ گه‌ڕ وابیر نه‌که‌یته‌وه‌ که‌ پێنووس له‌ به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا زۆر لاوازه‌ هه‌رچی خۆتان بتانه‌وێت وا ئه‌ینووسن بێ گۆێدانه‌ هیچ ‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاك فازل به‌شاره‌تی جه‌سته‌ی خۆشی شاهیدی ئه‌م خه‌باته‌ن که‌ چه‌ندین جار له‌ لێواری مه‌رگ گه‌رواوه‌ته‌وه‌ مه‌رگ میوانی نه‌بوه‌ ته‌نها له‌ پێناوو نیشتیمان و خاکدا ئیتر با ویژدان دادگایمان بکات هه‌رله‌ خۆمانه‌وه‌ فیشه‌ك به‌ تاریکیه‌وه‌ نه‌نێن .تا ئێستاش بێ پشوو دان له‌م دوادوایه‌دا بۆ په‌رله‌مانی کوردستانیش زۆرترین ده‌نگی هێنا ئه‌مه‌ش شا‌هێدی ئه‌م ڕاستیه‌ن که‌ خۆشه‌ویستی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆتان ناو دارتین و که‌سی ناوو حیزبه‌که‌و ناووچه‌که‌ی خۆیه‌تی که‌ وه‌ك که‌سایه‌تی داوێن پاك ده‌ناسرێت له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ که‌ له‌هه‌مووشیان گرنگ ترچه‌ند قسه‌ شیرن و راستگۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ی .ره‌نگه‌ ئه‌م نووسینه‌ تۆ بخاته‌ گوومانه‌وه‌که‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ منه‌وه‌ هه‌بێت ته‌نها لێره‌دا لۆژیك و ویژدان خاڵی سه‌ره‌کی نووسینی منه‌ .منیش تا سه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ بۆ چوونه‌کانی تۆم کاك ناسح که‌ له‌یه‌ک خاڵدا یه‌ك ئه‌گرینه‌وه‌ ته‌نها لێردا یاسا شکاندن من هه‌رگیز ئه‌م مافه‌ به‌ خۆم ناده‌م که‌ یاسا بشکێنم وه‌ کاك فازل یه‌کێکه‌ له‌م که‌سایه‌تیانه‌ که‌ یاسا ناشکێنێت .به‌ڵام من زۆر به‌ووردی بێ ئاگاداری خۆی به‌ دواچوونم بۆ کرد ئه‌وانه‌ی که‌ شاهێدی بۆ ئه‌ده‌ن ده‌ڵێن له‌ کاتێکدا .که‌ بچێته‌ داموو ده‌زگای ره‌سمی حووکومی ده‌مانچه‌که‌ی له‌ ناو ئۆتۆمۆبیله‌که‌ دا ئه‌نێ ئینجا ئه‌چێته‌ داموو ده‌زگای ره‌سمی حووکومی واتا ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ئه‌وه‌ رێز گرتنه‌ له‌ یاسا .وه‌ك خه‌ڵك باسی که‌سایه‌تی ئه‌که‌ن ئیستاش کاك فازل یاسا به‌سه‌روه‌ر ئه‌زانێت و رێز له‌ یاسا ئه‌گرێت .ئه‌مه‌وێت کاك ناسح شتێك به‌ بیری تۆ بهێنمه‌وه‌ کاتی پاشاگه‌ردانیه‌که‌ی کوردستان .کاك به‌شاره‌تی به‌رپرسی ناووچه‌یه‌ك بوو نزیك پێنجوین کاتێك به‌ره‌ی کوردستانی هه‌بوو به‌س له‌ لای ئه‌مه‌وه‌ هیچ ئاوودیوی ئێران نه‌کرا وه‌ ڕێگه‌ی نه‌ ئه‌دا .وه‌ چه‌ندین جار پاره‌یان بۆ برد به‌ڵام هه‌رگیز قبووڵی نه‌ ئه‌کرد ره‌تی ئه‌کرده‌وه‌ .ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاری نیشتیمان په‌روه‌ری . بۆ شاهیدیش ناو چه‌که‌ ئاگادارن بۆیه‌ پێوویسته‌ به‌چاك بڵێن چاك و به‌ خراپیش بڵێن خراپ .نه‌ك که‌ساتیه‌کان بشێووێنین بۆ یه‌ ئه‌مه‌وێت ئه‌مه‌ به‌کاك ناسح بڵێم که‌ کاتژمرێکیش پارتی نه‌بووم که‌ به‌رگری له‌ کاك فازل به‌شاره‌تی ئه‌که‌م. 16.3.2010

بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کاك ناسح

ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌که‌ی کاک ناسح عبدولره‌حیم



http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e5eb6223 ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە