ئەنجومەنى دۆماى روسیا سوپاسێك ئاراستەى پرۆفیسۆر عەلى قەرەداغى دەكات
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
ئەندامێكى ئەنجومەنى دۆماى روسیا لەلیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى ئەنجومەندا، سوپاس نامەیەك ئاراستەى پرۆفیسۆر عەلى قەرەداغى دەكات لەسەر ئەو ئاشتەواییەى كەلە قیرغیزستان ئەنجامیاندا لەنێوان هەردوو نەتەوەى قیرغیزو ئۆزبەكدا، ئەویش پاش ئەو سەردانەبوو كەلە 15ى مانگى تەموزى رابردوودا وەفدێكى یەكێتى زانایانى جیهانى مسوڵمان بەسەرۆكایەتى پرۆفیسۆر عەلى قەرەداغى سەردانى قیرغزیایان كردو توانیان كۆتایى بەئەو شەڕو كوشتارە بهێنن كەلەنێوان ئۆزبەگ و قیرغیزیەكاندا هەبوو، پاش ئەو سەردانەش ئاشتى گەرایەوە بۆ ناوچەكەو كۆتایى بە ناكۆكیەكان هات.
ئەمەش دەقى سوپاس نامەكەیە:
بەڕێز دكتۆر عەلى محی الدین قەرەداغى
ئەمیندارى گشتى یەكێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان
دواى رێزو خۆشەویستیم:
پێم خۆشە لەناخى دڵمەوە سوپاس و رێزێكى بێ پایانت پێشكەش بكەم لەسەر ئەو هەوڵە بەپێزو گەورەى كەداتان بۆ سەقامگیربوونى ئاشتى لەكاتى سەردانەكەتاندا بۆ قیرغیزستان لە 15 ى مانگى تەموزى رابردوودا .
ئەو وەفدەى كەبەسەرۆكایەتى ئێوە لەیەكێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان كەلە ژمارەیەك زانا پێك هاتبوو لەوڵاتانى عەرەبی و توركیاو روسیاى فیدراڵى، وەبەمەبەستى ئەنجامدانى پرۆسەى ئاشتەوایى قیرغیزیا لەنێوان هەردوو نەتەوەى ئۆزبەگ و قیرغیز سەردانتان كردبوو، رۆڵێكى زۆر گرنگى هەبوو لە ئارامكردنەوەى هەڵچونى دەرونى هاوڵاتیان و كۆتایى هێنان بەئاگرى شەرو فیتنەو رێگرتن لە دووبارە بوونەوەى و بڵاوكردنەوەى گیانى لێبوردەیى و برایەتى لەنێوان ئەم دوو نەتەوەیەدا. بەهۆى دەست پێشخەرى و شێوازى باشى مامەڵەو نیەت پاكیتان لەكارەكەتاندا، شتێكتان ئەنجامدا كەكەس پێش ئێوە كارى لەوجۆرەى نەكردبوو، لەبەرئەوە ئێوە لەپێش چاوەكاندا دڵەكانتان كەمەند كێش كردوو ئاوى ساردتان كرد بەسەر دڵە گڕگرتووەكاندا، كەئەمەش پاش چاوەڕوانیەكى زۆر بوو، وە ئێوە تەنها وەفد بوون كە بوونە جێگەى متمانەو رێزى هاوڵاتیان و حكومەت لەیەك كاتدا.
سەردانى ئەم وەفدەى یەكێتى زانایانى جیهانى مسوڵمان بەنوێنەرایەتى ئێوەو سەرۆكەكەى بەرێز دكتۆر یوسف قەرزاوى جارێكى تر راستگۆى پرۆگرامى ئێوەو بەرزى ئامانجەكانتان و پاكى كارەكانى ئێوەى سەلماند.
ئەم كارەى ئێوە زیاتر متمانە بەئێوە بەهێز دەكات و هاندەرێكى زیاترە بۆ ئەوەى پەیوەندییەكى باشتر لەگەڵ ئێوەدا بنیات بنێێن.
رێزو خۆشەویستى زیاترى ئێمە قبوڵ بكەن.
باغد ئەساروف سیمیون
ئەندامى ئەنجومەنى دۆماى روسیا
ئەندامى لیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوە
10/8/2010
نوسینگەى راگەیاندنى پرۆفیسۆر دكتۆر عەلى قەرەداغى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست