به‌رێز مام جه‌لال واز بهێنه له دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید،به‌نزین مه‌که به ئاگره‌که‌دا!
Sunday, 24/07/2011, 12:00
هه‌موو کوردێکی به شه‌ره‌ف و ،نیشتیمان په‌روه‌رو ڕۆشنبیر،وه هه‌موو کادرانی یه‌کێتیی و سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتییش ،هه‌روه‌ها لایه‌نه‌کانی تریش به تایبه‌تی کاک به‌رهه‌م ێالح ،که هه‌ڤاڵی منداڵی کاک دانایه وه له یه‌ک قو‌تابخانه‌دا گه و‌روه بوو‌ن، وه کاک نێچیر بارزانیش ، به گشتی ده‌زانن که هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی کاک دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ، فشارێکی سیاسی و نابه‌جێیه، به‌تایبه‌تی له‌م که‌شو هه‌وا سیاسیه ی ئێستادا،که که میلله‌تی کورد له هه‌موو لایه‌که‌وه فشاری له‌سه‌ره،وه پێویستیمان به ئاشتی و ئارامی و یه‌ک ڕیزی و به هێز بوونه، به‌ڵام مام جه‌لال به‌تایبه‌تی، ده‌یه‌وێ به‌نزین بکاته سه‌ر ئه و ئاگره‌ی که له مێژه‌وه چاو‌ڕێی ده‌نکه شقارته‌یه‌ک ده‌کات بۆ ته‌قینه‌وه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی کێییه؟ ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که خۆشم ئه‌ندامێکی ئه‌کتیڤی ئه‌م کۆمه‌ڵه سیاسیه‌م، هه‌ر له مێژه‌وه هه‌موومان ئه‌وه‌نده حه‌ز به چاکسازی و، پاکسازی و، دژ به گه‌نده‌ڵی بین،بفه‌رموون ، با کاک عومه‌ر فه‌تاحیش بده‌نه دادگا‌و، ئه‌و 18 ملیۆن دۆلاره‌ی که ڕه‌وانه‌ی ژماره بانکی پاڤل تاڵه‌بانی و لاهور تاڵه‌بانی کراوه، با بدرێته‌و قاسه‌ی حکو‌مه‌تی سلێمانی، با هه‌موومان ده‌ست بکه‌ین به چه‌پڵه لێدان و ده‌ست دابهێنین به سمێڵه‌کانمنادا، بزه‌ی چاومان بێت ،که ئێمه وه‌کو یه‌کێتیی چه‌ند ده‌ستمان کردووه به چاکسازی.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی که دراوه دژ به دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدا له ده‌ست هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک و نوێنه‌رێکدا نه‌یه، وه هیچ ئه‌ندامێکی به‌رپرسی یه‌کێتیش به دڵیان نیه، ته‌نها مام جه‌لال نه‌بێت ،که فشاری خستۆته سه‌ر دادگای سلێمانی و ،مه‌له‌فی کاک دانا هه‌ڵبدرێته‌وه. له‌کاتێکدا که کاک دانا سه‌رچڵی یه‌کێتی بوو، وه خۆیان به فشاری یه‌کێتی ئه‌م پارانه‌یان خه‌رج کردووه بۆ یه‌کێتی،به‌ڵام ئێستا چونکه بووه به گۆڕان،ده‌بێت به‌م شێوه‌یه مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ. کاک به‌رهه‌م زۆر شه‌ره‌مه بۆ جه‌نابت که له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فه هه‌ڵناده‌یت و و بێ ده‌نگیت، بۆچی؟ خۆت ڕاستیه‌ک زۆر باشتر ده‌زانیت و ئاگاداری هه‌موو کون و که‌له‌به‌ری کێشه‌که‌ی.
سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی خۆیان سه‌ریان سوڕماوه ،که ئایا بۆچی پێویستی کرد به هوروژاندنی مه‌له‌فێک، که بنه‌مای نیه، وه به پێچه‌وانه‌وه زه‌ره ر‌مه‌ند ده‌بێت بۆ یه‌کێتیی. وه‌کو که‌سێکی شاری سلێمانی وه هه‌موو دانیشتوانی سلێمانی زۆر باش ده‌زانن خێزانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید به دایک و باوک و خوشک و براکانیه‌وه یه‌که‌م خیزان بوو‌ن که کۆی هه‌موویان قوربانیانداو بۆ یه‌کێتیی،وه هه‌موویان به ساڵان له به‌ندیخانه‌کانی به عسدا بوو‌ن، وه به ڕه‌حمه‌ت بێت کاک ئه‌حمه‌د مه‌جید جۆره‌ها نه‌خۆشی له‌م به‌ندیخانانه‌دا په‌یدا کردوه،دایکیان که ئێستا له ژیاندایه شاهد حاڵی زۆر مه‌له‌فه،به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین نه‌خۆشی چێشتووه، ئێستا کوڕه ئازاکانی شۆڕشی کوردیان کردوه به خائن وده‌یانه‌وێ بیده‌نه دادگا، وه له بنه‌مادا که‌یسێکی بۆشه و ڕاست نیه.ده‌رباره‌ی هه‌مو کیشه‌که کاک مه‌لا به‌ختیارو کاک عیماد ئه‌حمه‌د به زه‌قی ئاگادارن،به‌ڵام ده‌ستیا به‌ستراوه ناتوانن ده‌نگ به‌رزبکه‌نه‌وه، ،وه‌کو هه‌موومان ده‌زانین یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان،مانای مام جه‌لال. وه ده‌بێت به‌ڕێز مام جه‌لال بزانێ،که هێرش کردنه سه‌ر کاک دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید،مانای هێرش کردنه سه‌ر هه‌موو شاری سلێمانی و شێواندنی گرژ بوونی شاره‌که،که له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکدا نیه ته‌نها دوژمن نه‌بێت.
بابفه‌رمووێ مام جه‌لال نه‌ک هه‌ر له مه‌له‌فی کاک دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بکۆڵنه‌وه ،با به‌گشتی ده‌ستی پێبکه‌ین،با هه‌موو کوردستان پشت گیرتان بێت ،له پێشدا فه‌رمان بده به دادگا، با بکه‌ونه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر مه‌له‌فی هه‌موو چوارده‌وره‌کانتان،وه ده‌ست بکه‌ن به پاک کردنه‌وه له کۆنه موخابه‌راته‌کانی زه‌مانی به‌عس، که‌ئێستا له ته‌نیشت جه‌نبتانه‌وه داده‌نیشن،وه‌کو سه‌عدی پیره ،که له‌هه‌موو دانیشتنێکدا هێرش ده‌کاته سه‌ر مام جه‌لال و به پاره‌ی یه‌کێتیی هه‌موو شه‌وێک خه‌ریکی قومار کردن و ڕابواردنه،وه با خیزانه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاحیش بدرێته دادگا که له فڕۆکه خانه‌ی سلێمانی به ملیۆنه‌ها دۆلاره‌وه گیراو ،پاشان ئه‌و به‌رپرسه‌ی که گرتبووی ، له ترسی گرتن و کوشتن ڕایکرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات،وه ئێستا له یه‌کێک و وڵاته پۆست کۆ مۆنیسته‌کان په‌ناهه‌ندیه،له کات‌و سانی خۆیدا ده‌که‌وێته قسه‌کردن ،بۆ ده‌رکه و‌تنی ڕاستیه‌کان.
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست