کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی

Sunday, 14/02/2010, 12:00


له‌ ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری سلێمانی، که‌ بۆ کاندیده‌کانی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی سازکرابوو، جه‌نابیشت وه‌کو کاندیدێکی ئه‌و لیسته هه‌ستایت و ووته‌کانیشت هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ده‌ته‌وێت ڕۆڵی ژن پشت گوێ نه‌خرێت و په‌یمانت نوێکرده‌وه‌ که‌ بۆ مافی ژنان هه‌وڵ بده‌یت‌. ئه‌م قسانه‌ هه‌موی له‌سه‌ر سه‌رمان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی هه‌ڵت بژاردوه‌ بۆ خه‌باته‌که‌ت ڕێگه‌یه‌کی ڕاست نیه‌و ئه‌و لیسته‌ش که‌ خۆتت تێدا کاندید کردوه‌ زۆر به‌دناوه‌. خوشکی به‌ڕێز تۆ که‌ ژنێکی تێگه‌یشتویت ده‌بێت بزانی که‌ ژنی کورد زه‌لاله‌تێتی به‌ده‌ست ئه‌و تاقمه‌وه‌ که‌ تۆ نیازت وایه‌ له‌گه‌ڵیاندا خه‌بات بکه‌یت. له‌و کاته‌شه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ ده‌گمه‌ن ڕۆژێك ده‌ڕوات بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌ك نه‌کرێته‌ سه‌ریان! خه‌بات کردنیش بۆ مافی ژنان سه‌دان ڕێگه‌ی هه‌یه‌. بۆیه‌ چاکتر وابوو بۆ خه‌باته‌که‌ت ڕێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێریت چونکه‌ ژنی کورد پێویستی به‌ که‌سانی وه‌کو تۆ هه‌یه‌.
فره‌ حزبی هه‌رچه‌نده‌ مانای بوونی دیموکراسیه‌، بونی ڕای جیاوازیش شتێکی چاکه‌، به‌ڵام نازانم ئه‌و حزبه‌ بچوکانه‌ی کوردستان که‌ هه‌مویان به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه‌ دروست بوون، بۆچی کوردایه‌تی ده‌که‌ن به‌ قوربانی حزبایه‌تی. ئه‌وه‌ چه‌ندین جار ببینین که‌ حزبێکی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی کورسیه‌کی په‌رله‌مانی ده‌ستگیر بێت خۆی هه‌ڵده‌واسێت به‌ حزبێکی زه‌به‌لاحه‌وه‌ بێ گوێدانه‌ سومعه‌تی ئه‌و حزبه‌ زه‌به‌لاحه‌! باشتر وایه‌ به‌و حزبانه‌ بوترێت حزبه‌ چه‌مه‌لغه‌کان.
خوشکی به‌ڕێز، کوردایه‌تی و خه‌بات هه‌ڵوێسته‌، هه‌ڵوێستیش ئه‌وه‌نیه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که‌ت ئێسته‌ له‌وه‌دابێت‌ که‌ هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و پارتی بێت تۆش مل بۆ خواستی حزبه‌که‌ت شل که‌یت. هه‌ڵوێست ئه‌وه‌ بوو که‌ تۆ ڕازی نه‌بیت جارێکی تر خۆت کاندید بکه‌یته‌وه‌ و شان به‌ شانی ئه‌وانه‌ی مافی ژن پێشێل ده‌که‌ن کار بکه‌یت! خۆشت چه‌ند ساڵه‌ کرداره‌کانیان ده‌بینیت و له‌ ئێمه‌ چاکتر ده‌یان ناسیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە