دوای زیاتر لە چوار مانگ لە خۆپیشاندان و راپەڕین دژی گەندەڵی قەشەیەكی كورد هاتە دەنگ؟!

Thursday, 30/06/2011, 12:00


روونكردنەوەیەك لە سەر نووسراوەكەی قەشە زاگرۆس......
زۆر دەمێكە وەك كوردێكی ناسیۆنالیستی ئەم باشووری كوردستانە لە كاتی دەنگدان و ئینتیخابات و لە رۆژانی ئاساییدا بەوردی چاودێری هەڵوێست و كاری كەمە نەتەوە و ئاینەكانی كوردستان دەكەم، دیارە ئەم چاودێرییەی منیش تەنها بۆ ئەوەیە كە بزانم ئەوان چەند لە خزمەتی كوردستاندان....، ئەوەی تا ئیستا پێی گەیشتووم كەمە نەتەوەیی و ئاینییەكانی لای ئێمە لەگەڵ رۆژن، كێ لەسەرەوە بوو ئەوان مەرحەبای ئەو دەكەن، نامەوێت زۆر بە موتڵەقی قسان بكەم بەڵام هەر بۆ نمونە لە زەمانی سەدامدا عەینكاوە زۆر زیاتر لە هەولێر گرنگی پێ دەدرا لەبەرئەوەی خەڵكەكەی هەڵوێستێكی بەرەنگارییان بەرامبەر بە بەعس نەبوو و وەك و تەنانەت هەر بە عەرەبیش قسەیان دەكرد و ئێستاشی لەسەر بێت، هەروەها كاتێك ئەم دوو حیزبە زلە هاتن و دەسەڵات و ژیانیان قۆرخكرد بە هەمان شێوە مەسیحییەكانی عەینكاوە بوونە شایەری پارتی و یەكێتی، بەڵام جارجارەش بۆ ئیحتیات و مسۆگەری موستەقبەل ئێ نەبادا دەسەڵاتی مەركەزی بگەڕێتەوە و تەنانەت دوای لەناوچوونی سەدامیش لە رۆژی ئینتیخابات سندوقەكانی دەنگدانیان پڕ دەكرد بۆ عەلاوی و نجێفی ....
وەلێ رۆژان و ساڵان تێپەڕی و لە مانگی شوباتەوە تا ئەمڕۆ بە هەزاران هاوڵاتی ئەم كوردستانە و لە دەیان شاروشارۆچكەوە دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندانیان بەرزكردەوە چەندین نوێژی هەینی موسوڵمانان لە سەراكانی ئازادی ئەنجام دران و چەندین مامۆستای ئاینی ئیسلام زیندانی كراو هێرشكرایە سەریان....پیاویًكی ئاینی مەسیحی یان یەزیدی مان نەبینی خەلكێك كۆبكاتەوە و خۆی بگەیەنێتە سەرا و لەوێ وتەیەك ناڕەزاییەك نوێژ و قوداسێك دژ بە گەندەڵی بكات و بدركێنی .....ئەوە توركمان هەر باسی مەكە!....برالە بۆ ئێوە لەو وڵاتە ناژین؟!!! كوا یەزیدی كوردی رەسەن رەسەنایەتی ئەوەیە خۆت لەبن لنگی گەندەڵ بنێییت؟!!! و لە لاش عەگال و جلی عەرەبی لەبەر بكەیت و بەرامبەر بە گەندەڵی پشتگیری دووپاتبكەیتەوە!!!!!
برالە ئەمە لە خۆڕا نەهاتووە و لە ساڵانی كۆن و سەردەمەكانی پێشوودا هەرشتێك لە نێو شار رووی دەدا هەموو ئاین و نەتەوەكان پێكەوە یەك هەڵوێستیان دەبوو.....بەڵام لەم عەسری عەولەمەیەدا نە مەسیحی و نە یەزیدی و نە توركمان ....وانەماون ....بەلكو شێوازێكی دیموكراسی و تازەیان هەڵبژاردووە ئەویش ئەوەیە كە دەنگێ مەكە.... كێ... لەسەر كورسی دەسەڵات بوو و لە هەڵبژاردن و شەڕی ناوخۆ بردییەوە..... خۆتبكە بە برای شیری ئەوە و هیچ نەبێت یەك دوو كورسی پەرلەمانت دەداتێ بە بێ ئەوەی كە بتوانیت بە خەونیش بەدەنگی خۆت ئەو كورسیانە بە دەست بهێنیت.......
جا لێرەوە داوا لە قەشە زاگرۆس دەكەم با وەك شوانی كڵێسەیەك لە ئەڵمانیا ئەو ئەڵمانیایەی كە كۆمپانیاكانی گازی كیمیاوییان بە سەدام فرۆشت و ئەویش بۆ كیمیا بارانی كوردستان بەكاری هێنا....چی دی لەوڵاتێك نەبێت كە ئەو گازەی لێوە دروستكراوە و دواجار بە هەزاران كوردی پێ كوژراوە(تەبعەن بە میزانەكەی خۆت كە نابێت خەڵكی پارە لە حەج سەرف بكە چونكە دەوڵەتی سعودیە فتوای ئەنفالی داوە!...و ئەلمانیاش كیمیاوی ناردووە و سەدامییش كوردی پێ كوشتووە...!!!!).....قەشەگیان وەرەوە بۆ ناوجەرگەكەی هەولێر و لە كڵێسەی كورد زمانەكەیەوە شوێنكەوتووانی مەسیح بەدەم نوێژكردنەوە تا لای پیرە قەڵاتی هەولێر ببە و دوو وتە و نەسیحەت دژی گەندەڵی بە كاكە و مامە بڵی ....چ قەیدییە با ئێوەش وەك ئەو خەڵكە رەشورووتەی كوردستان بریندار و زیندانی ببینن.... ئەدی مەسیح نافەرموێ هەركەسێك زللەیەكی لێدان ئێوە لایەكەی دیكەی بدەنێ با لەولاش بدات....(بەڵام دكتۆر بەرهەم گوتەنی كردار شەرتە نەك گفتار...)......پێم وابێت شوانی كەنیسەكانی كوردستان مەڕەكانیان لە بن لنگی گورگێ داناوە و تازە بەو دواییەش ئەگەر بیانەوێت بڵێن ئەوانە گورگ و گەندەڵن ئەوا تەنها بەس خۆیان دەمێننەوە و كورد وتەنی و ئەوان پەزن و شتێك ناڵێن دژ بە پەزەكە بێت.........هیچ نەبێت وەك قیبتییەكانی لە نیوەی رێگەش بێت خۆتان ساغ بكەنەوە ئەوان لەسەرەتادا پشتگیری موبارەكیان دەكرد بەڵام هەر زوو فریای خۆیان كەوتن و چوونە بەرەی گەلەوە .....بەڵام بۆ ئێوە تازە ئەم جارە رۆیی و هیوادارم بۆ داهاتوو وانەبن و خۆتان  لە میللەت جیانەكەوە...........




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە