كوردستانی عێراق له‌خراپه‌وه بۆ خراپتر
Saturday, 20/02/2010, 12:00
كوردستانی عێراق كه‌مترین توندوتیژی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌چاو ناوچه‌كانی تری عێراق، به‌ڵام هه‌ر زو بوه ئه‌و شوێنه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی قبوڵ نه‌كات، گه‌نده‌ڵترین هه‌رێمه له‌عێراق‌و مه‌ترسیدارترین شوێنه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران یان ببێته رۆژنامه‌نووس له‌عێراق. له راستیدا كوردستانی عێراق بوه‌ته سوریا.
دواین راپۆرت له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی رۆژنامه‌نوسان دڵخۆشكه‌ر نییه، به‌تایبه‌تی كه به‌ناو هاوڕێ ته‌قلیدییه‌كانی كورد له واشنتۆن بۆ مه‌رامی خۆیان كارده‌كه‌ن.
وه‌كو ناوچه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له‌عێراق بۆ وه‌به‌رهێنان، ئیمه‌یله‌كان له‌وانه‌ی كه هاندراون بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئهمهریكاو به‌رگرییه‌وه به‌زۆری ده‌نێرێت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیویانه گرێبه‌ستی یاسایی له‌كوردستان پشتگوێخراوه، نوسراوه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی زیاتربونی شه‌رعیه‌تدان به‌و كارانه.
گه‌نده‌ڵی له‌كوردستانی عێراق فراوان بوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك لێپرسراوی دیاری پێشوی ئه‌مه‌ریكا تێوه‌بگلێن. زۆرێك له‌وانه كه به‌شان‌و باڵی كورده‌كان هه‌ڵده‌ده‌ن، ره‌نگه خۆیان له ره‌وشێكی دژوار‌دا ببیننه‌وه، كاتێك ده‌خوازن له‌دیوه‌كه‌ی تری مه‌سه‌له‌كان بڕوانن. هه‌لومه‌رجه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی نكوڵی لێده‌كه‌ن له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوی هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌عێراقی سه‌دام‌و له‌مامه‌ڵه‌ی راكێشانی بۆری نه‌وت له‌ئه‌فغانستانی تاڵیبان له‌كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان‌و ڤه‌نزه‌ویلای هۆگۆ چاڤێزی ئه‌م دواییانه ده‌چێت. له‌هه‌مان كاتدا، كۆنگرێسمانه‌كانی ئهمهریكاو جه‌نه‌راڵه‌كان، كه رازیبون به‌كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوه كورده‌كان له‌به‌رخاتری قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كه له‌واشنتۆن، له‌وانه‌یه نیگه‌ران‌و توڕه‌بن ئه‌گه‌ر بزانن وێنه‌ی ته‌وقه‌كردنه‌كانیان بوه‌ته پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی زۆره‌وه، نێوبانگیان باش نییه.
-نووسه‌ر گه‌وره توێژه‌ره له‌په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئهمهریكاو شاره‌زایی كاروباری عێراق‌و ئێرانه
سه‌رچاوه: نه‌شناڵ ریڤیو
له‌ئینگلیزییه‌وه: سبه‌ی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست