کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نورەدین وەیسى دەیەوێ خۆل بكاتە چاوى كاممان؟

Monday, 16/02/2009, 12:00


لەبەرنامەى (ئێوارە باش كوردستان)ى كەنالى نەورۆز، ڕۆژى 14/2/2009 میواندارى بەرێز (مەریوان نەقشبەندى)بەرپرسی ڕاگەیاندنى وەزارەتى ئەوقاف و (نورەدین وەیسى) بەحیساب ڕۆژنامەنووس كرابوو، تاوەكو لەسەر كۆنفراسی (بەرەو وتارى ئایینى هاوچەرخ) و ڕۆڵى زانایانى ئایینى و وتاربێژانى كوردستان قسە بكەن. لێرەدا من نامەوێ وەڵامى هەموو چەواشەكارییەكانى (نورەدین) بدەمەوە، بەڵكو دەمەوێ لەسەر دووخاڵ لەچەواشەكارى و قسە فڕێدانەكانى (نورالدین وەیسی) بوەستم، كە لەئەساسدا (نورالدین سعید وەیسی)یەو نازانم بۆچى ناوى باوكى حەزف كردووە، دیارە هەموومان گلەییمان لەبێ سەروبەرى هەندێ وتارى ڕۆژانى هەینى هەیەو داوامان كردووەو داواش دەكەین كە گیانێك وەبەر ئەو وتارانەدا بكرێتەوەو چیتر مینبەرى مزگەوتەكان لەلایەن هەندێ وتاربێژى لاوازو كەم خوێندەوار داگیر نەكرێت و بۆ حیسابی هیچ حزب و لایەنێكیش بەكار نەهێنرێن، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوو ئەو كابرایە گووتى: ئەوانە مەترسین بۆسەر دووا ڕۆژى كوردستان!!!

لێرەدا دەپرسین چ مەترسیێكە ئەوكابرایە باسی لێوەدەكات؟ ئایا وتاربێژانى خۆمان لەكوردستان ئەوەندە جێى مەترسین تا كەسێكى دۆڕاو بەمەترسی لەسەر دووا ڕۆژى كوردستان وەسفیان بكات؟ لەوەڵامدا دەڵێم: ئەوەندەى وتاربێژو زانایانى ئایینى لەكوردستان هۆكارى سەقامگیرى و ئاشتى و پێكەوەژیانن، هیچ چین و توێژێكى تر ئەوەندە هۆكار نییە؟ ئەوەندەى زانایانى ئایینى و وتاربێژانى كوردستان خەمخۆروى ئەم ئەزموونەى كوردستانن، هیچ چینێكى تر ئەوەندە خەمخۆرى نییە؟ لەهەموو ئەو ڕووداوو پێشهاتانەى كە لەڕابردوو ئێستادا كوردستان بەخۆوەى بینیوە، زانایانى ئایینى بەشی شێریان بەركەتەوتووە لەبەرگرى كردن و هاندانى جەماوەر بۆ بەشدارى كردن و بەپیرەوە چوونى بڕیارو ڕاسپاردەكانى پەڕلەمان و حكومەت و سەركردایەتى سیاسی كوردستان، لەوكاتەى كە هەندێ لە ڕۆژنامەنووس و بەحیساب ڕۆشنبیر (بە نورەدینیشەوە) لەدژى ئەم ئەزموونەى كوردستان دەست و بازویان هەڵكردبوو، زانایانى ئایینی هاتنە مەیدانى بەرگریكردن لە ئەزموونى كوردستان، ئەوەندەى بەناو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرو دوژمنى (مەلا)بەدواى ئەتك كردن و ناوزڕاندنى خەڵك و حكومەتى كوردستانن، هیچ جاش و خائین و دوژمنێكى سەرسەختى ئەم ئەزموونە تۆزیشیان لەدوو ناكات، كەچى هەرزەگۆیێكى وەكو (نورەدین) بێشەرمانە دێننە سەرشاشەو زانایانى ئایینى بەمەترسی لەسەر ئەم ئەزموونەى كوردستان وەسف دەكات، (نورەدین) و هاوبیچمەكانى دەبێ بزانن ئەوە زانایانى ئایینین ئەوەندە لێبوردەو ئارامن لەبەرامبەر هەرزەگۆیێكدا كاردانەوەیان نییە، ئەگینا بەرامبەر بەهەركەس و لایەنیك بوایە، ئیستا حیسابیكى تر دەبوو.

ڕاپۆرتى (CAA) دەڵێت: زانایانى ئایینى لەكوردستان هۆكارى نەمان و لاوازكردنى ڕۆڵى ڕێكخراوى تیرۆریستى قاعیدەن لەناوچەكە، كەچى هەرزەگۆیێك بەو پەِرى نامەسئولیەتەوە قسەكانى فڕیدەدات و دەڵێت: زانایانى ئایینى مەترسین بۆسەر ئەزموونى كوردستان!!.

نازانم بە چ ڕوویێك باس لە پێشكەوتنى كوردستان دەكات؟ كام پێشكەوتنە (نورەدین) و هاوبیچمەكانى هێناویانەو زانایانى ئایینى نەیاهێشتووە؟ كام لەئێوە تۆپ و فڕۆكەو كۆمپیتەرو مۆباییلى دروست كردووەو زانایانى ئایینى نەیانهێشتووە؟ كام لەئێوە كارەباو تەلەفزیۆن و سەتەلایتى دروست كردووەو زانایانى ئایینى لەدژى وەستاون، كام لەئێوە بووكە شوشەیێكى دروست كردووەو كۆمەڵگا لەدژى وەستاوە؟ تا ئێستاش دەسماڵ كاغەزى و پفەك و مەسینەى ئاودەست لە ئیران و توركیاوە دێن، ئەوانە باس لە چ پێشكەوتن و داهێنانێك دەكەن؟ بەهەموو عەقلیەتى خۆی لەهەندەرانەوە پەیامى ئەو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەرە بۆ خەڵكى كوردستان ئەوە بوو: ئەگەر لەكوردستان حزبێكى (سێكسی)دابمەزرێت، ئەوا ئەگەر وەریگرن، ئامادەیە بەپلەى شانە سەرەكیش بێت بچێتە ناویەوە، دیارە مەبەستى لە پێشكەوتن و شارستانیەت هەر ئەوەیە!!! جا میللەتێك ئەو جۆرە كەسانە بەپێشكەوتنخوازو رۆِشنبیر بزانێ، دەبێت چ ڕۆژێكى ڕەش چاوەڕوانیان بكات؟ تاوەكو زمانى گەڕاو دەستى قەڵەمى گرت، لەدژى حكومەت و خەڵكى كوردستان گووتى و نووسیی، تاوەكو لەدەستى هات ئەتكى حكومەت و خەڵكى كوردستانى كرد، حزب نەما پەناى بۆ نەبات: پارتى، شیوعى، پ ك ك، یندك، ئاخۆ كامیان گیرفانى پڕ دەكەن، كەچى هیچ كەس و لایەنێك بەفلسێكى قەڵپیش وەرینەگرت، كە نا ئومێدبوو ، وایزانى ئەگەر بچێتە هەندەران پەڕلەمانى ئەوروپا لەسەرى بەشەر دێت و دەیكاتە سەرۆكى خۆى، پێی وابوو ئەگەر سەرۆكى ئەمریكا پێی بزانى دەیكاتە ڕاوێژكارى خۆى، _ بە قسەى خۆى هێشتا لەنێو فڕۆكەدابووە كە نامەیێكى بۆ جۆرج بۆش نووسیوە_ پێی وابوو ئەمریكاو كەنەدا تەنیا لەئەویان كەمە، بەڵام كاتێ زۆر كۆڵانگەڕى كردو كەس مەرحەباى لێنەكرد، بەسەرى شۆڕەوە بایدایەوە كوردستان و ئێستاش بەناخێرى ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرەو لەسەر خوێن و ئارەقى منداڵانى باوك شەهیدو دایكى جگەر سووتاوى كوڕ شەهیدو بێوەژنى مێرد شەهید ڕادەبوێرێ !! كەچى باس لە گەندەڵى و فەسادى حكومەت و مەشئولەكان دەكات، بۆیە دەڵێم: ئافەرین بۆ ئەو سەرۆك حكومەتەى كە تۆى دۆزیەوەو كردى بەڕاوێژكارى خۆى. لێرەدا تەنیا ئەوەندە دەڵێم: كەسێك كەڵكى دایك و باوكو براو خوشكى خۆى نەبێت، چ كەڵكى میللەت و كۆمەڵگاى دەبێت؟ كەسێك لەلایەن دایك و باوك و بنەماڵەى بەنەفرەت كرابێت، چۆن دەبێتە هۆكارى گۆڕین و چاكسازى لەكۆمەڵگا. ئەوەى ماویشە بۆ ئەوكاتە بەجێى دەهێڵم كە بە وەڵام دێت.
چۆمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە