چاکسازی سه رۆکی هه رێم له نێوان موچه ی پۆلیس و سه یاره ی جام ڕه شدا
Wednesday, 06/07/2011, 12:00
چاکسازی بریتیه له کرده ی بڕینی سه رجه م ئه و گرێ سه ره گانیانه ی که لاشه ی ده وڵه ت به ره و مردن ده بات و دروست کردنی مافی هاولاتی بوون و دادپه روه ری کۆمه ڵایه تی له نێوان ته وای چین و توێژه کانی کۆمه ڵگا به جۆرێک که جیاوازی ته نها له لێهاتووی دا بمێنێت نه ک له سه ر ئاسته چینایه تیه که ی که کۆمه ڵگا دابه ش ده کات به سه ر چینی پرۆلیتار و بۆرژواز به مانا مارکسیه که ی ..
ماوه یه که به یت و بالۆره ی زۆر ده بیستین له ده زگا چه واشه کاری و ماستاو چیه کانی پارتی و یه کێتی که حکومه ت و خودی جه نابی(سه رۆکی هه رێم) ده ستی داوه ته چاکسازی و یه که م چاکسازیش له که سه نزیکه کانی خۆیه وه ده ست پێده کات له تازه ترین چاکسازی ده گمه ن و بێوێنه شدا که له م رۆژانه دا وه ک هه واڵ له ته وای سایت و رۆژنامه و تیڤیه کانی حیزبدا به خه ڵک ده فرۆشرایه وه لێکردنه وه ی له زگه ی ڕه شی جامی ئوتومبیله کان بۆ ئه م کاره ش سه رۆکی هه ریم و سه رۆکی حکومه ت له خودی خۆیانه وه ده ستیان پێکردووه ئه مه جگه له گه وره ترین مه هزه له و گاڵته جاری هیچی تر نیه ئاخر ده ردی کورد ده ڵێت (خه ڵک زمانی به شیش سوتاوه که چی فوو له دۆ ده کات) جه نابی به ناو سه رۆک خه ڵکی زمان و دڵ و گیان و شعورو که رامه تتی له م وڵاته دا به شتێکی تر سوتاو و شکاوه که چی جه نابت فه رمان ده که یت به نه مانی سه یاره ی جام ڕه ش خه ڵک کوژراوه و تائێستا ته سلیمی دادگا نه کراوه که چی تۆ فه رمانی سه یر و سه مه ره ده ر ده که یت خه ڵک به ده ست کوره که ته و ه گیری خواردووه که موالیدی هه شتا نابێت و ڕوتبه ی فه ریق ئه وه ل ڕوکنه و که چی دێیت باسی چاکسازی له سه ره ی حه ج و عه مره دا ده که یت ئه و هه موو پۆلیس و ئاسایش و پێشمه رگه داماوانه ی که شه ش هه زاریان پاسه وانی خۆت و ده سه ڵاته که ت و ماڵ و مناڵه که ت ده که ن نان نیه بیخۆن مانگی چوارسه د هه زار وه رده گرن تۆ دێیت باسی شتی گاڵته جار و سه یر و سه مه ره ده که یت ئه مه مه مله که تی وه یخر پاشایه یان هه رێمی کوردستان ...
ئه وا ئه م جاره ش لیستی هاوپه یمانی کوردستان گه وره ترین زوڵمیان له هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆ کرد له به غداد به وه ی که نه یان هێشت موچه کانیان هاوتا بکرێت ئه گه ر به ڕاستی سه رۆکی هه رێمیت و به دوای چاکسازیدا ده گه ڕێیت ده بێت له م مانگه وه فه رمان بده یت وه ک به غداد ئه م موچه یه سه رف بکرێت ئه گه ر نا ئه وا بریارمان داوه هه ڵوێستی توند و مانگرتنی مه ده نیانه و شارستانیانه ڕابگه یه نین و ته واوی هێزه کانی ناوخۆ تێبگه یه نین که ئه وه پارتی و یه کێتیه ناهێڵن ئه م هێزانه ببن به دامه زراوه ی و قسه ی ئه و په ڕله مانتاره به ڕێزانه ی گۆرانیش زۆر ڕاسته که ده ڵێن هێزی میلیشیا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست