کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە خالیدى خولە سورەوە بۆ ڕاى گشتى

Saturday, 29/08/2009, 12:00


هەمو نەتەوەكانى دنیا ئەگەر لە ڕوى نەش و نماوە سەیرى بكەین چەند قۆناێكى بڕیوە وەك گەشەى مرۆڤ , كورد و ئەم هەرێمەى خۆشمان بەهەمو ئەو قۆناغانەدا تێپەڕیوە بە تایبەت شەڕى برا كوژى كەلە شاخەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ناو شارەكان ئەگەر شەڕى برا كوژى لە شاخدا لەنێوان براكاندا بوبێ ئەوا بەرامبەر ڕژێمێكیش ئەم شەڕە بەردەوام بووە , ئالێرەوە من شۆڕ دەبمەوە ناو هەناوى شەڕەكانى پارتى و یەكێتى كە من وەك هەموو پێشمەرگە و سەركردە و ئەوانەشى كەلەناو ڕژیم بوون بەرگریان لە لایەنێك كردوە لە شاخدا منیش بەشێك بووم لە درێژكراوەى ئەو شەڕە بۆ لایەنێك , با بەبێ پەردە قسە بكەین من لە ساڵى 1973وە بە بەڵگەوە كۆمەڵە بووم پاشان یەكێتى , پاشان بە بەڵگەوە لەسەر داواى یەكێتى فەوجم وەرگرتوە تا لەناو حكومەتەوە هاوكارى و زەمینە بۆ ستراتیژى یەكێتى خۆش بكەم وەك پاڵپشتێك بۆ پێشمەرگە و ڕێكخستنەكانى یەكێتى ئەمەش بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم كە ڕێكخراوى سیدێادق و ڕێكخراوى سلێمانى كە زۆربەیان ماون شاهیدن (بۆزیاتر زانین كتێبى گەڕان بەشوێن ڕاستیەكاندا ...تالب مۆریاسى ...كتێبى كاتى ئەوە هاتوە ڕاستیەكان بدركێنین ..خالید خولەسور..بەرگى یەكەم و دوەەم , كە بەڵگەكانى تێدایە) وە چەندین چاوپێكەوتن وەئەگەر یەكێتى تاوانبار بێت بەرامبەر شەڕى ناوخۆ ئەوا منیش وەك هەر سەركردەیەكى تریان درێژكراوەى ئەو شەڕە بووم لە ناو ڕژێمدا بەرامبەر پارتى وەهاوكارى ڕێكخستن و پێشمەرگەم كردوە بە بەڵگەوە كە هەمویم لایە ئەگەر تاوانباربم بە شەڕەكانى دژ بە پارتى وەك شەڕى برا كوژى ئەوا ئەوانەى ئێستا لێپرسراوى گەورەن لەناو سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمان و حكومەت ئێمە بە ئەمرى ئەوان فەوجمان دروست كردو شەڕى براكوژیمان كرد (كتێبى ..كاتى ئەوەهاتوە ڕاستیەكان بدركێنین , لا173 بەرگى یەكەم) بەم حساباتانە بێت هەموومان تاوانبارین لە بەردەم مێژودا بەڵام ئەگەر بێینە سەر دۆسیەى ئەنفال تاوانبارم بكەن ئەگەر بە بەڵگەى یاساییەوە بێت ئامادەم بەڵام ئەگەر بە ناڕاستەو خۆ لایەنێك بیەوێ (چاك) بكەنە ئامرازى ئاراستە كردن بۆ ناو زڕاندنى من و وە یەكێتى بەرگریم لێ نەكات لە بەر ئەوەى لایەنگرى بزوتنەوەى گۆڕانم ئەوا دەبێت بەبەڵگەى یاساییەوە بێت تامن وەك هەر لایەنگرێكى لیستى گۆڕان كە باوەڕمان بە سەروەرى یاسا هەیە ئامادەى هەموو ڕوو بە ڕوو بونەوەیەكى یاسایم بەڵام دەبێت ئەم داوایە یەكێك یان كەسێكى ئەنفال كراو شاهیدى بدات و بەڵگەى یاساى پێ بێت كەخالیدى خولە سورى بینیوە لە جینوسایدى ئەنفالدا ئەوا ئامادەى هەموو لێكۆڵینەوەیەكم نەك لە دادگاى سلێمانى بەڵكو لە دادگاى نێو دەوڵەتى , بەڵام ئەگەر لە پشتى پەردەوە لایەنێك بیەوێ (چاك) ئاراستە بكاو نوسەرى حیزب بەناوى خواستراوە هان بدات لە سەرم بنوسێ ئەوا نە من و نە (چاك) قبوڵى ناكەین بۆیە هیوادارم (چاك) نەكەوێتە هەڵەى كوشندە و یاساییەوە چونكە من بەبەڵگەى یاساییەوە دەیسەلمێنم كە من وەك خالیدى خولەسور بەشدارى ئەنفالى بەدناوى 1 و 2 م بەهیچ شێوەیەك نەكردوە چونكە من لە 16/4/1988 بەندكراو بووم من لە 23/3/1988 تا 29/ 3/1992 لە (قیادەى جعفر 1) لە چەمچەماڵ لەو كاتەى ئەنفال كراوە من لە چەمچەماڵ بەند بووم (كاتى ئەوە هاتوە ڕاستیەكان بدركێنین ..بەرگى یەكەم..لا304) پاشان بۆ (مدریە الاستغبارات /بغداد/شعبە5 /ژورى ئینفرادى ژمارە 27) گواسترامەوە كە یەك ساڵ تێیدا بوم بە تۆمەتى پشتیوانى پێشمەرگە پاشان زۆربەى نوسینەكان باس لە (نوت شجاع) ە دەكەن ئەم مەدالیایە تەنها بەوانە دەدرا كە شەڕى وڵاتى دوژمن و وڵاتێكى تر دەكەن نەك ناوخۆ كە ئەگەر گەورەترین شەڕى پێشمەرگەت بكردایە مەدالیات وەرنەدەگرت بۆیە من ڕێزى زۆرم بۆ ناوەندى چاك و كوردساید هەیە هیوادارم بەڕێگەى یاسایى بتوانن تاوانباران ببەنە بەردەم دادگا ى فیدڕاڵى و پاشان دادگاى نێو دەوڵەتى من لێرەوە ڕێزى زۆرم بۆ كاك مستەفاى حسن گەورە و هەموو نوسینەكانى كوردستان پۆستى بەڕێز هەندێ وەڵامى كورتیان دەدەمەوە .
1. ئەو دەڵێ 40 كوڕى هەیە هەرئەندامێكمان یەكێكى بەردەكەوێ من نازام ئەم قسەیە بە بێ بەڵگە و شوێن وبەروار چۆن دەوترێ كاكە من خۆم بە لایەنگرى لستى گۆڕان دەزانم و كوڕەكانم ئازادن لە ژیانى خۆیاندا ئەوانیش بە خواستى خۆیان گۆڕانن و خزمەتكارى هەموو مرۆڤێكن وە ئەگەر خوانە خواستە منیش ئەو هەڵە بكەم ئەوان هەرگیز لە منیشى قبوڵ ناكەن ئەو تەسەڕوفەش لە لایەن گرانى لیستى گۆڕان ناوەشێتەوە ئێوە وەرنە ماڵەكەم بزانن ئەوان خۆیان بەلایەنگرى هەمو كارێكى باش دەزانن یان نا.. ئەو قسەم زۆر پێ ناخۆشە .

2.مستەفاى حسن گەورە باس لە سۆرانى مامە حەمە دەكات كە من دژى ئەو كارەبووم پاشان باس لە من دەكات لە كوردستان پۆستدا ئەبێ بپرسین ئەى خیانەتە گەورەكان كە ئێستە سەركردە و سەرۆكن ئەى ئەوان بۆ نایەنە بەردەم دادگا .. بۆ (چاك) ئەو دۆسیەى ئەوان و فایلدارەكان بەجدى كاریان لەسەر ناكات , وەیان كاك مستەفا بیرى چوە باسى د. عبدالستار تاهیر شریف بكات وە چەندین ڕۆژنامە نوسى تر وەك ئەحمەد میرە كە جۆرێكە لە ئەنفالى كوردى .

3.پاشان بۆئەوەى من بناسرێم كاك مستەفا پشت دەبەستێت بە نوسینێكى سایتى (دێرین) كە نوسینى سەرخێڵ غەوارەیە) كە پێم وایە ئەم ناوە خواستراوە و من خۆم دەزانم هى كێیەو بۆكێ نوسیویەتى وە بۆ بەرچاو ڕونى كاك مستەفا ئەو غەوارەیە كەبونى نییە باس لە نوت شجاعە دەكات دەڵێت هى قارەمانێتى ئەنفال كردنە بەڵام ڕونم كردەوە كە نوت شجاعە بۆ شەڕى وڵاتێكى ترە نەك ناوخۆ شەڕى ناوخۆ بە هیچ شێوەیەك مەدالیاى نەبووە كاك مستەفا پشت بەم نوسینانە دەبەستێت كە هیچ بەڵگەیەكى تێدا نییە بگرە لە ڕقێكى قوڵەوە وەك ڕقى شەخسى نوسراوە بەرامبەر بە من و لیستى گۆڕان و بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروان مستەفا وە زمانى ئەم نا غەوارەیە زمانێكى زۆر ناخۆشە دورە لە زمانى نوسینەوە وە تا ئێستا لیستى گۆڕان هیچ مستەرشارێكیان قبوڵ نەكردوە تەنها من نەبێت ئەوان لە خۆیانەوە بڕیار نادەن ئەگەر بەشدار بومایە ئەوا ئەنجومەنى ڕاویژكارى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان منیان قبوڵ نەدەكرد .. وەیان دەڵێت (گریمان قسەكەى ڕاستە) بەڵێ لەبەردەم یاسادا دەیسەلمێنم كە من زیندانى بووم (وێنەیەكى بەڵگەیى گیرانەكەم لەگەڵ ئەم نوسینەدا سەیر بكە) وە دەڵێت هەڵە گەورەكە لە ئەستۆى نەوشیروان مستەفایە من شانازى بە بونى سەركردەیەكى پاكى خوێندەوارى خاكى وەك نەوشیروان مستەفا دەكەم و وە بە مەرجەعى شۆڕشى نوێى دەزانم (كتێبى ..كاتى ئەوەهاتوە ڕاستیەكان بدركێنین) وەیان دەڵێت ژێر بە ژێر پەیوەندى بە پارتیەوە كردوە بەكام بەڵگەو لەكام بەروار و لەڕێگەى كێیەوە وەیان دەڵێت چوەتە خزمەتى سەرۆكى هەرێم كە شتى وانییە من تا ئێستا مسعود بارزانى نەخۆى نەكوڕى نە برایم نەدیوە وەیان دەڵێت كتێبیان بۆ چاپ كردوە بەكام بەڵگە یان گردەكە كتێبیان بۆ چاپ كردوم دیسانەوە جگە لە ڕق هیچ بنەمایەكى نیە كاك مستەفا باوەڕبكە ئەمانە هەموى درۆى شاخدارن تۆ نازانیت ئەمانە كێن دەیان نوسن تۆ زانیارت لە پشتى پەردە نییە تەنها دەخوێنیتەوەو بڕیار دەدەیت دڵسۆزیت بۆ نەتەوەیەك توشى هەڵەت دەكات وە دەستێكى دژ هەیە بەرامبەرم بۆیە داوا دەكەم لە كاك مستەفا ئەو نوسینە كەسەرچاوەى باوەڕ پێكراوە لاى ئەو بەراوردى بكات لەگەڵ نوسینەكانى من ئەگەر خوێندوتەوە پاشان بڕیار بدە باشتر وایە كە (چاك) ڕێكخراوێكى چالاكە بەرگرى لە ئەنفال و هەڵەبجە دەكات بە لامەوە سەیرە كە هەموو ئەندامەكانى لە ئاستى باشدان كەچى لایەنێك وەك وەرەقەیەك بەكارى بهێنێت دژى من و لیستى گۆڕان وە دژى من ئاراستەى بكات وەك داشى دامە بۆیە داوام لە مستەفاى حسن گەورە ئەویە با بە گەورەیى بمێنێتەوە بێنە شارى سلێمانى شارى گۆڕان زۆر ڕێزیان لێدەگرم و هەموو بەڵگە زیندوەكانى دەدەمێ پێشوازى گەرمیان لێدەكەم ئەگەر من بەیاسا سەلمێنرا بەشدار بووم ئەوا با كوڕە ئەنفالێك بە خەنجەرى ڕقى دادگایم بكات وە ئەگەر پیاوى باش بووم بە ئەندام قبوڵم بفەرموون بۆ شەڕى ناوخۆش بە قەد بەرپرسان تاوانبارم .

4.بۆ ئەو برادەران كەلە كوردستان پۆستدا بە هەر مەبەستێك بێت و هەر لایەنێكیان لە پشتەوە بێت لەسەریان نوسیوم (كۆمەڵە گەنجێك , سەباح على قارەمان , پشتیوان گەرمیانى , ڕێژین ئبراهیم , سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى هەولێر) داواكارم لە بەڕێزیان نەكەونە هەڵەوە من ئامادەم بچمە بەردەم دادگا ئێوە كەس و كارى ئەنفالەكان ناسنامەى نەتەوەیەكن وریابن بۆ رقى شەخسى بەكارتان نەهێنن.



من لێرەوە بە هەمو برادەرانى (چاك) دەڵێم هەموو بەڵگە یاساییەكانیان بۆ دەنێرم تا بیسەلمێنم كە من بەهەڵە ناوم هاتوە بە هەڵەش چاك وێنەكەى منیان بڵاو كردوەتەوە (ئەگەر ڕقى دژە گۆڕانەكان نەبێت)وە هیوادارم هەڵەى تەكنیكى بێت وە هیوادارم هەمو ئەو برادەرانە كتێبەكانى من بخوێننەوە پاشان بنوسن لە كۆتایدا دەڵێم من خالید محمود احمد ناسراو بە خالیدى خولە سور سەرۆك عەشیرەتى غەوارە ماڵەكەم لە سلێمانیە گەڕەكى ڕزگارى كۆڵانى 12 ئمێڵەكەم [email protected] وە ئامادەم لە گەڵ هەر كەس و لایەن و دادگا و حكومەت و ڕێكخراو و ڕۆژنامەو هەموو تاكێكدا دابنیشم و خزمەتیان بكەم هەموو بەڵگەكانیان نیشان بدەم وە ماڵ بە ماڵ ئەنفالەكان بگەڕێم تا بزانین یەك كەس دەعواى لەسەر من هەیە بەڵام زیاد لە200 كەس ئامادەن بێنە دادگاو شاهیدیم بۆ بدەن كە من سجن بووم وەداواكارم لە ڕێكخراوى (چاك) بفەرمون بۆ سلێمانى میوانداریان دەكەم و بچوكیان دەبم وە وەك لایەنگرێكى بزوتنەوەى گۆڕان و لیستى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا هیواخوازم یاسا سەروەر بێت .

[email protected]





خالید محمود احمد

سەرۆك عەشیرەتى غەوارە

24/8/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە