کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكگرتوو و بزوتنەوە و كۆمەڵ و هەڵوێست

Thursday, 03/02/2011, 12:00


دواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان داواى هەڵوەشاندنەوەى حكومەتەكەى پارتى و یەكێتى و پەرلەمانى كرد سێ حیزبە داڕزاوەكەى كوردستان كەبریتین لە(یەكگرتوو و بزوتنەوە و كۆمەڵ) زۆر ترسنۆكانە بڕیاریان دا لەئاوى لێڵدا مەلە بكەن و نەچنە پاڵ بزوتنەوەى گۆڕان پشتگیرى لەڕاى زۆرینەى شەقامى كوردى نەكەن لەبەرئەوە دەبێت بۆ لەمەودوا وەكو ئەوەى پێویستە بەچەكوش بكێشرێت بەسەریاندا و ڕێگەنەدرێت ووتار و دیمانەى بەرپرسانیان بڵاوبكرێتەوە باشتر وایە لینكى سایت و ڕۆژنامەكانیان لەسەر پێگەى كوردستان پۆست لاببرێت چونكە ئەم سێ پارتە ڕزیوە بێ جورئەت و بێ غیرەتن چونكە بەبڵاوكردنەوەى سێ بەیاننامەى پڕ لەبێ غیرەتى و بێ هەڵوێستى بڕیاریان دا بچنە پاڵ هەردوو مافیاكەى كوردستان و پشت لەڕاى گشتى جەماوەر بكەن و لەبەرئەوە لێرەوە داوا لەئەندامە دڵسۆز و خاوەن هەڵوێستەكانى ئەم دوو پارتە ڕزیوە و بێ هەڵوێستە دەكەم بڕیارى پاشەكشە بدەن لەڕیزەكانى ئەم دوو پارتە ڕزیوە لەبەرئەوە جارێكى تر پێویستە بەدەنگێكى بەرز و ناوازە دەنگى خۆتان بخەنە پاڵ دەنگى جەماوەرى ناڕازى چونكە ئەوە ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان بۆتە دەنگى زۆرینەى هەرە زۆرى جەماوەرى كوردستان هەروەها چاوەڕوانى زۆریشم هەیە لەنوسەرە بەتواناكانى كوردستان پۆست لەم ماوەیەدا توند و تەزێنەر و بەچەكوشێكى توند بكێشن بەكەللەى سەرى ئەم دوو حیزبە ڕزیوەى كوردستان و بەشێوەیەك ناچاریان بكەن كەلەژیانى خۆیان پەشیمان ببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە