کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى بەراستى زەردبووە و پێویستى بە بڕینەوە هەیە

Saturday, 03/12/2011, 12:00


ئەمە بۆ دووەم جارە لەهەمان مانگدا لەدواى كۆبوونەوەى بەرپرسى ئاسایش و دەزگاى پاراستن لەگەڵ مەسرور بەرزانى دواى چەندین وتویژ ئەم پلانە ئەوەندە عەقڵبڕیوەیان دانا و راستەوخۆش بە ئیعازى پاراستن و ئاسایشى پارتى و دواى داخوازیەكەى جیگرى سەرۆكى ئەمریكا لە مەسعود بەرزانى لە كۆبوونەوەى نێوانیان بۆ لاوازكردنى ئیسلامیەكان و وەك رابردوى جێبەجێكار و پەردەپۆشكردنى هەڵویستەمافیانەكەى دەزگاى خیرخوازى پارتى بە دەستبەسەراگرتنى پارەى هەتیوانە و حەیاچونى لاى وڵاتانى كەنداو لەرێگەى عەلى قەرەداغییەوە، هەروەها هەوڵدانێكى زۆرى پارتى بۆ هێنانەدەرەوەى یەكگرتوو لە ناو ئۆپۆزسیۆن و شكاندنى بەستەڵەكى ئۆپۆزسیۆن، ئەم سیناریۆیەى دروستكرد ، بەوەى بەرەیەكى دەستیدایە سوتاندنى هوتیل و بارەكان و بەرەیەكیشى دەستیدایە سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتو، سەیر لەوەدایە ئەم جەماوەرە لە جەماوەرى بەردەركى سەراى مانگى شوباتى شارى سلێمانى زیاتربوون، پرسیارەكە ئەوەیە ئەم هەموو خەڵكە ئەگەر سەرژمێرى شارەكە بكەیت زۆرى لەوان زیاترە لەم كات و ساتەدا چۆن ئەم هەموو خەڵكە بەدوو بەرەى جیاواز كۆبوونەوە، هەندێكیان كەسە دیاریكراوەكان دواى سوتاندنى دوكان و هۆتێلەكان، بەبەرچاوى پۆلیس و ئاسایشەوە وەك كەسى پسپۆڕ دەسیشیان دایە سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتو ، بەشیك لەمانەش ئاسایش بوون و بەجلى مەدەنیەوە و چەند رۆژێكیشە نەیانهێشتوە ریش بتاشن بۆ ئەوەى بڵین ئیسلامین، هەندێكیش پۆلیس بوون و هان و پشتیوانى خەڵكیانكرد بۆ هەردوو هەڵویستە دژەكە.

ئەم هەڵویستەش سەلماندى پارتى پارتێكى بنەماڵەیەو جگە لە (ئال مستەفا) هیچ كەسێكى دى بوونى نییە ، و هەق وایە ناوى بادینان بگۆڕن بۆ(ناوچەی مستەفایی) .

ئەمڕۆ خەڵكێكى زۆر بۆیە دواى پارتی كەوتوە و پارتى دەوێت دواى وشەى(مەلا) ى (مستەفا) كە كەوتون كە پێیانوایە مەلا مستەفا پیاوێكى زۆر ئاینى و حەق پەرست بووە، بەڵام بپرسن خاتوو (مارگرێت) ى حیمایەى مستەفا بەرزانى چ بەسەرهاتیكە ئەو كاتە مەلابوونى ئەم پیاوەتان بۆ دەردەكەوێـت، بۆیە خەڵكینە باش بزانن گیا لەسەر بنجى خۆى دەڕوێَََت و ئەمرۆ بەرزانى و كوڕانى و وەچەكەى ببین ئیدى دەزانن مستەفاو مەلایەتییەكەى بۆ شوێنكەوتەى خۆى قۆستوەتەوە بۆ ململانێى شێخەكانى سەردەمەكەى، ئەمڕۆش مەسعود بۆ سڕینەوەى یەكگرتو لەناوچەكە دواى رێگرتن لە گۆڕان و سرینەوەى یەكیەتى تەنها ئەم رسواكردى بەدەستەوە ماوە.نەى حزبە لەپێناو مانەوەى بنەماڵەدایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە