کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنترۆڵ كردنى ئیدارە .....کێبڕکێ ی نێوان هەردوو جەمسەرى دەستەڵات قوڵ دەكاتەوە - وەزارەتى كارەبا بەنموونە

Monday, 03/09/2012, 12:00




یەكێك لەو خاڵانەى كە چەندین ساڵ بوو یەكێتى بەدەستیەوە دەیناڵاند و قاعیدەو لایەنگران ئەو گلەییەیان لە سەرووى خۆیانەوە دەكرد. دوور خستنەوەى كادیرانى یەكێتى بوو لە پۆستە جۆراو جۆرەكانى ناو ئیدارەى حكومەت بەتایبەتى لە هەولێر كە یەكێتى خۆى بەبەشدارى دەستەڵاتى ئەوێ دەزانێ و چەندین مەڵبەندى و رێكخستنى حیزبى لە پایتەختدا هەیە . ئەو بەپەراوێز كردنە لە سەرو بەندى دانانى كابینەى حەوتەم زیاتر تەقیەوەو گلەییەكە گەیشتە رادەیەك كە كادیرانى یەكێتى خاوەن جێگرى سەرۆكى حكومەت و نیوەى وەزیرو راوێژكارو بەرێوەبەرە گشتیەكان . بگاتە سەر زارى عیماد ئەحمەد ئەویش بۆ دڵنیا كردنەوەى لایەنگران و ئەندامان لە میدیاكاندا وتى ئێمە ئەوجارە پۆستەكانى خوارەوەش لە گەڵ پارتیدا بەش دەكەین و چیتر رێگا نادەین پارتى هەموو پۆستەكانى خوارەوە قۆرخ بكاو دەست بەسەر تەواوى ئیدارەى حكومەتدا بگرێ دیارە مەبەستیشى ئیدارەى حكومەت بووە لە هەولێر, چونكە سلێمانى بۆ ئەوان یەكلا بۆتەوەو لە دهۆكیش بەشى رانە مریشكێكیان بەر ناكەوێ نەوەك پۆست . بەڵام واقیعى ساڵێكى دواى دەست بەكار بوونى كابینەى حەوتەم و باڵا دەستى پارتى لەناو ئیدارەى هەولێر, نەوەك ئەو بەڵێنەى كردە بڵقى سەر ئاو بەڵًكو سەلماندنى ئەوانەى لە هەوڵێر ركابەرى پارتى دەكەن هێشتا لەدایك نەبوونەو پارتى هەر بۆ خۆى یەكێتى كردۆتە برا بەش .ئەگینا لە واقیعدا هەر خۆى حاكم و باڵا دەستە و وەكو خێرێك بە یەكێتى بكەن ,ئەگەر نا مەجبور نین دەست لە پۆستى دەرگاوان و پاسەوانێكیش هەلًَگرن و هەمووى لە رێگاى ناوچەو رێكخراوەكانەوە بۆ لقەكان بەرزدەكرێتەوەو پارتیەكان لە دامەزراندنى لایەنگرانى خۆیان نەوەستاون و ناوەستن. بەڵگەش وەزاەتى ئەوقافى (پیرۆزە) كە هەر بۆ ریكلام وەزیرێكى بزوتنەوەیان داناوەو مزگەوت نیە دەیان كادیرو سیخورى پارتى وەكو خادیم و پاسەوان تیا دانەمەزرابێ .كەتەنانەت بە شێكى زۆریان ناوى ئەو مزگەوتەش نازانن كە تیایدا دامەزراون و سەردانیشى ناكەن, تا ئۆكەى لە رێكخراوو ناوچە وەر نەگرن . ئەگەر ئەم حاڵەتە بۆ وەزارە تێكى دابەش كردنى مووچەو چاو بەست كردنى خەڵك رەوابێ و پارتێكى سیاسى تا دوێنێ شەڕ كەرو داكۆكى كەر لە ئیسلام و بنەماكانى پێ رازیكرابێ ,كە بزەتنەوەیە. شتێكى ئاسایى بێ وەزیرى ریش دارىئاوقاف تەنها جماعەتى ئەشهەدو بیلا بێ بۆ پارتى(سەركردە). ئەوە مەسەلەكە لە وەزارەتى كارەبا تەواو جیاوازەو كارەبا وەزارەتێكى پسپۆڕیەو هەزاران كادیرى پسپۆڕو ئەندازیارو دەیان راوێژكارو شارەزاى بوارى كارەباى بە هەموو لقە جیا جیا كانیەوە لە خۆ گرتووە, كە لە ناوچەكەدا وێنەیان كەمەو ئەو هەموو ئەندازیار و تەكنیكارە بەراستى سامانێكى نیشتیمانى لەبن نەهاتوون و زەخیرەیەكن بۆ كوردو ئیدارەى حكومەت, و لە ناكاوو بەشەوو رۆژێك دروست نەبوونەو پێ نەگەیشتوون بۆیە پاراستن و باش بەڕێوەبردنى ئەو سامانە مرۆییە گەورەیە و چاكتر بەكار هێنانیان بۆ خزمەت كردنى وڵات و پێش كەوتنى كۆمەڵگاو بە (دوبەى كردنى كوردستان و هەولێر بەتایبەتى) زۆر گرینگ و پێویستە .بەڵام كاتێك ئەو بەڕێوە بردنە لە ناو وەزارەتێكى واگرینگ و لەسایەى بوونى وەزیرێكى بێ لیست (مەبەست جەنابى وەزیرى كارەبایە) كەسەر بە چەندین لیستە و سەر بە هیچ لیستێكیش نیە ؟ چونكە خۆى تا كرایە وەزیر راوێژ كار بوو لەسەر لیستى یەكگرتوو . بەر لەوەش كە مەسئولى بەشى كۆنترۆڵ بوو هەر وەكو یەكگرتوویەك ناسرابوو, وە لەلایەن بەرێوەبەرى ئەو كاتەى كارەباى هەوڵێر (و بەرێوەبەرى گشتى ئێستا) خرابووە ژێر پرسیارەوەو چەندین سیخۆرى لەدەور داندرابوو چاودێرى هەڵس و كەوت و پەیوەندیەكانى بكەن .بەڵام بە- كن فیكون-ێك كە بوو بەوەزیر خۆى خستە سەر لیستى سۆشیالیست و لەبەر ئەوەى حیزبى سۆشیالیستى شۆرشگیر كەسیان نەبوو لەكوردستان بیكەن بە وەزیرى كارەباو هیچ ئەندامێكى موهەندیسیان نەبوو . بازەكە لەسەر سەرى وەزیرى ئێستا نیشتەوەو ئەویش یەكسەر لەوپەڕى ئیسلامى سیاسیەوە چووە ئەوپەڕى سۆشیالیست و تۆتیالیتارى و شەڕى ساردو خەباتى رۆژانى پێشمەرگایەتى نانەرەقو كولەمەرگى!!!!هەر بۆ ئیسپاتیش زۆربەى ئەوانەى وەزیرى تازە لە خۆى نزیك كردوونەتەوە كۆنە یەكگرتووەكانى خەلیەكەى جارانى خۆین كە ئێستا پەیتا پەیتا لە خۆیان نزیك دەكاتەوەو لەناو وەزارەت دەیانكاتە بەرێوەبەرو خەبیر!ئەمە لە ناو وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى هەوڵیرش .كە تەنها بۆ رازیكردنى چەند كەسێك و بەرزكردنەوەیان كراوە بە(گشتى) و هەر بەرێوەبەرایەتیەكەى جارانەو هەمان كەسەكان(مافیا) كانى پێشوو بەڕَێوەى دەبەن . نەوەك هەر پارتى بەتەنیا باڵا دەست و بڕ یار دەرە. بەڵكو هەریەك لە لێپرسراوو بەرێوەبەرەكانیش سەر بە كوتلەیەكى پارتین و لەلایەن لێپرسراوێكى گەورەوە داندراون و پشت گیرى دەكرێن و وەزارەتیش و خودى جەنابى وەزیریش تەنها سەرى رەزامەندیان بۆ دەلە قێنىًَ و دەست لەسەرسینگ بۆیان وەستاوە. كەسى یەكەمى ئەو بەرێوەبەرایەتیە بەناهەق بە (گشتى) كراوە حسین حمد قادرى كۆنە بەعسى و(مهندس مشرفى سد بادۆشى موسلە)كە هەر دواى دەركردنى یەكێتى لە هەولێر بە یارمەتى سوپاى عیراق لە 31-8-1996 لەناكاو پەیدا بوو وەكو كەسایەتییەكى پارتى رەقەكار هاتە مەیدانەو ە لەوكاتەى لەبەر رووداوەكانى شەڕى ناوەخۆ هیچ كەس توخنى حیزبەكان نەدەكەوت و مهندسەكان خۆیان لێ دەپاراستن ئەو سەرەتا وەكو پاسەوانى رێكخراوى ئیسكان لەو رۆژگارە سەختە دەوامى دەكرد وتەكسیە بەرازیلیەكەى كە لە هێڵى نەفەرات بازار- مەنتكاوە كارى پێ دەكرد, بەدواى ماڵى یەكیەتیەكان دا دەگەراِو خەبەرى لێ دەدان وراپۆرتى لەسەر یەكیەتیەكانى دائیرە دەدایە رێكخراو,ئەو بەرێزە بە یارمەتیى برأیەكى كە پاڵەوانێكى گەورەى شەرى ناوەخۆ بووبرایە لاى مەسئولەكانى ئەو كاتى پارتى لە هەولێرە بۆشایى بێ پارتیەتى ئەو رۆژگارى دائیرەى كارەباى پر كردەوەو هاتە پێشەوەو خۆى سەپاند ئەو بەرێزە خاوەن رابردووە شەرەفمەندە كە شەوانە لە رێگاى تەلە فزیۆنەوە میوانى ماڵەكانمانە باسى نیشتیمان پەروەرى ودەست گرتن بەكارەباو یەكسانیمان بۆ دەكا لە ژێرەو ئاگرێكە سەدان كادیرى یەكێتى و كەسى دڵسۆزى بێلایەن بەدەستیەوە گڕ یان گرتووەو نان بڕاو كراون و لە دایرەى كارەبا دوور خراونەتەوە جا ئەگەر ئەندازیار بووبن یا تەكنیكارو شارەزاو پسپۆریش !!!نموونەش زۆرە..كە پێویست ناكا ناوى كەس ببەین و برینەكانیان بكولێنینەوە!! بە پێچەوانەوە ئەوانەى كە ژێراو ژێر هاوكارى دەكەن و هەر رۆژەى لەسەر ئاوازێك سەما دەكەن و بە چاو نوقاندن ئەنكێتى ئەم حیزب و ئەو لایەن پڕ دەكەنەوە, ئەوە لە ریزى پێشەوەن و ساڵانە مۆدیلى ئۆتۆ مبیلەكانیان دەگۆڕێ و ئیفادى دەرەوەى وڵات دەكرێن و پۆستى گەورەیان پێ دەدرێ, هەر وەكو نموونەیەكیش لەسەر باڵا دەستى پارتى و (ئینفراد) ى لە بەرَێوە بردنى ئیدارەى هەولێرو حیساب نەكردن بۆ هیچ لایەنێكى تر نەتانەت بۆ یەكێتى (هاو پەیمانى ستراتیژیش), بەم دواییە دوو بەرێوەبەرایەتى كرایەوە, كە دوو كەسى تا ناو پیلان غەرق بووى ناو گەندەڵى كرانە مودیر , بێگومان لەلایەن هەڤاڵ حسین حمد قادرەوە دەست نیشان كران و وەزیریش بە مەمنوونیەوە پێى رازیبوو ,ەكەمیان . مهندس یاسین سدیق ى تاوانبار بە دزینى سامانى وڵات و داگیر كردنى خانوویەك لە وێستگەى كۆرى و تیا نیشتە جێ بوونى هەرچەندە دوو خانوون و باڵە خانەیەك و ریزێك دووكانى بەكراێ داوە .خێزان و كوڕێكى لە دائیرەى كارەبا تەنها ناویان لە لیستى مووچە هەیەو دوام ناكەن ئەو تاوانبارە بەبەر چاوى هەمووانەوە هاو بەشى و شەریكایەتى لەگەڵ چەندین كۆمپانیاو ئاسانكارى بۆ كردنیان كە هەموو دائیرە پێى دەزانێ و كل لە چاوان و پارە لە گیرفانان دەردەكا . لەگەڵ موهندیس كۆچەرى كۆنە یەكیتى و كۆمەڵەى هەشتاكان .و جاران و كادیرى دڵسۆزى پارتى ئێستا .كە توندى لەلایەن ئەندامێكى (م .س) پارتى دعم دەكرێ و هەر ئەویش كردى بە بە رێوەبەر. بە بێ ئەوەى بەرژەوەندى دائیرەكە یا خزمەت و ماندوو بوونى ئەندازیارانى تر لەبەر چاو بگیرێ ,جا سەر بە حیزبەكانى تر بن یا بێ لایەنە دڵسۆزەكان كە بەراستى لە نێو گەمەى ململانێى سیاسیى ئێستاو كۆنترۆڵ كردنى دەستەڵات و پۆستەكان لەلایەن پارتیەوە بەیەكجارى لە بیر كراون و ئەوان تەمەنناى ئەوەدەكەن هەڤاڵً حسێن و باندەكەى رێگایان پێ نەگرن و وەكو برادەرەكانى تریان نان بڕاویان نەكەن و دەر نەكرێن و تۆمەتێكیكیان نەخرێتە پاڵ . ئێستاش بۆ زیاتر توند كردنى دەستەڵاتى پارتیەكان لە ناو ئەو بەرێوەبەرایەتیە گشتیە . هەڤاڵ حسێن خەریكە چەندین كەسى ترى دەست و پێوەند و نزیك خۆى رازى بكاو پۆستیان بۆ پێ بدا بكا ,دەیەوێ 4 بەڕێوەبەرایەتى تر بكاتەوەو پاڵێو راوەكانى ئەو پۆستانەش كەنەوەك هەر لە پارتیە مل شكێنەرە راپۆت نووس و چڵكاو خۆرەكانى هەڤاڵ حسێنن و بەس بەڵكو هەندێكیان بەڵگەو تاوانى دزى و بەد رەوشتیشیان لەسەرەو دزى یان لێ ئاشكرا بووەو لێژنەى لێكۆڵینەوەشیان بۆ ساز كراوە بەڵكو سامانى ناو دائیرەشیان بەتاڵان بردوەو بە ناپاكى بە ناو بانگن ,ئەمەش هەرگیز تۆمەت و هەڵبەستە نیە . تەنانەت كەسى وایان تێدایە بە بەد رەوشتى و دەست درێژى كردنە سەر ئافرەتان و ناو زراندن و بێ حورمەت كردنى ئافرەتى پاكیزەو فەرمانبەرى دەست و دامێن پاك بەناو بانگە و پێشتر بە فەرمانى وەزیرى پێشوو لەسەردزى لەوەزارەت دەركراوەو ئێستا بووەتە یەكێك لە باوەڕ پێكراوەكانى هەڤاڵ بە رێوەبەرى گشتى . هەر بۆ سەیرو سەمەرەیى و نا عەدالەتى دیاریكردنى كەسەكان لەلایەن پارتیەوەو فەرامۆش كردنى خەڵكى ترو لایەنە سیاسیەكانى دیكە, بەتایبەتى یەكێتى یەكێك لە كەسەدیاركراوەكانى پارتى بۆ پۆست وەرگرتن خەڵكى كەركووكەو بە كاتى لە هەولێرەو حەفتانە هاتوو چۆ دەكا, بەڵام لەبەر ئەوەى بە پێى پێوەرى پارتى كەسێكى دڵسۆزو شیاوە تەزكیەركراوەو دەكرێتە بەرێوەبەرى كارەباى دەوروبەرى هەولێر. لە كاتێكدا دەیان ئەندازیارى لێوەشاوەو بەتواناو دەست پاك هەن كە خەڵكى ئەو شارەن دەیان ساڵە خزمەتى ئەو شارو فەرمانگەیە دەكەن فەرامۆش كراون . هەر ئەمەش خاڵى ناكۆكى نێوان پارتى و یەكێتى و قسە بە نرخەكەو وەعدە مێژوویەكەى عیماد ئەحمەدى كردۆتە (تڕى ناو رانكێ) چونكە یەكێتى لە ئیدارەى هەولێر بە تەواوى دوور خراوەتەوەو خەون بە دەستەڵا ت و پۆستەكانى خوارەوە وە دە بینێ و چاویشى پێیا ن ناكەوێ و دەبێ خەمى پۆست و پلەكانى سلێمانى و گەرمیانى بێ ئەوانى لەدەست نەچێ چونكە كار وا برَ وا دەستى لە بنى هەمبانەى دە مینێتەوەواتە مایە پووچ و سفر بەدەست دە مێنێتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە