لە سەردانى لێژنەى بانگەشەى هەڵبژاردنى شارەكەم بۆ گردەكە , كاك نەوشیروان توڕەى كردم

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


لەسەرەتاى ئەم مانگەدا , بە بۆنەى باش كاركردنى لێژنەكەمان ونەسڵەمینەوەو نەترسان لە دەسەڵاتى داپڵۆسێنەرى كوردى و بەدەست هێنانى دەنگێكى حەسم لە بەرامبەر لیستى كەرەكە .
بۆ پیرۆزبایى و دیدارى كاك نەوشیروان و گردەكەو شارى سولەیمانى پڕ جەسارەت نزیكەى سێ چارەكە سەعاتێك لە ژوورەكەى خۆى لە گەڵمان پەیڤى و عینادیەكەى و باوەڕ بە خۆبوونەكەى هەموو سەرنجەكانیم لە ناخم گرد دەكردەوە بۆ ئەوەى لە دا هاتوو ببێتە بزوێنەرێك ماتە ووزەكانمان بكاتە گڕێك .
بەڵام ئەفسوس كاتێك گووتى ڕاستە ئێوە شتى چاكتان كردووە , بەڵام خەڵكى تریش هەبووەو ڕۆژنامەكانیش گۆڤارەكانیش و سایتەكانیش ڕۆڵى خۆیان هەبووە . ئاماژەى كرد بە هاووڵاتى و لڤین و سایتەكانیش ئاوێنەو كوردستانپۆست و.
ڕێزم بۆ هەموو هەفتەنامە و سایتە پڕخوێنەرەكان و خوێنەرەكانى ئەم ئاماژە پێكراوانە لە بەرامبەر ڕۆژنامە سووكەكانە دەسەڵات یان ئەوانەى بە زۆر لە سوپەر ماركێتەكان بە خۆڕایى بۆت دەخەنە نێو عەلاگەى شت كڕینەكان , مەگەر تەنها بە كەلكى پێڵاو سڕینەوە بێن .
نازانم چۆن دڵت هات ئاوا هەروا بە تێپەڕاندن باس لە كوردستانپۆست بكەى , دەبوا كە بە زارت داهاتبا لە بەر بەرزى ناوەكەى دەستەو ئەژنۆ رێك بوەستاباى , واى لە بۆ چووم لە بەرزى گردەكە لە ناو گەڵاى دارەكان لە پشت سەرتەوە لە تەك ئایەتەكەى سەرتەوە بە ئاڵتوون بە خوێن نێوى كوردستانپۆست بنووسرابا .
ئەى كوردستانپۆست نەبوو, پیرۆزیەكانى دەسەڵاتى كوردكوژى سووک و چرووک کرد و نه‌یهێشت؟  ئەى  كوردستانپۆست نەبوو لە جیاتى ترس و تەسلیم بوون گڕو گۆڕانى داهێنا, ئەى كوردستانپۆست نەبوو نامووسى ئەو بێنامووسانەى برد , ئەدى كوردستانپۆست نەبوو دەیانى وەك قادرى حەمەجان و حەمە خۆشناو و ئەرسەلانی لە شارەكەت وا لێ كرد ڕووى بینینى خەڵكیان نەبێ؟ تاكە شێرى یادكردنەوەى سى و یەكى ئاب .ئەگەر كوردستانپۆست نەبوایە خۆ هەر هەموو بە سكمان دەدا...بەرزە دەقەكانى كوردستانپۆست قەت ناحەقى و هیلاكى تیا نەبووە, زمانێكى خۆماڵى نوێ بووە لە داهێنانى زمانی چه‌کوش بوو . جه‌کوشێک , بەڵام به‌ توانا و ئارامبه‌خش بۆ ڕەش و ڕووتى میللەتەكەم و توندیش بۆ دز و خیانەتكاران ,چونكە ژیلەمۆى شۆڕشێكى نوێیە بە هەموو ئاسمان و سنوورەكان ڕادەگات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە