کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیکاری لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی

Saturday, 28/12/2013, 12:00







سروشتی ستەمکاران بە جۆرێکە ، نایانەوێت دوای خۆیان کەس بژی. وەکو سەددام دەیگوت دەبێت عێراقێکی خاپوور دوای خۆم جێبهێڵم

ئێستاش وەك لای زۆربەی خاوەن هزرەکان ڕوونە و تەنانەت لای ئەو کەسانەش کە هەر بە ڕووکەشی ڕووداوەکاندا ناوەڕۆکەکان دەخوێننەوە

سروشتی ئەو دەسەڵاتەی لە سڵیمانی وەکو شەوی تاریك بیست و سێ ساڵە چنگی لە گەرووی خەڵک و خاك ناوە بە جۆرێکە هەر لە سەرەتای بە ناو خەباتەوە تا ئێستا لەسەر بنەمای تەسفییەی جەسەدی ئەو کەسانە هەستاوە کە هەڕەشەیان لە بوونیان و دەسەڵاتیان و بەرژەوەندیەکانیان کردووە، یان بە ناحەزیان لێکداونەتەوە

هەر لە پیلانی کوشتنی مامە ڕیشەدوە بیگرە، تا تیرۆرکردنی لەیلای موزیع، تا ئەو شانۆگەریەی لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی شوباتدا پیشانی خەڵکیان دا، بەوەی پێنج سجنکراوی داماویان بردبووە خوار شارەەو بە خوێنی سارد کوشتبوویانن و لە ڕاگەیاندندا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە ئەوانە ویستیانە سلێمانی داگیربکەن و تەقینەوە ئەنجام بدەن، هەر وەك هەمیشەش تەنانەت منداڵێکیش بروا بەو پیلان و قسە منداڵانەیە ناکات

لەم دواییەداو بە تەواوی دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان داوای دەسەڵات و پۆستی پارێزگاری سلێمانی کرد، بە پیلانی نەخشە بۆ کێشراو و بە بی ئێمی رەش تەقەیان لە بەڕیوبەری ئێن ئاڕ تی لە بەرانبەر چاڤی لاند کردو پاشتر لە تووی مەلیك لە نەوەکەی حاجی سەفەرو دواییش هەڵهاتن و بی ئێمەکە خۆی کردبوو بە دەزگای ئاسایشدا، دوای ئەوەش لەسەرچنار تەقەیان بە سەر کۆمەڵێك پۆلیسی هاتووچۆدا کرد بە بی ئێمی ڕەش و بە خێرایی هەڵهاتن؟؟!بەمەشەوە نەوەستان بە بۆمبی موگناتیزی (کە هەر دەسەڵاتی باڵا) هەیانە چەند تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا بەرامبەر پۆلیسی هەژار

خەڵک دەپرسێت بۆچی ٢٣ساڵە شتی وا نەبووە، کەچی چەند ڕۆژێك دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان داوای دەسەڵاتی سلێمانی کرد ئەم هەموو رووداوە بە دوای یەکدا روویاندا؟ سەیریش لەوەدایە لە دوای یەکێك لەتەقینەوەکانی ئەم دواییە، یەکسەر بۆ شەوەکەی چووبوونە سەر حوجرەی مزگەوتەکان و بێ سێ و دوو بۆ بەیانی ئەوەیان ڕاگەیاند بوو، ئەو تەقینەوانە پەیوەندی بەو حوجرانەوە بووە، ئەم چیرۆکە سادانە کەسی پێ هەڵناخەڵەتێت جگە لە قورس بوونی تاوانی گەردنی ئەو تاوانبارانەی نایانەوێت دەستبەرداری ئەو هەموو سەروەت و موڵك و دەسەڵاتە بن لە ماوەی ٢٣ ساڵی رابردوودا بەس خەریکی داگیرکردنی بوون و هیچ پرۆژەیەکی گشتی خزمەتگوزارییان لەو شارەدا ئەنجام نەداوە کە بە پایتەختی ڕۆشنبیریی دادەنێن، جگە لە دزی و گەندەڵی و نەمانی کارەبا و خزمەتگوزاری پچڕاندن نەبێت، لەبەرانبەریشدا قەبری مردووەکانیان قەد کارەبای لێ نابڕدرێت .

ڕەئوف جەباری
ئۆسلۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە