کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامی لێدوانەكی فازیل میرانی‏

Friday, 18/02/2011, 12:00




ئێمە وەك خەڵكی هەڵەبجە شەهید بونی ژمارەیەك خۆپیشاندەری شاری سلێمانی بە توندی سەكۆنە دەكەین و بەڕاستی

ئەو كارەی بنەماڵەی پارتی دیكتارۆری كوردستان ئەنجامی دا بەزەڕە جیاوازی نیە لەگەڵ خۆپیشاندانەكەی 13/5/1987 ی شاری هەڵەبجە كە جەماوەری ڕاپەڕیوی هەڵەبجە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و بە گوللە وەڵام درانەوە و لە ئەنجامدا شەهید مەریوان بەهەمان شێوەی شەهید ڕێژوان گوللەی تاوانباران بەر سەری كەوت و شەهید بوو,



كاك فازیل میرانی كاتێك خەڵك لەژێر دەستی ڕێمی بەعسدا ڕاپەڕین ئەو كاتە رژِێم لەهەڕەتی توانای سەربازی وئاسایشدا بوو, تەواوی خەڵكی هەڵەبجە ڕاپەڕین و زۆربەی دام و دەزگانی ئەم شارە لەلایەن خەڵكی ڕاپەڕیوەوە پەلامار دران و دەستیان بەسەردا گیرا ئەو كاتە ئەمن و ئاسایشی هەڵەبجە بەدەست ئەمن و ئیستخباراتی عەرەبی خەڵكی بەغداو بەسرەوە بوو بەڵام ئەوەی ئێوە كرتان بەرامبەر خەڵكی ڕاپەڕیوی سلێمانی لەبەرخاتری شكاندی چەند پەنجەرەیەك و قوپاندنی دەرگای لقی 4 لەهیچ یاساو ڕیسایەكی زەومینی و ئاسمانیدا جێی نابێتەوە , خۆ ئەوانە پەلاماری بەردە ڕەشەكەیان نەدابوو تا سزای كوشتنیان بەسەردا بدرێت, ئێوە چەند دەیەیە ماڵ و سەروەت و سامانی ئەم خەڵكە وەك حوت هەڵدەلوشن بۆ دەبێت بەگوللە وەڵام بدرێنەوە ئەگەر بەوەشاندنی بەردێك هاوارتان لێبكەن مافەكانمان , بەلاتانەوە سەیر نەبێت بۆ خەڵكی ڕاپەڕیو پەلاماری لقی 4یان دا چونكە ئەو بارەگایە سەر بەپارتیتانە ئەو پارتیەیی كەنوقمی تاوان و گەندەلیە و ئێستا خەڵك هەرئەوەندەی پێكراو ئەگەر دەستیشیان بگاتە سەرەی ڕەش یا مەسیف سەلاحەدین ئەوا تەخت و تاراجتان لەبن دەردەكەن و ئێسك و پروسكتان دەهاڕن خەڵك بێكۆتایی لێتان توڕەیە و ئێوەی ناوێت چونكە ژمارەیەكی دیاری كراو دەستتان گرتوە بەسەر تەواوی سەروەت و سامانی ئەم ووڵاتەداو خوێنی ئەم میللەتە دەمژن و خۆئەگەر ڕۆِژێك یەكێك ویستی ناڕەزایش دەربڕێ ئەوا ئەوەی سەدام نەیكرد بەو میللەتە ئێوە دەیكەن.



ئەوانەی لەم ڕۆژانەی دوایدا كۆتایی بە ڕژێمەكانیان هات زۆر لە ئێوە پیاو تر بوون چونكە هیچ نەبێت پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بۆ كەس و كاری قوربانیەكان دەربڕی بەڵام جەنابتان تەنها پەنجەرەكانی بارەگا گڵاوەكەتان بەلاوە مەبەست بوو نەك خوێنی ئەو گشتە قوربانی و بریندارانەی كە بەدەستی چەكدارەكانی ئێوە خۆنیان ڕژایە سەر شەقامەكانی شاری سلێمانی.

ئێوە خەڵكی سلێمانی بە ئاژاوە گێڕ ناو دەبەن چونكە هەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگاكانتان بەڵام ئەوانەی كە هەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگاكانی گۆڕِان بە خەڵكانی خوین گەرم ناویان دەبەن بۆ ئێوە چین و ئە و خەڵكە چیە, بێگومانبە كە ڕوزَژێك چارەنوسی ئێوەیش لەچارەنوسی دیكاتۆرەكانی تر باشتر نابێت و یا دەبێت سەرتان بەدەستی میللەت پان بكرێتەوە یا دەبێت دوا جار وەك حوسنی موبارەك و \زەین العابدین لە خەستەخانەكانی سعودیە گیانی ناپاكتان بسپێرن.



هەڵەبجەیی

18/2/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە