سهرانی پارتی و یهکێتی کارهساتی ئهبوموسلمی خوراسانی دووباره دهکهنهوه
Monday, 15/02/2010, 12:00
ابومسلم خراسانی سەركردەیەكی كورد بوو. دەولەتی عباسی دامەزراند. كاتیك دەسەلاتی عباسی جیكَیر بوو و ئەمەویەكان تەواو لادران، ابو جعفر ئەلمەنێوری خەلیفەی عباسی بانكَهیشتی ئەبو مسلمی كردە لای خوی و شەرت و بەیمانی دا بیی كە هیجی لیناكا. ئەبو مسلمیش هەر وەك عادەتی كورد بروای بى كرد و جوو بو لای. لە دەركَا جەكیان كردو ئەو خەنجەرەی كە لاشی ما بوو ابو جعفر لیی وەركَرت. ئیتر كە ابو مسلم بى جەك مایەوە ابو جعفر زور نامەردانە سووکایهتی ابو مسلم دەكا و دواتر زور نامەردانەتر پاسەوانانی ابو جعفر لە بشتەوە شمشیر دەدەن لە ابو مسلم خراسانی. لە دانیشتنیكی زەوق و خواردنەوە ابو دولامەی شاعیری ابو جعفری منسور شعریك دەخوینیتەوە كَالتە بە ابو مسلم و ئەزدادی دەكا و دەلى تو واته ابو مسلم باوك و بابیرانی كوردت هەروا خائین بوون! ئەمە باداشتی ئەو ابو مسلم خوراسانیە بوو كە دەولەتی عباسی دامەزراند. لە كاتی شیعر خویندنەوە ابو جعفر دەدا لە قاقای بیكەنین. شیعرەكەش ئا بەم جورەیە:ـ
أبا مجرم اغير الله بعبد نعمة حتى يغيرها العــبدافي دولة المنصور حاولت غدره الا ان اهل الغدر اباؤك الكوردواته:ـ ئهبو مجرم (مەبەستی ابو مسلم خراسانیه) خوا نیعمەتی داوە بە بەندەیەكی خۆی تۆ بۆ دهیگۆڕی؟
لە دەوڵەتی مەنسوردا (واتە ابو جعفر المنصور) هەولتدا غەدری لیبكەی، چونكە باوك و بابیرە كوردەكانیشت هەروا غەددار و خائین بوون!
بو بینینی چۆنیەتی كوشتنی ابو مسلمی خراسانی كورد، تكایە كرتە لەسەر ئەم فیلمە بكە:
http://video.yahoo.com/watch/3562130/9854348 زنجیرە درامای ابو جعفر المنصور بەشی 22
ئیستاش هەمان میژوو له لایهن تاڵهبانی و بارزانییهوه لە دووباره و سێ باره دهبێتهوه كەچۆن دوای دروستكردنەوەی عیراقی روخاو دهکهنهوه و دهچنهوه باوەشی ابو جعفرەكان بو ئەوەی لە پشتەوە شمشیر له خۆیان و له کورد بدهن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست