دكتۆر دلاوەر عەلادین و بیركردنەوەى جەنانەراڵێكى بێ ئەستێرە
Wednesday, 12/10/2011, 12:00
لەدواى دانانى دكتۆر عەلادین وەك وەزیرى خوێندنى باڵا لە كۆتایبەكانى ساڵى (2009)چاوەروانى ئەوە دەكرا ئەم كەسایەتیە بەهۆى بیركردنەوە و وتارەكانى پێشوترى كە لەرۆژنامەكاندا بڵاویدەكردەوە ، وەزیرێكى تەواو پرۆفیشناڵبێت هەموو كارەكانى لە سەر بنەمایى زانستى و كێبركێى زانستى بەئەنجام بگەیەنێت ، بەڵام هەر زۆرى پێنەچوو دواى ماوەیەكى كەم لەدەست بەكاربونى وەك وەزیرى خوێندنى باڵا لەشاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە لەكاتى راگەیاندنى زانكۆى سۆران بەدەنگى بەرز هاواریكرد "كردنەوەى زانكۆى سۆران وەك یەكێكە لەدەسكەوتەكانى بەرنامەكانى لیستى كوردستانى كە بەڵێنمان پێدابوون "
ئەم قسەیە بۆ ئەندام كۆمیتەیەك یان ئەندام لقێك كارێكى ئاسایى بوو بەڵام بۆ وەزیر بەحساب پرۆفشناڵ و بێلایەن جگە لەگاڵتەجاریەك هیجى تر نەبوو ، چونكە وەزیر ئەكرێت بلێت (یەكێكە لەدەسكەوتەكانى بەرنامەكانى كابینەى شەشەم)وەك بانگەشەیەك بۆكابینەى حكومەتەكەى .
كردنەوەى زانكۆكانى سۆران و گەرمیان و هەڵەبجە ....هتد سەرەتاى شكستى ئەم وەزیرە بەرێزە بو چونكە كردنەوەى سەرجەم ئەو زانكۆیانە جگە لەمەرامێكى سیاسى جەنەراڵەبێ ئەستێرەكان هیچ بنەمایەكى زانستى نەبوو . بەهۆى ئەوەى ئەو زانكۆیانە تا ئەمرۆكە هیچ پلانێكیان بۆدانەنراوە و لەكاتى كۆلێژبونیان زۆر باشتربوون . تاوەكو ئیستا بەدەست بێ پسپۆرى و بێ هۆڵى یەوە دەنالێنن .
بەهۆى پشتیوانیە بەردەوامەكانى بەرهەم ێالح لە دكتۆر دلاوەر بێ دەنگبونى رۆژنامەئەهلیەكان و بەدوادانەچون بۆ كارەكانى دكتۆر دلاوەر بوغرابونێكى ئێجار زۆر بەكارەكانیەوە دەركەوت ، بەشێوەیەك خوى بەپاڵەوانى شەفافیەت و چاكسازى و گەشەپێدانى خوێندنى باڵا دەناساند كە بلیچیت شیاوى ئەوەنیە هیچ هێمایەكى پرسیار لەسەردابنرێت ئەمەشى تا ئەمرۆ بۆ چوەتە سەر .
هەرچەندە ناكرێت باس لە هەندێك هەوڵى ئەم وەزیرە بكرێت بۆ چاكسازى و گەشەپێدانى خوێندنى باڵا بەڵام ناكرێت ئەوەش لەبیر كردێت كە ئەم بەرێزە تاوەكو ئیستا دانى بەیەك شكستى خۆیدانەهێناوە لە كارەكانى ئەم هەڵسوكەوتەشى وێیەكى تەواوى هەڵسوكەوتى جەنەراڵە بێ ئەستێرەكانى ئەم وڵاتەیە كەهەمیشە شكستەكانیان بە سەركەوتن بەهاوڵاتیان دەفرۆشنەوە .
نامە وێت درێژە بە بەرنامە شكست خواردوە كانى ئەم بەرێزەدا بنێم ئەوەى دەمەوێت بابەتەكەمى لەسەر چركەمەوە خولى سێیەمى تواناسازى لاوانە كە ماوەیەكە راگەیەندراوە .
لە سەرەتاى مانگى 6 وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند كە بەم زوانە خولى سێیەمى تواناسازى رادەگەیەنین دواى 3 مانگ لە بڵاوكردنەوەى ئەو ئاگادارییە وەزیرى خوێندنى باڵا رایگەیاند لە 19/9/2011 خوازیاران دەتوانن فۆرمى خولى سێیەمى تواناسازى پربكەنەوە دواى چەند جارێكى تر دوا كەوتن لە رۆژى (28/9/2011) وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند كە لە (24/9/2011) دەتوانن فورم پربكەنەوە واتە 4 رۆژ پێش ئەو مێژووە لەسایتى وەزارەتى فۆرمەكەدەتوانرا پربكرێتەوە ، ئەمەش سەرەتایى ناشەفافیەت و شكستى خولى سێیەمى تواناسازى بوو چونكە لە كێ دنیادا هەبووە دواى 4 رۆژ خەڵك ئاگادار دەكرێتەوەلەكاتێكدا ماوەى پێشكەشكردن تەنها (13) رۆژ بوە 4 رۆژى لێلابەیت واتە تەنها (9) رۆژ لەبەردەم خوازیاراندا هەبوو لەكاتێكدا دەیان كەم و كورتى و ناشەفافیەت لەكاتى پركردنەوەى فۆرمەكەدا هەبوو ، لێرە وە بەچەند خالێك كەم و كورتى خولى سێیەمى تواناسازى دەمەخە پێشچاوى وەزیرى خوێندنى باڵا و رایگشتى باخۆیان حاكم بن لەسەر ناشەفافیەت و گەندەڵى لەم خولەى تواناسازى كەم و كورتیەكان بریتین لە :
1- دانانى (5) خاڵ بۆ كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان ، ئەم بریارەى وەزیر رێك لەبریارى جەنەراڵە بێ ئەستێرەكانى ئەم وڵاتە دەچێت ، ئەگەر وانیە با ئەم وەزیرە بەرێزە پێمان بلێت لە كوى دنیا كێبركێى زانستى بەم شێوە كراوە جگە لەوەزارەتەكەى ئەو نەبێت ، لەكاتێكدا لەدەیان شوێن و مناسەبە رایگەیاندوە هەموو كێبركێیەك لە خوێندنى باڵا لەسەر بنەماى كێبركێى زانستى بەولا وە شتى تر نابێت . ئەمەیان كام بنەماى زانستیە ؟
2- پێدانى (5) خاڵ بە خەڵكى كەركوك ، غەدرێكى ترى ئەم وەزارەتە بوو لە خوازیارانى خولى سێیەمى تواناسازى ، ئەمەش دواى بریارەكەى جەلال تالەبانى هات كە وەعدى بە كەركوكیەكاندا لە كۆبونەوەیەكى حزبى (یەكێتى) ئەگەر ئەم كێبركێیە خەڵكى ناوچە دابرێنرەوەكانى (پارێزگاى موێل و خانەقین) شوینەكانى ترى بگرتایەتەوە ئەوە دەمان وت ئافەرین وەزیر خەمى ناوچە دابراوەكان دەخوات ، بەڵام ئیستا ئەكرێت بلێن جەنابى جەنەراڵى بێئەستێرە كارێكى باشت بۆ مەڵبەندەكەت لەكەركوك كرد .
3- ساڵانى تر ئەم وەزیرە بانگەشەى ئەوەى دەكرد كە ساڵانە (100) ملیۆن دۆلارمان بۆتواناسازى داناوە بەڵام ئەمساڵ بۆ رازیكردنى یەكێتى و پارتى (1000) كورسى خوێندنى دابە وەزارەتەكان بۆئەوەى تەنها كادرەحزبیەكانى خۆیانى پێ بنێرنەدەرەوە
4- لەكاتێكدا خولى دووەمى تواناسازى شەفافیەتى بەرچاوى تیدا بوو بەڵام خولى سێیەمى تواناسازى پرلەناشەفافیەت و گەندەڵیە بەشێوەیەك هەر رۆژە و رێنماییەك بڵاودەكەنەوە و بەنهێنى رێنماى لادەبەن بەبێ ئاگداركردنەوەى خوازیاران لە دیارترینیان دواى (15) رۆ لە راگەیاندنى رێنماییەكانى خولى سێیەمى تواناسازى (5) خاڵى پسپۆرى بكالۆریوسیان لابرد بەبێ راگەیاندنى لەیەك دەزگاى راگەیاندن ، ئەمەش لەپێناوى خزمەتكردنى زیاتر حزبیەكانى یەكێتى چونكە خوازیارێك ئەگەر (49.99) هەبێت ناتوانێت بەشدارى كێبركێ بەڵام ئەگەر (5) پسپۆرى بۆ حساببكرێت دەكاتە (54.99) لەكاتێكدا ئەگەر كەس و كارى شەهیدێك یان كەركوكیەك ئەگەر (45) هەبێت بەئاسانى بەشدارى كێبركێكەدەكات ، وە ئەگە ركەركوكیبیت و كەسو كارى شەهید بیت ئەوا بە (40) خاڵ دەتوانیت بەشداریكێبركێكە بكەیت لە كاتێكدا خوازیارى ئاسایى (49.99) هەبێت ناتوانێت بەشدار بێت جەنابى دكتۆر دلاوەر بەمە ئەلێت (كێبركێ لەسەر بنەمایى زانستیە) حەق نیە پێت بلێین دكتۆر جەنەراڵى بێ ئەستێرە نەك پرفیسۆر دلاوەر .
5- بەهۆى ئەو كەم و كورتى و ناشەفافیەتیەكى لەم پرۆژەیەدا هەیە تائیستا وەزیر و وەزارەتى خوێندنى باڵا بەشێوەیەكى رەسمى ئامارى بەشداربوانى ئەم خولەیان رانەگەیاندوە لەكاتێكدا چەندین جار وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتنى پرۆژەى زانكۆلاین ئامارى بەشداربوانیان راگەیەاندوە .
6- تا ئەمرۆ زیاتر لە (10) جار سایتى وەزارەت و پەیجى خولى سێیەمى تواناسازى داخراوە و لەكار كەوتوە ئەگەر ئەمە نیشانەى ناشەفافیەت نیە بۆ بە خوازیارانى نالێن .
بەم شێوەیە كۆتایى بەبەشێكى كەم لەكەم و كورتیەكانى خولى سێیەمى تواناسازى دەهێنم وەزارەت و هەر بەرێزێكیش گومانى لە ناوەرۆكى وتارەكەم هەیە بابەم ئیمیڵە پەیوەندیم پێوە بكات و تا بەڵەى زیاترى پێشكەش بكەم .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست